ته‌ها سلێمان‌ – knwe.org
سەرەکی » وتار » ته‌ها سلێمان‌

ته‌ها سلێمان‌

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئاوایی

23 مێرگی هه‌لاج، جاسم بۆزه‌، ئۆمه‌رشوان، مه‌ویژه‌، په‌لێل كونا قه‌ل، له‌گه‌ڵ چه‌ند ناوو ناونیشانی دۆڵ و شیوو، كۆمه‌ڵێك گردو ته‌پۆڵكه‌، كه‌وتبوونه‌ خۆرئاوایی ئاوایی قه‌ڵاچه‌رمه‌ڵه‌و هاوكات كه‌خۆری به‌یانیان هه‌ڵده‌هات، دۆڵ و شیوو، گردو ته‌پۆڵه‌كان پڕ ده‌بوون له‌ ده‌نگی شمشاڵ، دووزه‌له‌، قه‌تارو ئه‌ڵاوه‌یسی، ئای ئای و یارغه‌زاڵ و ئه‌ی نابێ نابێ ، گیانه‌ گیانه‌و فه‌ڵه‌گ، ده‌نگی مێگه‌ل و قریوه‌ی ژنان و كچان، ...

زیاتر »

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئاوایی

21 كاكه‌ خووله‌ برای حمه‌ی ڕه‌شید خه‌لیفه‌بوو، ئه‌وان ته‌نیا دووبرابوون و وابزانم دوو خوشكیشیان هه‌بوو، كاكه‌خووله‌ ڕه‌به‌ن بوو، ژنی نه‌هێنابوو، له‌ڕووی ده‌روونیشه‌وه‌ ته‌واو نه‌بوو، بیستوومه‌ ده‌مایده‌م و ئه‌یانوت: كاكه‌ خووله‌ بۆیه‌ تێك چوه‌، حه‌زی له‌ئاغاوو ده‌ره‌به‌گ نه‌بوه‌و پێچه‌وانه‌ی ئه‌م دژبوونه‌وه‌ی ئه‌و، به‌هۆی باوكیه‌وه‌ به‌رده‌وام به‌شێك له‌ ئاغاوو ده‌ره‌به‌گه‌كانی ناوچه‌كه‌ سه‌ردانی ماڵیانیان كردوه‌. ئه‌میش كه‌هه‌موو جارێ ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌بینێ، له‌داخا واا ...

زیاتر »

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئاوایی

19 خه‌ڵكی ئاوایی به‌رده‌وام خه‌ریكی كاروفرمان بوون، من دایكی خۆمم دییه‌ ئیسراحه‌تی نه‌بووه‌، باوكمم دییه‌ نه‌یزانیوه‌ ئیسراحه‌ت چیه‌؟ بۆنموونه‌ دایكم جلی هه‌شت مناڵی وه‌ ده‌ست ئه‌شۆرد، نانی هه‌شت مناڵ و باوكم و میوانی ئاماده‌ ده‌كرد، ڕۆژی دووجار نانی به‌ته‌نوور درووست ئه‌كرد، حه‌یوانه‌كانی ئه‌دۆشی، مانگاكه‌ی ئه‌دۆشی، مه‌شكه‌ی ئه‌ژه‌نی، وه‌سه‌ر ئاوی له‌چه‌م بیره‌كانۆ ئه‌هاورد بۆ ماڵ، ناوماڵی ئه‌ماڵی، خووری و مووی ده‌ڕێسا، ...

زیاتر »

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئاوایی

16 ئێستا ره‌نگه‌ بێژن ته‌ها ده‌ستی‌ كردوه‌ به‌ زیادڕۆیی‌ و به‌ ئاره‌زووی‌ دڵی‌ خۆی‌ شت ده‌هۆنێته‌وه‌و ئێژێ‌؟ بۆ ئه‌وانه‌ی‌ له‌ ئاواییه‌كه‌ی‌ من و ئه‌و ژینگه‌یه‌یی‌ من و هاوڕێكانم تیایدا ژیاوین وا ناێژن، چونكه‌ خۆیان ده‌زانن چۆن ژیاوین و ئه‌وێ‌ كه‌ تیا گه‌وره‌بویمان كوێیه‌و چییه‌و چۆنه‌؟ به‌ڵام ئه‌وانی‌ تر، هه‌قیان ده‌ده‌مێ‌ و گه‌له‌ییان لێ‌ ناكه‌م هه‌رچی‌ بێژن. ئا به‌ڵام هه‌قیشه‌ ئه‌مانه‌ی‌ ...

زیاتر »

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئاوایی

13 له‌وه‌رزی هاویندا، به‌تایبه‌ت دوای جۆدره‌و، دانیشتوانی ئه‌و ئاواییانه‌ی له‌ ئاوه‌سپییه‌وه‌ نزیك بوون، ڕووییان ده‌كرده‌ گوێی ڕووباره‌كه‌و بۆیسانیان ده‌كرد، وه‌ك شووتی، كاڵه‌ك، لۆبێ، ترۆزی، ته‌ماته‌، بامێ، باینجان، له‌پاڵیشیا چه‌ند بڕكێك شه‌مامه‌یان ده‌نا، هه‌ر بۆ بیرهێنانه‌وه‌ هه‌ر بۆیسانێك شه‌مامه‌ی تیابوایه‌ قوڕی ده‌كرا به‌سه‌را، چونكه‌ مناڵه‌كان و كوره‌ بگره‌ گه‌وره‌كانیش به‌دزییه‌وه‌ ده‌چوون ناوی و بڕك به‌بڕكیان هه‌ڵده‌دایه‌وه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی شه‌مامه‌. ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ ...

