سەرەکی » وتار (پەڕە 15)

وتار

ماڵی‌ مام

– کاتی‌ نۆڤلێتی‌ (سەگوەر)ی‌ حەمە موکری‌ لە شاخ بڵاوبوەوە، هەرای نایەوە و برادەرانی‌ کۆمەڵەی‌ ڕەنجدەران زۆر توند بوون دژی‌ ئەو نووسینە و داوای‌ سزادانی‌ نوسه‌ره‌كه‌یان دەکرد. مام جەلال وتی‌: پێویست بە قسەی‌ توند ناکات, دەکرێت وەڵامی‌ بدەنەوە و ڕەخنە ئازادە. – کاتێ نۆڤلێتی‌ (مولازم تەحسین و شتی‌ تر)ی‌ فەرهاد پیرباڵ لە شار بڵاوبوەوە، کێشەیەکی‌ زۆری‌ لێ پەیدا بوو، گوایە سوکایەتی‌ ...

زیاتر »

له‌نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌دا

گۆران فه‌تحی دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی‌ ئارامی هاوشێوه‌ی‌ هه‌رێمی كوردستان له‌سوریا، له‌ ئێستادا بۆته‌ جێگه‌ی‌ مشتومڕو ناكۆكی نێوان واشنتۆن‌و ئه‌نقه‌ره‌، به‌تایبه‌ت دوای نزیكبوونه‌وه‌ی‌ كۆتایی هێنان به‌ خیلافه‌ته‌ ئیسلامییه‌كه‌ی‌ داعش له‌عیراق‌و سوریا. سه‌باره‌ت به‌توركیا كه‌ داوای ناوچه‌ی ئارام ده‌كات له‌سوریا به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌ سنووریه‌كان، ئه‌وه‌ نه‌ك هه‌ر دژی هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌، به‌ڵكو دژی هه‌ر قه‌واره‌یه‌كی‌ سیاسییه‌ بۆ كورد له‌هه‌ر جێیه‌كی دونیا بێت، بۆیه‌ توركیا ...

زیاتر »

دووگیانە و نازانی لە 4 کەس کامیان باوکی مناڵەکەیە!

کارەساتی جەرگبڕی وەک خۆسووتاندن، خۆکوشتن یا کوشتن و سووتاندنی ژن بەدەستی هاوسەر بڵاوئەبێتەوە و تا ئێستاش یا وەک پێویست تاوانباران سزانەدراون یا بە دانیشتنێکی عەشایەری خوێن و گیانی قوربانیەکە ئەفرۆشرێ، یا تاوانبارەکە هەڵدێ یا کەس و کاری قوربانیەکە شەرم لە ئاشکراکردنی تاوانەکەش ئەکەن! ئەو هەموو تاوانە تەنها بە یاسا و بە ڕێکخراوەکانی ژنان و ئافرەتان و باوک و برا و ...

زیاتر »

داربڕ

چه‌ند مایه‌ی‌ په‌شیمانیه‌كی گه‌وره‌ ده‌بێت، كاتێك داربڕێك لقه‌دارێك به‌ته‌وره‌كه‌ی‌ ده‌بڕێته‌وه‌و به‌پاچه‌كۆڵه‌یش ره‌گوڕیشه‌كه‌ی‌ هه‌ڵده‌كێشێت، ئه‌مه‌ نمونه‌ی‌ فكرو ئایدۆلۆجیه‌ته‌ له‌نێوان ره‌سه‌نایه‌تی و مۆدێرنیته‌دا، كه‌ قووڵایی‌ درێژكراوه‌ی‌ له‌م خاكه‌دا بۆ هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و، رووداوو سه‌ربرده‌كانیشی مێژووی‌ مرۆڤایه‌تی‌ به‌نموونه‌ دێرین و شارستانیه‌ته‌كانی‌ شه‌ره‌فمه‌ند كردوه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆیش كوژاوه‌ته‌وه‌ یان خامۆشه‌، به‌ڵام له‌یاده‌وه‌ریی و تۆماری ئینسانیدا سه‌ره‌ڕای‌ په‌لاماری‌ چه‌ندین سوپا بۆسه‌ر خاكه‌كه‌ی‌ كه‌سه‌رزه‌مینی‌ یه‌كه‌مین ...

زیاتر »

ئه‌مریكا هێزێكی‌ كه‌م له‌ سوریا ده‌هێڵێته‌وه‌

دواجار سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری‌ دا كه‌ هێزێكی‌ بچكۆله‌ كه‌ پێكدێت له‌ دووسه‌د كه‌س له‌ باكوری‌ سوریا و به‌ دیاریكراوی‌ له‌ ناوچه‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ فورات بهێڵێته‌وه‌و ئه‌وانی‌ دی‌ كه‌ دووهه‌زار كه‌س بوون بكشێنێته‌وه‌ له‌و وڵاته‌، جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌وا بنكه‌ی‌ (ته‌نه‌ف) ی‌ له‌ سه‌ر سێگۆشه‌ی‌ سنوری‌ عێراق و ئوردن و سوریا هه‌یه‌ له‌وێش دووسه‌د سه‌ربازی‌ تر ده‌مێنێته‌وه‌ نزیك له‌و ڕێگه‌یه‌ی‌ كه‌ ...

