هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی دا یۆرۆی تۆپی ده‌ستی برده‌وه كه توانی له یاری كۆتایی هه‌ڵبژارده‌ی روسیا له شاری پاریس دووچاری شكست بكات. له یاری كۆتایی یۆرۆی كچان كه فه‌ره‌نسا میوانداری كردبوو هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا روبه‌ڕوی روسیا بۆوه‌و یارییه‌كه‌شی به 24 گۆڵ به‌رامبه‌ر به 21 گۆڵ لێ برده‌وه. یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م ركابه‌ری به‌هێزی له‌نێوان یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به‌خۆوه ...
زیاتر »وەرزش
چه‌ند ریكۆردێكی ناوازه بۆ میسی
لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له یاری به‌رامبه‌ر لیفانتی ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد‌و توانی هاتریك تۆماربكات و 2 ئه‌سیستیش بۆ هاوڕێكانی بكات به‌هۆی ئه‌مه‌ش چه‌ند ریكۆردێكی نوسییه‌وه. میسی به تۆماركردنی ئه‌و گۆڵه بووه یه‌كه‌م یاریزان له ساڵی 2018 ژماره‌ی گۆڵه‌كانی بگه‌یه‌نێته 50 گۆڵ كه 46 گۆڵی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا كردوه‌و 4 گۆڵیشی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین كردوه. له‌دواین 9 ساڵیش‌دا میسی ...
زیاتر »دیزاینی یاریگای لۆسیل ئاشكرا كرا
لیژنه‌ی رێكخه‌ری مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر دیزانی یاریگای لۆسیلی ئاشكرا كرد كه ئه‌و یاریگایه میوانداری یاری ده‌ستپێك و كۆتایی مۆندیال ده‌كات و جێگه‌ی 80 هه‌زار هانده‌ریشی تیادا ده‌بێته‌وه. به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی تۆپی پێ و شازاده‌ی قه‌ته‌ر لیژنه‌یی رێكخه‌ری مۆندیالی قه‌ته‌ر دیزاینی یاریگای یاری ده‌ستپێك و یاری كۆتایی مۆندیالی ئاشكرا كرد كه بووه جێگه‌ی سه‌رنجی ئاماده‌بوان. دیزاینی ئه‌و یاریگایه تێكه‌ڵه‌یه له‌نێوان هونه‌ری ...
زیاتر »پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی لووتكه‌ی به‌ردا و له پله‌ی سێیه‌مدا گیرسایه‌وه
خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به‌رده‌وامن، رۆژانی پێنجشه‌ممه‌و هه‌ینی رابردوو یارییه‌كانی هه‌فته‌ی نۆیه‌م كران و پێنجشه‌ممه‌و هه‌ینی ئاینده‌ش یارییه‌كانی هه‌فته‌ی ده‌یه‌م ده‌كرێن. له هه‌فته‌ی نۆیه‌می یارییه‌كاندا جێگۆڕكێی یانه‌كان له ریزبه‌ندیدا روویدا، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی پاش حه‌وت هه‌فته له گرتنی لووتكه‌و پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی، ئه‌م هه‌فته‌یه بۆ پله‌ی سێیه‌م دابه‌زی، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش وه‌ك هه‌فته‌ی پێشوو توشی دۆڕان هات و ...
زیاتر »ئێمەی هاندەری خانمان كەلتوور شكێنین
زاگرۆس نانەكەلی گەر لە سلێمانییه‌وه بە ئاڕاستەی باشووری خۆرهەڵاتی ئەو شارە گوزەر بكەیت، بە دووری (60) كیلۆمەتر، لەنێوان هەردوو چیای بەرانان و زمناكۆ لە دەربەندیخان ئۆقرە دەگریت، منیش مەبەستم ئەم شارە جوانەیە، لەم شارەوه نوێكاری وداهێنان و گۆڕانكارییەك لە دایکبووە، زۆرجار میدیاكان نایبین، یاخود دەیبینن و كەم تەرخەمن، هۆكارەكەش بۆ خۆیان جێدەهێڵم، گەر بەدبەختی كورد نەبێت وڵاتەكانی دراوسێ و خۆرهەڵاتی ...
