سەرەکی » هەمەڕەنگ (پەڕە 14)

هەمەڕەنگ

مروارییه‌كانی غوربه‌ت پێشكه‌ش ده‌كات

خانمی گۆرانیبێژ ئه‌مه‌لی سه‌عید كورده‌ له‌دوای ته‌واوكردنی كۆتا قۆناغی زانكۆ، له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ له‌نده‌ن به‌رنامه‌یه‌كی هونه‌ریی ئاماده‌و پێشكه‌ش ده‌كات. له‌و باره‌یه‌وه‌ ئەم خانمە هونه‌رمه‌ندە رایگه‌یاندووە: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌رنامه‌یه‌كی هونه‌ریی و رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی پێشكه‌شی هونه‌ردۆستان ده‌كه‌م كه‌ ئاماده‌و پێشكه‌شكردنی خۆمه‌و هه‌ر له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆمدا ئاماده‌ ده‌كرێت. راشیگەیاندووە: ئه‌و میوانانه‌ی به‌شداریی به‌رنامه‌كه‌م ده‌كه‌ن كه‌سایه‌تی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و سیاسین و له‌ ...

زیاتر »

چوارەمین پیشانگەی تایبەتی شوعلە سلێمان كرایەوە

لەڕۆژانی رابردوودا له شارى بريستول له (trinity Center) چوارەمین پیشانگەی تایبەتی شوعلە سلێمان بەناونیشانی (21 تابلۆ بۆ سەدەی 21) کرایەوە. پيشانگەكه ٢١ كارى هونەریى لەخۆگرتبوو كه كارەكان هێڵكارى بوون بەمادەى پاسيل و تيكەڵ كۆلاج بوون، وەك ئەزموونێكى تازە كه هێڵكاريیەكان پۆرتريتى ژن بوون و لەڕێى پۆرترێتەكانەوە هەوڵدرابوو كه بەكۆلاج گوزارشت لەبابەته سەرنجڕاكێشەكان بكرێت.

زیاتر »

کەرکوک، ئێوارەیەکی موزیکی بۆ چوار هونەرمەند

نووسینگەی كەركوك،هێمن ئەحمەد «ژوانێك لەگەڵ مۆزیك»دا، ئەمە ناونیشانی ئێوارە ژوانێكی مۆزیكیی رێكخراوی ماڵی هونەر بوو لەشاری كەركوك، كە ڕۆژی 28/11/2018، لەناوەندی رۆشنبیریی‌و هونەریی دیالۆگ بۆ چوار هونەرمەندموزیسیان رێکخرابوو کە بریتیبوون لە: (سامان عەزیز بەئامێری سەنتور، ئاراس كاكەیی بەئامێری عود، هێمن ئەحمەد بەئامێری ساز، كاروان محەمەد بەئامێری كەمان). لەوبارەیەوە ئازاد شاكر بەرپرسی رێكخراوی ماڵی هونەر لەكەركوك بەكوردستانی نوێی وت: «روون‌و ئاشكرایە ...

زیاتر »

كەویار نیوە شەو بڵاودەكاتەوە

هونەرمەند كەویار نوێترین بەرهەمی خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بەناوی نیوە شەو بڵاوكردەوە. لەوبارەیەوە رێباز موتابچی، وێنەگرو بەڕێوەبەری بەرهەمەكە راگەیاند: بەرهەمەكە هونەرمەند كەویار وتویەتی و ناوی نیوە شەوە، كە لەستۆدیۆی خاك لەلایەن عەلی عەتاوە تۆماركراوە. راشیگەیاند: تێکستی گۆرانییەکە شیعری محەمەد عومەر عوسمان-ەو هونەرمەند عەدنان كەریم ئاوازەكەی داناوە، هەروەها هونەرمەندی موزیسیان رێبین سالار كاری دابەشكردنی مۆسیقای بۆ كردووە. رێباز موتابچی ئاماژەی بەوەشكرد، ...

زیاتر »

كوردستانی نوێ دووتوێیەكی رێزلێنان بۆ شاكر خصباك دەردەكات

كوردستانی نوێ، دووتوێیەكی رێزلێنان بۆ جواگرافیاناس‌و مێژوونووسی ناسراوی عێراقی شاكر خصباك دەردەكات. بەمزووانە كوردستانی نوێ بەهاوكاری خەلیل عەبدوڵڵا نووسەرو رووناكبیر، دووتوێیەكی تایبەتی رێزلێنان بۆ جوگرافیاناس‌و مێژوونووسی ناسراوی عێراقی شاكر خصباك دەردەكات، شاكر خصباك جگە لە پێگەی ئەكادیمی‌و زانستی یەكێكە لە قەڵەمە دۆستەكانی گەلی كورد، چەندین كتێب‌و نووسینی هەیە كە تەرخانی كردووە بۆ رەوایی مەسەلەی كورد‌و رەوایی داخوازییە كوردستانیەكانیان، بۆیە كوردستانی ...

