دۆسێ – پەڕە 35 – knwe.org
سەرەکی » دۆسێ (پەڕە 35)

دۆسێ

سعودیه‌ سیستمی‌ به‌رگری‌ ئاسمانی‌ «ئێس-400»ی‌ روسی‌ ده‌كڕێت

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ توركیا له‌گه‌ڵ روسیا رێكه‌وتنی‌ كرد بۆ كڕینی‌ سیستمی‌ به‌رگری‌ ئاسمانی‌ روسی‌ كه‌ به‌ «ئێس- 400» ده‌ناسرێت و به‌هاكه‌ی‌ 2.5 ملیار دۆلاره‌، رێكه‌وتنێكحی‌ هاوشێوه‌ ده‌كرێت له‌نێوان شانشینی‌ عه‌ره‌بی‌ سعودیه‌ و روسیا بۆ پێدانی‌ ئه‌و سیستمه‌ به‌ ریاز له‌ چوارچێوه‌ی‌ گرێبه‌ستێكی‌ سه‌ربازیی‌ زه‌به‌لاحی‌ نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ كه‌ له‌ میانی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ پادشای‌ سعودیه‌ بۆ مۆسكۆ ئیمزای‌ له‌سه‌ركرا. «ئێس-400» ...

زیاتر »

ئیسرائیل جوله‌كه‌نیشی‌ نوێ‌ له‌ خه‌لیل دروست ده‌كات

ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئیسرائیل له‌ڕووی‌ مه‌بده‌ئیه‌وه‌ ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر بنیاتنانی‌ سی‌ و یه‌ك یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێكردن له‌ شاری‌ خه‌لیلی‌ كه‌ناری‌ خۆرئاوا ده‌ربڕی‌. لیژنه‌ی‌ بیناسازیی‌ له‌ ئیداره‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ ئیسرائیلی‌ كه‌ كاروباریی‌ نیشته‌جێكردن له‌ ناوچه‌ فه‌رله‌ستینییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات، له‌ڕووی‌ مه‌بده‌ئیه‌وه‌ ره‌زامه‌ندی‌ له‌سه‌ر دروستكردنی‌ 31 یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێكردن له‌ شاری‌ خه‌لیلی‌ كه‌ناری‌ خۆرئاوا ده‌ربڕیوه‌. لیژنه‌ی‌ پلاندانانی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئیسرائیلی‌ وه‌ك لایه‌نی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ زه‌وی‌ و زاره‌كان له‌و شوێنانه‌ی‌ ...

زیاتر »

له‌ یۆبێلی زیوینیدا «سه‌نته‌ر».. راوێژكارێكی ستراتیژیی راستگۆ و ماندونه‌ناس

ئەم دووتوێیە سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی ‌و گۆڤاری سه‌نته‌ر، وه‌ك دامه‌زرێنه‌رانی سه‌نته‌ره‌كه‌و ده‌رچوێنه‌رانی ئه‌و گۆڤاره‌ باسی لێوه‌ ده‌كه‌ن، ئامانجیان له‌ ده‌ركردنی ئه‌و گۆڤاره‌و دواتریش په‌ره‌پێدانی بۆ سه‌نته‌رێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی، ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ به‌رچاو روونیی پێشوه‌خته‌ بده‌نه‌ ده‌سه‌ڵاتداران‌و دروستكه‌رانی بڕیار له‌كوردستان، تا بتوانن له‌ سایه‌ی ئه‌و داتا‌و زانیارییانه‌وه‌ حوكمڕانییه‌كی ره‌شید‌و سه‌لار به‌ڕێوه‌به‌رن‌و وه‌ك له‌ ماوه‌ی ئه‌و 25 ساڵه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت، چه‌ندین توێژینه‌وه‌و داتاو ...

زیاتر »

دوای‌ شه‌ش ساڵ له‌ روخانی‌ قه‌زافی‌

لیبیا ده‌روازه‌یه‌ك بۆ بازرگانیكردن به‌ مرۆڤه‌وه‌  دوای‌ شه‌ش ساڵ له‌ روخانی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‌ موعه‌مه‌ر قه‌زافی‌ سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ لیبیا، وێڕای‌ ناسه‌قامگیریی‌ و بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌، لیبیا ده‌بێته‌ ده‌روازه‌یه‌ك بۆ بازرگانی‌ به‌ مرۆڤ و ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئێستاش داوا له‌ وڵاتانی‌ ئه‌وروپا ده‌كه‌ن هاریكارییان بكه‌ن بۆ رێگرتن له‌و دیارده‌یه‌ كه‌ تاد دێت له‌ وڵاته‌كه‌دا ته‌شه‌نه‌ ده‌كات. گروپێكی‌ چه‌كدار له‌ شاری‌ سبراته‌ی‌ لیبیا كه‌ له‌ئێستادا به‌ یه‌كێك ...

زیاتر »

حزبوڵڵای‌ لوبنانی‌: ئیسرائیل ناوچه‌كه‌ به‌ره‌و جه‌نگ ده‌بات

خۆی‌ ئاماده‌كردووه‌ حزبوڵڵای‌ لوبنانی‌، حكومه‌ته‌كه‌ی‌ بنیامین نه‌تانیاهۆی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئیسرائیل به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ ناوچه‌كه‌كه‌ به‌ره‌و جه‌نگ ده‌بات له‌ سوریا و لوبنان و كه‌رتی‌ غه‌ززه‌. حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ئه‌مینداری‌ گشتی‌ حزبوڵڵای‌ لوبنانی‌ له‌ یادی‌ عاشورادا رایگه‌یاندبوو، گه‌ر جه‌نگه‌كه‌ به‌رپا ببێت، هیچ جێگه‌ و په‌ناگه‌یه‌كی‌ ئارام بۆ ئیسرائیل نامێنێته‌وه‌.  له‌م ماوه‌یه‌ی‌ دواییدا ته‌نگژه‌ و ئاڵۆزییه‌كان له‌نێوان حزبوڵڵا و ئیسرائیل رویاندا، و ئیسرائیلیش ...

