سەرەکی » وتار » ئیدریس جەبار

ئیدریس جەبار

كرانەوەی عیراق

دیپلۆماسی عیراق، ماوەیەكە بەشێوەیەكی چالاك دەردەكەوێت، دەركەوتنەكەش لەڕێی بەشدارییە لە كۆنگرە و كۆڕبەند و كۆبوونەوە نێودەوڵەتییەكان كە گۆڕێكی تر دەبەخشنە وڵاتەكە لەپێناو سەرلەنوێ‌ گەڕانەوە بۆسەر گۆڕەپانی سیاسی و بینینی رۆڵی میحوەری لە ناوچەكە و جیهان. دیپلۆماسی ئێستای عیراق گەر لەسەر ئەم رێڕەوە رێبكات و هەنگاوەكانی بەمجۆرە هەڵبنێت، لە كایە سیاسی و ئابوریی و بازرگانییەكاندا گەشەسەندن بەخۆوەدەبینێت و دەكرێت بڵێین مایەی ...

زیاتر »

بەهارێكی تری عەرەبی

خۆپیشاندانەكان لە جەزائیر و سودان، گۆڕانكاریی ڕیشەیی لە دەسەڵاتی ئەو دوو وڵاتدا دەخولقێنن، سوپاش بۆ رێگرتن لە دروستبوونی پشێوی و پاشاگەردانی، ئەركی كۆنترۆڵكردنی رەوشەكە لەئەستۆ دەگرن و رێخۆشكەریی بۆ هاتنەبەری دەسەڵاتی ئینتیقالی دەكەن. عەبدولعەزیز بۆتەفلیقە 20 ساڵی لە سەرۆكایەتی جەزائیردا بەسەربرد، عومەر حەسەن بەشیر 30 ساڵ سەرۆكی سودان بوو، هەردوو سەرۆك بۆ چەندان ماوەی سەرۆكایەتی، بەبێ‌ گوێدانە پرەنسیپە دیموكراتییەكان لە ...

زیاتر »

بۆتەفلیقە و ئیسلامییە رادیكاڵەكان

ئەزمونی جەزائیر بەدەست ئیسلامییە رادكاڵەكان، ئەزمونێكی تاڵ و خوێناوی بوو، لە سەرەتای ساڵانی نەوەدی سەدەی رابردوو دەستیپێكرد و لەسەر دەستی عەبدولعەزیز بۆتەفلیقە سەرۆكی دەستلەكاركێشانەوەی وڵاتەكە چارەسەركرا. چارەسەركردنی تەنگژەی ئیسلامییە توندڕەكان لە جەزائیر، گوزارشت لە حیكمەتی گەورەی بۆتەفلیقە دەكات كە لە ساڵی 1999وە جڵەوی سەركردایەتی جەزائیری گرتەدەست و توانی بەشێوەیەكی كارامە، هەم لەڕووی سەربازییەوە بەسەر یاخیبواندا زاڵ ببێت و هەم لەڕێی ...

زیاتر »

پرسی دەركردنی هێزە ئەمریكاییەكان لە عیراق

لەم ماوەیەی دوایی و بە تایبەت بەر لە دەستپێكردنی وەرزی دووەمی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران، پرسی دەركردنی هێزە بیانییەكان لە عیراق گەرمترین باسی نێو گۆڕەپانی سیاسی بوو، بەڵام لەئێستادا واپێدەچێت قسەكردن لەسەر پرسەكە ساردبوونەوە بەخۆوەببینێت. ساردبوونەوە لە بەرزكردنەوەی پرۆژە یاسایەك لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەركردنی هێزە بیانیەكان بە گشتی و هێزەكانی ئەمریكا بە تایبەت، هاوشانە لەگەڵ لێدوانی بەرپرسانی باڵای وڵات كە ...

زیاتر »

خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئیدارەكەی ترەمپ

لە سەرەتای گرتنەدەستی پۆستی سەرۆكایەتی و پێكهێنانی ئیدارەی نوێ‌، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ژمارە 45ی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، هەڵوەشاندنەوەی ڕێكەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دەستپێكی كارەكانی بوو، ئەم ڕووداوەش وەرچەرخانێكی گەورەی لە سیاسەتەكانی ئەمریكادا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دروستكرد كە زیاتر رووی لە پاراستنی ئاسایشی قەوارەی دەوڵەتی عیبری و بەرەنگاربوونەوەی هەموو ئەو هەڕەشانەیە كە ڕوو لە ئیسرائیل دەكەن. ترەمپ بەپێی هەڵسەنگاندنی هەندێك لە ...

