هه‌واڵ و راپۆرت – knwe.org
سەرەکی » راپۆرت » هه‌واڵ و راپۆرت

هه‌واڵ و راپۆرت

رۆژنامەیەکی ئەمریکا دەڵێت: ئەمریکا دەتوانێت کێشەکانی عیراق چارەسەر بکات

رۆژنامەی ۆلد ستریتر ژوڕناڵ کە رۆژنامەیەکی ناسراوی ئەمریکایە، لە راپۆرتێکیدا دەڵێت: ئەمریکا دەتوانێت کێشەکانی عیراق چارەسەر بکات، ئەوەش لە رێگەی بەخشینی یارمەتیی دارایی و هونەرییەوە، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە خزمەتگوزاری ئاو کارەباوە هەیە. لە هەمانکاتیشدا دەشڵێت: ئەمریکا دەتوانێت رووبەروی هەژموونی ئێران لە عیراق بێتەوە، ئەوەش لە رێگەی یارمەتیدانی ئەو حزبانەی کە دژی هەژموونی ئێرانن. جەنگی شیعە زەرەری هەیە هەردوو رۆژنامەنووسی ...

زیاتر »

ئەمریکا هۆشداری دەداتە ئێران

لە پاش پەلاماردانی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی ئەمریکا لە بەغداد و بەسرە، ئەمریکا هۆشدارییەکی توندی ئاڕاستەی ئێران کردو رایگەیاند: لەبەرامبەر هەر پەلامارێکی هاوپەیمانەکانی ئێران لە عیراق، بەرامبەر هاوڵاتییانی ئەمریکا و دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکان ، «بە خێرایی و توندی « وەڵامیان دەدەینەوە. هەرچەندە ئێران نکوڵی لەم تۆمەتانە دەکات. پەلاماردانی باڵێۆزخانە و کونسوڵخانەی ئەمریکا لە عیراق رۆژی هەینی چەند گروپێکی نەناسراوە، بە ...

زیاتر »

ترەمپ هۆشداری دەداتە مۆسکۆ و تاران و دیمەشق

تەواوی جیهان چاوەڕێی جەنگی پارێزگای ئەدلیب دەکەن کە دوایین قۆناغی خوێناوی جەنگی ناوخۆی سوریا دەبێت و دوایین مۆڵگەی گرووپە تیرۆریستییەکانی سوریاشە ، رژێمی ئەسەدیش بەهاوکاری روسیا و ئێران، دەیانەوێت ئەم پارێزگایەش لە تیرۆریستان پاکبکنەوە، جیهانیش بە تایبەتی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا، ترسیان لە سەرهەڵدانی کارەساتێکی مرۆیی گەورە هەیە، چونکە نزیکەی سێ ملیۆن کەس لەم پارێزگایەدا دەژین. هەربۆیە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ...

زیاتر »

ئەمریکا بە نهێنی شاندێکی بۆ دیمەشق ناردووە

رۆژنامەی « الاخبار» ی لوبنانی لە هەواڵێکدا رایگەیاند: پێش دوو مانگ شاندێکی ئەمریکی کە لە کۆمەڵێک ئەفسەری سەربازیی وهەواڵگری پێکهاتووە ، بە نهێنی سەردانی دیمەشقیان کردووەو لەگەڵ کۆمەڵێک بەرپرسی ئەمنی و سەربازیی رژێمی سوریا کۆبوونەتەوە، هەتاوەکو ئێستاش هیچ لێدوانێکی ئەمریکی نییە کە ئەو هەواڵە رەتبکاتەوە. لەو کۆبوونەوەیەشدا ئەمریکا سێ داواکاری لە رژێمی ئەسەد کردووە. بە فرۆکەیەکی ئیماراتی چوون بە پێی ...

زیاتر »

جۆن مەککەین کۆچی دواییکرد

مەکتەبی سیناتۆری ناسراوی ئەمریکا جۆن مەککەین لەبەیانێکدا رایگەیاند: سەرلەبەیانی رۆژی یەک شەمممە 26/8 جۆن مەککەین لەتەمەنی 81 ساڵیدا کۆچی دواییکردووە. پزیشەکە تایبەتەکانی مەکینیش رایانگەیاند: مردنەکەی بەهۆی « ژێرپەنچەی میشکەوە» بووە، کە ماوەیەکە لەژێر چاودێری پزیشکیدابووە. جۆن مەککەین لە ئەنجومەنی پیران سەرۆکی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا بووە ، لەناو میدیاکاندا بە « پاڵەوانی جەنگ و رێوی سیاسیی و قسەلەڕوو « ناسراوبوو. ...

