سەرەکی » وتار » مستەفا محەمەد

مستەفا محەمەد

كورد چۆن سوود له‌ كابینه‌كه‌ی…

كورد چۆن سوود له‌ كابینه‌كه‌ی مه‌هدی وه‌رده‌گرێ؟ له‌ كه‌وتنی‌ رژێمی‌ به‌عسه‌وه‌ تا كۆتا رۆژه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رده‌می عه‌بادی ناحه‌قی بێ ئه‌ندازه‌ ده‌رهه‌ق به‌ كورد كراوه‌، جا ئه‌م ناحه‌قییانه‌ هەندێ کات خۆمان هۆكاری بووین. بێگومان له‌ڕابردوودا ره‌وشی‌ ژیانی‌ عیراقییه‌كان به‌ كوردیشه‌وه‌ ئاڵۆزبووه‌ ‌و هه‌وراز و نشێوی زۆری به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و گرفته‌كانیش به‌هۆی فه‌سادی ئیداری و كاریگه‌رییه‌كانی جه‌نگی تیرۆر به‌ جیاوازی‌ تایفی‌ و ...

زیاتر »

كلتوری ژینگەپارێزیی گەشە پێبدەین

رۆژی شانزەی نیسان وەك زۆر بەرواری تر بۆ كورد هەڵگری واتای یادەوەرییەكی تاڵە، لەو مانگەدا هاوكات لەگەڵ دەستپێكی بەرنامە‌و پلانی خاپوركردنی كوردستان، هێرش‌و پەلاماری دڕندانەی بەعس بە هەشت قۆناغی جودا شاڵاوی نەگریسی ئەنفال دەستی پێكرد، بەدیاریكراویش لە ڕۆژی 16/4/1987 بەعس دەستی برد بۆ بەكارهێنانی چەكی كۆكوژ لەدژی هاوڵاتیانی كوردستان‌و لە بالیسان‌و شێخ وەساناندا یەكەمینجار تاقیكردەوە، بەوهۆیەشەوە 324 هاووڵاتی لەوناوچانە شەهید‌و ...

زیاتر »

گرنگتر لە پۆست و بەركەوتە بۆ یەكێتی!

لە كۆتاییدا پڕۆژەی رێكەوتن و لێكگەیشتنی سیاسیی نێوان یەكێتی و پارتی لەسەر پرسە چارەنووسسازەكان بۆ رێكخستنەوەی هاوسەنگی فەرمانڕەوایی، رێچكەی موعتەبەری خۆی وەرگرت و ئەكید لە پێكهێنانی كابینەی نۆ-شدا بە ئیمزاكردنی دیباجەی لێكگەیشتنەكە، باشتر رەنگدەداتەوە. هەموو پێشبینییەكانیش رووە و ئەوەن كە یەكێتی و پارتی وەك دوو كۆڵەگەی بنەڕەتی حكومڕانی هاوتەریب و وەك یەك پێكهێنەرە سەرەكییەكەی ئەم كابینەیەن، هاووڵاتیانیش بە چاوی ئومێدەوە ...

زیاتر »

چونكه‌ له ‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌ هه‌ڵه‌ هاتن، بۆیه‌ هه‌ڵه‌ی له‌سه‌ر یه‌ك ده‌كه‌ن

رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو په‌رله‌مانی كوردستان كۆبۆوه‌و تێیدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه‌یاسای پێشنیازكراوی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كرد، واش بڕیاره‌ له‌ واده‌یه‌كی نزیكدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م‌و سێیه‌میشی بۆ بكات. هه‌روه‌ك بینیمان فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداریی له‌ دانیشتنه‌كه‌دا نه‌كردو پێیوابوو كه‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ره‌هه‌ندێكی نیشتمانی هه‌یه‌و پێویسته‌ ته‌وافوقی لایه‌نه‌كانی له‌سه‌ر بكرێ، نه‌ك ته‌نها پڕۆژه‌ی لایه‌نێك یا هاوئاوازی لایه‌نێك بخرێته‌ به‌رنامه‌ی كاره‌وه‌و ده‌نگی له‌سه‌ر ...

