زانست – پەڕە 11 – knwe.org
سەرەکی » زانست (پەڕە 11)

زانست

لۆسێر،چیای‌ پانۆراما ئه‌فسوناوییه‌كان

به‌ده‌ل ره‌فۆ چیا وێنه‌ی‌ شۆڕش‌و ژیان‌و خواست‌و خولیا‌و وه‌رزش‌و گه‌شته‌، چیاكان له‌ وڵاتێكه‌وه‌ بۆ وڵاتێكی‌ دیكه‌ جیاوازن، چیای‌ كوردان چیرۆك‌و سه‌رگوزه‌شته‌ی‌ خۆی‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ شۆڕش، به‌ڵام چیاكانی‌ نه‌مسا واتا‌و هێمای‌ مێژوویی جیاوازتری‌ هه‌یه‌، له‌م رۆژگاره‌دا چیاكانی‌ نه‌مسا ناو‌و نیشانی‌ جیاجیای‌ وه‌ك یارییه‌ زستانه‌كان‌و هاوینه‌كان‌و شوێنی‌ به‌سه‌ربردنی‌ پشووی‌ هه‌ڵگرتووه‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ نازناوی‌ جوانی‌ وه‌رگرتووه‌ شانبه‌شانی‌ دارستانی‌ چڕ‌و سه‌وزایی ناوچه‌كه‌. گه‌شته‌كه‌مان ...

زیاتر »

قاوه‌ی سه‌وز بۆ چاره‌سه‌ری قه‌ڵه‌وی

توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخستووه‌ كه‌ قاوه‌ی سه‌وز رێگایه‌كی خێرایه‌ بۆ دابه‌زاندنی كێش. به‌ جۆرێك كه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگدا ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زاندنی 11 كیلۆ كێشی له‌ش. به‌ مه‌رجێك له‌ كاتی خواردنه‌وه‌یدا هیچ جۆره‌ شه‌كرێك بۆ شیرین كردنی به‌كار نه‌هێنرێت و له‌وپه‌ڕی پێویستیدا ده‌توانرێت به‌ یه‌ك كه‌وچكی زه‌ڵاته‌ هه‌ننگوین شیرین بكرێت.

زیاتر »

شۆفان بۆ چاره‌سه‌ری شه‌كره‌ و شێرپه‌نجه‌

شۆفان، چه‌ندین ڤیتامین و‌ پرۆتین و ترشی فولیك و مادده‌ی كالسیۆم و پۆتاسیۆم و فۆسفۆرو ئاسنی تێدایه‌ به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ بووه‌ته‌ خواردنێكی سوودبه‌خش و پسپۆڕانی خواردن ده‌ڵێن خواردنی شۆفان رێژه‌ی شه‌كرو كۆلیسترۆڵ له‌ خوێندا رێكده‌خات. سه‌ره‌ڕای ئه‌و سوودانه‌ی تریش، شۆفان ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ چه‌ندین جۆری ریشاڵی خۆراكی كه‌ ئه‌مانه‌ دژی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ن به‌تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.

زیاتر »

گرانترین 10 شله‌ له‌ جیهاندا

پێگه‌ی (عالم الابداع) ساڵانه‌ لیستێك داده‌نێت بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ گرانانه‌ی له‌ جیهاندا هه‌ن و زۆر جار كه‌سانی ئاسایی به‌كاری ده‌هێنن بێئه‌وه‌ی هه‌ست به‌و گرانییه‌ بكه‌ن. بۆ ئه‌مساڵ ئه‌و پێگه‌یه‌ كۆمه‌ڵێك شله‌ی له‌و لیسته‌دا ڕیزبه‌ندی كردووه‌، كه‌ تێیدا ده‌گمه‌نی و قورسی چاره‌سه‌ر و دروستكردن و سووده‌كانی ئه‌و شلانه‌ ڕه‌چاو كراون، هه‌روه‌ها ڕیزبه‌ندییه‌كه‌ی ئه‌مساڵی له‌ كه‌مترین نرخه‌وه‌ بۆ به‌رزترین نرخه‌، واته‌ له‌ ...

زیاتر »

ژەمێكی خۆراكیی دروست.. كێشێكی گونجاو

خه‌ونی دابه‌زاندنی كێشی زیاده‌ بووه‌ته‌ دیارده‌یه‌ك كه‌ له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان بڵاوبووه‌ته‌وه‌، پزیشكێكی پسپۆڕیش به‌ڕێنماییه‌كانی ده‌یه‌وێت یاریده‌ده‌ر بێت له‌ هێنانه‌دیی ئه‌و خه‌ونه‌. به‌پێی سه‌رچاوه‌ پزیشكییه‌كان،(باربرا رولیز)كه‌ پزیشكێكی ئه‌مریكییه‌ و مامۆستای زانستیی خۆراكییه‌ له‌ ئه‌مریكا جۆره‌ ژەمێكی خۆراكیی داهێناوه‌‌و ناوی ناوه‌(پارێزی قه‌باره‌یی) كه‌ به‌پێی ئه‌م ڕژێمه‌ پێویسته‌ كه‌سه‌كه‌ هه‌موو جۆره‌ خواردنێك بخوات و ده‌توانێت خۆی له‌ خواردنی هیچ شتێك بێ به‌ریی ...

