دوێنێ، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد‌و لەمیانی كۆبوونەوەیدا لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای هەرێم، تەئكیدكرایەوە كە پێویستە كێشەكان چارەسەربكرێن. لەوبارەیەشەوە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەپەیجی تایبەتی خۆی لەفەیسبووك، نووسیویەتی: «رۆژی 9/1/2019 لەهەولێر، لەگەڵ سەرۆك وەزیران، پێشوازییمان كرد لە مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكاو گفتوگۆمان لەبارەی دواپێشهاتە سیاسی‌و ئەمنییەكانی عیراق‌و كوردستان‌و ناوچەكە كرد، هاوڕابووین لەسەر هەستیاریی ...
زیاتر »هەواڵ
ئەڵمانیا و فەرەنسا رێکەوتنێکی نوێ مۆر دەکەن
کۆشكی ئەلیزی لە بەیانێكدا رایگەیاند: لە 22 ئەم مانگەدا بە ئامادەبوونی هەریەک لە ئیمانویل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و ئەنجیلا مێرکلی راویژکاری ئەڵمانیا، ریکەوتنێکی نوێ لە نێوان فەرەنسا و ئەڵمانیا مۆردەکرێت، ئەمەش بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی بەتینی نێوان هەردوو وڵات. لەلایەکی ترەوە ستیفن سایبرت وتەبێژی مەکتەبی ئەنجیلا مێرکل، بە میدیاکانی راگەیاند: ئەڵمانیا و فەرەنسا کە هەردووکیان دوو زلهێزی ئابووری ناوچەی یۆرۆن، دەیانەوێت ...
زیاتر »حكومەتی سوریا گفتوگۆ لەگەڵ هێزە كوردییەكان دەكات
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری فەیسەڵ میقداد جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا بڵاویكردۆتەوە كە حكومەتی سوریا گفتوگۆی لەگەڵ لایەنە كوردییەكانی سوریادا كردووە سەبارەت بەدەستتێوەردانەكانی توركیا. جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا ئەوەشی روونكردۆتەوە كە لەپێشووتردا گفتوگۆیان لەگەڵ لایەنە كوردییەكاندا كردووە، بەڵام ئەو گفتوگۆیانە هاندەر نەبوون. وتیشی: ئێستا دۆخەكە لە كۆتایی نزیكبۆتەوەو هیواشی خواست لایەنە كوردییەكان لەگفتوگۆكانیاندا لەگەڵ حكومەت بگەنە ئەنجام. ئاماژەی بەوەشكردووە: رۆژێك دێت ...
زیاتر »ئیسرائیل داوای 250 ملیار دۆلار قەرەبوو لە وڵاتە عەرەبیی و ئیسلامییەکان دەکات
کەناڵی دوویی ئیسرائیلی لە هەوالێکدا رایگەیاند: حکومەتی ئیسرائیلی بەنیازە لەکاتی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی دانووستان لەگەڵ دەوڵەتە عەرەبییەکان ، کە وا بڕیارە بەسەرپەرشتی ئەمریکا بەرێوە بچێت، داوای قەرەبووی ئەو سامان و موڵکە بکات کە نزیکەی 850 هەزار جوولەکە لە حەوت دەوڵەتی عەرەبیی و ئێران هەیانبووەو حکومەتی ئەو وڵاتانە دەستیان بەسەردا گرتووەو پاشان بە ناچاری ئەو جوولەکانە کۆچیان بۆ ئیسرائیل کردووە. کەناڵەکە دەشڵێت، ...
زیاتر »ژمارەیەکی زۆری سیاسەتمەدارەکانی ئەڵمانیا داتاکانیان دزراوە
هەواڵ و سیاسەت هەفتەی پێشوو میدیاکانی ئەڵمانیا و جیهانیش رایانگەیاند: نزیکەی هەزار سیاسەتمەدارو کاربەدەستی ئەڵمانیای فیدڕاڵ لەنێوانینادا ئەنجێلا مێرکلی راوێژکاری ئەڵمانیا، له هێرشێكی چه‌ته‌یی و سیخوڕی ئینته‌رنێتدا لەڕیی فەیسبوک و تۆیتەر و ئیمێل داتاکانیان دزراوە. ئەمەش سیاسه‌تمه‌داران و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌ڵمانیای توشی شۆككردوە، سیاسیەکان ئەو کارە بە دژایەتی پەرلەمان و حکومەتی ئەڵمانیا وەسف دەکەن، دەزگا ئەمنیەکانیش پەیمانیان داوە تاوانباران بە ...