زیاتر »

چیتر کۆنگرە دوامەخەن

بۆ یەکێتی قۆناغێکی گرنگی ڕاگوزەریی سیاسیە و بە سەرنجدانیش لە پێشهاتە سیاسیەکانی کوردستان و ناوچەکە لەم دوو ساڵەی پێشوو بۆت دەردەکەوێ کە ئێستا له هەر کاتێکی تر گونجاوترە بۆ یەکێتی کۆنگرەی نۆژەنکردنەوەی هەیکەل و نەخشەڕێی خۆی بخاتە ڕێ ،کە دەڵێین دۆخی لەبار بەو مانایەی کە تامەزرۆیی قاعیدەی جەماوەریی یەکێتی بۆ گرێدانی و زەڕوڕیەتی هێنانە پێشی سەرکردەی گەنج و خوێنی تازە ...

زیاتر »

هەنگاوی دوای لابردنی پاشەکەوت

هەینی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبۆوە و دوو بڕیاری گرنگی پەسەندکرد، یەکێکیان پەیوەست بوو بە وتوێژ و دانوستانی راستەوخۆی حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵدا، ئەویش لەڕێی ئەنجومەنی نەوت و گازەوە بۆئەوەی لەسەر کێشەکانی نێوانیان ئەوەی پەیوەستە بەداهاتەوە (نەوت و خاڵە گومرگییەکان، باج، فڕۆکەخانەکان) کۆنکرێتیی رێکبکەون ، بڕیارەکەی تریشیان هەڵوەشاندنەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بوو کە وابڕیارە لە پێدانی مووچەی ئەم ...

زیاتر »

لە راستە شەقامی رانیەوە پەیام!

دروست وەک ئەمڕۆ و لە بەرەبەیانی ڕۆژی «5»ی ئاداری ساڵی1991، دەسپێکی ڕاپەڕینێکی پیرۆز و پڕ دەسکەوت لەشاری ڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕین و پایتەختی ئازادیەوە بۆسەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان گوازرایەوە و بۆ دواجار جاڕی هەڵتەکاندنی ڕژێمی بەعس و دەنگ و سەدای مەرگی پێشوەختەی هێزە سەرکوتکارەکانی ئەوسای عێراق و شەتکدان و پێچانەوەی بارگە و بنەی ستەمی چەپەڵ و نادادیان تا کەرکوکی کوردان ...

زیاتر »

کەشی دانوستان و پەیامی بەرپرسیارانە

لە دوایین جوڵەی سیاسی خۆیدا، سەرۆکی پارتی دیموکرات نامەیەکی ئاراستەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کرد و تیایدا داوای کردووە یەكێتی و پارتی كۆببنەوەو بە دانوستان كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن. ئەم جوڵەیەی بارزانی وەڵامێکی هاوشێوەی خێرای یەکێتی بەدوادا هات کە پێشوازیی کردووە لە هەر هەوڵێک بۆ لەیەکترگەیشتن‌و گفتوگۆی بەرهەمدار لەبارەی ئەو بەرنامە سیاسییەی کە پێشکەشی پارتی کردووە. لێرەدا پرسیار ئەوەیە، چ گفتوگۆیەک ...

زیاتر »

ئەگەر رێکەوتن نەکرا!

هەر ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنێک کە هێز و قەوارە سیاسیەکان پێی بگەن کارێکی باشە و هەنگاوێکی بەجێیە ، بەڵام ڕێکەوتنە سیاسیەکان پێویستن لە ئاستی داخوازی و چاوەڕوانیەکانی شەقام بن ، سازانێک بن بە تامی کاری پێکەوەیی لە پێناوی چارەکردنی قەیرانە زەوەندەکانی هەرێم و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی کەرکوک و بەغدا ، نەک کردنەوەی دەروازەیەکی تر بن بەڕووی ئاڵۆزی سیاسی و لەسەر حسابی لایەنی ...

زیاتر »

لەبارەی رێكەوتنی یەكێتی و پارتییەوە

گومانی تێدا نییە كە دەستكەوتە نەتەوەییەكان، مافە دەستووری‌و شایستە داراییەكانی كورد لە عیراقی فیدراڵدا تەنها بە كاری هاوبەش‌و ستراتیژییەكی بەجێ كە هەڵێنجراوی سیاسەت‌و دیپلۆماسیەتێكی ورد بێ، وەدی دێ. سیاسەتوان‌و عاقڵمەندان دەبێ هەمیشە بیر لە لۆژیكی دانوستان‌و گفتوگۆی بەرهەمدار بكەنەوە، نەك ببنە هێزو تەوژمی خۆشكردنی ئاگری شەڕو ناتەبایی، كە دواجار هاووڵاتیان باجەكەی دەدەن. ئێستا لەدواژانی مشتومڕی لەدایكبوونی كابینەی نوێی هەرێمەوە نزیكین، ...

زیاتر »