زیاتر »

هونه‌رمه‌ند كه‌مال دڵشاد كۆچی دواییكرد

شەوی 1\2/12/2018 هونه‌رمه‌ند كه‌ماڵ دڵشاد، کە ماوەیەک بەهۆی نەخۆشییەوە باری تەندروستی ناجێگیربوو كۆچی دواییكرد. كه‌مال دڵشاد له‌ساڵی 1969ەوە له‌گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌ی كورد ده‌ستی به‌كاری هونه‌ریی كردووه‌و ئه‌كته‌رو شاعیرو شانۆكاره‌و به‌شداریی لەچه‌ندین فیلم و شانۆو درامادا كردووه‌، هەروەها ئەم هونه‌رمه‌ندە ئه‌ندامی تیپی نواندنی سلێمانی بووه‌و یه‌كێك بووه‌ له‌ به‌شدارانی درامای ژاڵه‌. بەناوی کوردستانی نوێ-ەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەس و ...

زیاتر »

کەژاڵ ئەحمەد سلێمانی شیعرباران کرد

ئێوارەی رۆژی هەینی 30/11/2018 کۆمەڵەی سۆفیا کۆڕێکی شیعریی ئاوێزان بەسەماو موزیکی بۆ شاعیرو رۆژنامەنووس کەژاڵ ئەحمەد سازکرد. هەر لەم ئێوارە شیعرییەدا کە بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لەشیعردۆستان بەڕێوەچوو، گروپی موزیکی کچانی مەحوی و گروپی سەمای لەیزین بەچالاکییە هونەرییەکانیان ئەو ئێوارە پاییزییەیان رازاندەوە. لەو ئێوارە شیعرییەدا کە لەسینەما سالم لەسلێمانی بەڕێوەچوو کەژاڵ ئەحمەد کە ئێستا گەڕاوەتەوە نیشتمان، سلێمانی پڕ کرد لەشیعرە رەنگاوڕەنگەکانی ...

زیاتر »

عیسمەت نامیق شەریف کۆچی دوایی کرد

رۆژی هەینی 30/11/2018 راگەیاندنکارو رۆژنامەنووس (عیسمەت نامیق شەریف) پەیامنێری puk میدیاو هاوکاری کوردستانی نوێ کۆچی دوایی کرد. بەم بۆنەیەوە لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان کۆچی دوایی ئەم رۆژنامەنووسەی راگەیاندو پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی کەس و کاری ئەم رۆژنامەنووسە کرد. بەناوی کوردستانی نوێ-ەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی کەس و کارو بنەماڵەی ئەم رۆژنامەنووسە دەکەین و داواکارین ئەمە دوا ناخۆشییان بێت.

زیاتر »

شەبەنگێک لە نەغمە و شیعر و رەنگ

شه‌به‌نگێک له‌ نه‌غمه‌و شیعرو ره‌نگ، پڕۆژەیەکی نوێی هونەریی هاوبەشی هونەرمەندان (د. رێبوار سەعید و عەدنان کەریم)-ە کە لەشارەکانی سلێمانی و هەولێرو دهۆک بەڕێوەدەچێت. – سەعات 4ی ئێوارەی رۆژی 2-3/12/2018 دهۆک- گەلەری دهۆک. – سەعات 10ی سەرلەبەیانی رۆژی 6/12/2018، هەولێر- ئاکادیمیای کوردی. – سەعات 3ی پاشنیوەڕۆی رۆژی 12/12/2018- گەلەری مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسوورەکەی سلێمانی.

زیاتر »

ئاریاس جاڤان سه‌رقاڵی به‌رهه‌مێكی نوێیه‌

گۆرانیبێژ ئاریاس جاڤان سه‌رقاڵی به‌رهه‌مێكی نوێیه‌ به‌ناوی «شێتم»، وابڕیاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بڵاویبكاته‌وه‌. ئاریاس جاڤان له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ئاماژه‌ به‌ نوێترین كاری هونه‌ری ده‌كات كه‌ گۆرانییه‌كه‌ به‌ناوی «شیتم»، كه‌ تێكستی گۆرانییه‌كه‌ خۆی نوسیویه‌تی. ئاریاس له‌ ٣٠ی تشرینی یه‌كه‌مدا گۆرانییه‌كی به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ به‌ناوی «باوه‌ش» بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بینه‌رێكی باشی هه‌بووه‌، له‌ ئێستاشدا سه‌رقاڵی گۆرانی «شێتم»ه‌، وابڕیاره‌ له‌ ...

زیاتر »