هەمەڕەنگ – knwe.org
سەرەکی » هەمەڕەنگ

هەمەڕەنگ

ناوەندی 7 رەنگە و پڕۆژەیەکی نوێ

دوای کردنەوەی پرۆژەی ئیشی دەست، ئێستا ناوەندی هونەریی 7رەنگە کە وەك ناوەنديكی هونەری و كلتوريی لەسليمانی دامەزراوە، لەهەوڵی ئەوەدایە کە كارو چالاكييەكانی بباتە شارەكانی تری كوردستان، ئەویش لەپێناوی بەرفراوانتركردنی هەوڵەكانی درووستكردنی بازاڕيكی تايبەت بەهونەر. لەمسۆنگەیەوە ئەم ناوەندە لەئێستادا ئامادەكاریی بۆ کردنەوەی پرۆژەيەكی نوێ دەكات كە تايبەتە بە هونەری سيراميك و پەيكەر، بۆ ئەوەی ئەم پرۆژەيەش هاوشانبيت لەگەڵ پرۆژەی تابلۆو پرۆژەی ...

زیاتر »

دیکاپریۆ لە فیلمێکی نوێدا

لیۆناردۆ دی کاپریۆ، ئەکتەری دیاری سینەمای جیهان، نوێترین بەشداریی و رۆڵبینینی لەفیلمێکی نوێدایە بەناوی «Once Upon a Time in Hollywood». کە لەئێستادا لەقۆناغی وێنەگرتندایە. فیلمەکە دەرهێنانی کوینتین تارانتینۆ-یەو جگە لەدیکاپریۆ چەندین ئەستێرەی دیاری هۆلیود رۆڵی تێدا دەبینن، لەوانە: براد بیت، ئەلپاچینۆ، مارکوت روبی، تیم رۆس، کۆرت راسیل.

زیاتر »

16/3 خەڵاتی باشترین فیلمی درێژی لە ئەمریکا بەدەستهێنا

لەبەردەوامی نمایشکردن و بەشدارییەکانی لە فێستیڤاڵە جیهانییەکانداو بەدەستهێنانی خەڵاتە نێودەوڵەتییەکانی بواری فیلم و سینەما، فیلمی ١٦/٣ لەئەمریکا ٢٠مین خەڵاتی نێودەوڵەتی وەک باشترین فیلمی درێژ وەرگرت. فیلمەکە دەرهێنان و نواندنی (دانی دارین)ە کە گەنجێکی کوردەو خەڵکی قەڵادزێیە. لەوبارەیەوە دانی دارین-ی دەرهێنەر و ئەکتەری فیلمەکە رایگەیاندووە: لەدوایین نمایشیدا کە رۆژی ١٥ی تەمموز بوو فیلمی ١٦/٣ وەک باشترین فیلمی درێژی نێودەوڵەتی دەستنیشانکراو خەڵاتەکەی ...

زیاتر »

تۆم کروز لە سەرکێشییەکانی بەردەوامە

رەخنەگرانی بواری سینەما پێیانوایە فیلمی (Mission: Impossible – Fallout) کە فیلمێکی نوێی سەرکێشییەو تۆم کروز رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینێت، لەیەکەم رۆژی نمایشیدا کە رۆژی 26ی ئەم مانگەیە، بڕی 60 ملیۆن دۆلار بەدەستبهێنێت. ئەم فیلمە کۆمپانیای پارامێنت بەرهەمهێناوەو پێنج بەشی تری کە ساڵی 1996 تا ساڵی 2015 نمایشکراوە سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوەو زۆرێک لەشارەزایانی سینەما پێیانوابوو داهاتی ئەم فیلمانە دەگاتە ملیارێک دۆلار. ...

زیاتر »

ئەوەی لە بارەی پیكاسۆوە نەتزانیوە

پابلۆ پیكاسۆ یەكێكە لەبەناوبانگترین نیگاركێشان لەسەرتاسەری جیهاندا، ئەمانەی خوارەوە چەند زانیارییەكی سەرنجڕاكێشن سەبارەت بەو كەسایەتییە. 1- هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەر، بەبڕی 100 ملیۆن دۆلاریش، زیانی هونەرییان لێكەوتەوە. لەناو ئەو كارە هونەرییانەی بەهۆی ئەم هێرشانەوە تیاچون، كاری پابلۆ پیكاسۆشی تێدا بوو. 2- كاتێك پیكاسۆ لەسەر تابلۆی گەرنیكا لەلایەن ئەفسەرێكی هێزە نازییەكانی ئەڵمانیاوە لێكۆڵینەوەی لەگەڵ كراو پرسیاری لێكرا: ئەمە تۆ كردوتە؟. پیكاسۆ لەوەڵامێكی ...

