ئاراستە – پەڕە 11 – knwe.org
سەرەکی » ئاراستە (پەڕە 11)

ئاراستە

سایتی ئاڕاسته‌ ورادیۆی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن

له‌ 15ی نیسانه‌وه‌، ماڵپه‌ری ئاڕاسته‌ی پێگه‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و رادیۆی سلێمانی ده‌نگی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی رێكخستنی سلێمانی یه‌كێتی، پێشمه‌رگه‌ ئاساو ماندونه‌ناسانه‌ بۆ سه‌رخستنی لیستی 162ی یه‌كێتی هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ رێگەی پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌ی كاندیدانی لیستی 162و به‌رنامه‌ی دیداری كادیرانی یه‌كێتی بۆ خستنه‌ڕووی په‌یام و به‌رنامه‌ی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژرادنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق. ئه‌نوه‌ر ساڵح عه‌زیز جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندو سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ند لە بارەی ...

زیاتر »

سه‌له‌فییه‌كانی‌ میسر، سیاسه‌ت دەخەنە پێش بانگه‌واز‌ ئایینی‌

كه‌ریم شه‌فه‌ق ئه‌و كرانه‌وه‌ رێژه‌ییه‌ی‌ له‌ كاتی‌ به‌هاری‌ عه‌ره‌بیدا له‌ قاهیره‌ سیاسه‌ت به‌خۆیه‌وه‌ بینی‌، به‌ تایبه‌تی‌ لای‌ حزبه‌ سه‌له‌فییه‌كان یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ بنیاتنانی‌ تۆڕێك له‌ دۆست‌و لایه‌نگران‌و ئه‌وانیش كردیانه‌ پاشخان‌و سه‌رمایه‌یه‌كی‌ سیاسی‌. پێشتر چالاكییه‌كانی‌ ئه‌و حزبانه‌ زیاتر په‌یوه‌ست بوو به‌ بانگه‌شه‌ی‌ ئایینی‌‌و خزمه‌تگوزاریی‌و هه‌وڵیان ده‌دا له‌ خواره‌وه‌ كۆمه‌ڵگه‌ بگۆڕن، ئه‌ویش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ توانییان سه‌رمایه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی‌ خۆیان وه‌به‌ر بهێنن، ئه‌و سه‌رمایه‌یه‌ی‌ ...

زیاتر »

مردنی‌ ئاشكرای‌ چینی‌ ناوه‌ند له‌ یه‌مه‌ن

حسێن ئه‌لوادعی‌ پێشه‌نگه‌كانی‌ چینی‌ ناوه‌ند له‌ یه‌مه‌ن له‌ ناوه‌ڕاستی‌ سه‌ده‌ی‌ نۆزده‌دا ده‌ركه‌وتن، ئه‌ویش له‌ شاری‌ عه‌ده‌ن‌و له‌ سه‌رده‌می‌ داگیركاریی بریتانیادا بۆ ئه‌و وڵاته‌، ده‌ركه‌وتنیشیان له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی‌ چالاكییه‌ ئابوورییه‌ نوێیه‌كان‌و كۆچی‌ گوندنشینان بوو بۆ شار‌و دابڕانیان له‌ كه‌لتووری‌ گوندنشینی‌. ئه‌مڕۆ دوای‌ سه‌ده‌و نێوێك له‌ ده‌ركه‌وتنیان، ئه‌وه‌تا چیرۆكی‌ مردنیان به‌ ئاشكرا ده‌خوێنینه‌وه‌، سێ ساڵی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ‌و یه‌ك ساڵیش بڕینی‌ مووچه‌ وایان كردووه‌ ...

