راپۆرت – پەڕە 49 – knwe.org
سەرەکی » راپۆرت (پەڕە 49)

راپۆرت

حكومه‌تی هه‌رێم: پێداچوونه‌وه‌ به‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عیراقدا بكرێت

دوێنێ، له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا، داواكرا پێداچوونه‌وه‌ بكرێت به‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی عیراقداو جه‌ختیشكرایه‌وه‌ كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا، دیالۆگ‌و گفتوگۆی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور تاكه‌ڕێگه‌یه‌. پشتگیریی بۆ حكومه‌تێكی به‌هێزی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌‌سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران‌و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، ئاماژه‌ به‌هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی كرا ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر‌و به‌غدا‌و له‌وڕووه‌شه‌وه‌ باس له‌په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی وه‌زیری ...

زیاتر »

به ‌به‌ڵێن، چالاكوانان به‌ كه‌مپین و وڵاتان به‌ كردار به‌ هانای‌ لێقه‌وماوانه‌وه‌ چوون

كاتژمێر(9:18) خوله‌كی‌ شه‌وی‌(12-13ـی‌ نۆڤێمبه‌ری‌ 2017)، بومه‌له‌رزه‌یه‌كی‌ به‌هێز كه‌ مێژوو وێنه‌ی‌ له‌سه‌رزه‌مینی‌ كوردستان تۆمارنه‌كردبوو، هه‌ردوو به‌شی‌ ڕۆژهه‌ڵات و باشوری‌ كوردستانی‌ له‌رزاند. گوڕی‌ ئه‌و كاره‌ساته‌ به‌شێوه‌یه‌ك به‌رز بوو؛ زۆرێك له‌ میدیا و ناوه‌نده‌ جیهانیه‌كان به‌ هه‌ژان ناویانبرد. بومه‌له‌رزه‌یه‌ك كه‌به‌پله‌ی‌(7.3)پله‌ به‌پێوه‌ری‌ ڕێخته‌ر و له‌قوڵایی‌ (32.2)كیلۆمه‌تر زه‌مینی‌ هێنایه‌ له‌رزین. ناوه‌نده‌ جیهانیه‌كانی‌ پێوانی‌ بومه‌له‌رزه‌ هه‌رزوو ناوه‌ندی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌یان به‌ ناوچه‌سنورییه‌كانی‌ نێوان ڕۆژهه‌ڵات و باشوری‌ كوردستان به‌دوری‌ ...

زیاتر »

ریفراندۆم رەوشەكەی لە خراپەوە بۆ خراپتر برد

دینیس ناتالی* ریفراندۆمەكەی هەرێمی كوردستانی عیراق بۆ سەربەخۆیی، بووە هۆی گۆڕینی رەوشەكە، كە سەبارەت بە كوردەكان لە خراپەوە بۆ خراپتر بوو. لە بری ئەوەی ئەو راپرسییە ببێتە مایەی تۆكمەكردنی دەسەڵاتی سیاسی ‌و سەربەخۆیی خودی كورد، بووە هۆی شێواندنی نیازپاكیی نێودەوڵەتیی لە بەرامبەریان ‌و دروستبوونی دوژمنایەتیی لە نێوان ئەوان ‌و بەغدا ‌و دراوسێكانیاندا ‌و قوڵبوونەوەی مەترسییە ئابوورییەكان‌و ئەو جیاوازییە كۆمەڵایەتییەی لە ...

زیاتر »

داعش كۆتایی‌ هاتووە؟

مستەفا حەبیب هەفتەی رابردوو لە كاتێكدا هێزە ئەمنییەكانی عیراق راوەدوی چەكدارانی داعشیان دەنا لە بیابانی ئەنبار بە ئاڕاستەی سنووری سوریا دوای ئەوەی تیرۆریستان شارە سەرەكییەكانیان لە موسڵ‌ و تەلەعفەر ‌و حەویجە لەدەس تدا، توندڕەوان چەند هێرشێكی خۆكوژیان ئەنجامدا‌ و بارەگایەكی حەشدی شەعبییان لە شاری كەركوك كردە ئامانج كە شارەكە دوای هاتنە ناوەوەی هێزەكانی سوپا‌و كشانەوەی پێشمەرگە لە فەوزایەكی ئەمنیدا دەژی، ...

زیاتر »

شەكرە، بكوژە بێدەنگەكە

نەخۆشی شەكرە یەكێكە لە نەخۆشییە مەترسیدارەكان كە ناسراوە بە بكوژە بێدەنگەكە، درێژخایەنە و تا كۆتایی تەمەن دەمێنێتەوە، بە هۆی زیادبوونی بەرهەمی كلوكۆزەوە لە خوێندا یان كەمی هۆڕۆمۆنی ئەنسۆلین تووشی نەخۆشی شەكرە دەبین، دواجاریش زیان بە خوێن بەرەكان و دڵت دەگەیەنێت. ئەوەی گرنگە نیشانەكانی ئەم نەخۆشییە مەترسیدارەیە، چونكە هەندێك كات نیشانەكانی نادیارە و نەخۆش هەستی پێناكات تا زوو سەردانی پزیشك بكات ...

