زانست – پەڕە 3 – knwe.org
سەرەکی » زانست (پەڕە 3)

زانست

باخچه‌ نیشتمانییه‌كان وه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات و په‌ره‌پێدانی زانكۆكان

ئا- هێدی جه‌مال عه‌بدوڵڵا له‌كۆی نزیكه‌ی (195) وڵات له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی نزیكه‌ی (100) وڵاتیان خاوه‌نی باخچه‌ی نیشتمانین و بۆ هه‌ریه‌كێكیان پێناسه‌ و گرنگیی خۆی هه‌یه‌، به‌ڵام باخچه‌ی نیشتمانیی چییه‌؟ باخچه‌ی نیشتمانیی ئه‌و پارچه‌ زه‌وییه‌ سروشتیانه‌یه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ پارێزگاریی لێده‌كرێت به‌ مه‌به‌ستی ژینگه‌ سروشتییه‌كه‌ی، ئه‌و شوێنانه‌شی كه‌ ده‌كرێت بكرێنه‌ باخچه‌ی‌ نیشتمانیی بریتین له‌و ناوچانه‌ی كه‌ سروشتێكی جیاوازییان هه‌یه‌ به‌ ...

زیاتر »

به‌ ده‌رمانێك خه‌و بینین كۆنترۆڵ ده‌كرێت

هه‌ریه‌ك له‌توێژه‌ره‌وانی زانكۆی(Wisconsin-Madison)و په‌یمانگای (Lucidity) له‌ هاوای بۆیان ئاشكرا بوو ئه‌و ده‌رمانه‌ی له‌ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیی زهایمه‌ردا به‌كار دێت، ده‌توانێت خه‌ون بینینی مرۆڤیش كۆنترۆڵ بكات. ئه‌و توێژه‌ره‌وانه‌ بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌رمانی (galantamine) به‌كارده‌هێنن خه‌و بینینه‌كانیان ڕونتر بووه‌، ئه‌وه‌ی كاتێك ڕووده‌دات كه‌ مرۆڤ هه‌ست به‌ ئاگایی زیاتر ده‌كات له‌ كاتی نوستنیدا، ئه‌مه‌ش ڕێگه‌ به‌ كه‌سه‌كان ده‌دات كه‌ باشتر خه‌وه‌كه‌یان بیر بێته‌وه‌ ...

زیاتر »

چه‌ند زانیارییه‌كی نوێ له‌ باره‌ی چه‌په‌وانه‌كانه‌وه‌

كاركردن به‌ده‌ستی ڕاست یان چه‌پ له‌دێر زه‌مانه‌وه‌ جێگه‌ی مشتومڕی مرۆڤ بووه‌ و له‌ هه‌موو كاتێكدا جێگه‌ی قسه‌ و باس بووه‌ و نه‌ریت و ئاین و زانست قسه‌ی جیاوازییان له‌سه‌ر كردووه‌. دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین كێشه‌ی زانستیی و نه‌ریتی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ دروست بوو كه‌ به‌ده‌ستی چه‌پ كاره‌كانیان ده‌كه‌ن و له‌ ناو كۆمه‌ڵدا به‌ (چه‌په‌وانه‌كان) ناسراون و هه‌ندێك له‌و كێشانه‌ چوونه‌ به‌رده‌م ...

زیاتر »

بۆیه‌ی نینۆك قه‌ڵه‌وت ده‌كات!

بونی مادده‌ی (tphp) له‌ بۆیه‌ی نینۆكدا هۆكاره‌ بۆ زیان گه‌یاندن به‌ ته‌ندروستی له‌ش و تێكدانی هۆرمۆنه‌كان به‌ تایبه‌ت ئه‌و هۆرمۆنانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ هه‌ستی خواردن و كه‌ڵه‌كه‌بوونی چه‌ورییه‌وه‌ هه‌یه‌. پزیشكان رێنمایی ژنان ده‌كه‌ن له‌ كاتی به‌كارهێنانی بۆیه‌ی نینیۆك دا هه‌وڵبده‌ن بۆیه‌كه‌ نه‌چێته‌ سه‌ر پێستی ده‌ست و شوێنه‌كانی تر، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێكی خۆپارێزی له‌ زیانه‌كانی به‌كارهێنانی بۆیه‌ی نینۆك.

زیاتر »

هه‌ڵگرتنی نان له‌ به‌فرگردا مه‌ترسیداره‌!

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی نوێ هه‌ڵگرتنی نان له‌ ناو به‌فرگردا زیانی هه‌یه‌، چونكه‌ مادده‌ی «دیوكسین» دروست ده‌كات كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی شێرپه‌نجه‌یه‌ و كار له‌ خوێنی له‌شی مرۆڤ ده‌كات و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ به‌تێپه‌رینی كات كێشه‌ی ته‌ندروستیت بۆ دروست ده‌كات.

