سەرەکی » راپۆرت (پەڕە 88)

راپۆرت

موگابی ماڵئاوایی ئاڵتوونیی بۆ ده‌کرێت

هه‌فته‌ی پێشوو ته‌واوی جیهان خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌ وازهێنانی رۆبێرت موگابی سه‌رۆکی زیمبابۆی ته‌مه‌ن 93 ساڵ، که‌ماوه‌ی 37 ساڵه‌ حوکمی ئه‌م وڵاته‌ هه‌ژاره‌ی ئه‌فریقا ده‌کات. راسته‌ وازهێنانه‌که‌ی موگابی له‌چاو سه‌رۆکه‌کانی تری ئه‌فریقا ئاشتییانه‌بوو، له‌هه‌مانکاتیشدا خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌م وڵاته‌ ئه‌فریقییه‌ش رووبه‌روی جه‌نگی ناوخۆ نه‌بوویه‌، لێ زۆرێک له‌میدیاکانی جیهان باس له‌ سه‌فقه‌یه‌ک ده‌که‌ن له‌نێوان موگابی و ئیمرسۆن میانگاگوای سه‌رۆکی ئێستا ده‌که‌ن و ده‌ڵێن: ...

زیاتر »

ئایا فه‌ره‌نسا ده‌توانێت ببێته‌ نێوه‌نگیرێکی باش له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناڤیندا

فه‌ره‌نسا وه‌کو زلهێزێکی سیاسیی و سه‌ربازیی و تاڕاده‌یه‌کیش ئابووری، له‌سه‌رئاستی ناوچه‌که‌ و جیهانیشدا، رۆڵێکی به‌رچاوی هه‌یه‌ به‌تایبه‌تیش له‌هه‌مه‌بر کێشه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤیندا، هه‌میشه‌ فه‌ره‌نسا خاوه‌نی هه‌ڵوێستی خۆی بووه‌. هه‌ربۆیه‌ زۆرچاودێری سیاسیی پێیان وایه‌ ئه‌م وڵاته‌ ده‌توانێت ببێته‌ نێوه‌نگیرێکی باش له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناڤیندا. له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ رۆژنامه‌ی لوفیگارۆی فه‌ره‌نساش له‌راپۆرتێکیدا ده‌ڵێت: فه‌ره‌نسا ده‌توانێت ببێته‌ نێوه‌نگیرێکی باش له‌نێوان هه‌ردوو جه‌مسه‌ری به‌هێزی شیعه‌ به‌سه‌رۆکایه‌تی ئێران و ...

زیاتر »

خورماتوو لە شاری پێکەوە ژیانەوە بۆ شارێکی کارەساتبار

راپۆرتی؛ تەحسین تەها چۆمانی دوێنێ سێشەممە، لە مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنەسوورەکەی سلێمانی پێشەنگایەکی تایبەت لە ژێر ناونیشانی(خورماتوو لە شاری پێکەوە ژیانەوە بۆ شارێکی کارەساتبار لە سەر دەستی حەشدی شەعبی) بە ئامادەبوونی دەیان کەسایەتی سیاسیی و رێکخراوەکانی بواری مافی مرۆڤ کرایەوە، کە بڕیار وایە ئەمڕۆش بە هەمان شێوە بەردەوامی هەبێت. شاری خورماتوو قەزای خورماتوو یەکێکە لە شارە کوردستانییە کێشە لەسەرەکانی نێوان حکومەتی ...

زیاتر »

دادگای لاهای سزای تاوانبـارانی کۆمەڵکوژی سەرایڤۆی دا

هەفتەی ڕابردوو دادگای تاوانەكانی نێودەوڵەتی لەلاهای هۆڵەندا بڕیاری زیندانیكردنی هەتا هەتایی بەسەر ژەنەڕاڵی سڕبی «ڕاتكۆ ملادیچ» دەكرد، ئەو فەرماندەیە بە قەسابەکەی بەلقان ناسراوەو بە کاراکتەری سەرەکی كۆمەڵكوژی لە شاری سریبینیتشا لەساڵی ١٩٩٥ تۆمەتبار کرابوو، بەپێی کەناڵەکانی میدیا لەو كۆمەڵكوژییەدا هەشت هەزار پیاو و گەنج لە موسڵمانەكانی بۆسنە كوژران و دەیان هەزاری تر پەڕاگەندەو ماڵوێران بون، دادگاکە ساغی کردەوە کە بەفەرمانی ...

زیاتر »

عەبادی‌ چوار زەحمەتیی گەورەی لە پێشە

مستەفا حەبیب سایتی نیقاش كۆتایی ویلایەتەكەی حەیدەر عەبادی وەك سەرەتاكەی پڕیەتی لە دۆسێی سیاسی‌و ئەمنی‌و ئابووریی ئاڵۆز، چوار زەحمەتی‌ گەورەی‌ لە پێشە بەر لەوەی‌ ویلایەتەكەی‌ كۆتایی‌ بێت. تەنیا شەش مانگ ماوە لە ویلایەتی حكومەتەكەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران لەدوای سێ ساڵی پڕ لە رووداو كە تێیدا سەرقاڵ بوو بە جەنگ لە دژی داعش‌ و دواجار گەیشتە سەركەوتن لە پاش كۆنترۆڵكردنەوەی ...

