ئاراستە – پەڕە 4 – knwe.org
سەرەکی » ئاراستە (پەڕە 4)

ئاراستە

حاڵه‌ته‌كانی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌رمناڵان ڕوەو هه‌ڵكشانە

ڕۆژان محەمەد ڕه‌شید محەمەد ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌رمناڵان یه‌كێكه‌ له‌و دۆسیانه‌ی له‌ زۆرێك له‌دادگاكاندا تۆماركراوه‌,ئه‌م دۆسیه‌یه‌ ڕاچڵه‌كێنترین دۆسیه‌یه‌ بۆ تاكی كورد,به‌ ئه‌و پێیه‌ی حاڵه‌تێكی نامۆیه‌,به‌نیسبه‌ت كۆمه‌ڵگایی كوردیه‌وه‌,هه‌رچه‌نده‌ زۆربوونی ئه‌م حاڵه‌ته‌ خه‌ریكه‌ شۆك هێنه‌ریه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات. به‌شێك له‌ حاڵه‌كانی ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌رمناڵ به‌ نهێنی هێلراوته‌وه‌,ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ داخراوی كۆمه‌ڵگای كوردیه‌وه‌ هه‌یه‌,ئه‌م به‌نهێنی هێشتنه‌وه‌ش وایكردووه‌ هه‌نگاوی ئه‌وتۆ به‌ به‌رگرتن له‌ ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌م حاڵه‌ته‌ ...

زیاتر »

رۆژنامه‌وانی‌ هاووڵاتیی‌، واته‌ پاراستنی‌ رۆژنامه‌وانی‌ پرۆفیشناڵ

سه‌یفه‌دین ئه‌لعامری‌ رۆژنامه‌وانی‌ هاووڵاتیی، هه‌ر به‌وه‌ نه‌وه‌ستاوه‌ كه‌ كۆتایی به‌ قورغ كردنی‌ هه‌واڵ له‌لایه‌ن رۆژنامه‌وانی‌ باو‌و گه‌رم‌و گوڕیی هه‌واڵ بهێنێت، به‌ڵكو ئێستا هاووڵاتی‌ ئاسایی خۆی‌ هه‌واڵ ده‌گوێزێته‌وه‌‌و رووداو دروست ده‌كات‌و له‌ رێگه‌ی‌ ئامرازه‌كانی‌ په‌یوه‌ندی‌ كردنه‌وه‌ بڵاویان ده‌كاته‌وه‌، به‌ تایبه‌ت ئه‌و ئامرازانه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ وه‌ك فه‌یسبووك‌و تویته‌ر دانوویان ده‌كوڵێ‌و كارلێكیان هه‌یه‌، ئه‌م گۆڕانكارییه‌ قوڵه‌ له‌ میكانیزم‌و دینامیكی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵدا كاریگه‌رییكی‌ ...

زیاتر »

ته‌له‌ڤزیۆن‌و میدیای‌ نوێ

وه‌ك چۆن له‌ سه‌ده‌ی‌ هه‌ژده‌‌و نۆزده‌دا رۆژنامه‌ له‌ ئه‌وروپای‌ خۆرئاوادا له‌سه‌ر بنه‌مای‌ پێویستی‌ خه‌ڵك بۆ زانیاری‌‌و سه‌ره‌تای‌ ژانی‌ هاتنه‌ دنیای‌ سیستمی‌ سیاسی‌ نوێ‌و تێپه‌ڕاندنی‌ سه‌ده‌كانی‌ ناوه‌ڕاست له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ دامه‌زرا، ئاواش ده‌ركه‌وتنی‌ ته‌له‌ڤزیۆن وه‌ك ئامرازێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ جه‌ماوه‌ر، وه‌ڵامدانه‌وه‌ بوو به‌و پێشكه‌وتنه‌ قوڵانه‌ی‌ كۆمه‌ڵگه‌كان له‌ شه‌سته‌كاندا به‌خۆیانه‌وه‌ دی‌. هه‌ر له‌ له‌دایكبوونیشییه‌وه‌ پێشكه‌وتنی‌ زۆری به‌خۆیه‌وه‌ دی‌، كه‌ ره‌نگه‌ گرنگترینیان ئه‌وه‌ بێت كه‌ له‌ ...

زیاتر »

من قسه‌ی دڵتان ده‌كه‌م

هاژه‌ باست حه‌مه‌ غه‌ریب جامێك له‌ رووباری ده‌ردی دڵی هه‌موو ژنێك. ئه‌ی پیاو كه‌مێك له‌ كاتت بگره‌و پێشێلكاریه‌كانت بخوێنه‌ره‌وه‌، ئه‌و ماف زه‌وتكردنه‌ ببینه‌ كه‌ رۆژانه‌ به‌رامبه‌رم ده‌یكه‌یت و خۆت نایبینی، بزانه‌ چۆن ئارامیت لێ تێكداوم، بزانه‌ چۆن ژیانت لێ قورس كردووم.. كاتێك ناوێرم به‌ دڵه‌ پاك و سافه‌كه‌ی خۆم قسه‌ت له‌گه‌ڵ بكه‌م له‌ ترسی ئه‌وه‌ی به‌ هه‌ڵه‌ تێنه‌گه‌یت و ساده‌یم ...

