چرۆ شه‌هاب – knwe.org
سەرەکی » وتار » چرۆ شه‌هاب

چرۆ شه‌هاب

بێكاری و هەلی كار

بێكاری یەكێكە لە دیاردەكان كە زۆرینە وڵاتانی دونیا پێوەی دەناڵێن و هیچ وڵاتێك نیە لەم جۆرە دیاردەیە بەشێوەیەك لە شێوەكان لێی بێبەش ببێت، بەشێوەیەكی گشتی بێكاری لەساتەوەختی دەركەوتنی شكستی ئابوریەوە ڕێژەكەی بەرەو هەڵكشان دەچێت ئەمەش لەكاتی دروست بونی قەیرانی ئابوری كاتیدا ڕوودەدات كە بێگومان دروست بونی قەیرانە ئابوریەكەش دەگەڕێتەوە بۆ هۆكاری نێوخۆیی لە كاروباری ئیداری یاخود ڕێك نەخستن و خراپی ...

زیاتر »

میدیا لە نێوان ئەرك و مافدا

لە ژیانی ئەمڕۆماندا میدیا هێندە گرنگە بوەتە خۆراكی ژیانمان، میدیا توانیویەتی بەجۆرێك ژیانمان كۆنترۆڵبكات كە نەتوانین دەست بەرداری كۆنترۆڵی تەلەفیزیۆنەكان و ئینتەرنێت و تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان ببین و بەردەوام لە گەڕاندابین بەشوێن زانیاری. هەر لە ڕووی ئەم گرنگیەوە دەبێت بزانین تاچەند لەسەر ئاستی نێوخۆیی و دەرەوەدا میدیا گرنگە. میدیا لەسەر ئاستی ناوخۆیی پێویستە كاربكات لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری تاك لە نێوكۆمەڵگە لەهەمان ...

زیاتر »

مشتێک لە خەرواری گەشتێک

کاتێک لە ژیانی دونیای دەرەوەی خۆمان دەڕوانین بە تایبەت ژیانی ئەوروپاییەکان، حەز و خواستمان ڕاستەوخۆ بۆ ژیانیان دەڕوات بیرکردنەوەمان دەست بە خولانەوە دەکات لە شێوازی ژیان و کار و خوێندن و گەشت و گەڕان و ئازادی و خۆش بەختی و ئەستێرەی پڕشنگداریان دەبینێت لەگەڵ ئەمانەشدا وڵاتێک پڕلە جوانی سروشت و شارستنی ، بەڵێ ھەموومان پێی سەرسامین، کاتێک دەچیتە ئەو ناوچانەی ...

زیاتر »

فەوزای سیاسی و میدیایی

فەوزایەکە کەس ئاگای لە کەس نییە، فەوزای سیاسەتە و میدیاش بە کەیف و مەزاج و سیاسەتی پشتەوەی دەزگاکە ھاووڵاتی ئاڕاستە دەکات، ھەموو پارتێکی سیاسی و بگرە بزنس مانەکانیش بەردەوام بیر لە کردنەوەی کەناڵێکی میدیای دەکەنەوە،ڕەنگە ئاسایی بێت ھەر کەسێک بیەوێت دەزگایەک بۆ خۆی دابمەزرێنێت و بیەوێت لە ڕێگەیەوە ببێتە ئەستێرەیکی شوھرەدار و کەیفی بە ناسینی سەرمایەداران و سیاسەتەوانان و کەسایەتییەکانی ...

زیاتر »

فۆبیای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بونەتە ماڵی یەکەم بۆ بەکارھێنەرانی، ڕەنگە سەیربێت کە دەڵێم ماڵی یەکەم، بەڵێ ماڵی یەکەمە بۆ زۆرینەی زۆری بەکارھێنەرانی، لە کاتێکدا مرۆڤەکان عەوداڵی ھێڵێکی ئینترنێتن لە ھەر ماڵ و دامەزراوەو کافتریاو چێشتخانەیەک کەواتە بوەتە بەشێکی سەرەکی و خۆراکی ژیان، ھەر بۆیە بڕینی ئەو خۆراکە گرنگە، دورنییە کاردانەوەی نەرێنی دروست بکات و بەکارھێنەرانی بە دوای بەدیلەکەیدا بگەرێن. کاتێک تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ...

