سەرەکی » وتار » دڵشاد ئه‌حمه‌د

دڵشاد ئه‌حمه‌د

ئاوایی مه‌مله‌حه‌_سه‌نگاو _ ناو زه‌نگنه‌

هۆزی گه‌وره‌ی‌ زه‌نگنه‌ و مێژوو یه‌كێك له‌هۆزه‌ گه‌وره‌و به‌ناوبانگه‌كانی‌ «هه‌رێمی چیا _ خۆرهه‌ڵاتی‌ كوردستان»و له‌سه‌ده‌ی‌ سیازده‌هه‌می زاینی ناوی‌ زه‌نگنه‌ بڵاوبوه‌ته‌وه‌و ناسراوه‌و هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هه‌رسێ هۆزی ( سیامه‌نسورو چنگنی و زه‌نگنه‌) له‌سێ برا كه‌وتوونه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌مه‌مله‌كه‌تی‌ لوڕستانه‌وه‌ سه‌ریانهه‌ڵداوه‌. له‌ناوچه‌ی‌ كرماشان و له‌سه‌ده‌ی‌ شانزه‌هه‌م میرنشینێكی گه‌وره‌یان هه‌بووه‌ به‌ناوی‌ (میرنشینی عه‌لی خانی‌ زه‌نگنه‌) ، ئاماژه‌یش به‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ زه‌نگنه‌ ...

زیاتر »

شیوه‌ گوێزان _پێنجوێن

چیاو كانیاو و گوێز مێژووی‌ پێنجوێن. كورته‌یه‌ك، ڕاگوزه‌رێك ..! مێژووی‌ پێكهاته‌ی‌ زه‌وی و خاكی ناوچه‌ی‌ پێنجوێن، دروست بونه‌كه‌ی‌ زۆر زۆر كۆنه‌، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چه‌رخی جیۆلۆژی یه‌كه‌م واته‌ (ئه‌ركی) چوار هه‌زار ملیۆن ساڵ به‌ر له‌ئێستا دروست بووه‌، پاشماوه‌ دێرینه‌كانی‌ قه‌ڵاكانی‌ (قه‌ڵای‌ كچێ) و (قه‌ڵای‌ قزڵجه‌) و (وێنه‌) ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ هه‌زاره‌ی دووه‌می پێش زایین و «لۆلۆ»ییه‌كان لێره‌ فه‌رمانڕوا بوون. پێنجوێن مێژووی‌ نزیكی ...

زیاتر »

گوندی ئاوه‌كه‌ڵه‌ _ بناری‌ شاره‌زوور

شاره‌زوور له‌كورته‌یه‌كی مێژوودا ئاشوری یه‌كان به‌شاره‌زووریان گوتووه‌ (زاموا)، له‌هه‌زاره‌ی‌ سێیه‌می پێش زایین شاره‌زوور مه‌ڵبه‌ندی حوكمڕانی (لۆلۆیی یه‌كان)و (گوتی یه‌كان) بووه‌، له‌نوسینه‌ مێخی یه‌كانی ئاشوریه‌كان ناوی‌ شاره‌زوور هاتووه‌، ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ به‌شێك بوو له‌ئه‌بره‌شی یه‌»ی – بێت گرمای‌ – كه‌نیسه‌كانی‌ «نستوری‌» له‌ساڵی 554 ی زاینی تۆماركراوه‌، ئیمپراتۆریه‌تی بێزه‌نتینی له‌ساڵی 628 په‌لاماری‌ شاره‌زووری‌ داوه‌ و هه‌موو شارو شارۆچكه‌و ئاوایی یه‌كانی‌ كاول‌و خاپوور كردووه‌.له‌ساڵه‌كانی‌ ...

