هەمەڕەنگ – پەڕە 2 – knwe.org
سەرەکی » هەمەڕەنگ (پەڕە 2)

هەمەڕەنگ

ئه‌یلان ده‌گاته‌ به‌رازیل

فیلمی (ئه‌یلان)ی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كه‌ به‌سپۆنسه‌ری زانكۆی نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه‌، له‌فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌وڵاتی به‌رازیل به‌شداری ده‌كات و كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات. ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی به‌شداریكردنی فیلمه‌كه‌ی له‌و فێستیڤاڵه‌ وتی «فیلمی (ئه‌یلان) له‌خولی چوارده‌هه‌مینی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌نیمه‌یشن له‌ وڵاتی به‌رازیل به‌شداری ده‌كات و كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی فێستیڤاڵه‌كه‌ ده‌كات». جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر وتیشی «فێستیڤاڵه‌كه‌ له‌ رۆژی 1ی 11ی 2018 ده‌ستپێده‌كات و ...

زیاتر »

سلێمانی ده‌بێته‌ بناغه‌یه‌كی گه‌وره‌ بۆ سینه‌ما

ئێواره‌ی رۆژی (10/9/2018) له‌هۆتێل رامادا له‌سلێمانی و به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌لا به‌ختیار، سه‌رۆكی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌هونه‌رمه‌ندان و سینه‌ماكاران، خولی سێهه‌مینی فێستیڤاڵ کە كۆمپانیای مه‌ستی فیلم بەڕێوەی دەبات راگه‌یه‌ندراو هاوكات ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رمایه‌داران و بازرگانانی سلێمانی، كه‌ هاوكارو پشتیوانی به‌ڕێوه‌بردنی دووه‌مین فێستیڤاڵ بوون، ئاماده‌بوون و خه‌ڵاتی رێزلێنانیان پێبه‌خشرا. له‌وته‌یه‌كیدا، مه‌لا به‌ختیار، سه‌رۆكی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، وتی: ئه‌مڕۆ لێره‌وه‌ ...

زیاتر »

دیداری رۆشنبیری و ھونەری دیلان بەڕێوەچوو

رۆژی 11/9/2018 بە ئامادەبوونی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و لێپرسراوانی حزبی و حكومی و ڕوشنبیران، لە تەلاری هونەر له‌ شاری سلێمانی، كتێبخانەی گشتی سلێمانی بە هاوكاری دەزگای میدیایی كوردسات دیداری ڕۆشنبیری و هونەری دیلانی بۆ مامۆستا محەمەد ساڵح دیلان سازكرد. لە دیدارەكەدا چەند وتەیەك پێشکەشکراو تێیدا باس لە ژیان و کارو خەبات و گەورەیی ئەم هونەرمەندو نوسەرو سیاستمەدارەی كورد کرا، ...

زیاتر »

پرۆژەیەک منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت کۆدەکاتەوە

ڕێکخراوی کەم ئەندامانی ھەڵەبجە پڕۆژەی باشترکردنی ھەلی خوێندن بۆقوتابیان و خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت کۆتایی پێھێناو ئاھەنگێکیشی بۆ منداڵەکان ڕێکخست مەریوان وەھبی بەرپرسی ڕێکخراوی کەم ئەندامانی ھەڵەبجە ڕاگەیاند: بۆ ساڵی سێیەم لەسەر یەک بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەڵەبجەو ھاوکاری ڕێکخراوی فیدا پڕۆژەکەمان ئەنجامدا بۆئەوەی زۆرترین خوێندکار سودی لێببینێت. وتیشی: لەپڕۆژەکەدا ژمارەیەکی زۆر چالاکی و خولی ھاوینەی زمانە جیاوازەکان و بابەتی ...

زیاتر »

دیداری سلێمانی بۆ فیلم دەستی پێكرد

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت هەرگیز سیاسەتمەدارێك ناتوانێ نەهامەتی گەلێك بگەیەنێت، هونەر و سینەماكارە ئەتوانێ كاریگەری هەبێ لەسەر سۆزی ئێمە. لەشاری سلێمانی و بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، خالید دۆسكی وەزیری رۆشنبیری و لاوان، و ژمارەیەك لەبەرێوەبەران و هونەرمەندان و سینەماكاران، یەكەمین دیداری سلێمانی بۆ فیلم دەستی پێكرد. ماوەی شەش رۆژ دەخایەنێت دیداری سلێمانی بۆ فیلم لەلایەن ...

