سەرەکی » وەرزش (پەڕە 30)

وەرزش

پەرەسەندنی قۆرخکاری

ئاران عەلی تۆپی پێ جەماوەریترین یارییە لەسەر ئاستی جیهان، چیرۆکی پەخشکردنی کێبڕكێ وەرزشییەکان پەرەسەندنی پیشەسازی میدیای گواستنەوەی تەلەفزیۆنی لەماوەی ئەم چەند دەیەی رابردوومان بۆ باس دەکات. لە ساڵی ١٩٥٤ وە گواستنەوەی تەلەفزیۆنی کێبڕکێ وەرزشییەکان بە تەوسیقکردنی بۆنە وەرزشییەکان دەستیپێکرد، پاشان پەرەی سەند بۆ ئەوەی ببێتە سەرچاوەیەکی داهاتی دەوڵەتان، کاتێک سویسرا یارییەکانی بۆ حەوت دەوڵەتی ئەوروپا دەگواستەوە. ساڵی ١٩٧٠ بۆ یەکەم ...

زیاتر »

چه‌ند چیرۆكێكی مۆندیال

مۆندیال و مێژووی دورودرێژی مۆندیال چه‌ندین چیرۆكی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌و سه‌رنجراكێشی له‌دووتوێی لاپه‌ڕه‌كانیدا حه‌شار داوه‌. چیرۆكه‌كان هه‌مه‌ڕه‌نگ و جۆراو جۆرن، لێره‌دا ئاماژه‌ به‌ چه‌ند چیرۆكێكیان ده‌كه‌ین. دوو گۆڵ له‌ رۆژی له‌دایكبونیدا له‌مۆندیالدا رویداوه‌ به‌ڕێكه‌وت یاریزانێك گۆڵێكی مۆندیال له‌ رۆژی له‌دایكبوونیدا بكات، ئه‌مه‌ش زۆرجار روویداوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر ده‌گمه‌نه‌ ئه‌وه‌یه‌ یاریزانێك له‌ دوو مۆندیالدا دوو گۆڵ له‌ دوو مۆندیالی جیاوازدا له‌ڕۆژی له‌دایكبوونیدا ...

زیاتر »

جامی‌ مۆندیال چیرۆكی‌ خۆشه‌ویستی‌ تا مردن

هه‌وراز كاوه‌ (1٨) جه‌نگی‌ جیهانی‌ یه‌كه‌م كۆتایی هات، جیهان خامۆش و هه‌مووان به‌دوای‌ هه‌ناسه‌یه‌كی‌ كامه‌رانیدا ده‌گه‌ڕان، چوار ئیمپڕاتۆرێتی‌ گه‌وره‌ له‌ناوچوون، ده‌وڵه‌تی‌ نوێ‌ و سنوره‌ ده‌ستكرده‌كان دیاریكران، له‌ پاریس پارێزه‌رێك ده‌یویست بیرۆكه‌ی‌ جامی‌ جیهانی‌ بێنێته‌وه‌بوون، كه‌ له‌ ساڵی‌ (1904) گفتوگۆی‌ له‌سه‌ر ده‌كرا. جۆل ڕیمیه‌ی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ متمانه‌ی‌ یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتی‌ مۆندیالی‌ له‌ ئه‌مسته‌ردام ده‌سته‌به‌ركرد. به‌هۆی‌ ماڵ وێرانییه‌كانی‌ جه‌نگه‌وه‌ له‌ ئه‌وروپا خولی‌ یه‌كه‌م به‌خشرایه‌ ...

زیاتر »

ئیراده‌ی پۆڵایینی كرواتییه‌كان رووبه‌ڕووی ویستی به‌هێزی فه‌ره‌نسییه‌كان ده‌بێته‌وه‌

سه‌عات 6ی ئێواره‌ی رۆژی 1 شه‌ممه‌ یارییه‌كانی مۆندیالی 2018ی روسیا دواین هه‌نگاوی ده‌نێت و یاریی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ره‌نسای پڕ ئه‌ستێره‌و پاڵێوراو رووبه‌ڕووی ئیراده‌ی‌ پۆڵایینی میلله‌تێكی 4 ملیۆن كه‌سی ده‌بێته‌وه‌ كه‌ خه‌ون به‌یه‌كه‌م نازناوی مۆندیال ده‌بینن. یاری فه‌ره‌نسا×كرواتیا سه‌عات 6ی ئێواره‌ له‌ یاریگای لۆجینكی شاری مۆسكۆ. ئیراده‌ی‌ پۆڵایینی كرواتیه‌كان هه‌ڵبژارده‌ی‌ كرواتیا ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ی ساڵی 1991 سه‌ربه‌خۆیی له‌ یۆگۆسلاڤیا ...

زیاتر »

بارسێلۆنا 2 یاریزانی نوێی ناساند

یانه‌ی‌ بارسێلۆنا له‌ هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه‌ بۆ به‌هێزكردنی ریزه‌كانی بۆ وه‌رزی نوێ و 2 یاریزانیشی هێنایه‌ ریزه‌كانی و به‌ راگه‌یاندنه‌كانی ناساند. میلۆ خه‌ونی منداڵی به‌دیهێناوه‌ دوای ئه‌وه‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ گریمیۆ گه‌یشته‌ رێككه‌وتن یانه‌ی‌ بارسێلۆنا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی بۆندی له‌گه‌ڵ ئارسه‌ر میلۆی به‌رازیلی ئیمزا كرد و ئه‌و یاریزانه‌شی به‌ راگه‌یاندنه‌كان ناساند. میلۆ دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی روویكرده‌ یاریگای كامپ نو بۆ ...