زیاتر »

ئاوایی زەنگنە – کەرکوک

قاسی به‌گ سه‌رۆكی ئێڵی گه‌وره‌ی‌ زه‌نگنه‌ له‌(ماهی ده‌شت)و ناوچه‌ی‌ كرماشان میرنشینی بوو، قه‌ڵه‌مڕه‌وی حوكمڕانی ئه‌م میرنشینه‌ هه‌تا (سه‌رپێڵی زه‌هاو)و (خانه‌قین)و (مه‌نه‌لی)و (زڕباتێ) هه‌بوو یه‌كێ له‌كوڕه‌كانی‌ (قاسی به‌گ)و (میر عه‌لی خان) وه‌زیری دارایی بووه‌ له‌سه‌رده‌می شاعه‌باسی سه‌فه‌وی دووه‌م، نه‌وشیروان به‌گ كوڕه‌زای‌ قاسی به‌گ به‌پێی (شه‌ره‌ف نامه‌ی‌) شه‌ره‌فخانی‌ به‌دلیسی باسی میرنشینی زه‌نگنه‌ی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان كردووه‌، ده‌بێته‌ میری میرنشینی زه‌نگنه‌ كه‌ كوڕی میر ...

زیاتر »

گوندی سۆفیان_قه‌زای‌ دوكان

قه‌زای‌ دوكان ده‌كه‌وێته‌وه‌ 60 كیلۆمه‌تری‌ باكوری‌ خۆرئاوای‌ شاری‌ سلێمانییه‌وه‌ ، له‌نێوان هه‌ردوو هێڵی پانی (35) بۆ (36) پله‌ به‌ره‌و باكور و (44) بۆ (45) پله‌ به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات، ڕوبه‌ری‌ قه‌زاكه‌ 1784 كیلۆمه‌تر چوار گۆشه‌یه‌ ، (713) هه‌زار و (600) دۆنم زه‌ویه‌، زه‌وی شیاو بۆ كشتوكاڵ (160) هه‌زار و (346) دۆنم زه‌وی یه‌، له‌ساڵی (1954) مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ مه‌لیكی عێراق به‌ردی بناغه‌ی‌ به‌نداوی‌ ...

زیاتر »

ئاوایی:گونده‌_نه‌ورۆڵی

(5) شاری هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كه‌وێته‌ 75 كم باشوری‌ خۆرهه‌ڵاتی ووڵاتی سلێمانییه‌وه‌. له‌نێوانی‌ هێڵی پان 35 بۆ 36 پله‌ باكور و هێڵی درێژی 46 پله‌ ڕۆژهه‌ڵاتدایه‌. 726 مه‌تر له‌ئاستی ڕووی‌ ده‌ریاوه‌ به‌رزه‌، ڕووبه‌ره‌كه‌ی‌ 1599 كیلۆمه‌تر دوجایه‌و 141 گوندو هه‌رسێ ناحیه‌ی‌ خۆرماڵ (46) گوند و ناحیه‌ی‌ بیاره‌ (28) گوندو ناحیه‌ی‌ سیروان (67) گوند له‌ سنوری جوگرافیای ئه‌م شاره‌ی كوردستاندایه‌، له‌ساڵی‌ 1889 كراوه‌ به‌قه‌زاو ...

زیاتر »

گوندی «گورگه‌ده‌ر _سه‌رچیمه‌ن»_شارباژێڕ

(4) شارباژێڕ یه‌كێكه‌ له‌ناوچه‌ گرنگ و فراوانه‌كانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ڕووی ئاوێژگه‌یی و گه‌شت و گوزارو به‌روبومی كشتوكاڵی و میوه‌ و به‌خێوكردنی‌ مه‌ڕو ماڵات و ڕه‌شه‌وڵاغ و په‌له‌وه‌ری‌ ماڵی‌، ناوچه‌یه‌كی دێرین و كۆنه‌ و له‌سه‌ده‌كانی‌ هه‌زاره‌ی‌ یه‌كه‌می (پ . ز)ه‌وه‌ كوردی تێدا ژیاوه‌ و ناوچه‌یه‌كی سه‌خت و دژواره‌، ده‌یان پاشماوه‌ی‌ دێرێنی تێدایه‌ و ده‌یان لاپه‌ڕه‌ی مێژوویی تێدا تۆمار كراوه‌و شوێنه‌واری‌ مێژوویی ...