زیاتر »

ئامێرێك ڕێگه‌ له‌ كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كان ده‌گرێت

ئه‌ندازیاران و پسپۆڕان سه‌رقاڵی دروستكردنی ئامێرێكن كه‌ ڕێگه‌ له‌ كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كان ده‌گرێت. یانك ڕیید پسپۆڕ له‌كۆمه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی ژینگه‌یی (ETA) بیرۆكه‌ی داهێنانی ئامێرێكی جێبه‌جێكردووه‌ كه‌ ده‌توانێت گیانی هه‌زاران كه‌س له‌ له‌ناوچوون بپارێزێت‌و نه‌هێڵێت ببنه‌ قوربانی له‌كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كاندا. كۆمپانیای (CatClaw) یش بیرۆكه‌ی ئه‌و پسپۆڕه‌ی گرته‌خۆ و ئێستا كار له‌ گه‌شه‌ پێدان و دروستكردنی ئه‌و ئامێره‌دا ده‌كه‌ن. ئه‌و ئامێره‌ كه‌ ناو نراوه‌(CatClaw) و ...

زیاتر »

ستیفن هۆكینگ.. ئه‌و ته‌لیسمه‌ی پزیشكه‌كانی سه‌رسامكرد

ستیفن هۆكینگ زانای فیزیای تیۆریی بوو له‌زانكۆی كامبریدج ، ئه‌و كه‌سه‌ بوو كه‌ سه‌ره‌رای ناتوانایی جه‌سته‌یی، ئاوه‌زێكی زۆر گه‌وره‌ وفراوانیی هه‌بوو بۆ خزمه‌تی زانست و مرۆڤایه‌تی. كه‌من ئه‌وانه‌ی ده‌توانن گومان بكه‌ن له‌وه‌ی كه‌ مامۆستای بیركاریی و فیزیای تیۆریی له‌ زانكۆی كامبریدج (ستیفن هۆكینگ ) كه‌سایه‌تییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌و به‌ زیره‌كترین زانای فیزیای تیۆریی داده‌نرێت له‌ دوای زانای به‌ ناوبانگی ...

زیاتر »

باینجان

ھاوڕاز قادر* باینجان سه‌وزه‌یه‌كی ڕه‌نگ مۆره‌ و ڕه‌شه‌. هه‌میشه‌ وا باس ده‌كرێت كه‌ باینجان بۆ مێشك و عه‌سه‌بی بون باش نیه‌و خراپه‌ به‌ڵام ڕوی ڕاستی باینجان‌و توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندویانه‌ كه‌ به‌هۆی ماده‌ سود به‌خشه‌كانی وه‌ك مادده‌ی ناسونین هێور كه‌روه‌یه‌و ئارام به‌خشه‌ و سوری خوێن چالاك ده‌كات‌و به‌هۆكاری هه‌بونی‌ ڕیشاڵه‌كانی یارمه‌تی ده‌ر بۆ هه‌رس و ئه‌و كه‌سانه‌ی دوجاری قه‌بزی بونه‌ته‌وه‌ .ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ...

زیاتر »

ناسا له‌ ناو دڵی مشته‌ریدا مه‌له‌ ده‌كات

ئاژانسی ناسا له‌ڕێگه‌ی (جونۆ)ی دۆزه‌ره‌وه‌وه‌ به‌ ناو دڵی پڕ له‌ ڕاز و نهێنی هه‌ساره‌ی مشته‌ری دا مه‌له‌ ده‌كات. دوای گه‌شتێكی دوور‌و درێژیی دۆزه‌ره‌وه‌ی(جونۆ)ی سه‌ر به‌ ئاژانسی ناسا به‌ناو هه‌ساره‌ی مشته‌ریدا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت چی له‌ پشت هه‌وره‌ چڕه‌ سوور و قاوه‌یی و زه‌رد و سپییه‌كانی ئه‌و هه‌ساره‌یه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌رده‌مانی دێرینه‌وه‌ جێگه‌ی سه‌رسامیی زاناكانی بواری گه‌ردوون بووه‌. زانایان ...

زیاتر »

خۆت به‌ نامه‌یه‌ك بنێره‌ بۆ خۆر

ئاژانسی فرۆكه‌وانیی‌و كۆمه‌ڵه‌ی فه‌زایی( National Aeronautics and Space Administration)ی ناسراو به‌ (ناسا) به‌ نیازه‌ مه‌كۆیه‌كی تایبه‌تمه‌ند به‌ره‌و خۆر ئاراسته‌ بكات و ده‌یه‌وێت خه‌ڵكانی ئاره‌زوومه‌ندیش به‌شدار بن له‌و ئه‌ركه‌دا. ناسا هه‌لێك بۆ ئاره‌زوومه‌ندان ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ به‌شێك له‌و یه‌كه‌مین ئه‌ركه‌ی ئه‌و ئاژانسه‌ له‌ ڕێگه‌ی ناردنی ناوه‌كانیان به‌ نامه‌یه‌ك. ناسا پلانی هه‌یه‌ كه‌ مه‌كۆی (Parker Solar Probe) بنێرێت بۆ خۆر، ئه‌مه‌ش ...

زیاتر »