زیاتر »

یادی رۆژی شه‌هیدی زانكۆ… په‌ند‌و حه‌سره‌ت

دكتۆر محه‌مه‌د تاهیر كه‌ریم* وه‌ك ساڵانی رابوردوو ئه‌م ساڵیش وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ شه‌هیدانی زانكۆ‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی قه‌ڵادزێ، ئه‌مه‌وێ له‌م یاده‌ غه‌مگینه‌دا چه‌ند تێبینی‌و په‌ندێك بنووسم وه‌ك قوتابیه‌كی زانكۆی ئه‌وكات‌و شایه‌تحاڵێكی روداوه‌كه‌ به‌ڵكه‌ ببێته‌ وێستگه‌یه‌ك‌و پردێكی په‌یوه‌ندی له‌ به‌ینی دوێنێ‌و ئه‌مڕۆماندا. كورته‌یه‌ك له‌ یاده‌وه‌ریه‌كانم یاده‌وه‌ری ئه‌رشیفی ته‌مه‌نه‌‌و زۆر گرنگه‌ بۆ كه‌سه‌كه‌ خۆی‌و كه‌سانی به‌رامبه‌ر. 44 ساڵی ته‌واو له‌مه‌وبه‌ر به‌عسی گۆڕكراو به‌ڵێنه‌كانی ...

زیاتر »

بیست ساڵ بزوتنه‌وه‌ی‌ دیجیتاڵ

ره‌بیع به‌ره‌كات ده‌كرێ بڵێین یه‌كه‌م بزوتنه‌وه‌ی‌ جه‌ماوه‌ری‌، كه‌ سه‌نگین‌و هاوسه‌نگ بێت‌و ئامراز‌و پێگه‌ ئه‌له‌كترۆنییه‌كانی‌ به‌كار هێنابێت بۆ په‌یوه‌ندی‌ كردن‌و گردبوونه‌وه‌‌و راده‌ربڕین، ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌یه‌ كه‌ له‌ مانگی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 1999دا له‌ شاری‌ سیاتڵ-ی‌ ئه‌مریكا رێكخرا، ئه‌و كاته‌ی‌ كۆنگره‌ی‌ رێكخراوی‌ بازرگانی‌ جیهانی‌ له‌وێ به‌ڕێوه‌ ده‌چوو، له‌و شاره‌دا كه‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ له‌ 650 هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕی‌ نه‌ده‌كرد، به‌ڵام 40 بۆ 60 هه‌زار چالاكوان ...

زیاتر »

كاندیده‌كانی‌ یه‌كێتی‌ په‌یامی‌ مام جه‌لال-یان هه‌ڵگرتوه‌ بۆ خزمه‌تكردنی‌ پێكهاته‌كانی نه‌ینه‌وا

ئەمجارە ده‌نـگی‌ یه‌كێتی‌ له‌ نەینەوا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ رابردوو زیاتر دەبێت سه‌رۆكی‌ لیستی‌ 162ی یه‌كێتيی‌ نیشتمانيی‌ كوردستان له‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌، یه‌كێتی‌ له‌و پارێزگایه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت. راشیده‌گه‌یه‌نێت، كاندیده‌كانی‌ یه‌كێتی‌ هه‌مان په‌یامی‌ مام جه‌لال-یان هه‌ڵگرتووه بۆ خزمه‌تكردنی‌ هه‌موو پێكهاته‌كانی‌ نه‌ینه‌وا و ئه‌وان جێگای‌ بڕوا و متمانه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ پارێزگاكه‌ن. حسێن حه‌سه‌ن نه‌رمۆ سه‌رۆكی‌ لیستی‌ 162ی یه‌كێتيی‌ نیشتمانيی‌ كوردستان له‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا ...

زیاتر »

میرەكانی میرنشینی بابان

(هەشتەم) سەلیم پاشا(1743-1751ز) عومەر ئیسماعیل مارف سەلیم بەگ، كوڕی (بەكرەسوور بەگ1703-1714ز)ی میری پێشووتری بابان بووە. سەرەتای دەركەوتنی لە سەر شانۆی رووداوەكان، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو كاتەی (نادر شا1736-1747ز)ی ئێران بە مەبەستی داگیركردنی بەغدا، ساڵی (1743ز) هێرشێكی گەورەی بە فەرماندەیی خۆی و بە سوپایەكی (170) هەزار سەربازیی لە دوو قۆڵی (شارەزوور و مەندەلی)ەوە بۆ داگیركردنی سەرتاسەری عێراق دەست پێ‌ كردوە. لەو هەڵمەتەدا ...