زیاتر »

تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لە نێوان ئەرێنی و نەرێنی بوونیدا

تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لە ساناترین پێناسیدادەوترێت ، پێگەی ئەلەكترۆنیە لەسەربنەمای دیاریكراو دروست بووە كە كەسەكان دەتوانن یەكتر بناسن و پەیوەندی بەیەكتریەوە بكەن و بیرو بۆچونەكانیان بگۆڕنەوە ، هەروەها تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بەیەكێك لەو هۆكارەگرنگەكانی پەیوەندیكردن دێت لە جیهاندا، لەڕێگەی ئەم تۆڕانەوە دەتوانرێت پەیوەندیەكان بەپێی پێویستی بەهێزبكرێت، تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان وەك چۆن لایەنی ئەرێنی هەیە بەهەمان شێوەش لایەنی نەرێنی هەیە و كاریگەری لەسەر تاك دروست دەكات، ...

زیاتر »

دیاردەی بێكاری

لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو تا ئێستاشی لەسەر بێت دیاردەی بێكاری بەرۆكی دەرچوانی گرتۆتەوە، كە لە بنەڕەتدا بووەتە بەشێكی سەرەكی لە گرفت لە نێو كۆمەڵگە و حكومەت پێوەی دەناڵێنێت. لە بوون و زیادبونی زانكۆ و پەیمانكەكان لەبری ئەوەی هەلی كاری زیاتر بڕەخسێت زۆرترین بێكار دەبن، ئەبێت بپرسین ئایا بۆ بێكاری ڕووی لەناوچەكەمان كردووە؟ ئایا ئەم بێكاریە تەنها بەرۆكی كوردستانی گرتووە یاخود ...

زیاتر »

رۆژنامەی كاغەز لە مەرگ نزیك بۆتەوە؟

ڕۆژنامەی كاغەز، ئەو ڕۆژنامەیەی بە كاغەز دەردەچێت، خوێنەر كاتێك بە دەستیەوە دەگرێت هەستێكی تایبەتی لا دروست دەبێت، زۆر جار خوێنەری هەر بابەتێك پەنای دەبردە بەر بڕینی ئەو وێنە و بابەتانەی كە بە پێویستی دەزانی و لای خۆی ئەلبومێكی زانیاری لێ دروست دەكرد، بەڵێ ئەو پارچە كاغەزە بە هەر قەبارەو ڕەنگێك بوایە لەنێو دۆڵاب و كتێبخانەكانماندا سوچێكی بۆ خۆی گرتبوو، تەنانەت ...

زیاتر »

میدیا و كاریگەرییەكانی

هارولد دوایت لاسویل گەورە زانای ئەمریكی لە بواری زانستی كۆمەڵایەتی، كە داهێنەری دیاری دەستەواژەكانی ( كێ دەیڵێت؟، چی دەڵێت؟،بۆ كێی دەڵێت؟، بۆچی دەیڵێت؟ ) لەساڵی 1932وە تا ئێستاش ئەم دەستەواژانەی بونەتە هۆكاری گرنگی بواری پەیوەندیكردن، ئەویش لەبەر ئەوەی چوار ڕەهەندی كێشەكان دەردەخات كە پێویستە بە دوایدا بچین ئەوانیش: یەكەم: گەڕان بە دوای سروشتی كەسی نێرەر یاخود دامەزراوە یان ڕێكخراوەكەی كە ...

زیاتر »

ئەتەكێتی پرێس كۆنفرانس

لەماوەی ڕابردوودا و لەبونی ململانێی سیاسی نێوان پارتەكان لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن و پاش هەڵبژاردن و ڕێككەوتنی سیاسی و بونی گلەیی و گازەندەی سیاسی لە چۆنێتی بەڕێوەچونی پرۆسەكە و گومان و قسەكردن و لەسەر پاكی و ناپاكیەكەی، زۆر كەسی سیاسی و وتەبێژ و سەرۆكی قەوارەو سەرۆكی پارتی گەورەو بچوك و تازەو كۆنی ناوچەكە، كەوتنە بەر بەستنی دەیان پرێس كۆنفرانس لەسەر هەمان ...

زیاتر »