سەرەکی » وتار » بورهان شێخ ڕەئوف‌

بورهان شێخ ڕەئوف‌

عیراق و ده‌ستوور و كێشه‌كانی‌ دوای‌ 16 ساڵ

عیراق و هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ دوای‌ 16‌ ساڵ له‌ پرۆسه‌یه‌ك هێشتا له‌ سه‌رناوه‌كه‌ی‌ هه‌مووان كۆك نین کە ئایا ئازادكردنی‌ عیراق بوو یان داگیركردن، هه‌ریه‌كه‌ و شرۆڤه‌یه‌كی‌ بۆ ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا خاوه‌نی‌ بیرۆكه‌كه ‌و داینه‌مۆی‌ پرۆسه‌كه‌ بوو، به‌ یاسا خۆی‌ به‌ داگیركه‌ری‌ عیراق بناسێنێت ئه‌بێت پێكهاته‌كانی‌ عیراق چ ناوێكی‌ لێ‌ بنێن؟ راسته‌ پێكهاته‌ی‌ شیعه‌ له‌ دوای‌ ده‌وڵه‌تی‌ عه‌باسییه‌وه‌ خۆیان به‌ ژێرده‌سته‌ ...

زیاتر »

روسیا له‌ نێوان عه‌ره‌ب و ئیسرائیلدا

ئه‌گه‌رچی‌ له‌ سه‌ده‌ی‌ پێشووه‌وه‌و و به‌ دیاریكراوی‌ له‌ ‌سه‌روه‌ختی‌ جه‌نگی‌ سارددا وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌ و ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ به‌ به‌ره‌ی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ ناسرابوون و میسر سه‌رۆكایه‌تی‌ و رابه‌رایه‌تی‌ ده‌كردن له‌ رۆژگاری‌ سه‌رۆكی‌ كۆچكردوو جه‌مال عه‌بدولناسر، په‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌هێزیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی‌ سۆڤێتی‌ جاران هه‌بوو و له‌ زۆر وێستگه‌ی‌ گرنگدا ره‌نگی‌ دایه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ نه‌گه‌یشته‌ ئه‌و ئاسته‌ی‌ كه‌ ئه‌مریكای‌ ركابه‌ری‌ سۆڤیێت له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدا هه‌یبوو. ئێستا كه‌ ئه‌و ...

زیاتر »

داعش له‌ بێشكه‌وه‌ تا گۆڕ

ڕۆژی‌ 23/ئازار 2019 وته‌بێژی‌ هه‌سه‌ده‌ )هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات( كه‌ له‌ زۆرینه‌ی‌ كورد پێكهاتوون و ئه‌مریكا پشتیوانییان ده‌كات، مژده‌ی‌ سه‌ركه‌وتن و كۆتایی‌ هاتنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ له‌ عێراق و شام ڕاگه‌یاند، كه‌ له‌دوا پێگه‌یان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ فورات و به‌ دیاریكراوی‌ له‌ شارۆچكه‌ی‌ باغۆز له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ دیرزۆر هه‌موو بنكه‌و باره‌گاكانیان ڕزگار كراو تارومار كران . بۆیه‌ پێم باش بوو، له‌م كاته‌دا كه‌ ده‌وڵه‌تی‌ ...

زیاتر »

راپۆرته‌كه‌ی‌ موله‌ر

دواجار دوای‌ بیست و دوو مانگ لێكۆڵینه‌وه‌و كنه‌ی‌ ورد له‌سه‌ر دۆسێی‌ ئه‌گه‌ری‌ ده‌ستوه‌ردانی‌ روسیا له‌ هه‌ڵبژاردانه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا كه‌ تێیدا دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڵبژێردرا به‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌ ساڵی‌ 2016، ئه‌و دۆسێیه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ سه‌رۆك تره‌مپ و كه‌سه‌ نزیكه‌كانییه‌وه‌ هه‌بوو. رۆبه‌رت موله‌ر ئه‌و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ دادییه‌ی‌ كه‌ ده‌ستنیشانكرابوو بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و دۆسێ هه‌ستیار و ئاڵۆزه‌، له‌ كۆتاییدا ئێواره‌ی‌ هه‌ینی‌ 22ی ئازاری‌ 2019 ...

زیاتر »

داعش لە لانکەوە هەتا گۆڕ

ڕۆژی 23/ئازار 2019 وتەبێژی هەسەدە هێزەكانی سوریای دیموكرات كە لە زۆرینەی كورد پێكهاتوون و ئەمریكا پشتیوانی یان دەكات مژدەی سەركەوتن و كۆتایی هاتنی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام راگەیاند كە لەدوا پێگەیان لە رۆژهەڵاتی فورات و بە دیاریكراوی لە شارۆچكەی باغۆز لە رۆژهەڵاتی دیرزۆر هەموو بنكەو بارەگاكانیان رزگاركراو تارومار كران . بۆیە پێم باش بوو لەم كاتەدا كە دەوڵەتی ...

زیاتر »

هۆكاره‌كانی‌ پشت كوشتاری‌ موسڵمانان له‌ نیوزله‌ندا

رۆژی‌ هه‌ینی‌ 15 /3/2019 جیهان كاتێك به‌ ئاگا هاته‌وه‌ تاوانێكی‌ گه‌وره‌ و خه‌مناك و دڕندانه‌ له‌ شاری‌ (كرایست تشرش) واته‌ شاری‌ مه‌سیح له‌ وڵاتی‌ نیوزله‌ندای‌ دووره‌ ده‌ست و په‌ڕ له‌جیهاندا ئه‌نجامدرا كه‌ (49) كه‌سی‌ سڤیل و بێتاوان كوژران، تاوانیان ئه‌وه‌ بوو له‌ مزگه‌وتدا نوێژو خوا په‌رستیان ده‌كرد، له‌ كاتێكدا ئه‌مه‌ نه‌ تاوانه‌ و نه‌ تیرۆر، به‌ڵكو هه‌موو یاساو رێساكان ئازادای‌ ...