زیاتر »

سلێمانی رێزی له‌ جه‌مال خه‌زنه‌دار گرت

لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، له‌ مه‌راسیمێكدا رێزی له‌ رۆژنامه‌نووس و نووسه‌رو ئه‌رشیڤیستی ناوداری كورد جه‌مال خه‌زنه‌دار گرت. ئێواره‌ی رۆژی 9/9/2018 پاش ئه‌وه‌ی مامۆستا جه‌مال خه‌زنه‌دار به‌ سه‌ردانێك گه‌ڕابوویه‌وه‌ بۆ كوردستان، لقی سلێمانی سه‌ردانه‌كه‌ی قۆسته‌وه‌و سكرتێری لق و ئه‌ندامانی لق سه‌ردانی مامۆستایان كردو له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ رۆژنامه‌نووسانی سلێمانیدا دانیشتنێكیان سازكردو له‌گه‌ڵ لۆگۆی لقی سلێمانیدا چه‌پكه‌گوڵی رێزو وه‌فاو ژماره‌یه‌ك له‌ كتێبه‌ ...

زیاتر »

«ئورده‌ک لی» له‌ فیستیڤاڵی فیلمه‌کانی منداڵان نمایشکرا

فیلمی سینه‌مایی «ئورده‌ک لی» له‌ ده‌رهێنانی «بێهرووز غه‌ریب پوور» له‌ له سی و یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵانی ئیسفه‌هان نمایشکرا. به‌پێی راپۆڕتی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی سی و یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، ناوی فیلمە درێژەکانی سینه‌مای ئێران وه‌رگیراو له‌سی و یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفه‌هان راگه‌یه‌ندراو فیلمی سینه‌مایی «ئورده‌ک لی» ...

زیاتر »

هەمیشە پێكەوەین پیشانگەی هاوبەشی گەلەری زامواو شێوەكارانی عیراق

گەلەری زامواو كۆمەڵەی شێوەكارانی عیراق پیشانگەیەکی شێوەکارییان کردەوە. لەڕۆژانی رابردوودا لەهۆڵی نیشتمانی ئەمنەسوورەکە لەسلێمانی گەلەری زامواو كۆمەڵەی شێوەكارانی عیراق له ژیر ناونیشانی (هەمیشە پیكەوەین) پیشانگەیەکی هاوبەشی کردەوە. لەو پیشانگەیەدا چەندین هونەرمەندی شێوەکار بەشدارییان تێدا کردوو، تابلۆ شێوەکارییەکانیان نمایشکرد.

زیاتر »

گۆڕستانێكی فیرعەونییەکان بەڕووی گەشتیاراندا كرایەوە

پاش نۆژەنكردنەوەی، لەمیسر گۆڕستانێكی فیرعەونییەکان کە تەمەنی چوار هەزار ساڵە بەڕووی گەشتیاراندا كرایەوە. گۆڕستانەکە بۆ یەكەمجار ساڵی 1940 دۆزراوەتەوەو بەناوی میحو-یەو لەشەش ژوور پێكهاتووەو سەرجەم ئەو مردووانەی لەم گۆڕستانەدا نێژراون مۆمیا كراون.

زیاتر »

(دەفتەری کوردەواری) لە ساڵۆنی کوردستانی نوێ بوو

لەبەردەوامی ئەو چالاکییانەی کە لەساڵۆنی کوردستانی نوێ بەڕێوەدەچن، سەعات 10.30ی سەرلەبەیانی دوێنێ 9/9/2018 ساڵۆنی کوردستانی نوێ کۆڕی ناساندن و دابەشکردنی کتێبی دەفتەری کوردەواری بۆ نووسەرو توێژەر (جەمال خەزنەدار) رێکخست. کتێبی دەفتەری کوردەواری لاپەڕەیەکە لەمێژووی رۆژنامەگەریی و رووناکبیریی کوردو یەکێکی ترە لەبڵاوکراوەکانی کوردستانی نوێ. لەکۆڕەکەدا نووسەرو توێژەر (جەمال خەزنەدار) لەبەشێکی باسەکەیدا ئاژەی بەوەدا کە سەرەتای بیرکردنەوە لەدەرکردنی پرۆژەی (دەفتەری کوردەواری) ساڵی ...

زیاتر »