سەرەکی » هەمەڕەنگ (پەڕە 64)

هەمەڕەنگ

چینییەکان بە نۆ سەعات هێڵێکی شەمەندۆفێریان دروستکرد

لە چین، ١٥٠٠ کرێکار لە ماوەی کەمتر لە نۆ سەعاتدا هێڵێکی ئاسنینی شەمەندۆفێریان لە ناوچەی فوجیان لە باشووری چین دروستکرد. ماڵپەڕی شینخوای چینی بڵاویکردەوە، بۆ ئەو مەبەستە حەوت شەمەندۆفێر و ٢٣ حەفارە کاریان کردووە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە. کرێکارەکان دابەشکرا بوون بۆ حەوت تیم و هەر تیمێکیان کارێکی تایبەتییان پێدرا، کە دەبوو لە هەمان کاتدا دەبوو ئەنجامی بدەن. درێژی ئەم هێڵە ...

زیاتر »

هۆڵێک بەناوی شێرکۆ بێکەس-ەوە

لەچەند رۆژی ڕابردوودا لە مه‌راسیمێکدا هۆڵی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی گەرمیان بەناوی «شێرکۆ بێکەوەس»ەوە کرایەوە. لەمەراسیمەکە وتەی هەریەکە لەسەرۆکی زانکۆیی گەرمیان و راگری کۆلێژی بنەڕەت پێشکەشکرا. دواتر کورتەیەک لەسەر ژیان و بەرهەمەکانی و چەند بڕگەیەکی ڤیدیۆیی لە شیعرەکانی شێرکۆ بێکەس پێشکەشکرا. هەر لەم مەراسیمەدا نامەیەکی هەڵۆ شێرکۆ بێکەس کە تایبەت بۆ ئەم مەراسیمە نووسرابوو خوێندرایەوە. زانیار محەمەد حەسەن

زیاتر »

رۆژ کەریم گۆرانی بۆ مهاباد دەڵێت

ھونەرمەند و گۆرانیبێژی ناسراوی کورد «رۆژ کەریم» بەرھەمێکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە. بەرھەمە نوێیەکە بەناوی «بۆ مهاباد»ەو شیعری نەریمان بابانەو بەکلیپێکی دەنگی چەندین وێنەی کۆماری کوردستان و قازی محەمەد و شۆڕش و شانازییەکانی گەلی کوردو سروشتی کوردستانی تێدا دەبینرێت. لەبارەی بەرھەمە نوێیەکەیەوە «رۆژ کەریم» دەڵێت «بۆ مهاباد» بۆ یادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لەمهاباد وتوومەو سوپاسی زۆرم بۆ ئەو ھاوڕێیانەی ھاوکارم بوون ...

زیاتر »

نەیانهێشت مردنی ستالین نمایش بکرێت

لەگەڵ ئەوەی لەنمایشێکی تایبەتدا سەیری فیلمەکەیان کرد، بەڵام لێپرسراوان و راوێژکارەکانی وەزارەتی رۆشنبیریی رووسیا بەهۆکاری ئەوەی گاڵەتە بەرابردووی سۆڤییەت دەکات نەیانهێشت فیلمی (مردنی ستالین) کە لەدەرهێنانی دەرهێنەری بەریتانی (ئارماندۆ لانوتشی)یە بچێتە سەر شاشەی سینەماکانی ئەو وڵاتە. لەمبارەیەوە ڤلادیمێر میدینسکی وەزیری رۆشنبیریی رووسیا رایگەیاند کە ژمارەیەکی زۆر نامەی ناڕەزایەتییان پێگەیشتووە سەبارەت بەو فیلمە بۆیە بڕیاریانداوە نەهێڵن بچێتە سەر شاشەی سینەماکان.

زیاتر »

نیکۆلاس کەیچ قەرزارە

نیکۆلاس کەیچ هونەرمەندی دیاری سینەمای جیهان بەیەکێک لەو هونەرمەندانەی هۆلیود دادەنرێت کە لەماوەیەکی کەمدا توانیویەتی بەهۆی بەناوبانگ بوونییەوە پارەیەکی زۆر کە بە 150ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت کۆبکاتەوە، بەڵام هەر زوو هەموو ئەو پارەیەی پەرش و بڵاوکردەوەو کار گەیشتۆتە ئەوەی ئێستا ئیفلاس بکات و قەرزاربێت. راگەیاندنەکانی ئەمریکا هۆکاری ئەم ئیفلاسبوونەی بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە نیکۆلاس کەیچ لەپڕێکدا قەڵایەکی بە8ملیۆن دۆلارو خانویەکی بە ...

