سەرەکی » راپۆرت (پەڕە 3)

راپۆرت

دوو هەزار کۆچەریش خنکاون

ریکخراوی کۆچەرانی جیهان لە نوێترین راپۆرتیدا لە بارەی کۆچ و کۆچەرانەوە رایگەیاند: ئەمساڵ سەرو 100 هەزار کۆچەر دەریای سپی ناوەڕاستیان بڕیوە، بەو هیوایەی بگەنە ئەوروپا، نەتەوەیەکگرتووەکانیش دەڵێت: ئەمساڵ 2 هەزرا کۆچەر خنکاون. ئیسپانیاش لەسەر ئاستی ئەوروپا، زۆرترین کۆچەری وەرگرتووە. سەرو سەد هەزار بە پێی نوێترین راپۆرتی رێکخراوی کۆچەرانی جیهانی بێت، لەسەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی 100600 هەزار کۆچەر هەوڵی تێپەڕینی دەریای سپی ...

زیاتر »

خولی پێنجەمی (پەرلەمان) دەستیپێكرد

دانیشتنەكە بەكراوەیی مایەوە تا لایەنەکان دەگەنە رێكەوتن خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان دەستی بە كارەكانی كرد و سەعات 12ی نیوەڕۆی دوێنێ 6/11/2018، دانیشتنی كردنەوەی خولی پێنجەم بەڕێوەچوو. بەرنامەی كار لە یەكەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەماندا سەرەتا هیوا نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی پەرلەمان دانیشتنەكەی كردەوە و بەرنامەی كاری خوێندەوە. بەپێی خاڵەكانی بەرنامەی كار، دانیشتنەكە ‌بە دەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان لەگەڵ ...

زیاتر »

مێرکلیش هەڕەشەی درێژکردنەوەی سزاکانی سەر روسیا دەکات

لە دوای شۆڕشی ئۆکرانیا لە ساڵی ٢٠١٤ کە حکومەتیان ڕوخاند، نیمچە دوورگەی قرم ئاژاوەی تێکەوت و روسەکانی دانیشتوی ئەو ناوچەیە داوایان کرد کە دوورگە کە بخرێتە سەر روسیا و لە ئۆکرانیا جیابێتەوە بۆیە شۆڕشێکی چەکداریان سازدا و بە تەواوی دەستیان بەسەردا گرت، ئەو هەڵمەتە سەربازیە بوە وێردی سەر زاری میدیا و نێوەندی سیاسی هەموو جیهان و بووە ڕووداوێکی نەخوازراو، روسیا ...

زیاتر »

دیداری کامەران بەدرخان و مام جەلال

ئا: باوکی مەبەست دوای نزیکەی ساڵ و نیوێک لە بەرپابوونی شۆڕشی ئەیلول، فۆتۆگرافەری بەناوبانگی فەرەنسی (فراسوا گزاڤیێ لۆڤا) لە سەرەتای ساڵی ١٩٦٣ دا کە تازە خوێندنی قوتابخانەی نیشتمانی بۆ سینەما لە پاریس تەواوکردبوو، وەک پەیامنێر، بە ڕێنمایی دکتۆر کامەران بەدرخان دێتە باشووری کوردستان و ماوەی پێنج مانگ واتا لە کانوونی دووەم تا (٢٥) ی مایسی هەمان ساڵ لە کوردستان دەمێنێتەوە، ...

زیاتر »

وردەكاریی دانیشتنی ئەمڕۆی (پەرلەمان)

ئەمڕۆ 6/11/2018، یەكەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بە سەرۆكایەتیی بە تەمەنترین پەرلەمانتار بەڕێوەدەچێت و تێیدا كاندیدە دەرچووەكان سوێندی یاسایی دەخۆن. «دانیشتنەكەش بە كراوەیی دەهێڵرێتەوە تا ئەوكاتەی لایەنەكان لەسەر هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان دەگەنە رێكەوتن». ״دانیشتنەكە بە كراوەیی دەهێڵرێتەوە״ بێگەرد تاڵەبانی كاندیدی سەركەوتووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە خولی چوارەمدا بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لە ...

زیاتر »

پەرلەمانتارێکی کورد رەگەزپەرستێکی ئەڵمان لە مردن ڕزگاردەکات

هەفتەی ڕابردوو لەناو هۆڵی کۆبونەوەی پەرلەمانی هەرێمی باکووری ڕاین وێستیڤالن، پەرلەمانتارێکی لیستی پارتی ئەلتەرناتیڤ AFD کە پارتێکی گەلپەرست و ڕاستڕەوو دژ بە کۆچبەر و پەنابەرانە، باری تەندروستی تێک دەچێت و بۆ ماوەی ١٠ دەققە جەڵتەی دڵ لێی دەدا و دەبێتە لاشەیەکی ساردو سڕ، لەودەمەدا» سەردار یوکسەل» پەرلەمانتاری پارتی سۆسیالدیموکراتی ئەڵمانی SPD کە کوردی باکوورە و لە ئەڵمانیا لەدایکبوە فریای دەکەوێت ...

