ره‌وته‌كان – knwe.org
سەرەکی » دۆسێ » ره‌وته‌كان

ره‌وته‌كان

ئیسرائیل و فەلەستینییەكان هیوایان بە ئاشتی نەماوە

ئەو تەوقەیەی لە باخچەی كۆشكی سپی كرا، بانگەواز بوو بۆ ئیمزاكردنی یەكەم رێكەوتنی ئۆسلۆی مێژوویی، رێكەوتنێك كە هیوای ئاشتی لەنێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەكان بوژاندەوە و هەردوولای لەیەكتر نزیك كردەوە، بەڵام دوای 25 ساڵ خۆری ئەو هیوایە رووی لە ئاوابوون كرد. لە 13ی ئەیلول ئیسرائیلییەكان یان فەلەستینیەكان ئاهەنگیان بە بۆنەی رێكەوتنی ئۆسلۆوە نەگێڕا كە سونبولی ئەو تەوقە بەناوبانگە بوو كە لەنێوان ...

زیاتر »

ئەمریكا نووسینگەی رێكخراوی رزگاریخوازی فەلەستین دادەخات

ئیدارەی ئەمریكا دەسەڵاتی فەلەستینی ئاگاداركردبۆوە لەوەی كە نوسینگەی نێردەی دپلۆماسی فەلەستینی لە واشنتۆن دادەخات، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلیش ستایشی بڕیارەكەی كردووە و بە بڕیارێكی راست و دروست وەسف كردووە. لە 10ی ئەیلولی 2018، ئیدارەی ئەمریكا نێردەی دیپلۆماسی دەسەڵاتی فەلەستینی (رێكخراوی رزگاریخوازیی فەلەستینی) ئاگاداركردبۆوە كە نوسینگەی نێردەكە دادەخات، ئەمەش لەلایەن سائیب عورەیقات ئەمینداری لیژنەی راپەڕاندن لە رێكخراوی رزگاریخوازی فەلەستینییەوە ئاماژەی ...

زیاتر »

شەڕی سیخوڕیی نێوان ئیمارات و قەتەر

تویتێكی نوێی زاحی خەلفان جێگری سەرۆكی پۆالیس و ئاسایشی گشتی لە میرنشینی دوبەی، لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەرا دەنێتەوە. خەلفان لە تویتەكەیدا لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) رایگەیاندبوو:»ئێمە دزەمان نەدەكردە نێو قەتەرەوە، ئێستا دزەمان كردۆتە نێو هەموو جومگەكانی وڵاتەكەوە، دزەكردنی رێكخراوێكی تیرۆیستی لەو كارە قێزەونانەیە كە لەڕووی شەرع و یاساوە نەشیاوە». تەنگژەكانی كەنداو بۆ زیاتر لە ساڵێكە دەستیانپێكردووە، ئەمەش دوای ئەوەی سعودیە ...

زیاتر »

هێرشەكەی سەر ئیدلیب لە ئان و ساتدایە

فڕۆكە جەنگییەكانی روسیا دەستییان بە هێرشە ئاسمانییەكانیان كردووە بۆسەر پارێزگای ئیدلیب كە لەلایەن گروپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنەوە دەستی بەسەرداگیرا، لەهەمان كاتدا حكومەتی سوریا هێزەكانی تاودەدات بۆ خۆئامادەكردن لەپێناو هێرشی چاوەڕوانكراو بۆسەر شارەكە. روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ كە بارەگاكەی لە بریتانیایە دەڵێت، بۆردومانەكانی روسیا لە خۆرئاوای ئیدلیب بونەتە مایەی كوژران و برینداربوونی دەیان كەس. هۆشدارییەكان پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی سەرۆكی ئەمریكا، ...

زیاتر »

گروپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا یەكدەگرن

چەند گروپێكی چەكداریی ئۆپۆزسیۆن لە پارێزگاكانی ئیدلیب و حەمما و حەلەب لە باكووری سوریا، لە هاوپەیمانییەكی نوێ‌ و بە سەرپەرشتی توركیا لەژێر ناوی «بەرەی رزگاریی نیشتمانی| یەكیان گرت، ئەمەش بە مەبەستی پێكهێنانی «بنەمای سوپایەكی شۆڕشگێڕ» لە ئایندەدا. ئەم راگەیاندنە دوای «وتوێژەكانی سوچی» بوو كە لەم ماوەیەی دواییدا لە روسیا سەبارەت بە رەوشی سەربازیی لە سوریا سازكرا. ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ لێدوانی ...

