سەرەکی » وتار » هونه‌ر ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د

هونه‌ر ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د

كاردانه‌وه‌ی ناواقیعی و چاره‌نووسی هه‌رێم

ئه‌م دۆخه‌ سیاسییه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان ده‌بینرێت، به‌گشتی ده‌ره‌نجامی كاردانه‌وه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی چه‌ند مانگی رابردووه‌، كاردانه‌وه‌ی جیاواز له‌وێنه‌ی گه‌وره‌و بچووكدا به‌ته‌واوی ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستانی نه‌خشاندووه‌، سه‌رجه‌می ئه‌و پێشهاتانه‌ی له‌چه‌ند مانگی رابردوودا بینران ده‌رنجامی كاردانەوه ‌بوون، كاردانه‌وه‌كان به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك ده‌ستیان خستۆته‌ بینه‌قاقای قۆناغه‌كه‌وه‌، ده‌رچوون لێی هه‌روا كارێكی ئاسان نییه‌‌و به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش ئه‌م دۆخه‌ سیاسییه‌ ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت، هه‌ر كاتێك كاردانه‌وه‌ ...

زیاتر »

كێ براوه‌ی گفتوگۆكانه‌؟

گفتوگۆ كه‌ بنه‌مای سه‌ره‌كیی لێكتێگه‌یشتنه‌، یه‌كێ له‌گرنگترینی ئه‌و هه‌نگاوانه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ پارته‌ كوردییه‌كانی باشوور بیكه‌نه‌ بنه‌ماو وه‌ك نه‌ریتێك په‌یڕه‌وی بكه‌ن، چونكه‌ به‌بێ گفتوگۆ ناتوانرێت گرێكوێره‌كان بكرێنه‌وه‌و زۆرجاریش دووری‌و داخستنی ده‌رگای گفتوگۆ، بۆشایی ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ دروست ده‌كات كه‌ هه‌موو ده‌ستكه‌وت‌و كۆی ئه‌زموونه‌كه‌ش ده‌خاته‌وه‌ به‌رده‌م مه‌ترسی ترازانەوە. پارته‌ كوردییه‌كانی باشوور دوای مێژوویه‌كی زۆر له‌ململانێ، ده‌بێت له‌و راستییه‌ تێگه‌یشتبن (گفتوگۆ كه‌ سه‌ره‌تاو ده‌ستپێكی ...

زیاتر »

پێداگریی یه‌كێتی و هاوبه‌شیی گۆڕان و پارتی

پارتی و گۆڕان به‌هاوبه‌شی و به‌بێ گوێدانه‌ ده‌ره‌نجامه‌كانی، هه‌نگاوده‌نێن‌و ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستانی خستۆته‌ به‌رده‌م ئه‌گه‌رو پێشهاتی جۆراوجۆر، ئه‌و پرسانه‌ی ئه‌م دوولایه‌نه‌ هاوپه‌یمان و هاوئامانجه‌ ده‌ستی بۆده‌به‌ن، به‌تایبه‌تیش پرسی كاراكردنه‌وه‌و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ هه‌رێم، به‌بێ سازان و رێكه‌وتنی پێشوه‌خته‌و كۆده‌نگی له‌باره‌یه‌وه‌، ناتوانێت سوود به‌ ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كات، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بڕیار بێت ...

زیاتر »

چۆن شه‌راكه‌ت و كام رێكه‌وتن؟

شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ چه‌ند گرنگه‌ بۆ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم كوردستان، كه‌ له‌و رێگەیه‌وه‌ بتوانرێت زۆرترین خزمه‌تی كوردستانییان بكرێت، بوونی ته‌وافوق و كاری پێكه‌وه‌یی فراكسیۆنه‌كان و به‌تایبه‌تیش فراكسیۆنی یه‌كێتی و پارتی، ئه‌وه‌نده‌ گرنگی هه‌یه‌ بۆ داهاتووی چوار ساڵی ئارام، كه‌ بێگومان ئه‌م ته‌وافوقه‌ش په‌یوه‌سته‌ به‌ رێكه‌وتن و سه‌ره‌تایه‌كی نوێ له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی، رێكه‌وتنێك كه‌ نه‌خشه‌ڕێی كاری داهاتووی هه‌ردوو فراكسیۆن له‌خۆی ...

زیاتر »

كابینه‌ی نوێ له‌ نێوان خواستی یه‌كێتی و پارتی دا

ئەوەی پارتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوای دەكات، درێژەدانە بەكابینەكانی تری رابردووی هەرێم، كە تیایدا خۆی خاوەنی هەمووشتێك بێت‌و لایەنە بەشداربووەكانی تریش، وەك بەشداری كابینەكە تەنها باڵانس‌و هاوسەنگی‌و فرەڕەنگی لە حكومەتەكەدا دروست بكەن. لە بەرامبەر ئەمەشدا ئەوەی یەكێتی خواستێتی‌و پێداگری لەسەر دەكات قۆناغێكی نوێیە لە حوكمڕانی كورد لە باشوور. یەكێتی داواكاری‌و خواستەكانی وەك رۆژی روون دیارن‌و بەئاشكرا ...

