سەرەکی » دۆسێ (پەڕە 11)

دۆسێ

رۆڵی‌ بێژه‌ر له‌ گه‌یاندنی‌ په‌یامی‌ هه‌واڵدا

توێژه‌ر- مه‌حمود عه‌لی‌(نامۆ) بەشی چوارەم و کۆتایی لایه‌نی‌ پراكتیكی‌ شیكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامی فۆرمی راپرسی ده‌ستپێك له‌م به‌شه‌ی‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا، كه‌ بۆ لایه‌نی‌ مه‌یدانی‌ ته‌رخانكراوه‌، توێژه‌ر هه‌وڵده‌دات ئه‌نجامی‌ تێڕوانینی‌ به‌رتوێژان بخاته‌ڕوو، هه‌روه‌ها شرۆڤه‌یان بۆ بكات. پاش دابه‌شكردنی‌ فۆڕمی‌ راپرسییه‌كه‌ به‌سه‌ر به‌رتوێژان و به‌ داتاكردنی‌ وه‌ڵامه‌كانیان، توێژه‌ر له‌ رێگه‌ی‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ ئاماریی‌‌و ژمێره‌ییه‌وه‌ رێژه‌ی‌ سه‌دی‌ بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ بڕگه‌كانی‌ فۆڕمه‌كه‌ ده‌رهێناوه‌و له‌ چوارچێوه‌ی‌ چه‌ند خشته‌یه‌كداو ...

زیاتر »

بەشێك لە ژیانی میر محەمەد پادشای داهاتووی سعودیە

محەمەد بن سەلمان، جێنشینی شاهانەی سعودیە جێگەی مشتومڕێكی زۆرە، بە تایبەت دوای ئەوەی خۆی كردە فەرمانڕەوای سەرەكی وڵاتەكەی، لەوە بە دواوە بووە جێ‌ بایەخی زۆرێك لە میدیاكانی جیهان. لەم راپۆرتەدا كە لەلایەن (بی بی سی) بریتانییەوە ئامادە كراوە، رەشید سكای كە مامۆستای زمانی ئینگلیزی (بن سەلمان بووە)، بەشێكی دەگمەن لە ئەزمونی خۆی لە كۆشكی شاهانە و شێوازیی ژیانی میرە بەناوبانگەكەی ...

زیاتر »

وتوێژەكانی سوید دەبنە مایەی ئاگربەست لە یەمەن

نەتەوە یەكگرتووەكان، لە توێژەكانی ئاشتی سوید كە هەفتەیەكیان خایەند، لایەنە ناكۆكەكانی یەمەن بەرەو ئاگربەست دەبات. دۆسێی هێوركردنەوە لە شاری تەعز كە لەژێر دەستی حكومەتدایە و لەلایەن یاخیبوانەوە گەمارۆدراوە، لە وتوێژەكاندا نەخرایە بەر باس. شارەكە كە دەكەوێتە باشووری خۆرئاوای یەمەن، توندوترین ەڕوپێكدادانی بەخۆوە بینی لە ناكۆكییە چەكدارییەكانی ئەو وڵاتە. دۆسێی هێوركردنەوە لە شارەكەدا، لەگەڵ هێوركردنەوە لە حودەیدە، بۆ وتوێژ پێشنیار كرابوو، ...

زیاتر »

ئەو وڵاتانەی باڵیۆزخانەكانیان دەگوازنەوە بۆ قودس

لە پەرەسەندنێكی نوێ‌ سەبارەت بە دۆسێی قودس، سكۆت مۆریسۆن، سەرۆك وەزیرانی ئوسترالیا رایدەگەیەنێت، حكومەتەكەی بڕیاریداوە دان بە قودسی غەربیدا بنێت وەك پایتەختی ئیسرائیل، بەڵام باڵێوزخانەی وڵاتەكەی لە تەلئەبیب دەمێنێتەوە تا ئەو كاتەی چارەسەرێكی ئاشتی لەنێوان فەلەستینییەكان و ئیسرائیلییەكان بەئەنجام دەگات. لە ساڵی رابردوودا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رووبەڕووی رەخنەیەكی توندبۆوە، بو هۆیەی گۆڕانكارییەكی ریشەیی لە سیاسەتەكانی دەرەوەی ئەمریكادا كرد و ...

زیاتر »

ئەوروپا پارە بلۆككراوەكان ناداتەوە بە حوسنی موبارەك

دوای ئەوەی لە شۆڕشی 2011دا دەسەڵاتەكەی روخێنرا، دادگایەكی ئەوروپایی، داوایەكی حوسینی موبارەك، سەرۆكی پێشووتری میسر رەتدەكاتەوە سەبارەت بە گێڕانەوەی پارە بلۆككراوەكان و سەروەت و سامانەكانی لە ئەوروپا. وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا، لە مانگی ئاداری 2011 لەسەر كەیسێك كە لەلایەن میسرەوە پێشكەش كرابوو كە تایبەت بوو بە دزینی سەروەت و سامانی دەوڵەت، سزاكانیان بەسەر موبارەك و خانەوادەكەیدا سەپاند. دوای ئەوەی ...

