سەرەکی » دۆسێ (پەڕە 30)

دۆسێ

میرەكانی میرنشینی بابان

مەحموود پاشای یەكەم (دوازدەیەم و کۆتایی)(1778-1782) عومەر ئیسماعیل مارف مەحموود بەگ، چوارەم كوڕی (خالد پاشای یەكەم1723-1743ز)ی كوڕی (تەیموور خان بەگ1698-1703ز)ی كوڕی (فەقێ‌ ئەحمەدی دارەشمانە1610-1660ز) بووە. ئەگەرچی بە روونی ساڵەكەی دیار نیە، بەڵام لە قەڵا چوالان لەدایك بووە و هەر لەوێش گەورەبووە و فێری خوێندن و سوارچاكی كراوە. سەرەتای بە دەسەڵات گەیشتنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (1774ز)، دوای لادانی محەمەد پاشای برای ...

زیاتر »

ناكۆكییەكانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا، فەرمانی بە بلۆككردنی هەموو رەسیدە داراییەكانی وەزیرەكانی ناوخۆ و دادی ئەمریكایی كردبوو لە وڵاتەكەی، ئەمەش وەك وەڵامێك بۆ ئەو سزا هاوشێوانەی كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەسەر دوو وەزیری توركدا سەپاندنی، بەهۆی درێژەدان بە زیندانیكردنی قەشە ئەمریكاییەكە كە لەلایەن ئەنقەرەوە بە پشتیوانی لە بزوتنەوە قەدەغەكراوەكەی فەتحوڵڵا گیولەن، تۆمەتباركراوە. ئەردۆغان رایگەیاندبوو، ئەو رێوشوێنانەی ولایەتە یەكگرتووەكان سەبارەت ...

زیاتر »

رۆحانی لە بەرانبەر رووبەڕبوونەوەكاندا دەستەوستانە

حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران، زۆرێك لە كارتە براوەكانی لەدەستدا نەماوە، دوای بەسەربردنی پێنج ساڵ لە سەرۆكایەتی كە گرەوی تەواوەتی لەسەر رێكەوتنی ئەتۆمی دەكرد و هەموو خاڵە ئەرێنییەكانی لەنێو سەبەتەی ئەو رێكەوتنەدا دانابوو، بەڵام دەرەنجام خەریكە رێكەوتنەكە لە لێواری داڕمان نزیك دەبێتەوە، ئەمەش وایكردووە ئاستی جەماوەری ئەو سەرۆكە روو لە پاشەكشەكردن بكات. پێنج ساڵ بەسەر دەستنیشانكردنی رۆحانی بە سەرۆكی ئێران تێپەڕی، ...

زیاتر »

نووسەرێكی تورك بەمشێوەیە باسی دۆخی ئێستای وڵاتەكەی دەكات

ئەسڵی ئەردۆغان نوسەری تورك كە ئێستا لە ئەڵمانیا نیشتەجێیە، ئەوەش لەپاش ئازادكردنی لە گرتوخانەكانی توركیا لە كانوونی یەكەمی 2016، دۆخی ئێستای وڵاتەكەی بە هاوشێوەی ئەڵمانیای پێش گەیشتنی نازییەكان بە دەسەڵات دەشوبهێنێت. ئەم نوسەرە كە تۆمەتی «پڕەپاگەندەی تیرۆریستی» رووبەڕووكرابۆوە، هیچ پەیوەندییەكی خزمایەتی لەگەڵ سەرۆكی توركیا نییە. ئەسڵی ئەردۆغان كە ئێستا لە ئەڵمانیا نیشتەجێیە، بە نیگەرانییەوە دەڕوانێتە ئایندەی وڵاتەكەی لە سایەی حوكمڕانی ...

زیاتر »

رۆژنامەیەكی ئیسرائیلی: ترەمپ و رۆحانی چاویان بەیەك دەكەوێت

ڕۆژنامەیەكی ئیسڕائیلی كات و شوێنی كۆبوونەوە «مێژووییەكەی» سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی ئێران ئاشكرادەكات. ڕۆژنامەی (معاریف)ی ئیسرائیلی لە زاری سەرچاوەیەكی دیپلۆماسی ڕۆژئاواییەوە بڵاویكردبۆوە» دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، بەم نزیكانە لە نیویۆرك چاوی بە حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران دەكەوێت». بەپێی رۆژنامەكە «دیدارەكە لە مانگی ئەیلولی داهاتوو لەكاتی ئەنجامدانی كۆبوونەوەی كۆمەڵی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە نیویۆرك سازدەكرێت». رۆژنامەی (مەعاریف) دەڵێت»سەرچاوە دیپلۆماسییە ئەڵمانی و ...

