وتار – پەڕە 2 – knwe.org
سەرەکی » وتار (پەڕە 2)

وتار

هاوارەکانی غەدری ئینسان لە(پۆلۆنیا)ەوە بەرەو(تۆپزاوە)

سەربەست کەرکوکی مەبەستی ئەم نوسینە هۆشدارییەکە بۆ مێژوویەك کە سبەی دێت. هایدارکردنەوەیەکە بۆ رووداویك کە سبەی یا دووەی روودەدات، ئاگادارکردنەوەیەکە بۆ مەترسییەك ئەگەری رووبەرووبوونەوەی غەدرێکی تری تیا دەبێت بەرامبەر بە خەڵک و بە مێژووی کورد. بۆیە وەك ئامرازێکی شیکاری، ئەو رووداوە یاسایی و گێرمەو کێشە تازانەی کە لەم شەش مانگی رابردووەدا لە پۆلۆنیا روویان دا، دەکەمە بەهانەیەك بۆ پێکانی مەبەستی ...

زیاتر »

دیدار لەگەڵ پوتین لە ڕوانگەی دوکترینی ترامپ

پێشتر لە زنجیرە بابەتەکانی «نیار»دا ئاماژەم بەوە کردبوو که خاڵی جەوهەری دوکترینی دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا (هەروەکی خۆی ئاماژەی پێدەکا و بانگەشەی بۆ دەکات)، «گەڕاندنەوەی شکۆ بۆ ئامریکا» یــە و بەم هۆیەش پێویستە گشت لێکدانەوەکانمان لە فیلتەری ئەم ڕوانگەیەوە تێپەڕ بێ، ئەگینا دوور نابێ لە کەم و کورتی. دروشمێک کە ترامپ لە ڕوانگەی خۆیەوە شێلگیرانە هەوڵی بۆ ...

زیاتر »

منداری‌ هارو هاج

به‌ته‌بیعه‌ت وسروشتی‌ خۆی‌ مندار مه‌خلوقه‌كی‌ هارو هاجو به‌ حه‌ڕه‌كه‌یه‌ ، وه‌كی‌ كابرای‌ مه‌سره‌حیه‌ عیراقیه‌كه‌ی‌ ( دوگ عینی‌ دوگ ) هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ شه‌حن بو ، ئیدی‌ راوه‌ستانی‌ نیه‌ .. لۆیه‌ هه‌میشه‌ داكو باب موشكیله‌یان له‌گه‌ر منداره‌كانیان هه‌یه‌ ، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی‌ كه‌تنكه‌روعه‌جوولن‌ . یه‌ك به‌خۆم له‌منداریدا كه‌تنی‌ زۆرم كردیه‌ ، له‌وانه‌یه‌ ئه‌نگۆش هه‌ر یه‌كه‌و به‌قه‌ده‌ر خۆتان عه‌ینه‌ن ئه‌و كه‌تنانه‌تان كردبی‌ ، لۆیه‌ ...

زیاتر »

هاووڕێیه‌تی بونی نیه‌

هاژه‌ باست حه‌مه‌ غه‌ریب کاتێک ئەم نوسینەم داڕشت بیرم کردەوە ڕەنگە زۆرێک لە خوێنەر دژم بێت، بەڵام ئەوەی گرنگە ڕاستی بابەتەکەیە نەک من و تۆ چۆن بیر دەکەینەوە. هاووڕێیه‌تی ئه‌و وشه‌یەی به‌ هەڵە بۆ په‌یوه‌ندیه‌كی كاتی نێوان دوو كه‌س جا هاووڕه‌گه‌ز بن یان ره‌گه‌زی جیا به‌كاری ده‌هێنن، لەڕاستیدا بونی نیه‌، ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ كاتیه‌ پێی ناوترێ هاووڕێیه‌تی پێی ده‌وترێت یه‌كتر ناسین….. ...

زیاتر »

فۆبیای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بونەتە ماڵی یەکەم بۆ بەکارھێنەرانی، ڕەنگە سەیربێت کە دەڵێم ماڵی یەکەم، بەڵێ ماڵی یەکەمە بۆ زۆرینەی زۆری بەکارھێنەرانی، لە کاتێکدا مرۆڤەکان عەوداڵی ھێڵێکی ئینترنێتن لە ھەر ماڵ و دامەزراوەو کافتریاو چێشتخانەیەک کەواتە بوەتە بەشێکی سەرەکی و خۆراکی ژیان، ھەر بۆیە بڕینی ئەو خۆراکە گرنگە، دورنییە کاردانەوەی نەرێنی دروست بکات و بەکارھێنەرانی بە دوای بەدیلەکەیدا بگەرێن. کاتێک تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ...