زیاتر »

خوێندنەوەیەكی كورت بۆ پەلامارە خۆكوژییەكانی ئەم دواییەی ئێران

گروپی «انصار الفرقان» بەرپرسیارێتی خۆی بەرانبەر بە پەلامارەكەی شاری چاربەهاری باشووری خۆرهەڵاتی ئێران راگەیاندووە كە لە 6ی كانوونی یەكەمی 2018بە ئۆتۆمبێلێكی بۆمڕێژكراو ئەنجامدراو و بەهۆیەوە دەیان كەس كوژران و برینداربوون. «انصار الفرقان» چۆن دروستبووە؟ گروپی «انصار الفرقان» لە ساڵی 2013 لە ئەنجامی یەكگرتنی نێوان هەردوو بزوتنەوەی «انصار ایران» و «حزبی الفرقان» كە لەلایەن ئێرانەوە خراونەتە لیستی گروپە «تیرۆریستییەكان»، دامەزراوە. زۆربەی ...

زیاتر »

ئەوروپا میكانیزمێك بۆ خۆلادان لە سزاكانی سەر ئێران دەدۆزێتەوە

فیدریكا موگرینی، نوێنەری باڵای ئاسایش و سیاسەتەكانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا دەڵێت، میكانیزمی تایبەت بە خۆلادان لە سزا ئەمریكاییەكانی سەر ئێران، وەك پێشتر ئەوروپاییەكان رایانگەیاندبوو، بەر لە كۆتایی ئەمساڵ، دەخرێتەگەڕ. ئەو بەرپرسە ئەوروپاییە باسی لە وردەكاریی بابەتەكە نەكردبوو، تەنیا رایگەیاندبوو كە ئامانجی یەكێتی ئەوروپا لەو هەنگاوە، ئەوەیە «گەلی ئێران سود لە پاشماوەی رێكەوتنی ئەتۆمی وەربگرێت»، كە تائێستاش وێڕای پاشەكشەكردنی ئەمریكا، وەك ...

زیاتر »

سوریا: توندڕەوەكان پەلاماریی سوپا دەدەن

حكومەتی سوریا، ئاماژە بە كوژرانی ژمارەیەك چەكداریی توندڕەو دەكات كە « لە ناوچەكانی لەچەك داماڵدراو، پەلاماری پێگەكانی سوریایان داوە لە ریفی باكووری حەمما، ئەو ناوچانەش وەك ناوچەی هێوركردنەوە لە سوچی لەلایەن روسیا و توركیاوە رێكەوتنی لەسەركراوە». ئاژانسی «سانا»ی رەسمی سوریا رایگەیاندبوو»هێزێكی سەر بە سوپای عەرەبی سوریا لە ریفی باكووری حەمما، گروپێكی تیرۆریستی لەناوبردووە كە هاوڵیدابوو دزە بكات بە ئاراستەی خاڵە ...

زیاتر »

ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر ئه‌و كه‌سه‌ی‌ سه‌دامی هێنایه‌ سه‌رهه‌ره‌می ده‌سه‌ڵات

ژینۆ عه‌بدولڵا* یه‌ كێك له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوو له‌ هێنانه‌ پێشه‌وه‌ی سه‌دام حسێن بۆ سه‌ر هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتی عێراق، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر بوو، دواتر سه‌دامیش سه‌ری ئه‌وی خواردو ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ ده‌ست و ئه‌و ماڵوێرانی و كاولكارییه‌ی به‌ سه‌ر گه‌لانی عێراقدا هێنا كه‌ تائێستاش كاریگه‌ری و ئاسه‌واری خراپی له‌سه‌ر هه‌موو كایه‌كانی عێراقدا جێهێشتووه‌. شامل عه‌بدولقادر نووسه‌رو مێژوونوس كتێبێكی به‌ ناوی»ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ...

زیاتر »

ئەمریکا و جیهان لە دیدی هیلاری کلینتۆنەوە

ئەردەڵان عەبدوڵڵا هیلاری کلینتۆن یەکێکە لەو ژنانەی کە لە سەدەی نوێدا تەواوی میدیاکان و ناوەندە سیاسییەکانی جیهانی بەخۆوە خەریکردووە، چەندین لێکۆڵینەوەو کتێب لە بارەی ئەم ژنە سیاسەتمەدارەوە نووسراوە، بە بڕوای من هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆئەوەی کە لە لایەکەوە ئەم ژنە خەڵکی ئەمریکایە، کە بەهێزترین وڵاتی جیهانە، دووەمیش ئەم ژنە بۆ ماوەیەک بەشداربووە یان نزیک بووە لە بڕیاری سیاسی ئەمریکا، کە ...

زیاتر »