زیاتر »سه‌رۆك كۆمار سه‌ردانی قه‌ته‌ر ده‌كات
له‌سه‌ر بانگهێشتی ئه‌میری قه‌ته‌ر شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د، د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار رۆژی پێنجشه‌ممه به سه‌ردانێكی رەسمی ده‌گاته دۆحه‌ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته. له‌و سه‌ردانه‌دا سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح به ره‌سمی له‌لایه‌ن ئه‌میری قه‌ته‌ر و گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌وه پێشوازیی ده‌كرێت و هه‌ردوولا گفتوگۆ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر دۆسێی په‌یوه‌ندیی نێوان عیراق و قه‌ته‌ر و دوا پێشهاته سیاسییه‌كان كه له‌م ناوچه‌یه رووده‌ده‌ن. سه‌رۆك كۆمار ...
زیاتر »سه‌عدی پیره: پاراستنی مافی هەموو پێکهاتەکان
دوێنێ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی‌و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له هه‌ولێر، پێشوازییكرد له ستیڤن فه‌یگن كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان‌و خاتوو سیلڤیا ئیریس به‌رپرسی نووسینگه‌ی سیاسی‌و ئابووری له‌كونسڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان. له‌دیدارێكدا بارودۆخی سیاسی‌و ئابووری‌و سه‌ربازی عیراق‌و هه‌رێمی كوردستان‌و ناوچه‌كه به‌گشتی گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا‌و كونسڵی گشتی ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی ...
زیاتر »٧٠ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ هه‌ن، تائێستا هه‌ڵنه‌دراونه‌ته‌وه
دوێنێ مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوان پیشوازییكرد له ستیڤن فه‌یگن كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان. له‌دیدارێكدا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ورده‌كاری سه‌ردانی وه‌فدی وه‌زاره‌تی بۆ ئه‌مریكاو دیداری له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته خسته‌ڕوو، هیواشی خواست به‌دواداچوون بكه‌ن بۆ ئه‌و داواكارییانه‌ی له‌سه‌ردانه‌كه‌دا جه‌ختیان لێكراوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی فراوانكردنی تیمه‌كه‌ی كه‌ریم خان كه داوایانكردبوو نوێنه‌رایه‌تیی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان‌و حكومه‌تی تێدابێ. هه‌روه‌ها ...
زیاتر »هەشت پارتی كوردی بە لیستێك بەشداری لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیادا دەكەن
هەشت پارتی كوردی رێكەوتن لەژێر چەتری هەدەپەدا بەشداری لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیادا بكەن كە بڕیارە لە كۆتایی مانگی ئاداری ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت. دوێنێ پەروین بوڵدان هاوسەرۆكی هەدەپە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ناوەرۆكی رێكەوتنەكەی روونكردەوە و راشیگەیاند: ئەمە هەنگاوێكی مێژووییە، ئەوەی كردوومانە گرنگ و بەنرخە و گەل چاوەڕێیەتی.
زیاتر »لە عیراق و كوردستان گفتوگۆكان دەستپێدەكەنەوە
لە ئاستی عیراق و هەرێمی كوردستاندا خولێكی دیكەی گفتوگۆ لەسەر پرسە گرنگەكان لەپێش هەموویانەوە پرسی كابینەی نوێی حكومەت، (لە عیراق تەواوكردنی پێكهاتەكەی، لە هەرێمی كوردستانیش پێكهێنانی حكومەتی نوێ)، دەستپێدەكات. پرس و باسەكانی سەرەتای ساڵی نوێی 2019، هەمان پرس و باسەكانی كۆتایی ساڵی 2018یە، بەڵام وەك تائێستا دەردەكەوێت هەڵوێستی لایەنە سیاسییەكان لەسەر پرسەكان، هەمان هەڵوێستە. ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوە دوێنێ د.بەرهەم ...
زیاتر »