سەرەکی » زانست (پەڕە 20)

زانست

جێ خه‌وی شامپانزی له‌ هی مرۆڤ پاكتره‌!

توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ده‌ریخستووه‌، كه‌ مه‌یمونی جۆری شامپانزی گرنگییه‌كی زۆر به‌ جێگای خه‌وتنی ده‌دات جێگای ئه‌وان له‌ هی مرۆڤ خاوێنتره‌. توێژه‌ران توشی سه‌رسوڕمان بوون، كاتێك بۆیان ده‌ركه‌وت سه‌باری ئه‌وه‌ی جێگای خه‌وی شامپانزی له‌ جه‌نگه‌ڵه‌كانه‌ كه‌چی به‌ ڕێژی 35% كه‌متر میكرۆبی تێدایه‌ به‌ به‌راورد به‌ پێخه‌فی مرۆڤ.

زیاتر »

پاشه‌ڕۆی ئه‌سپی رووبار ژه‌هراویه‌

هۆكاری له‌ناوچوونی ماسی و بوونه‌روه‌ر ئاوییه‌كانی تر له‌ رووباری مارا له‌ ئه‌فریقیا، ده‌ركه‌وت كه‌ به‌هۆی پاشه‌رۆی ئاژه‌ڵێ ئه‌سپی رووباره‌، كه‌ رۆژانه‌ 8-9 ته‌ن پاشه‌ڕۆ ده‌كه‌نه‌ ناو رووباره‌كه‌ و چه‌ندین جۆر ژه‌هر و مادده‌ی كیمیایی تێدایه‌ له‌وانه‌ ئه‌مۆنیا، كبریتیدی هایدرۆجین و میسان و دووه‌م ئۆكسیی كاربۆن. . ئه‌مه‌ش به‌ گوێره‌ی ئه‌نجامی لێكۆڵێنه‌وه‌یه‌كی په‌یمانگای كاری بۆ توێژینه‌وه‌ ژینگه‌ییه‌كان.

زیاتر »

ئه‌مانه‌ هه‌ستی تێریی دروست ده‌كه‌ن

هه‌ندێك جۆری خۆراك هه‌ن كه‌ وا له‌ مرۆڤ ده‌كه‌ن هه‌ستی برسێتی كه‌م بێته‌وه‌ یان نه‌مێنێت و هه‌ستی تێربوونیش ماوه‌یه‌كی زۆرتر بخایه‌نێت له‌وانه‌ش: چه‌ره‌سات هه‌رچه‌نده‌ چه‌ره‌ساتی وه‌ك كاجۆ و باده‌م ڕێژه‌یه‌كی زۆری چه‌ورییان تێدایه‌، به‌ڵام هیچ كاریگه‌ریی نیه‌ بۆ سیستم و ڕژێمی خۆراكیی، خواردنی ئه‌مانه‌ دوای سووكه‌ ژه‌مێك به‌ ئه‌ندازه‌ی خواردنی ژه‌مێكی چه‌وره‌، چونكه‌ ده‌زانین چه‌ره‌سات ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پرۆتین و چه‌وریی ...

زیاتر »

له‌ ناوچه‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاستدا هۆكارێك بۆ ئاشتی‌ دوو هۆكار بۆ جه‌نگ

نه‌وزادی‌ موهه‌ندیس به‌شی یه‌كه‌م پێناسه‌یه‌كی‌ ئاو : ئاو یه‌كێكه‌ له‌سه‌رچاوه‌ گرنگه‌كانی‌ ژیان و ته‌ندروستی‌،به‌ڵام كه‌می‌ ئاوی‌ پێویست بۆ پێداویستیه‌كانی‌ ڕۆژانه‌ بۆته‌ مه‌ترسیه‌كی‌ گه‌وره‌ بۆ سه‌رژیانی‌ سێیه‌كی‌ دانیشتوانی‌ زه‌وی‌. كه‌می‌ ئاو چیه‌؟ چه‌ند پێناسه‌یه‌كی‌ جیاوازی‌ هه‌یه‌ له‌وانه‌: بریتیه‌ له‌ ناهاوسه‌نگی‌ له‌ نێوان بوون و داواكاری‌ له‌سه‌ری‌ بۆ دابینكردنی‌ پێداویستیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان،یان بریتیه‌ له‌ زیادبوونی‌ داواكاری‌ له‌سه‌ر ئه‌و بڕه‌ی‌ كه‌ هه‌یه‌،یان بریتیه‌ له‌ ...

زیاتر »

مه‌عكه‌رۆنی ڕۆڵی نییه‌ له‌ قه‌ڵه‌ویدا

دوای توێژینه‌وه‌یه‌كی زۆ ده‌ركه‌وت )هه‌رشته‌( یان(پاستا)یان مه‌عكه‌رۆنی ڕۆڵی نییه‌ له‌ قه‌ڵه‌وبووندا و بوونیشی له‌ ڕژێمی خۆراكیدا یارمه‌تیی دابه‌زاندنی كێش ده‌دات، ئه‌گه‌ر بڕێكی دیاریكراوی لێ بخورێت. توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانكۆی تۆرینتۆی كه‌نه‌دا بێتاوانیی مه‌عكه‌رۆنی سه‌لماند له‌وتۆمه‌تانه‌ی درابوونه‌ پاڵی، گوایه‌ خواردنی ئه‌و جۆره‌ خواردنه‌ كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كاربۆهیدرات كه‌سه‌كان قه‌ڵه‌و ده‌كات. له‌توێژینه‌وه‌كانیاندا توێژه‌ره‌وان ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه‌ زیادكردنی قاپێك مه‌عكه‌رۆنی بۆ سفره‌ی ڕژێمی خۆراكیی ...