زیاتر »

به‌رپرسیارێتی و بازاڕگه‌رمی میدیا

گره‌وكردن له‌سه‌ر دابه‌شكاری یه‌كێتی و هه‌وڵدان بۆ پیشاندانی جیاوازییه‌كانی، تا ئاستی ترازان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌شی، له‌ رابردوودا به‌شێكی هه‌ره‌زۆری پانتایی به‌شێك له‌ میدیای كوردی داگیركردبوو، به‌ڵام یه‌كێتی و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی به‌ یه‌كخستنی هه‌نگاوه‌كانی چه‌ند مانگی رابردوو، كاتێك هه‌مووان توانییان له‌ یه‌ك وێنه‌دا داواكارییه‌كانیان بگه‌یه‌نن و یه‌كێتیش وه‌ك حزبێكی خاوه‌ن بڕیار ده‌ربكه‌وێت، ئه‌و وه‌ڵامه‌ گرنگه‌ بوو كه‌ ئێستا دوای بینینشی هه‌ندێك له‌و میدیا ...

زیاتر »

یه‌كهه‌ڵوێستی دوێنێ و پێویستیی ئه‌مڕۆ

راپه‌ڕینی به‌هاری 1991 كه‌ یه‌كێتی ئه‌ندازیارو رانیه‌ش بوو به‌ سه‌رمه‌شق و ده‌روازه‌ی رزگاریی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ده‌ست دڕنده‌ترین رژێمی دیكتاتۆری، سه‌رباری گونجاوی هه‌لومه‌رجی ئه‌وكاته‌، پێویستییه‌ك بوو كه‌ ده‌بوو ئه‌نجام بدرێت، چونكه‌ رزگاریی باشووری كورستان درێژكراوه‌ی یه‌كێ له‌ بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی شۆڕشی نوێ بوو، یه‌كێتی وه‌ك چۆن له‌ پێناوی زیندووكردنه‌وه‌ی گیانی كوردایه‌تیی دامه‌زرا، هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا جاڕی شۆڕشی داو راپه‌ڕینیش ئه‌و ئامانجه‌ بوو ...

زیاتر »

یەکێتی لە خەمی چیدایە؟

ئه‌وه‌ی ئێستا یه‌كێتی ده‌یكات‌و داوای ده‌كات سه‌رەتایه‌كی نوێیه‌، مژدانه‌ی قۆناغێكه‌ كه‌ دواجار هه‌مووان له‌گرنگی‌و گه‌وره‌ییه‌كه‌ی تێده‌گه‌ن‌و ده‌زانن یه‌كێتی رابه‌رو سه‌رمه‌شقی قۆناغێكه‌، له‌پێناوی دۆزینه‌وه‌ی ده‌ریچه‌یه‌ك كه ‌داهاتوو وه‌ك رابردوو نه‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یه‌كێتی به‌ پرۆژه‌یه‌كی گه‌ڵاڵه‌كراوه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌، كه‌ له‌هه‌رلایه‌كه‌وه‌ سه‌یری ده‌كه‌ی واقیعێك ده‌بینرێ كه‌ گۆڕانكاری گه‌وره‌و كاریگه‌ری له‌خۆی گرتووه‌، كه ‌سه‌ره‌نجامیش به‌بێ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی یه‌كێتی هیچ ئاسۆو داهاتوویه‌كی تری ...

زیاتر »

رێکەوتنی سیاسی و گەڕانەوە بۆ دەباشان

دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان پێویستی دوو رێکەوتنی نوێی هێناوەتە پێشەوە، دوو رێکەوتن کە تیایدا یەکێتی نەخشی لە بنیادنانیاندا هەیە و بە بێ یەکێتی و رۆڵی یەکێتیش، هیچ یەکێک لەم دوو رێکەوتنە (رێکەوتنی سیاسی یەکێتی و پارتی، رێکەوتنی سیاسی یەکێتی و گۆران) جێ بەجێ نابێت، ئەم دوو رێکەوتنە لە نێوان سێ لایەنی سیاسی هەرێمی کوردستاندا دەبێت، بەڵام یەکێتی بۆ هەردوو رێکەوتنەکە ...

زیاتر »

وێنەکەی تری پارتی

خواستی زۆری پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پیشاندانیشی وەک خواستێکی گشتی و هەنگاوێک کە لای هەموو جەمسەرەکانی حیزبەکە کارێکی پەسەند و بەجێ یە، تەنها مەبەستی ئەوەیە کە پارتی وەک هێزێکی یەک گوتار دەربکەوێت و لەحەقیقەتیشدا لە وێنە گشتیەکەیدا پارتی توانیویەتی پارێزگاری لەو جۆرە تایبەتمەندیەی بکات، بەڵام لە پاڵ بینینی ئەم وێنە گشتیەشدا وێنەیەکی تری جەمسەربەندی و ...

زیاتر »