زیاتر »

ئه‌نفال له‌ نێوان دوو سه‌گدا

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج سه‌ره‌تا: به‌راوردی‌ نێوان ئه‌و سه‌گانه‌ی‌ ئه‌وانه‌ باسی‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ نوگره‌ سه‌لمان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و ئه‌و سه‌گه‌ی‌ عوسمانی‌ حاجی‌ مه‌حمود له‌ یاده‌وه‌ریه‌كانی‌ خۆیدا باسی‌ ده‌كات له‌ كاتی‌ ئه‌نفالدا، منی‌ هێنایه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئه‌گه‌ر به‌كورتیش بێت له‌ هه‌نگاوی‌ یه‌كه‌مدا ئه‌م وتاره‌ بنووسم و له‌ ئاینده‌دا زیاتر درێژه‌ی‌ پێبده‌م، من خۆم كه‌ چوومه‌ نوگره‌ سه‌لمان و قه‌ڵای‌ سه‌لمان و ئه‌و ناوچانه‌ ...

زیاتر »

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئاوایی

78 سه‌ی قادر سه‌ی ئه‌حمه‌ی سه‌ی فه‌ره‌ج، كه‌ خه‌ڵكی ئاوایی گه‌رمكن لێل بنه‌ماڵه‌ی ئێمه‌ خاڵۆو خوارزان و كوره‌ چوزانم وه‌ڵاهی ئه‌وه‌نه‌ تێكه‌ڵن كه‌س سه‌ریان له‌به‌ر ده‌رناكات. باوه‌ڕتان بێ پێش چه‌ند ساڵێك به‌خاڵۆم سه‌ی عه‌بدوڵا كه‌برا گه‌وره‌ی خاڵۆم سه‌ی قادره‌ وت: ئه‌رێ خاڵۆ تۆ سێ عومر ئێمه‌ت هه‌یه‌ پێم بێژه‌ خێره‌ هه‌ر مناڵێكی ئێمه‌ ئه‌وینی ئه‌چه‌مێیته‌وه‌و خاڵۆ خاڵۆ ئه‌كه‌فیته‌ شوێنی؟ جا ...

زیاتر »

كه‌لتووری‌ پاشقول‌و به‌رپرسیاریی وشه‌

عه‌بدولره‌زاق عه‌بدولحسێن پرۆجێكت سه‌ندیكه‌یت ره‌نگه‌ هه‌ندێك كه‌س درك به‌ به‌رپرسیاریی وشه‌ نه‌كه‌ن‌و نه‌زانن چی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌، په‌ندێك هه‌یه‌ ده‌ڵێ زمان بوه‌ستێ سه‌ر ره‌حه‌ته‌، سه‌لامه‌ته‌، پارێزراوه‌، ئیمامی‌ عه‌لیش وته‌یه‌كی‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێ: كه‌سێتی‌ مرۆڤ له‌ بن زمانیدا شاراوه‌ته‌وه‌، له‌ ناو خه‌ڵكیشدا وشه‌‌و كاریگه‌رییه‌كانی‌ ئاستی‌ كه‌سێتی‌ مرۆڤ ده‌رده‌خه‌ن‌و پێگه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و پله‌‌و پایه‌كه‌ی‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن، بۆ نموونه‌ قسه‌ی‌ كه‌سێكی‌ سیاسی‌ وه‌ك قسه‌ی‌ هاووڵاتییه‌كی‌ ئاسایی ...

زیاتر »

میللەتێک لە بەردەم کارەساتی میدیادا

لەدوای ڕاپەڕینی کۆمەڵانی خەڵکی باشووری کوردستانەوە لە ساڵی 1991، میدیا بەجیاوازی جۆرەکانییەوە هەم پێویستییەکی ژیاری و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و ئابووری بوو هەم پێویستییەکی سیاسی بوو کە کوردیش وەک هەر نەتەوەیەکیتری سەر ڕووی زەوی میدیای تایبەت بە خۆی هەبیت بۆ ئەوەی پەیام و شارستانییەت و وێنەی دنیای پڕ کارەساتباری خۆیی پێبنێرێتە دەرەوە. چونکە نەبونی میدیایەکی بینراو لە زەمەنی پێش ڕاپەڕیندا ...

زیاتر »

به‌ساقه‌م…. بی یان بم؟؟

هه‌ندێ جار دانی پیا نه‌نێی باشتره‌، خواردن ناڵێم، (ئاخر خواردن هه‌تا بیجوی و دانی پیانێی سودی زیاتره‌ و پارێزگاریه‌ له‌ مه‌عیده‌، پاراستنی مه‌عیده‌ش ئه‌ركێكی نیشتیمانیه‌، زۆرن ئه‌وانه‌ی به‌س مه‌عیده‌+گیرفانیان ئیش ده‌كات)، قسه‌ ئه‌ڵێم، هه‌ندێ قسه‌ ئه‌كه‌ین ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای وتنه‌وه‌، هه‌موو ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمانه‌ ده‌رمانبڕی، دوایی هیچ مه‌جالێك نامێنێت بۆ په‌شیمان بونه‌وه‌، یان بۆ گۆڕانكاری، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دانمان پیا نه‌نا، ...

زیاتر »