زیاتر »

رووداوەكەی موسڵ و بەئاگاهاتنەوەیەی تر

گیانلەدەستدانی زیاتر لە 100 كەس لە رووداوەكەی موسڵ، لەگەڵ ئەوەی نەهامەتییەكی مرۆیی تر بوو بۆ خەڵكی شارەكە، خستنەوەڕووی ئەو واقیعە تاڵەش بوو كە جگە لە موسڵ زۆرێك لە دانیشتوانی شارەكانی تری عیراق تێیدا دەژین. واقعی گەندەڵی و گوێنەدانە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و خۆدەوڵەمەندكردن لەسەر حیسابی خەڵكی ڕەشوڕوت، دەیان و سەدان ڕووداوی تری نەخوازراوی وەك ڕووداوەكەی موسڵ دروست دەكەن و ...

زیاتر »

جەزائیر بەرەو كۆتایی سەردەمی بۆتەفلیقە

لە دوای سەربەخۆیی، جەزائیر حوكمڕانی بن بلە و بۆمیدیەن و شازلی بن جدیدی تێپەڕاند، بەرەی ڕزگاریخوازی ئیسلامیش كە لە هەڵبژاردنی سەرەتای ساڵی نەوەدەی سەدەی ڕابردوو بە دروشمی «ئیسلام چارەسەرە» هاتەپێشەوە و زۆرینەی دەنگەكانی ئەو هەڵبژاردنەی مسۆگەر كرد، زۆری نەمابوو دەسەڵات بگرێتەدەست، گەر خۆرئاوا نەبوایە. دوای ئەو قۆناغە، ئەمین زروال و بۆزیاف حوكمڕانی وڵاتەكەیان كرد، بەڵام تا هاتنی عەبدوعەزیز بۆتەفلیقە، جەزائیرییەكان ...

زیاتر »

سوریا و قۆناغی دوای باغوز

پاككردنەوەی دوایین ناوچەی سوریا لە چەكدارانی دەوڵەتی ڕێكخراوی ئیسلامی ناسراو بە (داعش) لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، پێناچێت لەسایەی رەوشی ئەمنی و سیاسی ئێستای ئەو وڵاتەدا كۆتایی تەواوەتی تەوژمی توندڕەوی بێت، لەكاتێكدا هێشتا ئیدلیب لە باكووری خۆرئاوا، پڕە لە توندڕەوەكان و بۆتە گەورەترین مۆڵگە بۆ داڵدەدانی ئەو جیهادیانەی لە قۆناغەكانی دواتردا دەبنە مایەی هەڕەشە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیری. ڕەنگە بە ...

زیاتر »

پاراستنی سەروەریی و بنبڕكردنی گەندەڵی

عیراق دوای تێپەڕینی نزیكەی 16 ساڵ بەسەر روخانی رژێمی بەعس، توانای پاراستنی سەروەریی وڵاتەكەی نییە و زاڵیش نەبووە بەسەر گەندەڵی و پشكداریی كە وەك نەخۆشییەكی كوشندە تا دێت لە جەستەی وڵاتەكەی دەخۆن و شادەماریی ژیانی دەگوشن. قسەكردن لەسەر بوون و هەژموونی ئێرانی و ئەمریكایی لە عیراق، بۆتە باسێكی سواو، ڕێگرتن لە پێشێلكردنی سەروەریی وڵاتەكەش لەلایەن سوپای توركیاشەوە، هەر تەنیا لە ...

زیاتر »

توركیا لە هاوكێشەكەدا

توركیای ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، جیاوازییەكی زۆری لەگەڵ توركیای سەردەمی ناسیۆنالیستەكان و عەسكەرەكاندا هەیە بەو پێیەی لە سەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەش گرنگییەكی زیاتری پەیداكردووە و لەئێستادا وەك گەمەكەرێكی بەهێز لەسەر گۆڕەپانی ئیقلیمی دەردەكەوێت. گەورەبوونی ڕۆڵی توركیا، هەر بە تەنیا پەیوەندی بە نینۆككردنی سوپا و گۆڕینی سیستمی حوكمڕانی لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆكایەتی نییە، بەڵكو لە مامەڵەكردنی لەگەڵ نەیاران و دۆستەكانی بەشێوەیەكی ...

زیاتر »