زیاتر »

دوای 39 ساڵ له‌ شه‌هیدبوونیان، سیروان تاڵه‌بانی‌ و هاوڕێكانی‌ هێشتا له‌ بیره‌وه‌ریماندا زیندوون

كاوان ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌یی‌ شه‌وی‌ 29\30/4/1979 سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌ی‌ ئازاو فیداكارو چالاكی مه‌فره‌زه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی شۆڕش (سیروان تاڵه‌بانی)، فه‌رمانده‌ی هه‌رێم پێنجی قه‌ره‌داغ له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌ركێكی شۆڕشدا كه‌خۆی و ده‌سته‌یه‌ك له‌پێشمه‌رگه‌كانی هه‌رێمی قه‌ره‌داغ له‌ سه‌ركردایه‌تیه‌وه‌ ئه‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ، له‌ گوندی (زێڕینجۆ)ی ناوچه‌ی شاره‌زوور كه‌وتنه‌ بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژێمی به‌عسه‌وه‌و شه‌هید كران. سیروان تاڵه‌بانی و هاوڕێكانی، ئه‌وانه‌ی نمونه‌ی ئازایه‌تی، له‌خۆبوردویی، پیاوی خاوه‌ن هه‌ڵوێستی ...

زیاتر »

بووكی ئێزدی‌ دوای‌ چه‌ند ساڵ له‌ دیلی‌ كه‌مێك شادی‌ بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

یاسین ته‌ها دوای‌ چوار ساڵ ئاواره‌یی ده‌ربه‌ده‌ری‌ تۆزقاڵێك شادی‌‌و خۆشی‌ ئاهه‌نگ گێڕان گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئێزدییه‌كان له‌ زێی‌ خۆیان، ئه‌ویش له‌ جه‌ژنه‌ گه‌وره‌كه‌یاندا كه‌ پێی‌ ده‌ڵێن جه‌ژنی‌ سه‌ری‌ ساڵ‌و ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ڕاستی‌ مانگی‌ نیسانی‌ هه‌ر ساڵێكه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م چوارشه‌ممه‌ ده‌بێت له‌و مانگه‌دا هه‌ڵبه‌ت به‌ پێی‌ ساڵنامه‌ی‌ هه‌تاوی‌، كه‌ 13 پێش زایین ده‌كه‌وێت، ئه‌و رۆژه‌ له‌ ئه‌ده‌بیاتی‌ ئێزدییه‌كاندا به‌ چوارشه‌ممه‌ سووره‌ ...

زیاتر »

‎بەیاننامەی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان بە بۆنەی (٤٢)یەمین ساڵیادی دامەزراندنییەوە

كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان! مامۆستایان! خوێندكارانی خۆشەویست! ٤٢ ساڵ لەمەوبەر، لە رۆژگاری رەشی فاشیەكاندا، لە دژوارترین هەلومەرجدا، دوای نسكۆ، بە بڕیارێكی بوێرانەو بێ سڵەمینەوە لەوەی ئەوێ رۆژێ سزای دامەزراندنی رێكخراوی پیشەیی و دیموكراتی، لەسێدارەدان بوو؛ لە ٢٦-٤-١٩٧٦ یەكەمین بەیاننامەی دامەزراندنی (یەكێتی خوێندكارانی شۆڕشگێڕی كوردستان) كە دواتر ناوەكەی گۆڕدرا بە (كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان) بڵاو كرایەوە. ئەمەش پێویستیەكی مێژوویی، دیموكراسی و پیشەیی بوو. ...

زیاتر »