زیاتر »

هه‌ستیار ره‌زا كلیپی غیره‌ مه‌كه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

هه‌ستیار ره‌زای شاعیر كلیپێك به‌ناوی «غیره‌ مه‌كه‌» بڵاوده‌كاته‌وه کە تێكست و‌ خوێندنه‌وه‌ی خۆیەتی. ئەم کلیپە كاری تۆماركردن و میكس و مایسترینگی له‌لایه‌ن (J1جی وه‌ن-ـه‌وه‌) بۆ كراوەو هه‌روه‌ها كاری وێنه‌گرتن و مۆنتاژی له‌لایه‌ن میركۆ مه‌ریوان و ده‌رهێنانی له‌لایه‌ن كۆژیر هه‌ژاره‌وه‌ بۆ كراوه‌. كلیپه‌كه‌ش به‌سپۆنسه‌ری كه‌ناڵی bmc.tv ـه‌و سه‌رجه‌م لۆكه‌یشن و شوێنی به‌رهه‌مه‌كه‌ش لەچه‌ند شوێنێكی شاری سلێمانی وینەی گیراوەو كاری كلیپه‌كه‌ له‌كۆتاییدایه‌و ...

زیاتر »

کاندیدە بۆ خەڵاتی خراپترین ئەکتەر

بەڕیوەبەرانی خەڵاتی The Razzies کە ساڵانە دەدرێتە خراپترین فیلم و بەشداربووان و لایەنەکانی تری فیلمەکانی هۆلیود رایانگەیاند کە ساڵی 2017 بەرهەمەکان دووبارەن. لەمبارەیەوە رایانگەیاندووە کە 87فیلم لەو ساڵەدا کە زۆرترین داهاتیشیان هەبووە بەشێکی نوێکراوەن لەفیلمە کۆنەکان، بۆیە زۆرێک لەو فیلمانە کاندیدن وەک خراپترین فیلم. نموونەی فیلمەکانیش ئەمانەن: (The Transformers و Fifty Shades Darker و Baywatch و The Mummy) هەروەها هەریەکە ...

زیاتر »

لە هەفتەی یەکەمی نمایشیدا 16 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا

فیلمی 12 Strong کە فیلمێکی ئەکشن-ەو باس لە شەڕێکی نێوان سەربازانی ئەمریکاو چەکدارەکانی بزووتنەوەی تالیبان دەکات لەئەفغانستان، توانی لەهەفتەی یەکەمی نمایشیدا بڕی 16ملیۆن دۆلار داهات بەدەستبهێنێت. فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای وارنەر بروس-ەو هەریەکە لە کریس هیمسۆرس، ئیلسا باتاکی، تایلۆر شرایدیانم ئۆستن ستویل و چەندین ئەکتەری تر رۆڵی تێدا دەبینن و نیکۆلای فاجیلس دەرهێنەرێتی.

زیاتر »

ماهیر گۆرانی بۆ نەهامەتییەکانی کورد دەڵێت

گۆرانی بندەستی نوێترین گۆرانی هونەرمەند (ماهیر محەمەد ئەمین)ە كە بۆ نەهامەتییەکانی گەلی كورد وتویەتی و لەكلیپێكی نوێدا پێشكەشی بینەرانی دەكات. لەو بارەیەوە هونەرمەند ماهیر محەمەد ئەمین رایگەیاندووە: تازەترین كارم بەناوی (بندەستی)یەو ناوەڕۆكی شیعرەكەی باسكردنە لەو نەهامەتیانەی بەسەر گەلەكەماندا هاتووە کە چەندین ساڵە لەپێناو ئازادیدا هەزارەها شەهیدیمان بەخشیوە، بەڵام بەداخەوە كە تا ئێستاش هەر ژێردەستین و نەگەیشتوینە ئامانج. وتوشێتی: گۆرانی بندەستی ...

زیاتر »

حەوت هێندەی تێچووی فیلمەکە داهاتی بەدەستهێنا

فیلمی (Jumanji: Welcome to the Jungle) کە فیلمێکی سەرکێشی و کۆمیدییە لەنمایشکردن بەردەوامەو تائێستا توانیویەتی بڕی 678ملیۆن دۆلار داهات بەدەستبهێنێت، کە ئەمەش دەکاتە حەوت ئەوەندی تێچووی فیلمەکە. فیلمەکە دەرهێنانی جاک کاسدان-ەو هەریەکە لە دواین جۆنسۆن، کارین جیلان، میس بایل، کیڤن هارت، جاک بلاک و چەندین ئەکەری تر رۆڵی تێدا دەبینن.

زیاتر »