زیاتر »

بەشێکی تری داستانی ئۆدیسە دۆزرایەوە

وەزیری رۆشنبیری یۆنان رایگەیاندووە کە لەیەکێک لەشوێنەوارە دێرینەکاندا پارچەیەکی قوڕینیان دۆزیوەتەوە کە بەکۆنترین دەستنووس دادەنرێت دەربارەی داستانی (هۆمیرۆس.. ئۆدیسە). لەسەر ئەم پارچە قوڕینە 13 کۆپلەی شیعری نووسراوە کە باس لەسەرکێشییەکانی ئۆدیسیۆس دەکات دوای رووخان تەروادە. شایانی باسە، ئۆدیسە داستانێکی شیعرییەو پێکهاتووە لە 12.109 دێڕو هۆمیرۆسی شاعیری گریکی بەخاوەنی دادەنرێت.

زیاتر »

نوێترین بەرھەمی ئارام سەردار و ئارش عوسمان

ھەردوو گۆرانی بێژی لاو «ئارام سەردار» و «ئارش عوسمان» نوێترین بەرھەمی ھونەری خۆیان بڵاوکردەوە. بەرھەمە نوێیەکە کلیپێکە بەناوی «لەکوێیت ئێستا»و لەتێکست و میلۆدی ئارش عوسمان و میکس و ماسترینگی لەڤینۆ ستۆدیۆ بۆ کراوەو لەدەرھێنانی ھونەرمەند ئارام سەردار خۆیەتی. ئارام سەردار لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٢ە لەشاری سلێمانی و پەیمانگای ھونەرە جوانەکان بەشی موزیکی تەواو کردووە، کاری دەرھێنانی بۆ چەندین ڤیدیۆ کلیپی ھونەرمەندان ...

زیاتر »

کاریکاتێریستێکی کورد خەڵات دەکرێت

هه‌ندرێن خۆشناو كه‌ شیوەکارو كاریكاتێریستە، به‌شداریكرد له‌دووه‌مین فێستیڤاڵی كارتۆنی کاریکاتێریی له‌وڵاتی مه‌غریب. له‌م فێستیڤاڵه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ هونه‌رییه‌دا هەندرێن خۆشناو خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێبه‌خشرا. لەمبارەیەوە ئەم کاریکاتێریستە رایگەیاند: ئه‌م فێستیڤاڵه‌ كارتۆنی و كاریكاتێرییه‌ دووه‌م ساڵه‌ له‌مه‌غریب سازده‌كرێت و به‌شداریی تێدا بكه‌م، فێستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تییه‌و هونه‌رمه‌ندان له‌ زۆرێك له‌ وڵاتانی جیهان به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن. وتیشی: فێستیڤاڵه‌كه‌ش بریتیبوو له‌ دوو ته‌وه‌ر، یه‌كه‌میان بریتیبوو له‌کێشانی كاریكاتێری هونه‌رمه‌ندی ...

زیاتر »

ئیما ستۆن لە فیلمێکی نوێدا

کۆمپانیای بەرهەمهێنەری فیلمی (Zombieland) رایگەیاندووە کە دەستیکردووە بە بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی فیلمی (Zombieland) کە لەنواندنی ئیما ستۆن و چەندین ئەکتەری ترە. چیرۆکی بەشی یەکەمی فیلمەکە کە فیلمێکی خەیاڵییە، باس لەداهاتووی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات، کە چۆن زۆربەی خەڵکەکەی لەڕووداوێکدا دەبنە زۆمبی، بەڵام ژمارەیەکیان بەردەوام لەهەوڵدان بۆئەوەی رزگاریان بێت لەم کارەساتەو لەژیاندا بمێننەوە. فیلمەکە دەرهێنانی رۆبن فلایشەر-ەو هەریەکە لە ئیما ستۆن، ...

زیاتر »

دراوێکی نوێ بۆ یادی ماندێلا

بانکی سەرەکی باشووری ئەفریقا، رێژەیەک دراوی نوێی دروستکردووە کە وێنەی نیلسۆن ماندێلای لەسەرەو بەبۆنەی تێپەڕینی 100ساڵ بەسەر لەدایکبوونی ماندێلادا بڵاویدەکاتەوە. ئەو دراوە ئاڵتونییەی دروستکراوە کێشەکەی یەک ئونسەیەو وێنەیەکی کاتی گەنجێتی ماندێلای لەسەر هەڵکەندراوە، دیزاینەکەشی سیندیسۆ نیۆنی خەڵکی زیمبابوی کردوویەتی. لەمبارەیەوە سیندیسۆ نیۆنی دیزاینەر کە بەوە ناسراوە رەخنەی توند لەرۆبەرت موگابی سەرۆکی زیمبابوی دەگرێت، رایگەیاندووە لەبەرئەوەی لەزیمبابوی لەدایکبووم و زۆربەی ژیانیشم ...

زیاتر »