زیاتر »

مانی باكۆیاو بۆ جاری دوانزه‌یه‌م له‌سه‌ر پشتێنی بۆكسێن ده‌جه‌نگێت

مانی پاكۆیاوی ئه‌فسانه‌ی‌ بۆكسێن بۆ جاری دوانزه‌یه‌م له‌ ژیانی وه‌رزشی له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی‌ پشتێنی پاڵه‌وانێتی جیهانی كێشی ناوه‌ندی بۆكسێن ده‌جه‌نگێت و ئه‌مجاره‌ش رووبه‌ڕوی لوكاس ماتیاسی ئه‌رژه‌نتینی ده‌بێته‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا خاوه‌نی ئه‌و پشتێنه‌یه‌. وابڕیاره‌ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌كه‌ رۆژی 1 شه‌ممه‌ له‌ شاری كوالالامپوری ماڵیزیان به‌ڕێوه‌بچێت و به‌پێی شاره‌زایانیش ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ بۆكسێنه‌ له‌ ساڵی 1975ه‌وه‌ له‌و شاره‌ ده‌كرێت كه‌ ئه‌و كات محه‌مه‌د عه‌لی ...

زیاتر »

ماڵئاواییكردن بوو یان ده‌ركردن؟

دواجار دوای 9 ساڵ یاریكردن و شكاندنی سه‌رجه‌م ریكۆرده‌ مێژووییه‌كانی یانه‌كه‌و بردنه‌وه‌ی‌ چه‌ندین نازناو له‌سه‌ر ئاستی تیپ و تاكه‌ كه‌سی و تۆماركردنی 450 گۆڵ، كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌دریدی وت ماڵئاوا، ماڵئاواییه‌ك كه‌ بۆ عاشقانی موشه‌كه‌كه‌ی‌ مادێرا هێنده‌ به‌ ئازاره‌ كه‌ وای له‌ یانه‌كه‌ی‌ كرد به‌ ناشرینترین شێوه‌ رۆیشتنی رابگه‌یه‌نێت. رۆناڵدۆ گۆڵكاری مێژوویی ریاڵ مه‌درید، ئه‌و یاریزانه‌ی له‌ 438 ...

زیاتر »

ئاماره‌كانی یه‌كه‌م یاریی قۆناغی پێش كۆتایی

-هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ره‌نسا بردنه‌وه‌ی‌ ژماره‌ 25ی به‌رامبه‌ر به‌لژیكا تۆماركرد. -فه‌ره‌نسا بۆ یه‌كه‌م جار له‌ مۆندیالی 2006ه‌وه‌ گه‌یشته‌ یاری كۆتایی مۆندیال. -هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ره‌نسا بۆ جاری سێیه‌م گه‌یشته‌ یاری كۆتایی. -فه‌ره‌نسا یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌ له‌ ماوه‌ی‌ 20 ساڵی رابردوو 3 جار بگاته‌ یاری كۆتایی مۆندیال. -فه‌ره‌نسا له‌دوا 15 یاری قۆناغی دوای كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیال 14 یاری براوه‌بووه‌. -ساموێل ئۆمتیتی گه‌نجترین یاریزانی فه‌ره‌نسیه‌ له‌ قۆناغی پێش ...

زیاتر »

ویمبڵدۆن كاتی یاریی كۆتایی له‌به‌ر مۆندیال ناگۆڕێت

رێكخه‌رانی پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی گراندسلامی ویمبڵدۆن دوپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ده‌ستكاری ناكه‌ن، ئه‌مه‌ش سه‌ه‌ڕای ئه‌وه‌ی‌ ره‌نگه‌ هاوكات بێت له‌گه‌ڵ‌ یاری كۆتایی مۆندیال. وه‌كو بڕیاری لێدراوه‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی ویمبڵدۆن سه‌عات 4 به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و یاری كۆتایی مۆندیالیش هه‌مان رۆژ سه‌عات 6ی ئێواره‌ ده‌كرێت، بۆیه‌ به‌شێكی یارییه‌كه‌ له‌گه‌ڵ یاری كۆتایی مۆندیال تێكه‌ڵاو ...

زیاتر »

ناتوانن ئاماده‌ی‌ یاریی كۆتایی مۆندیال بن

به‌رپرسانی تایله‌ند رایانگه‌یاند سه‌رجه‌م منداڵانی ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره‌كه‌یان به‌سه‌ركه‌وتویی رزگاریان بووه‌، به‌ڵام پزیشكه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ دوپاتیان كرده‌وه‌ ئه‌و منداڵانه‌ به‌هۆی خراپی ته‌ندروستیان ناتوانن گه‌شت بكه‌ن بۆ روسیا تا ئاماده‌ی‌ یاری كۆتایی مۆندیال بن. ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ 15 رۆژه‌ 12 منداڵ و راهێنه‌ره‌كه‌یان كه‌ تیپێكی تۆپی پێ بوون له‌ ئه‌شكه‌وتێك له‌ تایله‌ند گیریان خواردوه‌ كه‌ رێگه‌ی‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌یان ...

زیاتر »