ئەدەب – سێبەر و سایە – پەڕە 36 – knwe.org
سەرەکی » ئەدەب – سێبەر و سایە (پەڕە 36)

ئەدەب – سێبەر و سایە

له‌ شیعری هه‌ردوو شاعیر (ڕه‌فیق سابیر و جه‌وهه‌ر جه‌لال)دا

بوار نووره‌دین نامه‌ هه‌ر له‌ سه‌رده‌می داهاتنی نووسینه‌وه‌، هۆكارێكی گرنگی په‌یوه‌ندییه‌كان، گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا، كاروباری سیاسی و ئابووری، هه‌روه‌ها ئامرازێكی تایبه‌تی په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستیی دڵدارانیش بووه‌. به‌شێكی زۆری شاعیران، تێكسته‌كانیان نامه‌ی شیعری بوون و له‌به‌ر نه‌بوونی هۆكاری په‌یوه‌ندی و نه‌گه‌یشتنی نامه‌كان به‌ مه‌عشووقه‌كانیان، ته‌نها وه‌ك تێكستێكی شیعری ماونه‌ته‌وه‌ و زۆر به‌ كه‌می وه‌ك نامه‌ش ئه‌ژماركراون، بێگومان زۆربه‌شیان به‌ بێ ئاكامی ماونه‌ته‌وه‌ و ...

زیاتر »

(نیگایه‌ك پڕ له‌ گرفتاری) فاروق هۆمه‌ر دا

«گه‌وره‌ترین مه‌سه‌له‌ كه‌ جێگای بایه‌خم بوو، تێكشكاندنی ئه‌و سنوورانه‌یه‌ كه‌ جیاوازی فه‌راهه‌مده‌كات له‌ نیوان ئه‌وه‌ی له‌ ڕاسته‌قینه‌ ده‌چێت، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ فانتازیا ده‌چێت «گابڕێل گاریسیا ماركیز عه‌لی شێخ عومه‌ر به‌شی‌ دووه‌م هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ چیرۆكنووس له‌ رێگای حیكایه‌تخوانه‌وه‌، به‌ رسته‌یه‌كی كورت ده‌مانخاته‌ به‌رده‌م دوڕیانێك، ڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌ به‌ هاوكێشه‌یه‌ك ده‌كات، رۆژێكی جیاواز ده‌كاته‌ ده‌رچه‌، هه‌ر له‌ ترازاندنی ده‌رگای حه‌وشه‌ی ماڵێكه‌وه‌ ...

زیاتر »

منداڵانی باخچه‌ و هۆنراوه‌

عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی به‌شی‌ یه‌كه‌م ده‌مێكه‌ وه‌ك نوسه‌رێك له‌ بواری ئه‌ده‌بی منداڵاندا و مامۆستا و خه‌مخۆرێكی په‌روه‌رده‌یی ئه‌و دنیا جوان و بێگه‌رده‌ی منداڵ،له‌هه‌وڵدام تا به‌ چه‌پكێك هۆنراوه‌ی تایبه‌ت بۆ قۆناغی (باخچه‌ی منداڵان) ئاماده‌بكه‌م و وه‌ك دیارییه‌ك له‌ شێوه‌ی كتێبێكدا پێشكه‌شیان بكه‌م.پێشتر چه‌ندین هۆنراوه‌ی تایبه‌تمان بۆ نوسیبوون و هه‌ندێكیان له‌ گۆڤاره‌ تایبه‌ته‌كانی منداڵان و هه‌ندێكیشیان له‌و كتێب و نامێلكانه‌ی كه‌ بۆ ...

زیاتر »

نه‌سرین ئه‌حمۆ: چی له‌ ژن جوانتره‌ تا من وێنه‌ی بكێشم؟

نه‌سرین ئه‌حمۆ هونه‌رمه‌ندێكی‌ شێوه‌كاری‌ رۆژئاوای‌ كوردستانه‌، ساڵانێكه‌ له‌و بواره‌دا كار ده‌كات و چه‌ندین چالاكی‌ له‌ رۆژئاوا و له‌ ئه‌ڵمانیا هه‌بووه‌، وه‌كو شێوه‌كارێك به‌رهه‌مه‌كانی‌ گوزارشتن له‌ ژیانی‌ كورد له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان، گوزارشتن له‌ ژیانی‌ گه‌لی‌ كورد و له‌ تێكۆشانی‌ ژنانی‌ كورد له‌و به‌شه‌ی‌ كوردستان، هونه‌رمه‌ند نه‌سرین ئه‌حمۆ له‌م دیداره‌دا سه‌باره‌ت به‌ كاری‌ هونه‌ری‌ خۆی‌ و هونه‌ر له‌ رۆژئاوای كوردستان بۆمان داوه‌. ...

زیاتر »

كاریگه‌ریی ره‌مزیی ده‌رگاكه‌

فریبا وفی له‌ فارسییه‌وه‌: محه‌مه‌د كه‌ریم به‌یانی زوو له‌ پلیكانه‌كه‌وه‌ ده‌نگی پێی ئه‌وم هاته‌گوێ. دیواری شوقه‌كه‌مان ته‌نكه‌. له‌م دیوه‌وه‌ ده‌توانی ده‌نگی پێی ژن و پیاو و مناڵه‌كانی ته‌لاره‌كه‌ ببیستی. جه‌نابی موسه‌وی كه‌ دێته‌وه‌ بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی، ده‌ڵێی دێت بۆ ماڵی ئێمه‌. سه‌ره‌تا كه‌ هاتبووینه‌ ئێره‌ ده‌نگی هه‌ر پێیه‌ك ده‌هات به‌ره‌و لای ده‌رگاكه‌ ده‌چووم. چه‌ند جارێكیش ده‌رگام بۆ جه‌نابی موسه‌وی كرده‌وه‌، ...