زیاتر »

گوندی هه‌واره‌به‌رزه‌ _ ناوجاف _ تیله‌كۆ _ كه‌لار

(3) شاری كه‌لار ئه‌كه‌وێته‌ نێوان هێڵی كه‌مه‌ره‌یی پانی 34/50 پله‌ باكورو درێژی 45/25 پله‌و 355 مه‌تر ڕۆژهه‌ڵات له‌سه‌ر ئاستی ڕووی ده‌ریاوه‌ به‌رزه‌،(583) كم چوارگۆشه‌یه‌و له‌28/2/1970 به‌مه‌رسومی كۆماری ژماره‌ (137) كه‌لار بووه‌ به‌قه‌زاو سه‌ربه‌ شاری كه‌ركوكی كوردستان بوه‌. له‌ده‌وروبه‌ری ساڵی 1800 به‌دواوه‌ هۆزی گه‌وره‌ی كورد (گێژ) تیره‌یه‌كیان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ گه‌رمیان ، له‌ (كه‌لارده‌شت)ی‌ شاری كرماشانی كوردستانه‌وه‌ هاتون و به‌شێوه‌زاری‌ (كه‌لهوڕی) ...

زیاتر »

گوندی وێڵه‌ده‌ر – بناری چیای گۆیژه‌

(2) ناوه‌ندی‌ ناحیه‌ی تانجه‌رۆ، شارۆچكه‌ی‌ عه‌ربه‌ته‌، كه‌ 712 مه‌تر له‌ئاستی ڕووی ده‌ریاوه‌ به‌رزه‌و نزیكه‌ی‌ 71 گوند له‌سنوره‌كه‌ی دایه‌. له‌سه‌رده‌می زه‌رده‌شتییه‌كان قه‌ڵایه‌ك دروستكراوه‌ له‌عه‌ربه‌ته‌كۆن، زاراوه‌كه‌ گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌‌و بووه‌ به‌ (ئاوری ره‌به‌ت) ‌و دواتر بووه‌ به‌ شاری (ڕه‌به‌ت)، پاشان بووه‌ به‌ شاری عه‌ربه‌ت. له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ناحیه‌ی بازیان ‌و به‌كره‌جۆ سه‌ربه‌ قه‌زای‌ ناوه‌ندی سلێمانین. یه‌كێك له‌گونده‌كانی‌ ناحیه‌ی‌ تانجه‌رۆ (عه‌ربه‌ت)، گوندی وێڵه‌ده‌ره‌ (وێڵه‌یه‌ر ...

زیاتر »

گوندی دڕی_شینكایه‌تی

(1) فه‌قێ ئه‌حمه‌دی داره‌شمانه‌، میری گه‌وره‌ی بابان هه‌تا ساڵی 1596 پایته‌ختی میرایه‌تییه‌كه‌ی له‌داره‌شمانه‌/ پشده‌ر بووه‌. خێزانه‌كه‌ی‌ نێوی (كه‌یغان) بووه‌ له‌خێزانه‌ به‌ناوبانگه‌كانی‌ ڕووس بووه‌. پاش مردنی فه‌قێ ئه‌حمه‌د، میربوداغ پایته‌ختی میرایه‌تی ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ ماوه‌ت له‌ساڵی 1619‌و دواتر قه‌ڵای به‌كر ئاوا هه‌تا ساڵی 1917، له‌گه‌ڵ ئه‌م میره‌دا هه‌موو خێزان‌و بنه‌ماڵه‌و ده‌ست‌و داییره‌ی‌ خۆی ده‌هێنێت بۆ ماوه‌تی‌ بناری شاخی گوڵێ. ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ له‌نێوان ...

زیاتر »