زیاتر »

به‌كتریایه‌ك مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی ژینگه‌یی كه‌مده‌كاته‌وه‌

زاناكان به‌كتریایه‌كی نه‌وتخۆریان دۆزییه‌وه‌ كه‌ بۆی هه‌یه‌ مه‌ترسیدارترین كاره‌ساتی ژینگه‌یی كه‌مبكاته‌وه‌. زاناكانی زانكۆی(كویبك)ی كه‌نه‌دا چاره‌سه‌رێكیان دۆزییه‌وه‌ بۆ ئه‌و زیانه‌ی كه‌ به‌ هۆی دزه‌كردنی نه‌وته‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی ژینگه‌ ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ش خۆی له‌جۆره‌ به‌كتریایه‌كدا ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر مادده‌ نه‌وتییه‌كان ده‌ژی. زاناكان ئه‌و به‌كتریایه‌یان ناو ناوه‌ (Alcanivorax borkumensis) و ئه‌و پێكهاته‌ سه‌ره‌كییانه‌ ده‌خوات كه‌ گازی سروشتیی لێ دروست ده‌بێت، بۆ چالاككردنه‌وه‌ی وزه‌ی ...

زیاتر »

كرمی زالو (دود العلق)

كرمی زه‌رو یان زالو چییه‌و سوده‌كانی چین تانیا ئاواره‌ كرمی زالو جۆره‌ كرمێكی ده‌گمه‌نه‌ له‌ گۆماوو ئاوی ساز گاردا ده‌ژین كه‌له‌ جیهاندا بڵاو بونه‌ته‌وه‌ له‌ ئێستادا ل ئه‌وروپاشدا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن له‌دێر زه‌مانه‌وه‌ بۆ چه‌ندین جۆر نه‌خۆشی به‌كاریان ھێناوه‌ ئه‌م كرمه‌ چه‌ند ڕه‌نگێكی هه‌یه‌ وه‌ك ڕه‌نگی ڕه‌شی تێر ی ساده‌ یان ڕه‌شه‌ و خه‌تی سه‌وزی تۆخی تیادایه‌. له‌م باره‌یه‌وه‌ هاوڕاز ...

زیاتر »

گوێز ئه‌م سووده‌یشی هه‌یه‌

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ده‌ریخستووه‌ كه‌ یه‌كێكی تر له‌ سووده‌كانی خواردنی گوێز باشكردن و رێكخستنی پێكهاته‌ی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌یه‌ كه‌ ده‌رفه‌ت ده‌ره‌خسێنێت بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی به‌كتریا سوودبه‌خشه‌كانی ناو گه‌ده‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی كۆڵۆن و دوانزه‌ گرێ، به‌تایبه‌تیش شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن كه‌متر ده‌كات.

زیاتر »

ئه‌سپرین-یش مه‌ترسی هه‌یه‌ بۆ پیاوان!

زانیانی نۆشداری ده‌ڵێن، خواردنی حه‌بی ئه‌سپرین به‌ شێوه‌ی رۆژانه‌، مه‌ترسی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی پیاوان. كه‌ كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر تووشی بوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی پێست. به‌و پێه‌ی له‌شی پیاو كه‌متر له‌ ژنان ئه‌نزیمه‌كانی سوپه‌ر ئۆكسیدی دیسمیوتاز و كاتالاز ده‌رده‌دات و ئه‌سپرینیش وا ده‌كات كه‌ له‌ش كه‌متر ئه‌و ئه‌نزیمانه‌ ده‌ربدات، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌گه‌ری تووش بوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی پێشت زیاد ده‌كات.

زیاتر »

توێژینه‌وه‌یه‌ك،خوێی چێشت مرۆڤایه‌تی ڕزگار ده‌كات

ژماره‌یه‌ك له‌زانایان وتیان ڕشاندنی بڕێك خوێ له‌ به‌رزایی 11 میله‌وه‌ به‌سه‌ر زه‌ویدا ڕه‌نگه‌ ڕه‌وتی قه‌تیسبوونی گه‌رمای ژینگه‌ كه‌م بكاته‌وه‌. به‌پێی توێژینه‌وه‌ی زانایان، ئه‌و پلانه‌ی به‌ ناوی (ئه‌ندازیاریی جیۆلۆجی)به‌م دواییه‌ خراوه‌ته‌ ڕوو، ڕه‌نگه‌ به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما له‌و كاته‌دا بوه‌ستێنێت كه‌ ته‌نۆلكه‌كانی خوێیه‌كه‌ وزه‌ی تیشكیی خۆر به‌ره‌و فه‌زا ده‌شكێنێته‌وه‌ و دواجاریش پله‌ی گه‌رمای گۆی زه‌وی فێنك ده‌بێت. ئه‌و چه‌مكه‌ سه‌یره‌ش پشت به‌وه‌ ...

زیاتر »