سەرەکی » هەمەڕەنگ (پەڕە 16)

هەمەڕەنگ

شه‌به‌نگێك له‌ نه‌غمه ‌و شیعر و ره‌نگ

لەڕۆژانی رابردوودا لەئه‌كادیمیای كوردی لەهەولێر، پیشانگەیه‌كی هاوبه‌ش به‌ناونیشانی «شه‌به‌نگێك له‌نه‌غمه‌ و شیعر و ره‌نگ» كرایه‌وه‌، کە لەپیشانگەکەدا 30 تابلۆ نمایشکرابوو. ئەم پیشانگەیه‌ پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم و د. رێبوار سه‌عید راگری كۆلیژی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی سلێمانییه‌و ئامانج لێی په‌یامێكی ئاشتییه‌ له‌ دژی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ مرۆڤ. هەروەها ئەم پرۆژە هونەرییە سەرەتا له‌دهۆكه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌و بڕیاریشە دوای هەولێر، سەعات 3ی پاشنیوەڕۆی رۆژی ...

زیاتر »

دەرهێنەر رەحیم زەبیحی کۆچی دوایی کرد

هونەرمەند و دەرهێنەر رەحیم زەبیحی کۆچی دوایی کرد ره‌حیم زه‌بیحی سینه‌ماكاری دیاری كورد و ده‌رهێنه‌ری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆدا له‌گه‌ڵ براكه‌ی كه‌یوان زه‌بیحی گیانیان له‌ده‌ستدا. ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی‌ 7/12/2018 ره‌حیم زه‌بیحی ده‌رهێنه‌رو سینەماکاری کوردستانی رۆژهه‌ڵات له‌ نێزه‌ڕۆی بانه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ‌ كه‌یوان زه‌بیحی برایدا بوون، ئۆتۆمبێله‌كه‌یان وه‌رگه‌ڕاو گڕی گرت، به‌و هۆیه‌وه‌ هه‌ردووكیان گیانیان له‌ده‌ستدا. ره‌حیم زه‌بیحی ساڵی 1971 له‌ شاری ...

زیاتر »

بێژه‌ن كامكار كۆنسێرتێك سازده‌كات

هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی كورد بێژه‌ن كامكار، كۆتایی هه‌فته‌ی پێشوو له‌ كرماشان كۆنسێرتێكی ساز كرد. رۆژی هه‌ینی (٧ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨) كاتژمێر حه‌وتی شه‌و، له‌هۆڵی چاوه‌ڕوانی له‌ كرماشان. گرووپی مۆسیقای هه‌ویار به‌ به‌شداریی بێژه‌ن كامكار كۆنسێرتێكیان ساز كرد. له‌ كۆنسێر‌ته‌كه‌دا‌ هونه‌رمه‌ندان بێژه‌ن كامكار و نه‌جمه‌ ته‌جه‌دودی هاوسه‌ری گۆرانیان وت و هه‌ریه‌كه‌ له‌ «مه‌هایر تریحی، كامه‌ران ئه‌حمه‌دی، مێهنوش زوڵفه‌قاری، مێهرداد ئه‌عزه‌منی كیا، بیتا ...

زیاتر »

ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری پریانكا چۆپرا‌و نیك جۆناس

له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگ نیك جۆناس‌و پریانكا چۆپرا ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریان ئه‌نجامدا‌و. هه‌ردوو هاوسه‌ره‌ گه‌نجه‌كه‌ پێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خێزان‌و دۆست‌و هاوه‌ڵانیان له‌ یه‌كێك له‌هۆتێله‌ شاهانه‌كان له‌ شاری ده‌نبوور له‌ راجستان سه‌رقاڵی ئاهه‌نگگێڕانن. جۆناس‌و چۆپرا هاوینی رابردوو له‌پاش چیرۆكێكی سۆزداریانه‌ی كه‌مێك ئاڵۆز په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان ئاشكرا كرد‌و هه‌ر زوو هاوسه‌رگیریان كرد هه‌روه‌ها رایانگه‌یاند هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان تێكه‌ڵ بوونی دوو ئایین‌و كه‌لتوری جیاواز بوو، چۆپرا ...

زیاتر »

وێنه‌ چنراوه‌كانی ئه‌لین

هونه‌رمه‌ند ئه‌لین برانت ئاهه‌نگ ده‌گێرێت به كه‌سانی ته‌مه‌ن جیاواز و ره‌گه‌ز جیاواز له‌ رێگه‌ی چنین له‌سه‌ر وێنه‌ جوانه‌كانی. هونه‌رمه‌ند ده‌ست ده‌كات به‌ وێنه‌گرتنی ره‌ش و سپی تاكه‌ كه‌سه‌كان. پاشان ده‌ست ده‌كات به‌ رازاندنه‌وه‌یان به‌ هێڵی بازنه‌یی له‌ گوڵ و گه‌ڵا و ئه‌و هێڵانه‌ی كه‌ له‌ شێوه‌ی مێون. چنینه‌كان به‌ ره‌نگی كراوه‌ چنراون كه‌ زیاتر ره‌نگی ره‌ساسی و تۆنه‌كانین له‌سه‌ر وێنه‌كه‌، ...