زیاتر »

پیاوان ئاگاداربن

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌و میوانه‌ی ده‌رمانی دژه‌ مێرووله‌یان پێدا كراوه‌ ئه‌گه‌ری نه‌زۆكی به‌ رێژه‌ی 49% له‌ پیاواندا زیاد ده‌كه‌ن. به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌ش بیبه‌ر، سپێناغ، شلیك، سێو و هه‌رمێ له‌و میوانه‌ن كه‌ زۆرترین ده‌رمانی دژه‌ مێروویان پێوه‌ ده‌كرێت و پێویسته‌ پیاوان له‌ خواردنیدا ئاگاداری خۆیان بن. توێژینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ پیاوان به‌ته‌واوه‌تی له‌ خواردنی میوه‌ دووربكه‌ونه‌وه،‌ به‌ڵام پێویسته‌ ...

زیاتر »

چاره‌سه‌رێك بۆ نه‌خۆشییه‌كانی پیریی

ده‌ره‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانكۆی(Exeter) ئاشكرای كردووه‌، ده‌توانرێت خۆپارێزی بكرێت له‌نه‌خۆشییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ پیریی، له‌وانه‌ش هه‌ندێك جۆری شێرپه‌نجه‌ و خه‌ڵه‌فان، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی خانه‌كان ده‌بێت له‌ تاقیگه‌دا. هه‌رچه‌نده‌ هۆكاری ته‌واوی پیر بوون نادیاره‌، به‌ڵام توێژینه‌وه‌كانی پێشوو ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ خانه‌كان ده‌گه‌نه‌ قۆناغی مردنه‌وه‌ كاتێك توانای كاراكردن‌و وه‌ستاندنی جینه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دروست له‌ ده‌ستده‌ده‌ن. توێژه‌ره‌وه‌كانی ئه‌و زانكۆیه‌ ده‌ڵێن» بڕێكی كه‌می (گۆگردید هایدرۆجینی ...

زیاتر »

گه‌له‌ئه‌ستێره‌یه‌كی نامۆ ،زانایانی سه‌رسامكردووه‌

گه‌له‌ئه‌ستێره‌یه‌كی بچووكی نامۆ كه‌ به‌ ده‌وری گه‌له‌ئه‌ستێره‌ی (ڕێگه‌ی كاكێشان)دا ده‌سووڕێته‌وه‌ زانایانی سه‌رسامكردووه‌. گه‌له‌ئه‌ستێره‌ی ناسراو به‌ (Segue-1) یه‌كێكه‌ له‌ بچووكترین‌و كزترین گه‌له‌ئه‌ستێره‌كانی سه‌ر به‌ گه‌له‌ئه‌ستێره‌ی ڕێگه‌ی كاكێشان و ماوه‌یه‌كی زۆره‌ زانایان سه‌ریانسوڕماوه‌ له‌نامۆیی سه‌رچاوه‌ی پێكهاتنی ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی كه‌ گه‌له‌ئه‌ستێره‌كه‌یان دروستكردووه‌ . به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌نه‌ ئاسمانییه‌كان (Segue-1) هه‌ر (60) ملیۆن ساڵ جارێك به‌ده‌وری گه‌له‌ئه‌ستێره‌ی ڕێگه‌ی كاكێشاندا ده‌سوڕێته‌وه‌، تا ئێستاش زانایان له‌و بڕوایه‌دان ...

زیاتر »

ئاوی ژێر زه‌وی ناوچه‌كه‌مان له‌ مه‌ترسیدایه‌

ئا: هێدی جه‌مال عه‌بدوڵا – هۆلاند ئاوی ژێر زه‌ویی گرنگیی زۆری هه‌یه‌ بۆ وڵاتان و به‌تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ ڕێژه‌ی باران بارانیان كه‌مه‌‌و زیاتر بۆ كشتوكاڵ و ئاودێریی سودی لێده‌بینن. ئاوی ژێر زه‌وی وه‌ك ئه‌و پاره‌یه‌یه‌ كه‌ له‌ گیرفانی مرۆڤدایه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر لێی خه‌رج بكات و هیچ نه‌چێته‌وه‌ جێگه‌ی ئه‌وا له‌ كۆتاییدا مرۆڤه‌كه‌ بێ پاره‌ و مایه‌ پوچ ده‌بن. ...

زیاتر »

هه‌موو شتێك له‌ باره‌ی مردنه‌وه‌!

د. زاهیر سۆران* بەشی پێنجەم و کۆتایی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی فراوان و گرنگی ئه‌وروپی كه‌ ١٨ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌وروپی و ئه‌مریكی به‌شداری تێدا كردووه‌ پرۆفیسۆرو پزیشكی به‌شی بوژانه‌وه‌ی ئینگلیزی (سام پارنیه‌) كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی Stony Brook university, NewYourk كاریده‌كردو سه‌رپه‌رشتی توێژینه‌وه‌كه‌ی كردووه‌ كه‌ له‌ ژێر ناوی (AWARE) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، توێژینه‌وه‌كان ده‌ڵێن كه‌ مردووه‌كان: ١ . ڕۆناكییان بینیوه‌. ٢ . به‌ تونێلێكدا ڕۆشتوون، هه‌ندێكیان ...

زیاتر »