راپۆرت – پەڕە 13 – knwe.org
سەرەکی » راپۆرت (پەڕە 13)

راپۆرت

ئەردۆغانیش دەڵێت: ئەمە جەنگی ئابوورییە لە دژمان دەکرێت

هەتادێت پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا ئاڵۆزی زۆرتری تێدەکەوێت، ئەمەش بەهۆی بونی کۆمەڵێک کێشەی گەورەوە، کە هیچ هیوای چارەسەرکردنیشیان دیار نییە. لە نوێترین پێشهاتیشدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکیدا رایگەیاند: رێژەی 20% باجم بەسەر هاوردەی ئەلەمونیۆم و 50% بەسەر هاوردەی ئاسنی تورکیدا سەپاند. یەکسەریش دوای ئەم بڕیارەی ترەمپ، لیرەی تورکی 19% نرخی خۆی لە بەرامبەر دۆلار لە دەستدا. لە یەکەمین ...

زیاتر »

حکومەتی سعودیە ژنە چالاکوانەکان دەستگیر دەکات

داواکردنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادیە سیاسی و فیکریەکان لە سعودیە بە تاوان هەژمار دەکرێ و تا ئێستاش هەر کەسێک ئەنجێندایەکی لەو جۆرەی هەبێ و خۆی بە نەیاری دەسەڵات وێنابکات، سزای توند دەدرێ، لەمڕۆژانە هەر لەسەر ئازادی بیروڕاو مافەکانی هاووڵاتیان هەردو ژنە چالاکوان « نەسیمە سادەو سەمەر بەدەوی» لە لایەن دەسەڵاتدارانی سعودیەوە دەستگیرکران و ئەو ڕووداوە تەنگژەیەکی گەورەی لەسەر ئاستی پەیوەندیەکانی ...

زیاتر »

مێژووی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان

ئاماده‌كردنی كوردستانی نوێی هه‌فته‌ خولی یه‌كه‌م له‌ماوه‌ی 26 ساڵی رابردوودا له‌هه‌رێمی كوردستان، چوار خولی هه‌لبژاردن ئه‌نجامدراوه، بهم شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌. دوای‌ شكست هێنانی‌ گفتوگۆكانی‌ نێوان به‌ره‌ی‌ كوردستانی‌و رژێمی‌ سه‌دام، له‌ 26\10\1991 حكومه‌تی‌ عیراق ده‌ستی‌ كرد به‌كێشانه‌وه‌ی‌ داموده‌زگا ئیداریه‌كان له‌ناوچه‌كانی‌ كوردستان. ئه‌مه‌ش بۆشاییه‌كی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ دروستكرد، به‌ره‌ی‌ كوردستانی‌ كه‌ له‌حه‌وت حزب پێكهاتبوو وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی‌ دیفاكتۆی‌ ناوچه‌كه‌ له‌ئاستی‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و ته‌نگژه‌ سیاسی‌ ...

زیاتر »

تره‌مپ یه‌كه‌م سه‌رۆكه‌ له‌ مێژووی ئه‌مریكادا دژی‌ دیموكراسی‌ بێت

ئا: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید مادلین ئۆلبرایت وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ پێشووتری‌ ئه‌مریكا له‌ كتێبێكی‌ تازه‌یدا به‌ ناوی‌ (فاشیزم: هۆشداریی)، هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر حوكمی‌ ده‌سه‌ڵاتگه‌ریی‌و پۆپۆلیستی‌‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا باس له‌ دۆناڵد تره‌مپ‌و ڤلادیمێر پوتن‌و كاره‌ساتی‌ ده‌رچوونی‌ بریتانیا له‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌وروپا ده‌كات، كه‌ به‌ بریكزێت ناسراوه‌. خاتو مادلین له‌ زۆرێك له‌ رووداوه‌ مێژوویی‌و گرنگه‌كاندا ژیاوه‌‌و ته‌نانه‌ت ده‌ستی‌ له‌ سازاندنی‌ هه‌ندێكیشیاندا هه‌بووه‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ ...

زیاتر »

ته‌شه‌نه‌ سه‌ندنی‌ (NXIVM)، ئه‌مریكا سه‌رقاڵ‌ ده‌كات

ئاژانسه‌كان گروپی‌ (NXIVM)، ئه‌مریكا‌و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ی‌ به‌خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵ كردووه‌، ئه‌ویش به‌هۆی‌ بڵاوبوونی‌ خێرای‌ ئه‌و گروپه‌، خێرا وه‌ك ئاگر له‌ پووش به‌ربێت، كه‌ سێكس‌و جوانیی ئه‌ژنۆشكێنی‌ ژنانیان به‌كار هێناوه‌ بۆ دزه‌ كردنه‌ ناو ژیانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئه‌مریكا‌و راو كردنی‌ كه‌سه‌ به‌ناوبانگه‌كان. نووسینگه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ فیدراڵی‌ به‌م دواییانه‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌و گروپه‌ی‌ ده‌ستگیر كردووه‌، له‌ نێوانیاندا خاتو كلێر برۆنفمان-ی‌ خاوه‌نكاری‌ ...