زیاتر »

تراژیدیای فارك و كۆمیدیای ئیسكۆبار

سەبارەت بە جەنگی خوێناوی و درێژخایەنی نێوان بزووتنەوەی هێزە چەكدارە شۆڕشگێڕەكانی كۆلۆمبیا (فارك) و حكومەتی ئەو وڵاتە، كە فارك بە پاساوی وەرگرتنەوەی مافی هەژاران دامەزرا، بەڵام ئەویش بووە بارێكی گرانی دیكە بەسەر سەری هەژارانی ئەو وڵاتە و هەرچەندە بزووتنەوەیەكی چەپ بوو، بەڵام بە جۆرێكی دیكە جووتیارانی ئەو وڵاتەی كردە كۆیلە. وڵاتی خوێن و كۆیلە و شۆڕش و ئەفیون لەو بارەیەوە ...

زیاتر »

لە ناوپەرلەمانی ئەڵمانیا ئاڵای یەپەگە بەرزکرایەوە

«سڤیم داگدالین» ژنە پەرلەمانتارى ئەڵمانى لە فراکسیۆنى چەپەکان Die Linke هەفتەی ڕابردوو لە دانیشتنێکی پەرلەماندا سەبارەت بەڕەوشی دەرەوەو باس و خواسی شەڕگەکانی سوریاو ڕاسپاردەی پەرلەمان بۆ حکومەتی ئەڵمانیا لەسەر هەوڵەکانی ئاشتی بۆ چارەسەری کێشەو ناکۆکیەکانی ناوچەکە،لەکاتی قسەکردنیدا ئاڵای یەکینەکانی پاراستنی گەل» یەپەگە» ی بەرزکردەوەوستایشی ڕۆڵی ئەو پارتەی کرد لە بەرقەرارکردنی ئاشتی و نەهێشتنی تیرۆر، نیگەرانی خۆشی لە سیاسەتی وڵاتەکەی دەربڕی ...

زیاتر »

ده‌ستی چه‌په‌ڵی تیرۆر مزگه‌وتی کردووە بە چەقی کردەوەکانی‌

له‌درێژه‌ی ئه‌و توندوتیژیه‌ی که‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه‌ میسری گرتۆته‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌پاش لابردنی ئیخوان موسلمین له‌ساڵی 2013 ه‌وه‌، رۆژی هه‌ینی له‌کاتی نوێژکردنی رۆژی هه‌ینیدا، کۆمه‌ڵێک چه‌ته‌ی توندڕه‌وی ئیسلامی که‌سه‌ر به‌چه‌ته‌کانی داعشن، په‌لاماری ‌مزگه‌وتێکی شارۆچه‌که‌ی بئر العبدی نزیک له‌ شاری عه‌ریشی باکووری سینا داو له‌ئه‌نجامدا سه‌دان کوژرا و برینداری لێکه‌وه‌ته‌. عه‌بدولفه‌تاح سیاسی سه‌رۆکی میسریش، به‌ڵێنی وه‌ڵامێکی توندی تیرۆریستان ده‌دات و جیهانیش هاوغه‌می خۆی ...

زیاتر »

ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان

دوێنێ 25/11، د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار به‌سه‌ردانێكی چه‌ند رۆژه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان، گه‌یشته‌ سلێمانی‌و به‌رنامه‌و ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌شی چه‌ند باسێك له‌خۆی ده‌گرێت. له‌میانی سه‌ردانیشیدا بۆ سه‌ر مه‌زاری سه‌رۆك مام جه‌لال؛ تاجه‌گوڵینه‌ی رێزو وه‌فاو هاوڕێیه‌تیی له‌سه‌ر مه‌زاری به‌ڕێزیان دانا. ئامانج‌و مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك مه‌عسوم بۆ زیاتر خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵ‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانه‌ بۆ به‌هێزكردن‌و به‌رده‌وامبوونی كه‌شوهه‌وای متمانه‌‌و لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان حكومه‌تی فیدراڵ‌و حكومه‌تی ...

زیاتر »

نه‌وزاد ره‌سوڵ: هێزی كورد له‌ قۆناغی‌ داهاتوودا، له‌ یه‌كده‌نگی‌و ئه‌جێندایه‌كی هاوبه‌شی نیشتیمانیی دایه‌

موحسین عوسمان: 16ی‌ ئۆكتۆبه‌ر كۆتایی ئـه‌و عه‌قلیه‌ته‌ بوو كه‌ له‌مێژه‌ له‌ كوردستان شكست بــه‌رهه‌مدێنێت كاوه‌ عه‌زیز حه‌مه‌ بارودۆخی دوای‌ ریفراندۆمی كوردستان بارودۆخێكی نوێی‌ له‌ كوردستان و عیراق هێنایه‌ گۆڕێ، مشتومڕێكی نوێی‌ له‌باره‌ی‌ ئاینده‌ی‌ هه‌رێمی كوردستان و رۆڵ و پێگه‌ی‌ له‌عیراقی دوای‌ ریفراندۆم دروستكردووه‌، جارێ دیارنییه‌ سیمای‌ نوێی‌ كوردستان له‌دوای گفتوگۆكانی دوای‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ریفراندۆم چۆن ده‌بێت، هه‌ندێك پێیانوایه‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عیراق ...

زیاتر »