زیاتر »

ئیدلیب.. دوایین گەورەترین شەڕ لە سوریا

دوای كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوی دیمەشق و دەوروبەری شارەكە و پاشان باشووری سوریا لەم سالًَدا، هێزە حكومییەكانی سوریا چاوییان بڕیوەتە پارێزگای ئیدلیب، بۆ زیاتر لە مانگێكیش دەچێت هێزی سەربازی سازیاتر رەوانەی بەرەكانی شەڕ دەكرێت، وەك زەمینەسازییەك بۆ ئۆپەراسیۆنێكی چاوەڕوانكراو. شەڕی ئیدلیب بە دوایین گەورەترین شەڕ لە ململانێكانی سوریادا دادەنرێت، ئەمەش دوای ئەوەی گروپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆن دووچاری شكستی یەك لەدوا یەك هاتن، و ...

زیاتر »

خۆپیشاندانەكان لە شارەكانی باشووری عیراق

خۆپیشاندانەكان لە باشووری عیراق لە 8ی تەمموزی 2018 لە بەسرەوە دەستییان پێكرد و تێیدا داوای باشكردنی خزمەتگوزارییە گشتییەكانو بە تایبەت ئاو و كارەبا كرا، خۆپیشاندەرە ناڕازییەكان داوای فەراهەمكردنی هەلی كار و بنبڕكردنی بێكارییان كرد لەنێو لاواندا. تەوژمی خۆپیشاندان لە شاری بەسرەوە هەموو شارەكانی تری باشووری عیراقی گرتەوە تا گەیشتە بەغدای پایتەخت. كێشەی كارەبا عیراقییەكان بەدەست خراپی كەرتی كارەباوە دەناڵێنن، بە ...

زیاتر »

خۆپیشاندانەكانی بەسرە درێژە دەكێشن

خۆپیشاندانەكان لە بەسرە درێژە دەكێشن و خۆپیشاندەران لە شەوی 7لەسەر 8ی ئەیلولی 2018، وێڕای سوتاندنی زۆرێك لە بنە و بارەگای حزبە سیاسییەكان، كونسوڵخانەی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران لە شارەكەدا دەسوتێنن. ئەم رووداوانە حكومەتی عیراقی ناچار دەكات چەند بڕیارێكی گرنگ لەبارەی پارێزگاكەوە دەربكات و بەشێوەیەكی جددی بیر لە چارەسەركردنی ئەو كێشانە بكاتەوە كە بەدرێژایی چەندان ساڵە بەرۆكی دانیشتوانی بەسرەی گرتووە. لە ...

زیاتر »

كورتەیەك لە مێژووی شاری بەسرە

شاری بەسرە بە بەناوبانگترین شارەكانی عیراق دادەنرێت لە ئێستادا، و دووەم گەورەترین شاری عیراقە لە دوای بەغدا كە دەكەوێتە ئەوپەڕی باشووری دەوڵەتی عیراقەوە. بەندەری دەریایی سەرەكی شارەكە درەخت و روبارێكی زۆری هەیە، زستانی گەرمە و هاوینی پڕوكێنەر و شێدارە، رووداوی (الجمل) لەو شارەدا رویدا، حەجاج بۆ ماوەی چەند ساڵێك لەسەردەمی ئەمەوییەكاندا حوكمڕانی كردووە. عوتبە بن غەزوان دامەزرێنەری بەسرەیە كە یەكێك ...

زیاتر »

یەمەن: چیرۆكی جەنگێكی درێژخایەن

هەندێك خەڵك دەڵێن، ئێمە پەلەمانە، ئەمە قسەی مارتن گرێفت نێردەی نێونەتەوەیی تایبەتە بۆ یەمەن كە دەڵێت:»من دان بە گومانی خۆمدا دەنێم لە تۆمەتەدا». بە گوتەی گرێفت:»گەلی یەمەنی زۆری چەشت و كاتی خۆی هاتووە». دوو هەفتە لەمەوبەر بەهۆی بۆردومانێكەوە 44 خوێندكاری منداڵ كوژران، ئەمەش بووە مایەی شۆك لەو وڵاتەدا كە بۆ چەند ساڵێك دەچێت بەدەست ململانێكانەوە دەناڵێنێت. ئەو بۆردومانە سەرلەنوێ‌ سەرنجەكانی ...

زیاتر »