زیاتر »

مەلا بەختیار: هەموومان قەرزارباری سلێمانین

ئێوارەی رۆژی(4/12/2018) بەئامادەبوونی مەلا بەختیار، سیاسەتمەدارو رۆشنگەر، گروپی هونەریی دڵخواز، رێورەسمێكی بۆ پەردەلادان لەسەر پەیكەری شار، لەبەردەركی سەرای سلێمانی بەڕێوەبرد‌و تیایدا مەلا بەختیار، وتارێكی پێشكەشكرد. لەبەشێکی وتارەكەیدا، مەلا بەختیار، سوپاسی گروپی هونەریی دڵخوازی كرد، كە پرۆژەی ئەم پەیكەرەیان ئەنجامداوەو ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: لەمانگی یەك گەورەترین كۆنفرانس بۆ (50) فەیلەسوف و بیرمەندی جیهان لەسلێمانی رێكدەخەین‌و چوارەمین كۆنفرانسی دابڕان سازدەدەین.. مانگی چواریش ...

زیاتر »

واشنتۆن، چەند فیلمێکی کوردی نمایشده‌كرێت

فیلمی (ئیڤان، چیرۆكی رزگاربوویه‌ك) هاوكات له‌گه‌ڵ سێ فیلمی دیكه‌ی كوردی له‌ واشنتۆن نمایشده‌كرێت. له‌وباره‌یه‌وه‌ فوئاد یار ئه‌حمه‌دی ده‌رهێنه‌ری فلیمی (ئیڤان، چیرۆكی رزگاربوویه‌ك) راگه‌یاند: فیلمه‌كه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ سێ فیلمی دیكه‌ له‌ لاندمارك سینه‌ما له‌واشنتۆن نمایشده‌كرێت. راشیگەیاندووە: فیلمه‌كان رۆژی 12/12/2018 نمایشده‌كرێت، هه‌روه‌ها ئه‌م چوار فیلمه‌ له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان و سینه‌ماكاران موزه‌فه‌ر شافیعی و شه‌پۆل عه‌باسییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

زیاتر »

خەڵاتی جەواهیری پێشكەش بە خاتوو گەلاوێژ دەكرێت

لە فێستیڤاڵی ساڵانەی جەواهیریدا کە لەنەجەف بەڕێوەچوو، ئەمساڵ ژمارەیەكی هەڵبژاردە لە نووسەران و كەسایەتییە ناسراوەكان قەڵغانی جەواهیرییان پێبەخشرا، لەو كەسایەتییە كوردانەشی كە لە لیستی ڕێزلێناندا بوون و بەڵام خۆیان بۆیان نەڕەخسابوو لە نەجەف ئامادە بن، وەفدێكی یەكێتی ئەدیبانی عیراق بە سەرۆكایەتی ئیبراهیم خەیات و ئەندامێتی حسێن جاف و ئاوات حەسەن ئەمین، لەڕێوڕەسمێكی شایستەدا لەهۆڵی تایتانیك لەسلێمانی خەڵاتەكانیان بەخشییە ئەو بەڕێزانەی ...

زیاتر »

چەند چالاکییەک بۆ هونەری خانمان بەڕێوەچوو

لەڕۆژانی رابردوودا له‌ هۆڵی رۆشنبیریی چه‌مچه‌ماڵ چه‌ند چالاکییه‌کی تایبه‌ت به‌ ژنان به‌ناوی (هونه‌ری خانمان) نمایشکرا. چالاکییەكان بریتیبوون له‌هونه‌ره‌کانی شێوه‌کاری و سیرامیک و په‌یکه‌رو میوزیک و شیعر خوێندنەوەو سه‌رجه‌م چالاکییه‌کانیش له‌لایه‌ن خانمانه‌وه‌ بەڕێوەچوون کە به‌مه‌به‌ستی نیشاندانی توانای خانمانی سنوره‌که‌ سازکرابوون، به‌تایبه‌تی له‌ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژناندا.

زیاتر »

مروارییه‌كانی غوربه‌ت پێشكه‌ش ده‌كات

خانمی گۆرانیبێژ ئه‌مه‌لی سه‌عید كورده‌ له‌دوای ته‌واوكردنی كۆتا قۆناغی زانكۆ، له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ له‌نده‌ن به‌رنامه‌یه‌كی هونه‌ریی ئاماده‌و پێشكه‌ش ده‌كات. له‌و باره‌یه‌وه‌ ئەم خانمە هونه‌رمه‌ندە رایگه‌یاندووە: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌رنامه‌یه‌كی هونه‌ریی و رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی پێشكه‌شی هونه‌ردۆستان ده‌كه‌م كه‌ ئاماده‌و پێشكه‌شكردنی خۆمه‌و هه‌ر له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆمدا ئاماده‌ ده‌كرێت. راشیگەیاندووە: ئه‌و میوانانه‌ی به‌شداریی به‌رنامه‌كه‌م ده‌كه‌ن كه‌سایه‌تی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و سیاسین و له‌ ...

زیاتر »