زیاتر »

كۆمه‌ڵگه‌ كردمی‌ به‌ سه‌ماكار

ئا: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید ئه‌لێكسانده‌ر پاولۆكۆڤیچ-ی‌ سه‌ماكاری‌ لوبنانی‌ چیرۆك‌و سه‌ربوهوردی‌ منداڵی‌ خۆی‌ ده‌گێڕێته‌وه‌، له‌ گێڕانه‌وه‌دا زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی‌ تاڵ له‌سه‌ر لێوه‌كانیه‌تی‌، چونكه‌ له‌ سه‌رده‌می‌ هه‌رزه‌كاریدا جنیوباران كراوه‌‌و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ لێ كراوه‌‌و سوكایه‌تی‌ پێ كراوه‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ جوڵه‌ی‌ جه‌سته‌ی‌ ژنانه‌ هه‌ڵكه‌وتبوو، وه‌ك پیاو توندوتۆڵ نه‌بوو، پێوه‌ی‌ دیار بوو كه‌ هاوڕه‌گه‌زبازه‌. هه‌ر كه‌ گه‌یشته‌ ته‌مه‌نی‌ هه‌رزه‌كاری‌ هاوڕه‌گه‌زبارییه‌كه‌ی‌ خۆی‌ به‌رمه‌ڵا كرد‌و سه‌مای‌ كرده‌ پیشه‌ی‌ خۆی‌، ...

زیاتر »

دۆسێی ئەمریکا و ئێران و رەنگدانەوەی لە میدیای ئەڵمانیا

ئامادەکردنی: بێژەن بورهان لە ئەنجامی گرژیەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران «دۆناڵد ترەمپ» سەرۆکی ئەمریکا بڕیارێكی سەرۆكایەتی واژۆكرد بۆ سەپاندنەوەی سزاكانی وڵاتەكەی بەسەر ئێراندا، ئەوەش بە دوو قۆناگ دەبێت. ئەم بڕیارە نوێیە ترەمپیش، بووە ماییە گرنگی پێدانی میدیاکانی ئەڵمانیا. سزا نوێکانی ئەمریکا بە پێی بڕیارەكە سزاكەی ئەمەریكا بە دوو قۆناغ جێبەجێ دەكرێت، یەكەم لە 7.8 دەسـتپـێدەكات و سزا دەخرێتە سەر بازاڕی ...

زیاتر »

بۆتەفلیقە خۆی هەڵدەبژێرێتەوە

خەڵکیش ترسیان لە گۆڕانکارییەکانە شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبی و فشارەکانی ناوخۆ نەیانتوانی دەسەڵاتی وڵاتی جەزائیر بگۆڕن، سەرەتای ساڵی پاریش چەند خۆپیشاندان و ناڕەزاییەک لە دژی خراپی ژیان و گوزەرانی و نەبونی و بێدەرەتانی و نزمی ئاستی دیموکراسی ئەنجامدران، بەڵام هەریەک لەمانەش خاوبونەوەو نەیانتوانی نەک هەر تۆزقاڵێک لەسیمای دەسەڵات بگۆڕن بەڵکو ئاماژەکان وانیشان دەدەن کە ئەو دەسەڵاتە درێژەی دەبێت و لە هەڵبژاردنی ...

زیاتر »

هێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد نازناوی خانمی بەخشندەی پێ بەخشرا

ئامادەکردنی راپۆرت: ژنۆرناڵ خەڵاتی خانمی بەخشندە بە تەنها نەبەخشرایە ژنێك كە سیاسی و سەركردەی پارتێكە، بەڵكو بەخشرایە ژنێك كە چەندین پرۆژەو كاری خێرخوازی ئەنجامداوە، ئەو خزمەتەكانی لە بێ‌ دەنگیدا رەنگیان نەبوو،چونكە ئەو خاتوونە تەنها ئامانجی خزمەتكرن بوو بەبێ‌ ئەوەی باسی بكات لەپێناو مرۆڤایەتی و خزمەتی زۆرینە زۆر كاری ئەنجامدا. دواجار كەسانێك لەنزیكەوە شایەتی خزمەتەكانی هێرۆ خانیانا و ئێوارەی 4-8- 2018 ...

زیاتر »

مافی مرۆڤ کێشە دەخاتە نێوان عـەرەبستانی سعودیە و کەنەداوە

لە ماوەی دوو رۆژی پێشوودا هەواڵی سەرەکی زۆرێک لەمیدیاکانی جیهان، ئەو تەنگەژە گەورەیەیە کە کەوتە پەیوەندی نێوان عەرەسبتانی سعودیە و کەنەداوە، ئەمەش پاشئەوەی کە وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا، ئیدانەی دەستگیرکردنی کۆمەڵێک چالاکوانانی ژنانی کرد کە حکومەتی سعودیە زیندانیکردوون، ئەمەش کاردانەوەی توندی لای سعودیە دروستکرد. یەکسەر باڵێۆزی کەنەدای لە سعودیە دەرکرد و باڵیۆزەکەی خۆی لە کەنەدا کشاندەوە، بەوەشەوە نەوەستا هەموو پەیوەندییەکی بازرگانیی ...

زیاتر »