سەرەکی » زانست (پەڕە 14)

زانست

ئاماژه‌ی رادیۆیی به‌ڵگه‌یه‌كه‌ بۆ ژیانێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی گۆی زه‌وی

زانایانی زانكۆی (Swinburne)ی ته‌كنه‌لۆژیی له‌ ئوستورالیا و زانایانی گه‌ردونی شه‌پۆلیی نامۆ و ئاماژه‌ی ڕادیۆیی فه‌زاییان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ بۆشایی ئاسمانه‌وه‌ وه‌رگیراون و به‌ڵگه‌ن بۆ هه‌بوونی ژیان له‌ شوێنێكی دیكه‌ی ئه‌م گه‌ردوونه‌. ئه‌و زانایانه‌ ئاشكرایانكردووه‌ ئه‌و شه‌پۆل و ئاماژانه‌ له‌ نزیك سنوری گه‌له‌ئه‌ستێره‌كه‌یه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ 120 ملیۆن ساڵی تیشكیی له‌ زه‌وییه‌وه‌ دووره‌. ئه‌و شه‌پۆلانه‌ی ناونراون (FRB 171020)له‌ ده‌سته‌ ئاماژه‌یه‌كی هاوشێوه‌وه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌ ...

زیاتر »

له‌ ئه‌نتاركتیكا سه‌هۆڵ گۆرانیی ده‌چڕێت

زانایانی بواری سه‌هۆڵبه‌ندانه‌كانی ئه‌نتاركتیكا ئاشكرایانكردووه‌ به‌ هۆی دیارده‌یه‌كی ناوازه‌وه‌ ، ده‌نگێكی وه‌ك گۆرانیی له‌ سه‌هۆڵه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه‌ ده‌بیسترێت. توێژه‌ره‌وه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی سه‌ر به‌ زانكۆی شیكاگۆ گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و بایه‌ی له‌ نێو تاشه‌ سه‌هۆڵینه‌كانی ناوچه‌ی (Ross Ice Shelf)ی ئه‌نتاركتیكاوه‌ هه‌ڵده‌كه‌ن جۆره‌ ده‌نگێك ده‌رده‌كه‌ن كه‌ وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و تاشه‌ سه‌هۆڵانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ گۆرانیی بڵێن . ئه‌وان ده‌ڵێن» بایه‌ به‌هێزه‌كان ده‌بنه‌ هۆی له‌رینه‌وه‌ی به‌شی ...

زیاتر »

زستان وه‌رزی قه‌ڵه‌وبوونه‌

زانایانی زانكۆی ( ماساچوستس)ی ئه‌مریكا هۆكاره‌كانی قه‌ڵه‌وبوونی مرۆڤیان ئاشكرا كرد له‌ وه‌رزی زستاندا. ئه‌و زانایانه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ كه‌ زۆر ئاسته‌مه‌ له‌ وه‌رزی سه‌رمادا كه‌سه‌كان بتوانن كێشیان كه‌م بكه‌نه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ هه‌ندێك له‌و پرۆسانه‌ی له‌ مێشكدا ڕوو ده‌ده‌ن له‌و وه‌رزه‌دا، چونكه‌ له‌ زستاندا به‌رهه‌مهێنانی هۆرمۆنی( سیرتۆنین )كه‌ پێی ده‌وترێت هۆرمۆنی دڵخۆشیی به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مده‌بێته‌وه‌، به‌ هۆی ...

زیاتر »

سوودی‌ زه‌ڵاته‌ له‌ به‌یانیاندا

خواردنی به‌یانیان به‌پێی ئاره‌زووی كه‌سه‌كان ده‌گۆڕێت، هه‌ندێك كه‌س ته‌نها په‌رداخێك شیر ده‌خۆنه‌وه‌، هه‌ندێك ئاره‌زوو ده‌كه‌ن به‌ خواردنی ھێلكه‌و نان و كوپێك چا ده‌ست پێبكه‌ن، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌ له‌بیربكرێت خواردنی سه‌وزه‌كان له‌ به‌یانیادا گرنگه‌ بۆ جه‌سته‌ و سوودی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌بێت گرنگی به‌ خواردنی زه‌ڵاته‌ بدرێت له‌ به‌یانیاندا. سووده‌كانی زه‌ڵاته‌ له‌ ژه‌می به‌یانیاندا: -1 بۆ ژنانی دووگیان به‌ سووده‌ ...

زیاتر »

ژماره‌ی ئه‌و روخسارانه‌ی مرۆڤێك به‌ درێژایی ژیانی ده‌یانناسێته‌وه‌ له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا

ژماره‌ی ئه‌و رووخسارانه‌ی كه‌سێك به‌ درێژایی ژیانی ڕه‌نگه‌ بیری بمێنێت چه‌نده‌ ؟ ئه‌م پرسیاره‌ بووه‌ته‌ بابه‌تی توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ زانایان و ئێستا ئه‌وان بۆ كاره‌كه‌یان پشت به‌ كۆمه‌ڵێك خۆبه‌خش ده‌به‌ستن. زانایانی سه‌ر به‌ به‌شی ده‌رووناسیی زانكۆی یۆرك ماوه‌یه‌كی زۆره‌ توێژینه‌وه‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه‌سێك له‌ ته‌مه‌نی مناڵییه‌وه‌ و به‌ درێژایی ژیانی توانای هه‌یه‌ چه‌ند ڕووخسار بناسێته‌وه‌ و بیری بمێنێت ...

