مانشێت – پەڕە 30 – knwe.org
سەرەکی » مانشێت (پەڕە 30)

مانشێت

مانوهان سینگ

مانوهان سینگ لەساڵی 2004 دا بە سەرۆك وەزیرانی هندستان دیاریكرا كە یەكەمین سەرۆك وەزیرانی سیخییە لەهندستان.سیخیش ئەو كەسەیە كە باوەڕی بە ئاینی سیخی هەیە كە پێنجەم گەورە ئاینی رێكخراوە لەجیهاندا كە لەسەدا دووی دانیشتووانی هندستان پێكدەهێنن. سیخی لەزمانی سانسكریتییەوە هاتووە كەزمانێكی كۆنەو بەمانای پاشكۆ دێت. مانوهان سینگ ئەندامی حزبی كۆنگرێسی نیشتمانی هندستانە كە حزبێكی گەورەیە. مانوهان سینگ یەكێك لە گرنگترین ...

زیاتر »

رێكەوتنی ئۆسلۆ

لە رۆژی 14/9/1993 دا و لە كۆشكی سپی، سێ سەرۆكی ئەمریكی، جیمی كارتەر و جۆرج بوش و بیل كلنتۆن كۆبوونەوە بۆ گێڕانی ئاهەنگ بە بۆنەی رێكەوتنێكی مێژوویی كە بووە مایەی شكاندنی بەستەڵەكی سیاس لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا. لە دوای كۆتایی جەنگی دووەمی جیهانەوە، فەلەستینییەكان و ئیسرائیلییەكان چەندین شەڕیان كردووە، بەڵام ئێستا لەژێر سەرپەرشتی ئەمریكادا یەكەمین هەنگاوەكانی بەرەو سازان دەنێن. ئەمەش ئەوە ...

زیاتر »

چیرۆكی ئه‌م تابلۆیه‌

ناوی تابلۆ: كه‌شتی نوح (135 × 185 سم) كانڤاس به‌سه‌رهاته‌كه‌: میر لیوا عومه‌‌ر عه‌لی له‌ ساڵی 1954 ــ 1957 جێگره‌وه‌ی موته‌سه‌ریفی سلێمانی ده‌بێت . نه‌جمه‌دین مه‌لا، دوكانێكی هه‌بوو تیایا ده‌ژیاو كردبووی به‌ قوتابخانه‌ بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ كار و ته‌مه‌نیان ده‌رفه‌تی خوێندنی نه‌ده‌دان ، ناوی نابوو (كه‌شتی نووح ). ڕۆژێك عومه‌ر عه‌لی ده‌چێت بۆ گه‌ڕان به‌ ناو شاردا ، ده‌گاته‌ ئاست ...

زیاتر »

زه‌مین له‌رزه‌و زه‌مین زوڵمه‌

ئه‌ی بوومه‌ له‌رزه‌ به‌م نه‌وع‌و ته‌رزه‌ وادووباره‌ بێ ده‌بێ به‌عاده‌ت وه‌ك نوێژو رۆژوو ته‌وقیتی فه‌رزه‌ *** خه‌ڵكی بێزاره‌، بێ كاره‌بایه‌، حه‌قداری مووچه‌ی پارو پێراره‌. تا بیناقاقای نوقمی خه‌فه‌ته‌‌و دوا پله‌ی قه‌رزه‌. یاخوا به‌خێربێی: كاك بوومه‌له‌رزه‌. *** ناشكوری نه‌بێ، به‌م به‌ش‌و پشكه‌ له‌ ئیمانداری وره‌مان به‌رزه‌ یاخوا به‌دووربین، له‌م بوومه‌له‌رزه‌ جوگرافیای كورده‌، ئاوای هێناوه‌. له‌ملا دابه‌شبوون، داگیركارییه‌ له‌ولاش سروشته‌، ده‌ردی كارییه‌ ...

زیاتر »

یۆری گاگارین

لە بەرەبەیانی رۆژی 12/4/1961 دا، یۆری گاگارینی رائیدی فەزا ماڵئاوایی لەژنەكەی و منداڵەكەی كرد و لە ئەركێكی بوێرانەدا بەشداری كرد كە خۆی لەخۆیدا سەركەوتنێكی تەكنەلۆژی بوو. بۆ ماوەی چەند رۆژێك لە مۆسكۆ دەوترا سەرقاڵی كاركردنی لێبڕاوانەن بۆ كارێكی سەرنج راكێش. ئێستاش ئەو فڕۆكەوانە تەمەن 27 ساڵە خەریكی جێبەجێكردنی ئەو كارە سەرنج راكێشەیە. گاگارین بووە یەكەمین مرۆڤ كە بەرەو فەزا بەڕێبكەوێت. ...