زیاتر »

رۆژی جیهانیی تاوانەکانی داعش،هەنگاوێکی گرنگ‌ و مانادار

یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌ڕه‌سمی پێشنیاری عیراق بۆ دیاریكردنی رۆژی جیهانیی قوربانیانی ده‌ستی داعش په‌سه‌ند ده‌كات‌و ئەمەش دەبێتە دەریچەیەکی گرنگ‌و ئەرێنی بە ئاڕاستەی ناساندنی تاوانەکانی داعش بەگشتی‌و تاوانی جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکان لەسەر دەستی ئەم رێکخراوە تیرۆرستییە بەتایبەتی. بەپێی راگەیەنراوێک کە لەلایەن وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لەڕۆژی 7/7/2018 بڵاوکراوەتەوە، پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا لەڕۆژی 5/7/2018 بەبڕیاری ژمارە (0280)، لەبەر رۆشنایی پێشنیاری باڵیۆزخانەی عیراق لە یەکێتیی ...

زیاتر »

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئاوایی

10 له‌ناو پۆلدا بووین، مامۆستا هاشم ئه‌و ڕۆژه‌ بڕیاریدا ئه‌وه‌ی نه‌زانێ ناوی خۆی، هی باوكی، باپیری به‌ته‌واوی بنوسێ، هه‌شت داری لێبدا. ناوپۆله‌كه‌بوو به‌ ده‌نگه‌ده‌نگ و له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ ترس باڵی كێشا به‌سه‌رمانا؟ چی بكه‌ین؟ له‌ناو قووتابیه‌كانا هه‌ندێكیان باش بوون، بۆنموونه‌ خالدی برام، خه‌لیل كاكه‌ ئه‌وڵا، ناسیح مه‌حموی مارف، كامیل كاكه‌ ئه‌وڵا، من، ڕه‌مه‌زان ئه‌حمه‌و سه‌عیده‌و یه‌ك دوانێكی تر. ئیتر ئه‌و دوای ...

زیاتر »

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئاوایی

8 مامۆستا هاشم ڕۆشتبوه‌وه‌ بۆخانه‌قین، هه‌ركاتێك ده‌ڕۆیشته‌وه‌ یه‌ك هه‌فته‌ زیاتری پێده‌چوو، ئیتر هه‌ر كه‌ مامۆستا ده‌ڕۆیشته‌وه‌ قوتابیه‌كان یه‌كێ ده‌چوه‌ لای ڕان، یه‌كێ نۆره‌گای ده‌كرد، یه‌كێك یارمه‌تی كاروباری ماڵی ده‌دا، یه‌كێ ئێواران ئاوی ئاژه‌ڵی له‌كۆل و بیره‌كان ئاماده‌ ده‌كرد، یه‌كێك ده‌چوه‌ لای كاروبه‌رخ، به‌پێی چوار وه‌رزه‌كه‌ هه‌ریه‌كه‌و كارێكی ده‌كرد. من زۆرتر لای كاروبه‌رخه‌كانی خۆمان و ماڵی بابام بووم و خۆ ئه‌گه‌ر ...

زیاتر »

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئاوایی

6 ده‌ستم ده‌كرد به‌كونی دارو دیوارا، ڕۆژ نه‌بوو دایكم یه‌ك دوو زرمم پێنه‌گه‌یه‌نێ و خوا هه‌ڵناگرێ مامه‌ یاسینیشم به‌ ته‌سبیحه‌ سه‌ده‌فیه‌كه‌ی ده‌ستی زوو زوو ده‌یكێشا به‌سه‌رما. دادا دلبه‌ریشم زۆرجار به‌ مامه‌ یاسینی ده‌وت ڕۆڵه‌ بۆ واده‌كه‌ی ئه‌ی نازانی ژان ده‌كات. ئه‌ویش له‌وڵاما ئه‌یوت نا دایه‌ هێواش لێی ده‌ده‌م، ئه‌م سه‌گه‌ سوره‌ به‌رازێكه‌ نازانێ ژان چیه‌. ئێ باشه‌ من بۆچی بۆ ...

زیاتر »

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئاوایی

4 ئه‌وكاته‌ من مناڵ بووم، نه‌میان نایه‌ به‌رخوێندن و وتیان یه‌كێك له‌مناڵه‌كان نه‌خۆێنێ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رخ و كاره‌كان بله‌وه‌ڕێنێ. ئه‌نجا وه‌ره‌ تێكڕای مناڵه‌كانی هاوڕێت بچنه‌ قوتابخانه‌و تۆش به‌تاقی ته‌نیا لای كاروبه‌رخ وه‌جێ بمێنی! له‌ڕاستیدا نه‌ك هه‌رقورس، به‌ڵكو ئێستا بیر ده‌كه‌مه‌وه‌ مۆته‌كه‌ش بوو بۆمناڵێكی شه‌ش حه‌وت ساڵی ئه‌و سه‌رده‌مه‌. ده‌شترسام ئه‌گه‌ر لاساری بكه‌م و بڕۆم بۆ لای مامۆستاكه‌ ڕه‌نگه‌ تووشی شه‌پازله‌ی ...

زیاتر »