زیاتر »

دۆستایەتی و دەسەڵات و «هاوسەنگیی مرۆڤایەتی»

وەرگێرانی لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق نووسین و لێکۆڵینەوەی: ستێفن جانکیڤیچ/ زانکۆی تەمپڵ لە پاش جەنگی جیهانیی یەکەم، دەبوو بەریتانییەکان سنوور و ئەگەرەکانی پرۆژەی کۆڵۆنیاڵییان سەرلەنوێ هەڵبسەنگێننەوە و لە سەروەختی دامەزراندنی دەوڵەت – نەتەوەیەکی نوێ لە عێراقدا بە پێویستیان زانی خۆیان وەک «راوێژکار» پیشان بدەن نەک حوکمڕان. دواتر کە عێراق وەک دەوڵەتێکی مۆدێرن «زەمانەت کرا» بە هۆی بۆمبارانی دڵڕەقانەی هێزی ...

زیاتر »

بیری‌ نه‌ته‌وه‌یی له‌ هۆنراوه‌كانی‌ (برایم ئه‌حمه‌د )دا

ئه‌م باسه‌ به‌شێكه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ ئه‌كادیمی‌،كه‌ له‌لایه‌ن (سامان سه‌لاح له‌تیف)، وه‌كو به‌شێك له‌ پێداویستییه‌كانی‌ وه‌رگرتنی‌ پله‌ی‌ به‌كالۆریۆس له‌ زمان و ئه‌ده‌بی‌ كوردییدا، له‌ به‌شی‌ كوردیی – كۆلێژی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ زانكۆی‌ كه‌ركوك، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ (پ.ی‌. ئازاد عه‌بدولواحد كه‌ریم) ئه‌نجام دراوه‌. كوردستانی‌ نوێ‌-ی‌ هه‌فته‌ی بە ئه‌ڵقه‌ چه‌ند به‌شێكی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌. سامان سه‌لاح له‌تیف به‌شی‌ پێنجەم شیعر وه‌ك به‌شێكی‌ سه‌ره‌كی‌ له‌ ئه‌ده‌ب، گرنگیی و ...

زیاتر »

پیلانی داگیركردنی قەتەر لەلایەن سعودیەوە

ماڵپەڕی «زە ئینترسبت»ی ئەمریكایی، وردەكاریی نوێ‌ لەبارەی «پیلانەكەی سعودیە- ئیمارات»ەوە ئاشكرا دەكات كە ساڵێك لەمەوبەر ئامادەكرابوو بۆ داگیركردنی قەتەر. پیلانەكە بەپێی ماڵپەڕە ئەمریكاییەكە، لەلایەن محەمەد بن سەلمان جێنشینی شاهانەی سعودیە و محەمەد بن زاید جێنشینی میری ئیماراتەوە سەرپەرشتی كراوە، تا بە بەشداریی هێزە سەربازییەكانی هەردوو وڵات، دەوحە كۆنترۆڵ بكەن. وەك ماڵپەڕی «زە ئینترسبت»ی ئەمریكایی باسی دەكات»پیلانەكە پێش چەند هەقتەیەك لە ...

زیاتر »

نەتەوە یەكگرتووەكان: ئێران حوسییەكان پڕچەك دەكات

  لیژنەی شارەزایان، راپۆرتێكی نهێنی پێشكەش بە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەن و تێیدا دەڵێن، تائێستاش حوسییەكان وێڕای سەپاندنی گەمارۆی هاوردنی چەك لە ساڵی 2015، موشەكی بالیستی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیان لەلایەن ئێرانەوە پێدەگات. وەك ئاژانسی (فرانس پرێس) ئاماژەی پێكردووە، ئەو تیمەی شارەزایان توانیویانە پارچەكانی دەیان موشەك بپشكنن كە بەپێی نوسراوەكانی سەریان دروستكراوی ئێرانین، ئەمەش لەو راپۆرتەدا هاتووە ...

زیاتر »

حكومەتی سودانی باشوور و یاخیبووان رێكەوتنێكی نوێ‌ ئیمزا دەكەن

لە خەرتومی پایتەختی سودان، رێكەوتنێكی نوێ‌ لەنێوان حكومەتی باشووری سودان و گروپی سەرەكی یاخیبوان لەو وڵاتە ئیمزاكرا، بە وتەی سلڤا كیر سەرۆكی باشووری سودانیش، رێكەوتنی ئەمجارەیان وەك رێكەوتنەكانی تر شكستخواردوو نابێت و پێكدێن. دوای ئەوەی هەردوو لایەنی حكومەتی سودانی باشوور و و یاخیبوانی وڵاتەكە چەند رێكەوتنێكیان ئیمزاكردبوو، بەڵام پاش چەند رۆژێك شەڕوپێكدادان دەستییان پێكردبۆوە و رێكەوتنەكان دووچاری شكستخواردن هاتبوون، گەشبینی ...

زیاتر »