زیاتر »

چین : مانگێكی هاوشێوه‌ی مانگه‌كه‌ی ئاسمان دروست ده‌كات

لێپرسراوانی چین دروستكردنی مانگێكی ده‌ستكردیان ئاشكراكرد كه‌ ده‌توانیت چه‌ندین به‌رابه‌ری مانگه‌كه‌ی زه‌وی رۆشن بێت. به‌ گوێره‌ی ئه‌و لێپرسراوانه‌ مانگه‌كه‌ كه‌ ناوی (illumination satellite) ده‌بێت له‌ ساڵی 2020 دا له‌ شاری (چنگدۆ)ه‌وه‌ هه‌ڵده‌درێت بۆ ئاسمان و له‌ به‌رزایی (80) كیلۆمه‌تردا له‌سه‌ر زه‌وی ده‌مێنێته‌وه‌ و هه‌شت هێنده‌ی مانگه‌كه‌ی پاشكۆی زه‌وی ڕووناكتر ده‌بێت. سه‌رپه‌رشتیارانی پرۆژه‌كه‌ ده‌ڵێن، ئێستا كار بۆ ته‌واوكرنی ئه‌و مانگه‌ ده‌ستكرده‌ ...

زیاتر »

ڕۆنی ئاژه‌ڵ باشتره‌ یان زه‌یتی ڕووه‌كی

ئه‌و پرسیارانه‌ی ڕۆژانه‌ ده‌كرێن و چ جۆره‌ ڕۆنێك باشه‌ و چی به‌كاربێت ڕۆنی ئاژه‌ڵ یان كه‌ره‌ی ڕووه‌كی یان زه‌یتی ڕووه‌كی ، كامیان ده‌مان پارێزێت له‌ نه‌خۆشی ، كام جۆری زه‌یتی ڕووه‌كی باشتره‌ له‌ وانی تر ؟ هه‌رچه‌نده‌ سه‌رچاوه‌ و شوێن و شێوازی دروستكردن و پێكهاته‌كانی ناو ڕۆن و زه‌یت به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌ ڕوون نین و به‌ڵام بۆ زانینی باشترین جۆروبه‌كارهێنانی ڕۆن ...

زیاتر »

هۆكارو چاره‌سه‌ری ئازاری ئه‌ژنۆ

جومگه‌ی ئه‌ژنۆ ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه‌ له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤ و ئازاری ئه‌ژنۆ (چۆك) یه‌كێكه‌ له‌باوترین كێشه‌ ته‌ندروستیه‌كانی مرۆڤ له‌هه‌موو ته‌مه‌نه‌كاندا، هۆكارو چاره‌سه‌ری ئه‌م ئازارانه‌ چین ؟ د.هه‌ڤین كمال شاه‌ محه‌مه‌د/ پسپۆڕی ئازروبه‌نج وتی: گرنگترین هۆكاره‌كانی ئازاری ئه‌ژنۆ ئه‌مانه‌ن -1 توشبون به‌ سه‌وه‌فانی ئه‌ژنۆ : نه‌خۆشی سه‌وه‌فان بریتی له‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی لینجی نێوان جومگه‌كان و له‌ ئه‌نجام دا كڕكڕاكه‌ی نێوان جومگه‌ ده‌خورێت ...

زیاتر »

قه‌بزیی‌‌ هۆكار و چاره‌سه‌ر

قه‌بزی بریتییه‌ له‌گۆڕانكاری له‌شێوازی پیسایی كردنی كه‌سێك، واته‌ ژماره‌ی پیسایی كردنه‌كه‌ی كه‌م ده‌بیێته‌وه‌، یان پیساییه‌كه‌ی زۆر ڕه‌ق ده‌بێت یاخود زۆر به‌ ناڕه‌حه‌تی پیسایی ده‌كات. قه‌بزی حاڵه‌تێكی زۆر باوه‌ و نزیكه‌ی سێ له‌سه‌ر چواری خه‌ڵكی تووشی ئه‌بن،زیاتریش له‌ مناڵان و كه‌سانی به‌ساڵاچوو هه‌یه‌ . هۆكاروجارسه‌ری قه‌بزی چییه‌ د.داهات حه‌وێزی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌ هه‌ناویه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌دات كه‌: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی قه‌بزی چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه‌ ...

زیاتر »

چه‌ند زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ی زه‌ڕافه‌

ئا: هێدی جه‌مال عه‌بدوڵڵا – هۆلاند زه‌رافه‌ یه‌كێكه‌ له‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه‌ له‌ ناوچه‌كانی خولگه‌ییدا ده‌ژی و له‌ جیهاندا ژماره‌یه‌كی كه‌می ماوه‌، ئه‌م ئاژه‌ڵه‌ كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندیی هه‌یه‌ كه‌ له‌ئاژه‌ڵه‌كانی دیكه‌دا نییه‌ له‌وانه‌ش: زه‌ڕافه‌ و مرۆڤ هه‌مان ژماره‌ی ئێسكیان هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌ی ملدا كه‌ ژماره‌یان 7 دانه‌یه‌، هه‌روه‌ها ته‌مه‌نی زه‌ڕافه‌ به‌ ڕه‌نگی پێستی دیاری ده‌كرێت و هه‌رچه‌ند ڕه‌نگی پێستی تۆختر بێت ، ...

زیاتر »