زیاتر »

نە بۆ سەرۆکی حزب و نە بۆ راوێژکاریش خۆی کاندید ناکاتەوە

لەو مانگە لە دوو گەورە هەرێمی ئەڵمانیا هەرێمی بایرەن و هەرێمی هێسن لە دوو هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا پارتەکەی ئەنجیلا مێرکلی راوێژکاری ئەڵمانیا پارتی» دیموکراتی کریستیان CDU» پاشەکشەیەکی گەورەی کرد و دەنگەکانی بە ڕێژەی ١٠ بۆ ١٣٪ دابەزی، هەرچەندە ئەو پارتە پلەی یەکەمی هێنا بەڵام لە مێژووی ژیانی خۆیدا قەت شکستی وای بە خۆوە نەبینیوەو دەنگی وا کەمی نەهێناوە. بیر لە چارەسەر ...

زیاتر »

سه‌ربه‌خۆیی دادگا‌و گواستنه‌وه‌ به‌ره‌و دیموكراسی‌

ئیدریس له‌كرینی‌ ئا: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید هه‌ر رێوشوێنێك ده‌گیرێنه‌به‌ر بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ وڵاتێك به‌ره‌و دیموكراسی‌، جێی‌ خۆی‌ ناگرێت‌و سه‌ركه‌وتوو نابێت، ئه‌گه‌ر ئاماده‌كاریی‌و چاكسازی‌ له‌ دادگا‌و پته‌و كردنی‌ سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی‌ نه‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ دادگا كۆڵه‌كه‌ی‌ سه‌ره‌كییه‌ بۆ پشتیوانی‌ كردن‌و پاراستنی‌ دیموكراسی‌، ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی‌ سه‌پاندنی‌ یاسا‌و به‌هێز كردنی‌ ده‌زگاكانی‌ ده‌وڵه‌ته‌وه‌. گومانیش له‌وه‌دا نییه‌ كه‌ دادگاش پێویستی‌ به‌ ژینگه‌یه‌كی‌ دیموكراسی‌ هه‌یه‌، كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ...

زیاتر »

پوتین‌و تره‌مپ‌و ئه‌گه‌ری‌ هه‌ڵایسانی‌ جه‌نگی‌ سێیه‌می‌ جیهانی‌

د. سامی‌ عه‌ماره‌ راگه‌یاندنه‌كه‌ی‌ دۆناڵد تره‌مپ-ی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ په‌یماننامه‌ی‌ له‌ناوبردنی‌ مووشه‌كی‌ بالستی‌ یان مووشه‌كی‌ باڵدار له‌گه‌ڵ مۆسكۆدا‌و دواتریش ئه‌و مشتومڕ‌و گفتوگۆیانه‌ی‌ راوێژكاری‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا له‌ مۆسكۆ، به‌شێكی‌ زۆر له‌ روخساری‌ په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی‌ داهاتوو ده‌رده‌خات، ته‌نانه‌ت به‌ ئه‌گه‌ری‌ هه‌ڵایسانی‌ جه‌نگی‌ سێیه‌می‌ جیهانیشه‌وه‌. زۆر كه‌س ئه‌و قسه‌یه‌ی‌ پوتنی‌ بیر ماوه‌ كه‌ ده‌یوت: «ئه‌گه‌ر شه‌ڕ حه‌تمی‌ بێت‌و ...

زیاتر »

عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ له‌ نێوان به‌رداشی‌ حزبه‌كاندا

ئه‌حمه‌د ئه‌لمیقدادی‌ له‌و هه‌موو ئاڵۆزییه‌ی‌ بارودۆخی‌ عیراقدا‌و دوای‌ مشتومڕێكی‌ زۆر‌و له‌گه‌ڵ بوونی‌ ئاسته‌نگی‌ زۆر‌و زه‌وه‌ند، عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ سه‌رۆك وه‌زیری‌ نوێی‌ عیراق توانی‌ سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست بهێنێت له‌ ده‌ستنیشان كردنی‌ به‌شێكی‌ كابینه‌ی‌ حكومه‌ته‌كه‌یدا‌و ره‌زامه‌ندی‌ په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ له‌ وه‌زیره‌كان به‌ده‌ست بهێنێت، گرنگی‌ سه‌ركه‌وتنه‌كه‌شی‌ له‌وه‌دایه‌، كه‌ توانیویه‌تی‌ ره‌زامه‌ندی‌ ئه‌و په‌رله‌مانه‌ به‌ده‌ست بهێنێت كه‌ چه‌ند كوتله‌‌و حزبێك زاڵن به‌سه‌ریدا‌و ده‌وترێ ئه‌و حزبانه‌ش ...

زیاتر »