زیاتر »

سه‌رما‌و پژمینه‌

سه‌رما كارایه‌ له‌ دڵ‌و جه‌سته‌ تا مۆخی گیان‌و ئێسقانی به‌سته‌ بێژی سه‌رمایه‌ لێت عاجز ده‌بن تابوری پێنجه‌‌و حه‌شدی له‌پشته‌ درۆ بكه‌ی، بێژی، هیچ عه‌یبی نییه‌ ده‌ڵێت وه‌ته‌نچی، هاوڵاتی قشته‌. **** كاره‌با نییه‌، وه‌زیری نینه‌ نه‌وت فڕیووه‌، سیعر‌و لیتره‌كه‌ی وه‌زیره‌كه‌ی ره‌فت بێ (وزه‌) ‌و تینه‌ فلاشه‌كه‌ی ون، ئه‌ی كوا جانتاكه‌ی؟ نوقمه‌ كه‌شتییه‌كه‌ی، دڵه‌كه‌ی پڕ قینه‌ سیخورمه‌ی لێ به‌ی یه‌قینه‌ن په‌سته‌ ره‌خنه‌ ...

زیاتر »

مام جه‌لال:یه‌كێتی ده‌بێت هه‌میشه‌ رێكخستنه‌كانی ‌و هێزی پێشمه‌رگه‌كه‌ی ‌و خۆی به‌گشتی نوێ بكاته‌وه‌

رۆژی 20/8/1996 له‌ رێوڕه‌سمی ده‌رچوواندنی خولی یه‌كه‌می كادراندا له‌قه‌ڵاچوالان، سه‌رۆكی نه‌مر مام جه‌لال گوتارێكی پێشكه‌ش به‌و كادره‌ پێشمه‌رگه‌ییانه‌ كرد كه‌ خولی رابه‌ر سیاسییان به‌ پله‌ی جیاجیا ته‌واوكردبوو، تێیدا ئاماژه‌ی به‌ پێویستیی هه‌میشه‌یی خۆ نوێكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی كرده‌وه‌ له‌ رووی رێكخراوه‌یی ‌و پێشمه‌رگه‌ییه‌وه‌و پێی راگه‌یاندن كه‌ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی ئێوه‌ له‌م خوله‌دا به‌ده‌ستتان هێناوه‌، نیوه‌ی كاره‌كه‌یه‌و نیوه‌كه‌ی دیكه‌ی ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ لێره‌ فێری ...

زیاتر »

بۆچی ئه‌و ئاماده‌ییه‌مان تێدا نییه‌؟

ئاوێر شه‌هید شاسوار ئێمە بۆچی لەسەر بنەمای مرۆڤ بوون ھەڵسوکەوت لەگەڵ خەڵک نەکەین، بۆچی ھەمیشە ڕەگەز و ئاین و ئایدۆلۆجیا و جوگرافیا و جوانی و بڕوانامه‌ و دەوڵەمەندی و هه‌ندێك ورده‌ وه‌سف و پێگه‌ بکەینە پێوەر بۆ هه‌ڵسوكه‌وتكردنمان له‌ته‌ك یه‌كتریدا؟ بۆچی ژنانی ڕۆمانی و ئۆکرانی و ڕوسیمان بەلاوە جوانە، بەڵام ناحه‌زانه‌ لە ژنانی سۆماڵی و سودانی نایجیری ده‌ڕوانین، بۆچی ڕێز ...

زیاتر »

دیوانی سێینە،لە ئەمنە سوورەکە دەبێت

سەعات 3ی پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 7/12/2017 ئەکادیمیای بەدرخان بۆ توێژینەوەی رۆژنامەوانیی‌و کەلتور بەهاوبەشی بەڕیوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیریی‌ و هونەری سلێمانی لە کۆفێ نێتی ئەمنەسوورەکە لەسلێمانی رێوڕەسمی راگەیاندنی کتێبی (دیوانی سێینە) کە لەنووسینی (ستران عەبدوڵڵا)یە بەڕێوەدەبات. ئەم کتێبە یەکێکی ترە لە بڵاوکراوەکانی ئەکادیمیای بەردخان.

زیاتر »

ساته‌وه‌خته‌كانی پارتیزانی له‌ گه‌رمیان

״نه‌سره‌وتن״ گێڕانه‌وه‌ی وێستگه‌یه‌كی گرنگ «نه‌سره‌وتن» گێڕانه‌وه‌ی وێستگه‌یه‌كی گرنگ و قۆناغێكی سه‌ختی خه‌باتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مانه‌ به‌ رابه‌رایه‌تیی هه‌ڤاڵی نه‌مرمان سه‌رۆك مام جه‌لال. «نه‌سره‌وتن» ورده‌كاریی رۆژانی سه‌ختی خه‌باتی پارتیزانی ژماره‌یه‌ك له‌ فه‌رمانده‌ و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌گێڕێته‌وه‌، «نه‌سره‌وتن» ده‌مانباته‌وه‌ بۆ ئه‌و رۆژانه‌ی كه‌ یه‌كێتییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كانی خه‌باتدا به‌ كردار و خوێنبه‌خشین و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سته‌مه‌ ...

زیاتر »