زیاتر »

ناوی نووسەر

نازانم هەر منم لە وەی ئێستا باسی دەكەم تووڕە دەبم یا پەست ئەبم. یا كەسانیتر هەن- وەك من پەست دەبن. كەس نی یە لە هەڵوێستێكی وا دا حەز بكا هەر تەنیا بێت. ڕەنگە لە هەندێ بۆچووندا كەسان هەبن- حەز بكەن هەر خۆیان بەو زانین یا زیرەكی یەوە بۆ ئەو باسە چووبن. دەی با بێمە سەر مەسەلەكە. بەڕاستی زۆر پەست دەبم ...

زیاتر »

پەیوەندیی پارتی و یەكێتی..!

سەرەڕای ئەو رەخنانەی كە لە زیاتر لەلایەكەوە، لەسەر پەیوەندیی یەكێتی‌و پارتی هەیە، بە گرژیی هەندێ سەكۆی میدیایی‌و سۆشیال میدیای هەردوولاشەوە!، ئەم پەیوەندییە، تائێستا، بەردەوامە!. ئەگەر دەرگای گفتوگۆشی لەبارەوە بكرێتەوە، بیروڕای جیاجیا دێنە ئاراوە، لەگەڵ ئەوەشدا، ئەوەی تا ئەمڕۆ، ئەم پەیوەندییەی راگرتووە، زیاتر لەهۆكارێكە. ئەگەر، لەدەرەوەی مشتومڕ لەسەر ئاكامە رەخنەلێگیراوەكانی ئەم پەیوەندییە، هەڵسەنگاندنی سیاسیی بكرێت، روون دەبێتەوە كە هێشتا زیاتر لە ...

زیاتر »

بەختەوەری

ـ كتێبی فەلسەفەتان هەیە؟ + واز لە فەلسەفە بێنە مامۆستا..یۆنان وڵاتی ئەو هەموو فەیلەسوفەیە كەچی لە سەگ سواڵ ئەكات. ***** ـ بە رەئی تۆ پێویستم بە عەمەلیاتی تەجمیل نییە؟ + هی ئەخلاقت با. ***** ـ ئەگەر بمەوێ‌ ڤیزەیەكم زوو دەست بكەوێ‌ چی بكەم؟ + ئەبێ‌ زاوایەكت سەركردایەتی بێت. ***** ـ باوكت كە هەڕەشەت لێ‌ ئەكات ئەبێ‌ بە چی؟ + ئەبێ‌ ...

زیاتر »

هەڵبژاردنێکی گەرم و گوڕ

هەنگاو بە هەنگاو ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەست پێدەکات. دوای ئەوەی حزب و قەوارە بەشدارەکان ژمارەیان وەرگرت، لە ماوەی نزیکی داهاتوودا هەمان ئەو حزب و قەوارانە لیستی ناوی کاندیدەکانیان پێشکەش دەکەن. پێدەچێت هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان یەکێک بێت لە هەڵبژاردنە گەرم و گوڕەکان. هەم لە رووی سیاسییەوە هەڵبژاردنێکی گەرم دەبێت، هەمیش لە رووی پراکتیکییەوە.. هێشتا تەپ و تۆزی هەڵبژاردنی ...

زیاتر »

یەكێتی، چەتری دیموكراسییە

بە گەڕانەوە بۆ رابردووی پارتە سیاسییەكان لە هەرێمی كوردستان و مێژووی كاركردنیان لەحكومەت و پەرلەمان و دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، و رێژەی راستگۆییان لە پەیامە سیاسییەكانیاندا، بۆمان دەردەكەوێت كە پێویستە دەنگمان بۆ كێ بێ؟ بوونی كەموكوڕی بە بەراورد بە زەمەنی حوكمڕانی لە كوردستان، و سەرەڕای بوونی قەیران و تەنگژەی سیاسیی و جەنگی زۆر لە ناوچەكەو وڵاتدا، بەڵام هاووڵاتیان داواكاری زۆرترو تموحی ...

زیاتر »