سەرەکی » مانشێت

مانشێت

ئـەدگار

دووتوێی ئەدگار سەکۆیەکی ئازادی کوردستانی نوێیە و هەفتانە دەردەچێت بۆ خوێندنەوەی دووتوێکە بە پی دی ئێف کلیک لەم لینکە بکە

زیاتر »

״سەرخستنی پرۆسەی دانوستاندن و گەیشتن بە رێكەوتن״

راگەیاندنی هاوبەشی وەفدی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە درێژەی كۆبوونەوەكانی هەردوو وەفدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان. (ئەمڕۆ) 24/3/2019، لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوولا ئەنجام درا. هەروەكو لە كۆبوونەوەی رابردوو رامانگەیاندبوو كە دەستمان بە گفتوگۆی جدی و بەرهەمدار كردووە لە چوارچێوەی رێكەوتنی سیاسی كە لە نێوان هەردوولا ئیمزاكراوە، (ئەمڕۆش) ...

زیاتر »

سەركەوتن بەسەر داعشدا شانازییەكی گەورەیە بۆ كورد

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، سەركەوتنەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات‌و هاوپەیمانان بەسەر داعشدا بەشانازییەكی گەورە بۆ گەلی كورد وەسف دەكات‌و دووپاتیدەكاتەوە كە شەڕڤانان‌و پێشمەرگە بەئیرادەی بەهێزیان توانییان شكست بە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، بهێنن. ئەمەش دەقی پەیامەكەیە: چ شانازییەكی گەورەیە كە گەورەترین رێكخراوی تیرۆریستیی جیهان، لەسەر دەستی كورد و هاوپەیمانەكانی كۆتایی پێهێنرا. داعش لەساڵی 2014دا كاتێك دەركەوت و لە ماوەیەكی كورتدا ...

زیاتر »

״ئەمڕۆ یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە״

بڕیارە ئەمڕۆ 24/3/2019، وەفدی دانوستانكاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ‌و پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر كۆببنەوە و تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەش «دانوستان و گفتوگۆكردنە لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان». لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە کوردستانی نوێ-ی راگەیاند: ئەمڕۆ وەفدی دانوستانكاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ‌و پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر پرسی پێكهێنانی کابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە. ئەمەش ...

زیاتر »

سه‌رۆك كۆمار: ئه‌و كه‌سانه‌ی لێپرسراوبوون له‌ رووداوه‌كه‌ی موسڵ، رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه‌

رووداوی ژێرئاوكه‌وتنی كه‌ڵه‌كه‌كه‌ی موسڵ هەمووانی خەمبار کردو دوای رووداوه‌كه‌ش، حکومەتی عیراق ماوەی سێ رۆژ ماته‌مینی گشتیی له‌عیراق راگەیاند. ئاگاداری به‌دواداچوونه‌كان بن هەروەها د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆك كۆمار‌و محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گه‌یشتنه‌ موسڵ‌و خه‌ڵكی شاره‌كه‌ش داوایان له‌ سه‌رۆك كۆمار كرد، راسته‌وخۆ به‌شداربێت له‌ بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵییه‌كانی شاره‌كه‌. له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیشدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح روونیكرده‌وه‌: سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ...

زیاتر »

یادی 33 ساڵەی داستانی هێرشكردنە سەر پارێزگاری هەولێر

ئاوات كۆكەیی مێژووی بەرەنگاری و مێژووی پڕشانازیی پارێزگاریی لە خاك و گەلی كوردستان ئەوكاتە بەرجەستە دەبێت كە بەڵگەو زانیارییەكان دەدوێن. ئەوكاتەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كوڕانی خۆی وا راهێنابوو لە هەركات و جێگەیەك پێویست بكات ئەوا ئەوان لەوێ ئامادەییان هەبێت. ئەڵبەت چالاكی و داستانەكانی یەكێتی و شۆڕشی نوێ هێندە زۆرن، هێندە قارەمانانەن، ئەستەمە ریزبەندی و پاش و پێشیان بكرێت، چونكە هەمووی ...

زیاتر »

ئێزگه‌كه‌ له‌ ساڵی 1979 چۆن دامه‌زرا؟

ئاماده‌كردنی :- كاروان ئه‌حمه‌د هه‌ڵه‌بجه‌یی، فه‌یسه‌ل محه‌مه‌د، هیوا كازم نامه‌یه‌كی مێژوویی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال ده‌قی نامه‌یه‌كی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال له‌ ساڵی 1983، كه‌ بۆ هه‌ڤاڵ عومه‌ر شێخ موسی، ناردوه‌ بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، ئه‌م نامه‌یه‌ ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یە كه‌ هه‌ڤاڵ مام جه‌لال هه‌میشه‌ هاوكار و پاڵپیشت و پیشتوانی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان بووه‌. ١٤/١/١٩٨٣ مەزرێ براگیان کاک ...

زیاتر »

دانوستان بەردەوام دەبێت

راپۆرتی، هەڵكەوت زەنگەنە دانوستان و گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت. بەپێی زانیارییەكانی كوردستانی نوێ، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ‌و پارتی دیموكراتی كوردستان، وەفدی دانوستانكاریان پێكهێناوە و بڕیارە بەم نزیكانە وەفدی دانوستانكاری هەردوولا كۆببنەوە و تەوەری سەرەكیش گفتوگۆكردنە لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان. بۆ ئەو مەبەستەش یەكێتی تەئكید لە «شەراكەت و هاوبەشی راستەقینە» دەكاتەوە. ״گفتوگۆیەكی ...

زیاتر »

حكومەتی نیوزلەندا یاسای هەڵگرتنی چەك توند دەكات

ئامادەكردنی: دیاری سابیر دوو هێرشە چەكدارییەكەی رۆژی هەینی رابردووی سەر دوو مزگەوتی شاری كرایست چێرشی نیوزلەندا، كە بووە هۆی كوژرانی 49 كەس‌و برینداربوونی دەیان كەسی دیكە. لەگەڵ ناوو ناوبانگی ئەو وڵاتە یەكناگرێتەوە، چونكە نیوزلەندا بە وڵاتێكی ئارام‌و سەقامگیر ناسراوە‌و تەنانەت زۆرێك لە كارمەندانی پۆلیسی ئەو وڵاتە چەك هەڵناگرن، لەگەڵ ئەوەی هەموو كەسێكی سەروو تەمەن 16 ساڵ دەتوانێت بەئاسانی چەكی تایبەت ...

زیاتر »

منداڵێكی دیكەی ونبووی هەڵەبجە دۆزرایەوە

ئا: زانیار ئیبراهیم – هەورامان منداڵێكی ونبوی هەڵەبجە دوای 31 ساڵ دابڕان گەڕایەوە زێدی خۆی‌و لەلایەن بەرپرسانی پارێزگای هەڵەبجەو كەسوكاری و هاووڵاتییانەوە پێشوازی لێكرا. خەلیل دوای هاتنەوەی بۆ هەڵەبجە یەكەم شوێن سەردانی كرد گۆڕی باوكی بوو، ئەو لە وڵاتی ئێران ناوی محەمەد ئەمینەو لە هەرێمی كوردستانیش خەلیل ساڵح. چۆن كوڕەكەی ون كرد؟ دایكی خلیل، كە ناوی مەلحە محەمەدە چیرۆكی ونبونی ...

زیاتر »