زیاتر »

ژن چۆن دەبیتەخاوەنی ئابووری تایبەتی خۆی

تانیا ئاوارە لەنێوجەنجاڵی ژیاندا ژنیش وەکوپیاو کاری کردووە، بەڵام وەک پێویست خاوەن ئابووری تایبەتی خۆی نەبووە ئەمەش لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر جیاوازە لەکۆمەڵگا پێشکەوتووەکاندا ژنان هاوشانی پیاوان کاردەکەن، بەڵام لەوڵاتانی تازەپێشکەوتوو ژن ڕۆڵی بەرچاوی نەبووە لەکارکردن و خاوەن ئابووری تایبەتی خۆی نەبووە لەگەڵ ئەوەشدا ژن بەتوانایەو پێویستەلەماڵ بێتەدەرەوەوکاربکات ، ئەگەر سەیری مێژووی کارکردنی ژن بکەین بەتایبەت لە هەرێمی کوردستاندا ...

زیاتر »

ژیاننامەی عه‌بدولره‌زاق عه‌زیز میرزا لە ئینسکلۆپیدیای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دا

ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان له‌دایكبووی ساڵی 1945ی به‌غدا، خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌ خوێندنگه‌یه‌كی فه‌یلییه‌كان‌و دواناوه‌ندیی له‌ خوێندنگه‌ی قه‌شه‌ یه‌سوعییه‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌ به‌غدا ته‌واو كردووه‌‌و دواتریش له‌ زانكۆی حیكمه‌ له‌به‌غدا، ئه‌ده‌بی ئینگلیزی خوێندووه‌. ژیانی سیاسیی له‌ساڵی 1959دا ده‌ست پێده‌كا، كاتێك له‌ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا په‌یوه‌ندیی به‌ رێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ كرد‌و به‌هۆی بچوكیی ته‌مه‌نییه‌وه‌ وه‌رگرتنی به‌ ئه‌ندام بۆ ساڵی 1961 دواكه‌وت‌و ...

زیاتر »

چەند زانیارییەک لەبارەی کۆریای باکورەوە

ئا : باڵا هاوار كۆریای باكور، له‌مێژووی سیستمی سۆشیالیزمدا ته‌نها وڵاته‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتی له‌ باوانه‌وه‌ جێهێشتووه‌ بۆ نه‌وه‌كان، له‌ كیم ئێڵ سۆنگه‌وه‌ بۆ كیم جۆنگ ئیلی كوڕی، له‌ویشه‌وه‌ بۆ كیم جۆنگ ئونی كوڕ. كیم ئیل سۆنگ ١٩٤٨-١٩٩٤ كیم جۆنگ ئیڵ ١٩٩٤-٢٠١١ كیم جۆنگ ئون ٢٠١١ تاوه‌كو ئێستا ژماره‌ی دانیشتوانی وڵات ٢٤ ملیۆن كه‌سه‌. به‌ داخراوترین وڵات هه‌ژمار ده‌كرێ به‌ ڕووی ...

زیاتر »

پێوەندیی نێوان هەردوو گەلی کورد و عەرەب و مافی چارەنووس

دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز* ئەوەتەی نەتەوەی کورد، خاکەکەی داگیر و دابەشکراوە، گەلێ دوژمنی گەورە و گچکەی هەیە. سەرەڕای ئەوەش، جاشبیر و کلکەتەورەکانی نێوخۆش، هێندەی دیکە گۆمی گەوجاندنی ڕۆڵەکانی کوردیان قووڵترکردووەتەوە. بۆیە دەبێ، دۆست و دوژمنەکانمان لە یەکدی جیاکەینەوە. چەن ڕاستییەک هەیە، لە بیر و هۆشی ڕۆڵەکانی، هەردوو گەلی سەرەکی (عیراق)دا بچەسپێنرێ، گەر ئەو دوو گەلە بیانەوێ، بە ئاشتیی، ئاساییش، هێمنیی، ...

زیاتر »

عیراق؛ لە هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەتەوە بۆ شانۆی یەكلاكردنەوەی بەرژەوەندیی زلهێزەكان

محەمەد عەلی لە سەرەتای پرۆسەی ئازادیی عێراقەوە، شەڕی بەرژەوەندی و نفوز لەو وڵاتەدا لە نێوان ئەمەریكا و ئێراندا، شتێكی حاشاهەڵنەگرە. هێرشی هێزە عێراقییەكان بۆ سەر كەركووك و داگیركردنی، پێشبڕكێی ئەم دوو هێزەی لە نمایشكردنی هێزەكانی نزیك لە خۆیان، بۆ هەموو لایەك روونتر كردەوە، بە شێوەیەك ئێران لە رێگەی كەناڵە تایبەتەكانی خۆیەوە كاری لەسەر ئەوە كرد كە حەشد و هادی عامری ...

زیاتر »

کچی یەکێک لە بنەماڵە ناودارەکانی شاری سلێمانییە

نەرمین عوسمان (دلیل الطبخ والتغذیە) بەناوبانگترین كتێبـی رێگای خواردن دروستكردنە كە كەم ماڵی عیراقی و عەرەبی هەبوو لە ماڵەكەیدا نەیبێت و زۆر جاریش كە كچان بەبوكێنی دەڕۆیشتن بۆ ماڵی نوێیان وەك «جیازیی» لەگەڵ خۆیاندا دەیانبرد. یەكەم چاپی ئەو كتێبە لە ساڵی 1965 بڵاوكراوەتەوە، بۆ خۆم ئەو كتێبەم لە بەغدا لە ساڵی 1969دا كڕی، كاتێك كە چوومە زانكۆو لەگەڵ خۆشمدا بردم ...

زیاتر »