زیاتر »

ئەوروپییەکان ئێران جێدەهێڵن

لە پاش سەپاندنی سزا نوێکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەسەر ئێراندا، رۆژ لە دوای رۆژ کۆمپانیا ئەوروپییەکان ئێران جێدەهێڵن، هەرچەندە ئەوروپییەکان بەشێوەیەکی زارەکی داکۆکی لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران و دەوڵەتانی 5+1 دەکەن، بەڵام لە راستیشدا کۆمپانیاکانیان لە ئێران هەڵدێن. کۆچکردن و راکردنی کۆمپانیا ئەوروپییەکان رۆژ لە دوای رۆژ کۆمپانیا ئەوروپییەکان ئێران جێدەهێڵن، سەرەتای ئەم هەفتەیە بەشێکی زۆری کۆمپانیاکانی بواری فرۆکەوانیی ...

زیاتر »

ئەردۆغان تورکیا بەرەو نابووتی دەبات

یەکێك لە شانازییەکانی ئەردۆغان و پارتەکەی باشکردن و گەشەسەندنی ئابووری تورکیا بوو، بەڵام وەکو میدیاکانی ئەوروپا دەڵێن: لە ئێستادا ئەردۆغان لە جیاتی چارەسەر بۆتە گەورەترین کێشە بۆ تورکیا و ئابوورییە داڕماوەکە‌ی. هەندێک سەرچاوەش دەڵێن : هۆکاری تەنگەژەی ئابووری تورکیا زۆر لە سزا نوێکانی دۆناڵد ترەمپیی سەرۆکی ئەمریکا قووڵترە، بگرە سزا نوێکانی ترەمپ بووە هۆی تەقینەوەی کێشەکان. هیچ هیوایەکیش نییە کە ...

زیاتر »

مەغریب پێشێلکاری بەرامبەر بە کۆچبەران دەکات

مەغریب یەکێکە لەو دەوڵەتانەی کە زۆرێک لە کۆچبەران بە تایبەتی هاوڵاتییانی کیشوەری ئەفریقا، وەکو رێگایەک بۆ گەیشتن بە ئەوروپای دادەنێن و ساڵانە هەزاران کۆچبەر لێرەوە هەوڵی پەڕینەوە بۆ ئیسپانیا دەدەن. بەپێی دوایین راپۆرتی کەناڵەکانی میدیای ئەوروپا بێت، لەم وڵاتەشدا هاوشێوەی لیبیا و تورکیا، پێشێلکاری گەورە بەرامبەر بە کۆچبەران دەکرێت. هەندێک سەرچاوەش، ئەم پێشێلکارییانە بۆ فشاری دەوڵەتە ئەوروپییەکان بۆسەر مەغریب دەگێرنەوە. ...

زیاتر »

کۆمەڵکوژی منداڵانی یەمەن

رۆژ لە دوای رۆژ پێشێلکارییەکانی عەرەبستانی سعودیە و هاوپەیمانەکانی لەیەمەن زۆرتر و خوێناویتر دەبێت، رۆژی پێنچ شەممە‌ی پێشوو 9/8 ، فرۆکە جەنگییەکانی سعودیە پەلاماری پاسێکیان دا کە زۆربەیان منداڵ بوون و کۆمەڵکوژییەکی نوێیان تۆمارکرد، کە تێیدا 41 منداڵ کوژران و 79 تریش بەسەختی بریندار بوون. لە پاش ئەم رووداوەش ئیدانەیەکی نێودەوڵەتی رووبەروی سعودیە و هاوپەیمانەکانی بۆوەو ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیش، داوای ...

زیاتر »

رۆژنامەیەکی بەریتانیا: ترەمپ سیستەمی نێـودەوڵەتی هەڵدەوەشێنێتەوە

پەیوەندییەکانی ئەوروپا و ئەمریکا لە مەترسیدایە لەپاش سەپاندنی سزا نویکان بەسەر ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، پەیوندی نێوان ئەمریکا و ئەوروپا بە قۆناغێکی ترسناکدا تێدەپەڕێت، رۆژنامەیەکی بەریتانیاش دەڵێت: ئەگەری هەڵوەشانەوە ئەو سیستەمە نێودەوڵەتییە هەیە، کە لە پاش جەنگی دووەمی جیهانیەوە حوکمی جیهان دەکات، کە ئەویش بریتیە لە پەیوەندی بەهێزی نێوان ئەمریکا و ئەوروپا. هۆکاری ئەمەش بۆ سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دەگەڕێنێتەوە، ...

زیاتر »