زیاتر »

بۆ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌ تاوانه‌كانی‌ جه‌نگ

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان نێرده‌یه‌ك بۆ یه‌مه‌ن ره‌وانه‌ ده‌كات ئه‌نجومه‌نی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، نێرده‌یه‌كی‌ شاره‌زا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌كانی‌ جه‌نگی‌ سێ‌ ساڵه‌ی‌ یه‌مه‌ن ره‌وانه‌ ده‌كات. ئه‌و بڕیاره‌ش له‌نێوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا پشتیوانییه‌كی‌ فراوانی‌ لێده‌كرێت. به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ ئاژانسی‌ فرانس 24، پێش كۆتایی‌ 2017 شارەزاكان ده‌ستنیشان ده‌كرێت بۆ نێرده‌كه‌ و پێویسته‌ له‌ماوه‌ی‌ ساڵێكدا راپۆرتی‌ خۆیان له‌و باره‌یه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش بكه‌ن و ...

زیاتر »

كه‌ته‌لۆنیاو كوردستان له‌ پایزێكی گه‌رمدا

خه‌ریكه‌ به‌ تێپه‌ڕ بوونی كات، چه‌مكی ریفراندۆم  جێگای خه‌باتی چه‌كداری له‌ جیهاندا بۆ رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی بگرێته‌وه‌، رۆژ به‌ رۆژیش  ئه‌م چه‌مكه‌ زیاتر شوێن پێی خۆی نه‌ك بۆ سه‌ربه‌خۆیی بگره‌ بۆ سه‌رجه‌م خواسته‌كانی مرۆڤایه‌تی  بكاته‌وه‌. له‌ ماوه‌ی 171 ساڵی  رابردوودا، له‌ جیهان 108 ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌ فه‌رمی و نافه‌رمی به‌ ریفراندۆمه‌كه‌ی  ساڵی 2005ی كوردستانیشه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌،چاوه‌ڕوان ده‌كرێت  یه‌كه‌م هه‌فته‌ی  پایزی ...

زیاتر »

ریفراندۆم له‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان له‌ به‌رده‌م مه‌ترسی ژماره‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی دۆخه‌كه‌دا

ره‌وته‌كان وابڕیاره‌ له‌ 25ی‌ مانگی‌ ئه‌یلولی‌ داهاتوو له‌ هه‌رێم ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی‌ كوردستان بكرێت و پرۆسه‌كه‌ش ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانیشی‌ پێده‌ڵێن.  بورهان حاجی‌ سلێمان له‌و باره‌یه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ ئه‌نجامداوه‌ و پێیوایه‌، ئه‌و ریفراندۆمه‌ چه‌ند بۆ شار و ناوچه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان گرنگه‌، دوو هێنده‌ بۆ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان و به‌ تایبه‌ت بۆ شاری‌ كه‌ركوك گرنگی‌ ...

زیاتر »

سه‌فه‌رێك بۆ ئێزدیخان و ئیستێك له‌ ئاستی مەرگەساتێکدا

سه‌رنووسەر: میوانانی ساڵۆنی كوردستانی نوێ هه‌موو لایه‌كتان به‌خێربێن، وه‌ك نه‌ریتێكی ئه‌زمونی ساڵۆنه‌كه‌مان هه‌ر جاره‌ی كتێبێك ده‌ناسێنیین كتێبی ئم جاره‌مان سه‌فه‌رێك بۆ ئێزدیخان له‌ نووسینی هه‌ڤاڵی رۆژنامه‌نووس سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی كوردستانی نوێ، سه‌فه‌رێك بۆ ئێزیدخان ریپۆرتاژێكی رۆژنامه‌وانی دوورو درێژه‌ كاك سه‌رتیپ ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له‌ناوجه‌رگه‌ی كاره‌ساتی شه‌نگالدا به‌ به‌شداری خۆی گفتوگۆو دیداره‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ده‌ربازبووانی كاره‌ساته‌كه‌‌و لایه‌نه‌كان ئه‌نجامداوه‌ ئه‌م ...

زیاتر »

«هه‌سه‌ده‌»ش شاره‌كه‌ی‌ گه‌مارۆداوه‌

بۆردومانه‌كانی‌ سه‌ر شاری‌ ره‌قه‌ ده‌یان قوربانی‌ مه‌ده‌نیان لێده‌كه‌وێته‌وه‌ له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوو، له‌ ئه‌نجامی‌ بۆردومانی‌ فڕۆكه‌كانی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆسه‌ر شاری‌ ره‌قه‌ی‌ سوریا، ده‌یان مه‌ده‌نی‌ كوژاون، هاوكات هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات (هه‌سه‌ده‌)ش چه‌كدارانی‌ رێكخراوی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ (داعش)یان له‌نێو شاره‌كه‌دا گه‌مارۆداوه‌ كه‌ به‌ مۆڵگه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ رێكخراوه‌كه‌ له‌ سوریادا داده‌نرێت. كۆڵۆنێڵ راین دیلۆن وته‌بێژی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌ سه‌ركردایه‌تی‌ ئه‌مریكا، بۆ  «ئاژانسی‌ فرانس پرێس»، ته‌ئكیدی‌ ...

زیاتر »