زیاتر »

ده‌ستگیركردنی‌ دزه‌كان ئارامی‌ دا به‌ دڵان

ئه‌گه‌رچی‌ دزی‌ دیارده‌یه‌كی‌ جیهانییه‌‌و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامی‌‌و سه‌قامگیری‌ ده‌كات له‌ زۆربه‌ی‌ وڵاتانی‌ پێشكه‌وتووشدا كه‌ خاوه‌نی‌ تواناو ته‌كنیكی‌ زۆر پێشكه‌وتووشن. دزی‌ واته‌ بردنی‌ ماڵی‌ خه‌ڵكی‌ تر به‌ نهێنی‌‌و به‌بێ‌ ئاگاداری‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ گوێره‌ی‌ یاسا تاوانه‌و سزای‌ قورسی‌ له‌سه‌ره‌، دزی‌ جۆری‌ تریشی‌ هه‌یه‌، له‌وانه‌ گه‌نده‌ڵی‌‌و فڕوفێڵ‌و تاڵانكردن‌و جه‌رده‌یی‌‌و …تد، بۆیه‌ له‌ زۆربه‌ی‌ ئایینه‌كاندا به‌ تایبه‌تی‌ ئیسلام‌و یه‌هودی‌ به‌ تاوانی‌ گه‌وره‌ ...

زیاتر »

چاره‌نووسی‌ چه‌كداره‌ دیله‌كانی‌ داعش

ئه‌وه‌ی‌ بۆته‌ بابه‌تی‌ رۆژه‌ڤ‌و رووبه‌رێكی‌ زۆری‌ میدیاكانی‌ جیهان‌و ناوچه‌كه‌شی‌ داگیركردووه‌، چاره‌نووسی‌ چه‌كداره‌ دیله‌كانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامییه‌ له‌عیراق‌و شام، چونكه‌ پێكهاته‌ی‌ ئه‌و هێزه‌ ره‌شپۆشه‌ فره‌ ره‌گه‌زه‌ كه‌ له‌هه‌موو كون‌و قوژبنێكی‌ ئه‌م جیهانه‌وه‌ هاتبوون بۆ عیراق‌و سوریا ئێستا له‌ دوای‌ تێكشكانی‌ ئه‌فسانه‌كه‌یان، بوونه‌ته‌ بارێكی‌ قورس بۆ وڵاته‌كانیان‌و كه‌س خۆی‌ ناكات به‌ خاوه‌نیان‌و مرۆڤایه‌تیی‌ شه‌رمه‌زاره‌ له‌ ئاست تاوانه‌كانی‌ ئه‌و تاقم‌و بانده‌ توند ئاژۆو خوێنڕێژه‌. ...

زیاتر »

توركیا له‌ نێوان پاتروێت و S 400 دا

توركیای‌ ئه‌ندامی‌ هاوپه‌یمانی‌ ناتۆ له‌ ساڵی‌ 1951 ه‌وه‌ له‌ سه‌رده‌ستی‌ پارتی‌ داد و گه‌شه‌ی‌ باكگراوند ئیسلامی‌، وا له‌ نێوان سیستمی‌ به‌رگری‌ پاتروێت و فڕۆكه‌ی‌ F 35 ئه‌مریكی‌ سیستمی‌ S400 به‌رگری‌ ڕوسی‌ هه‌ڵده‌بژێرێت . یه‌كه‌م هه‌نگاوی‌ ئه‌م لێك جیابوونه‌وه‌یه‌ هه‌رله‌ سه‌ره‌تای‌ چوونه‌ سه‌رحوكمی‌ ئاكه‌په‌ له‌توركیا ساڵی‌ 2002 به‌دیكرا كاتێك حكومه‌تی‌ ئه‌و كاتی‌ ئاكه‌په‌ بواری‌ به‌هاوپه‌یمانه‌ مێژووییه‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا نه‌دا كه‌ خاكی‌ توركیا ...

زیاتر »

هیند و پاكستان لاپه‌ڕه‌یه‌كی‌ تری‌ گرژی‌

ئه‌گه‌رچی‌ پاكستان له‌ هیندستان جیابۆ‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی‌ له‌ یه‌ك جیابوونه‌ته‌وه‌ كێشه‌ی ویلایه‌تی‌ كشمیر وه‌كو خاڵێك‌و ناوچه‌یه‌كی‌ جێناكۆك له‌ نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا ماوه‌ته‌وه‌و تا ئێستا له‌ چه‌ند وێستگه‌یه‌كی‌ جیاجیادا بۆ‌ته‌ مایه‌ی‌ شه‌ڕو پێكادانی‌ خوێناوی‌. یه‌كه‌م خولی‌ ئه‌و جه‌نگه‌ش ساڵی‌ 1947 هه‌ڵگیرساو تا ساڵی‌ 1948 به‌رده‌وام بوو، خولی‌ دووه‌می‌ جه‌نگیش ساڵی‌ 1965 هه‌ڵگیرساو كۆتاییهات به‌ ده‌ستوه‌ردانی‌ زلهێزه‌كانی‌ وه‌كو یه‌كێتی‌ سۆڤیه‌تی‌ جاران ...

زیاتر »