زیاتر »

دوو باس و یەك ناونیشان

دێر تاگە شپیگل رۆژنامەی دێر تاگە شپیگلی ئەڵمانی ١٦/١١/٢٠١٧، بابەتێكی لەسەر هاوسۆزیی رێكخراوە رادیكالە ئیسلامییەكان و بگرە تیرۆریستەكانیشیان و نازییەكانی ئەوروپا بڵاوكردۆتەوە. ئەمە پوختەكەیەتی: ئەم دوو بەرەیە لێك نزیك و پەیوەندییەكی بەتین هەیە سۆزیان بۆ یەكتر پتەوە. هەردوو لە ژێر چەتری «رێكخراوی ڕك و كینە»دا بە یەك گەیشتوون. ساڵانێكی زۆرە كۆمەڵناس و مێژوونووس و زانستكاری سیاسی، خەریكی توێژینەوەی ئەم دیاردەیەن، ...

زیاتر »

چی رێگره‌ له‌ گفتوگۆ؟

نزیکەی دوو مانگە قسە لەسەر گفتوگۆی هەولێر و بەغدا دەکرێت و تائێستاش کاتەکەی دیار نییە شرۆڤه‌و به‌دواداچوونی كوردستانی نوێ له‌ڕۆژی 25/9/2017وه‌، كه‌ رۆژی سازكردنی ریفراندۆمه‌و تا رۆژی 16/10/2017، كه‌ به‌كردار په‌لاماری كوردستان درا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای عیراق‌و حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌، حكومه‌تی فیدرالی عیراق هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنه‌به‌ری رێگای سه‌ربازیی بۆ په‌لاماردانی كوردستان، ده‌كردو ئەم هەنگاوەش‌ له‌پێشترین بژارده‌كانی بوو، به‌رده‌وام له‌ڕاگه‌یه‌نراوو لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی باڵای ...

زیاتر »

یەکێتی ئەوروپا هاوپەیمانییه‌کی سه‌ربازی نوێی دروستکرد

بەپێی هەواڵێکی پێگەی شپیگل ئۆنلاینی ئەڵمانی، هەفتەی ڕابردوو لەبرۆکسێل وەزیرانی دەرەوەو بەرگری وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، دوای ڕۆژێکی تەواو لەکۆبونەوەو هەڵسەنگاندنی ڕەوشی ناوەخۆی وڵاتانی ناو یەکێتیەکە، بۆ ڕوبەروبونەوەی کێشەو قەیرانە جیهانیەکان و پێویستی یەکخستنی هێزی سەربازی و دروستکردنی سوپایەکی تۆکمەیان دووپاتکردوەو بڕیاریاندا، سیاسەتی بەرگریان یەکبخەن ویەکێتیەک دروست بکەن لەژێر ناوی هاوپەیمانی هەمیشەیی سەربازی و ئەمنی « پێسکۆ PESCO» ، بڕیاریش وایە ...

زیاتر »

جگه‌ له‌ عیراق له‌ ته‌واوی جیهاندا ژماره‌ی قوربانیانی تیرۆر له‌پاشکشه‌دایه‌

له‌نوێترین راپۆرتی» ئه‌نستیتوی ئابووریی و ئاشتی» ئوسترالیا، که‌ ده‌زگایه‌کی تایبه‌ته‌ به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر گرووپه‌ تیرۆریسته‌کانی جیهان و قووربانییه‌کانی، راپۆرتێکی ئاماده‌کردووه‌، تێیدا باسی له‌وه‌کردووه‌ که‌له‌ته‌واوی جیهاندا جگه‌ له‌ عیراق،  ژماره‌ی قووربانیانی تیرۆر پاشه‌کشێی کردووه‌،. ئه‌و راپۆرته‌ باس له‌وه‌ش ده‌کات،  له‌پاش له‌ناوبردنی چه‌ته‌کانی داعش له‌ عیراق و سوریا، ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌، که‌به‌ وڵاتانی جیهاندا بڵاوببنه‌وه‌. به‌رێژه‌ی 22% که‌میکردووه‌ له‌راپۆرته‌کدا هاتووه‌، ساڵی 2016  ...

زیاتر »

زیمبابۆی:جه‌نگ له‌سه‌ر جێنشینی موگابی ده‌ستیپێکرد

له‌ رووداوێکی چاوه‌ڕوانکراودا شه‌وی چوارشه‌ممه‌ سووپای زیمبابۆی په‌لاماری کۆمه‌ڵێک ده‌زگای ده‌وڵه‌تی داو له‌ به‌یانێکی ته‌له‌ڤزیۆنیشدا، سووپا رایگه‌یاند: نیازمان نییه‌ کوده‌تا به‌سه‌ر رۆبێرت موگابی سه‌رۆکی وڵاتدا بکه‌ین، بگره‌ ئامانجی سه‌ره‌کیمان له‌ناوبردنی ئه‌و که‌سه‌ گه‌نده‌ڵانه‌یه‌ ، ‌که‌له‌ده‌ورو‌به‌ری سه‌رۆکن و دژی به‌رژوه‌ندیییه‌کانی گه‌ل کارده‌که‌ن. زۆربه‌ی میدیاکانی جیهانیش باس له‌وه‌ده‌که‌ن، ئه‌وه‌یکراوه‌ کوده‌تایه‌و سه‌ره‌تای جه‌نگێکی گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر جێنشینی رۆبێرت موگابی که‌ته‌مه‌نی 93 ساڵه‌ . سه‌رۆکێکی ...

زیاتر »