زیاتر »

شێوازه‌كانی گێڕانه‌وه‌ و ته‌كنیكی چیرۆك و رۆمان

ئارام كاكه‌ی فه‌لاح ئازیزان! ئه‌مه‌ ڕای منه‌ له‌باره‌ی ته‌كنیك و شێوازی گێڕانه‌وه‌، له‌ ته‌وه‌ری چیرۆكی كوردی و كێشه‌كانی به‌ پرسیاری كاكه‌ شاخه‌وان سدیق و وه‌ڵامی من. هیوادارم به‌دڵتان بێت. پرسیار: زۆر جار باس له‌وه‌ ده‌كرێت، نووسه‌ری چیرۆكی كوردی زیاتر بابه‌ت و ناوه‌ڕۆكی تێكسته‌كه‌ی بۆ گرنگه‌ تا ته‌كنیك و كه‌متر به‌لای ته‌كنیكی نوێ و دۆزینه‌وه‌ی شێوازی جیای گێڕانه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێ، تا چه‌ند ...

زیاتر »

له‌ ته‌نیشت سێبه‌ره‌كه‌مه‌وه‌ پیاسه‌ ده‌كه‌م

هێمن به‌رزنجی كه‌مێك ده‌ست به‌ دڵمه‌وه‌ ده‌گرم ئه‌وه‌نده‌، نایخه‌مه‌ به‌ر رێژنه‌ی مه‌راق ئه‌وه‌نده‌، نایده‌مه‌ به‌ر شه‌پۆلی خه‌م و نایسپێرم به‌ ته‌نیایی. ئه‌وه‌نده‌.. پڕی ناكه‌م له‌ قه‌ره‌باڵغی و نایكه‌م به‌ ته‌والێت بۆ سیاسییه‌كان و سیخناخی ناكه‌م به‌ وه‌همی نووسه‌ره‌كان ده‌زانم رۆژێك ده‌ماره‌كانی ده‌پچرێن و زرم له‌ سنگمدا ده‌ته‌قێته‌وه‌. ئه‌توانم به‌ بازێك بگه‌مه‌ ئه‌وسه‌ری دونیا بڕۆمه‌ سه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌ك به‌ خۆحه‌وادانێك له‌گه‌ڵ ماسییه‌كدا ...

زیاتر »

رۆمانی تواوە-ی عەباسی مەعروفی

سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی هه‌ركاتێك ڕۆمانێك ده‌خوێنمه‌وه‌ كه‌ باسی زیندان و فه‌زای زیندان و دۆخی سایكۆلۆژی مرۆڤ له‌ زیندان بكات، یه‌ك ڕاست قسه‌یه‌كی محه‌مه‌د ماغوت-ی شاعیری سووریم بیردێته‌وه‌ كه‌ له‌ دیمانه‌یه‌كیكدا ده‌ڵێ:( له‌ زیندان هه‌ستم كرد شتێك له‌ ناخم شكا.) ئیدی دوای ئه‌وه‌ و تا ده‌شمرم هه‌ست به‌وشكانه‌ ده‌كه‌م، گه‌رچی ناشزانم چیبوو شكا. ئه‌مه‌ وه‌ك ده‌ربڕێنێك بۆ كه‌شی زیندان، كه‌ مرۆڤ ...

زیاتر »

ئه‌لیف شه‌فه‌ق:خه‌ڵكی زۆر له‌ گۆڕان ده‌ترسن

گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌لیف شه‌فه‌قدا ئه‌وه‌ نیشان ده‌دات بۆچی ئه‌وه‌نده‌ ستایشیان كردووه‌. شه‌فه‌ق ئه‌وه‌نده‌ پڕ جۆش و خرۆش و ره‌وانبێژه‌ كه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ی كار له‌وانی تریش ده‌كات، هه‌ر به‌ڕاستی ده‌یه‌وێ به‌ نووسینه‌كانی دنیا بگۆڕێت. وێڕای ئه‌وه‌ش، ئه‌لیف هاووڵاتییه‌كه‌ جیهان نیشتمانێتی. به‌ ژیانی له‌ شاره‌ قه‌ره‌باڵغه‌كانی وڵاته‌ جۆراو جۆره‌كاندا، گه‌یشتۆته‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی بۆ گه‌یشتن به‌ به‌خته‌وه‌ریی ده‌وڵه‌تان و میلله‌تان و خه‌ڵك ده‌بێ ...

زیاتر »

حیكایه‌تی من و خانمی كتێب

سه‌باح ڕه‌نجده‌ر هه‌ر ڕووداوێك، كه‌ ماوه‌یه‌كی به‌سه‌ردا ده‌چێت. ده‌بێته‌ یادگاری، یادگاریش مرۆڤ به‌ ڕوونی ده‌بینێت. له‌ ماڵه‌كه‌ماندا په‌نجه‌ره‌یه‌كی گه‌وره‌ی داری به‌ هێڵه‌ك داپۆشراو هه‌بوو، به‌ ته‌نیشتییه‌وه‌ ده‌لاقه‌یه‌كی لاكێشه‌یی نیمچه‌ گه‌وره‌ی تێدا بوو، به‌ په‌رده‌یه‌كی سپی داپۆشرابوو، په‌رده‌كه‌ش به‌ ده‌زووی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ وێنه‌ی مانگ و چیا و مامز و كه‌وی لێ نه‌خشابوو. ئه‌م ده‌لاقه‌یه‌ تایبه‌ت بوو به‌ كاكم خالید. ته‌واو قووڵایی ...

زیاتر »