زیاتر »زامپیرینی، پاڵه‌وانی زیندان و ئۆڵۆمپیادی 1936به‌رلین
ئا: رەوەز ئیسماعیل (unbroken) فیلمێکی مێژووییه، ئه‌نجلینا جولی ئه‌ركی ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی گرتۆته ئه‌ستۆ، چیرۆكی فیلمه‌كه باسی خۆڕاگری و قاره‌مانێتیی پاڵه‌وانێكی راكردنی ئۆڵۆمپی ئه‌مریكا ده‌كات له‌زیندانی ژاپۆنییه‌كاندا، رووداوه‌كانی ئه‌م چیرۆكه سه‌رده‌مه‌كه‌شی كاتی دووه‌م جه‌نگی جیهانییه و پاڵه‌وانی فیلم و چیرۆكه‌كه‌ش لویس زامپیرینی-یه. رووداوێكی راسته‌قینه ئه‌م فیلمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ستی بینه‌ر ده‌بزوێنێت و رووداوه‌كانی زۆر كاریگه‌رن، شایانی ئه‌وه‌یه سه‌یری بكرێت، به‌تایبه‌تیش ...
زیاتر »باشترین یاریزانی گۆڕه‌پان و مەیدان
یه‌كێتیی نێو ده‌وڵه‌تی یارییه‌كانی گۆڕه‌پان مه‌یدان باشترین وه‌رزشكاری كوڕ‌و كچی یارییه‌كانی گۆڕه‌پان مه‌یدانی دیاریكرد. لهمهراسیمێكدا كه رۆژی سێشه‌ممه 4/12/2018 له مونته‌دای گریماڵدی له ئیماره‌تی مۆناكۆ به‌ڕێوه‌چوو، ئیلیۆد كیپچۆك و كاترینا ئیبارگۆین به باشترین كوڕ و كچه وه‌رزشكاری یارییه‌كانی گۆڕه‌پان مه‌یدان بۆ ساڵی 2018 دیاریكران. كاترینا ئیبارگۆین كاترینا ئیبارگۆین-كۆڵۆمبیا له یارییه‌كانی یه‌ك باز و سێبازی كچاندا خاوه‌نی زۆرترین سه‌روه‌ری و پله‌ی ...
زیاتر »ئه‌مریكا له مۆندیالی مه‌له‌دا باڵاده‌سته
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئاسته به‌رزه‌كه‌ی له پاڵه‌وانێتی جیهانی مه‌له‌وانی ناو مه‌له‌وانگه‌ی بچوك كه له شاری گزانژۆی چین به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پێش رۆژێك له كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش توانیویه‌تی 21 میدالی جۆراو جۆر بباته‌وه. له رۆژانی پێشووی پاڵه‌وانێتی جیهانی مه‌له‌وانی كه تایبه‌ته به مه‌له‌وانگه‌ی 25 مه‌تر چه‌ند پێشبڕكێیه‌كی كۆتایی به‌ڕێوه‌چوو له‌وانه پێشبڕكێی 50 مه‌تر پۆسته‌ی كچان كه ئه‌مریكییه‌كان توانیان ریكۆردێكی جیهانی تۆماربكه‌ن. ئه‌مریكا ...
زیاتر »كچێكی 8 ساڵ به‌رپرسان ناچار ده‌كات یاسا بگۆڕن
كاندیلاریا كابریرا كچێكی ته‌مه‌ن 8 ساڵی ئه‌رژه‌نتینیه كه خۆشه‌ویستیه‌كی زۆری بۆ تۆپی پێ هه‌یه، به‌ڵام مانگی 8ی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی تۆپی پێی ناوچه‌كه‌ی ئاگادار كرایه‌وه كه وه‌رزی داهاتوو ناتوانێت چی تر له‌گه‌ڵ تیپی هاریكین دی شاباس یاری بكات چونكه له‌و ته‌مه‌نه‌وه رێگه نادرێت له‌و ناوچه‌یه‌دا تیپی تێكه‌ڵاوی كوڕان و كچان هه‌بێت. له‌بری پابهندببوون به بڕیاره‌كه‌و خۆبه‌ده‌سته‌وه دان كانیدلاریا و خێزانه‌كه‌ی ...
زیاتر »ئه‌تله‌تیكۆ پاراناینسی كۆپا سودا ئهمریكانای برده‌وه
یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ پاراناینسی به‌رازیلی بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی خۆی دا نازناوی كۆپا سودا ئهمریكانای برده‌وه ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی توانی له یاری كۆتایی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ جونیۆری كۆڵۆمبی دووچاری شكست بكات. له میانی یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی یاری كۆتایی كۆپا سودا ئه‌مریكانا یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ پاراناینسی میوانداری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ جونیۆری كرد‌و یارییه‌كه‌ش به‌یه‌كسانبوونی هه‌ردوو یانه به گۆڵێك كۆتایی هات و دواتریش پاراناینسی به لێدانی ...
زیاتر »