یەکەی ئابووری – knwe.org
سەرەکی » یەکەی ئابووری

یەکەی ئابووری

تاوسەندنی كێشەكانی هەرێم و بەغدا

ململانێ‌و ناكۆكیەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و عیراق لەسەر پرسی زێڕی رەشە (نەوت) كە ماوەی چەندین ساڵە بەبێ چارەسەر لەنێوان هەردوولا ماوەتەوە. بەغدا پێیوایە كە بەبێ گەڕانەوە بۆ ناوەند، حكومەتی هەرێم مافی ئیمزاكردنی گرێبەستی نییە لەگەڵ كۆمپانیا جیهانیەكان بەمەبەستی وەبەرهێنان لەسێكتەری نەوتدا، لە بەرامبەردا بەرپرسانی هەرێم شەڕی ئەوە دەكەن كە بەگوێرەی دەستووری عیراق ماف بەهەرێمەكان دراوە برەو بە سێكتەری نەوت بدەن‌و ...

زیاتر »

بەغدا 20 تریلیۆن دینار قەرزداری بانكی ناوەندییە

بانكی ناوەندیی عیراق رایگەیاندوە: قەرزو شایستە داراییەكانی لەسەر حكومەتی عیراق گەیشتۆتە (20) تریلیۆن دینارو ئەگەر لە بودجەی گشتی ئەمساڵیش هەر جۆرە زیادە بودجەیەك هەبێت پێویستە ئەو قەرزانەیان پێ‌ بدرێتەوە. لەوبارەیەوە، عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندیی عیراق رایگەیاندوە: كە تێڕوانینی ئەوان بۆ بارودۆخە جیاوازەكان پەیوەستە بە رەچاوكردنی دۆخی ئابووری‌و دارایی‌و بوونی نەختینەیی دراو لە وڵاتدا. وتیشی:»لەوباوەرەداین ئەگەر حكومەت بتوانێت بەشێوەیەكی نمونەییانە ...

زیاتر »

خۆپیشاندەران حكومەتەكەی عەبادی شپرزە دەكەن

خۆپیشاندان‌و ناڕەزایەتی دانیشتووانی باشووری عیراق تادێت فراوانترو توندتر دەبێت‌و بەشێك لەلایەنە شیعەكانیش داوای جێبەجێكردنی داواكاری خۆپیشاندەران دەكەن‌و فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عیراقیش ئاگاداركردنەوەی رادەی (جیم) ئاراستەی هێزە ئەمنیەكان دەكات. هاوكات سەرۆك كۆماری عیراق داوا لە خۆپیشاندەران دەكات، پابەندبن بەقانوون‌و دان بەخۆیاندا بگرن‌و زیان بەبیناو موڵك‌و ماڵی حكومەت‌و ئۆفیسی كۆمپانیاكانی نەوت نەگەیەنن. ئاو، كارەباو بێكاری بەپێی مێدیا عیراقیەكان، خۆپیشاندان‌و ناڕەزایەتیەكانی باشووری عیراق ...

زیاتر »

توانای بەرهەمهێنانی كارەبا زیاد دەكات

توانای بەرهەمهێنانی كارەبا لەرێگەی غازی سروشتی زیاد دەكرێت‌و بەڕێوەبەری گشتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمیش لەوبارەیەوە زانیاری ورد دەخاتەڕوو، راشیدەگەیەنێت: بۆئەوەی كوژاندنەوەی گشتی‌و پچڕانی ناوچەیی روونەدات، هەموو هەوڵەكانمان خستۆتەگەڕ. هاوكات تایبەت بە پرسی كارەبا لەهەرێم، بەڕێوەبەری‌ دابەشكردنی‌ كارەبای سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی‌ دواكەوتنی‌ پسوڵەی‌ كارەبا بۆ بەشداربووانی‌ دەدات‌و رایدەگەیەنێت، «ئێستا دەستكراوە بەدابەشكردنی‌ پسوڵەی‌ كارەبای‌ نیشتیمانی‌ بۆ هاووڵاتیان بەگوێرەی‌ ئەو بەرنامەیەی‌ دانراوە». روبەڕووی كوژاندنەوەی ...

زیاتر »

هەرێم ئاسانكاری تەواو بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی دەكات

گۆڤاری ناوداری ئەمەریكی فۆرین پۆلیسی بەمەبەستی ئامادەكردنی راپۆرتێك لەسەر رەوشی بازرگانی‌و وەبەرهێنان لەكوردستان، چاوپێكەوتنی لەگەڵ سەرۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی ئەنجامداوە، لەچاوپێكەوتنەكەدا سەرۆكی ژوور بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی دەڵێت: «‌حكومەتی هەرێم ئاسانكاری تەواو بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی دەكات». یاسای پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ سیروان محەمەد، سەرۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی سەبارەت بەڕەوشی بازرگانی‌و وەبەرهێنان لەكوردستان بەگۆڤاری فۆرین پۆلیسی راگەیاندوە، هەرێمی كوردستان لەڕووی ئاسایشەوە ...

زیاتر »

نرخی نەوت دەگاتە 250 دۆلار

پسپۆڕێكی ئابووری رایدەگەیەنێت، ئەگەر گەرووی هورمز بۆ ماوەی مانگێك یان دوو مانگ دابخرێت، نرخی بەرمیلێك نەوت دەگاتە 250 دۆلار. ڤلادیمێر رۆجانكۆڤسكی شرۆڤەكاری وەبەرهێنان لەبازاڕی جیهانی رایگەیاندوە، گەرووی هورمز بەشادەماری گواستنەوەی نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت‌‌و رۆژانە لەگەرووی هورمزەوە 14 كەشتی نەوتهەڵگر یاخود 17 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەكرێت، ئەگەر هەناردەكردنی نەوت لەم رێگەیەوە بوەستێت، بەهۆی كەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی خراوەڕووەوە، نرخی نەوت ...

زیاتر »

ترانزێتی‌ بازرگانی‌ لەمەرزی پەروێزخان دەستپێكرد

نوێنەری‌ حكومەتی‌ هەرێم لەتاران ئاشكرایدەكات، لەسەرەتای‌ ئەم هەفتەیەوە ترانزێتی‌ بازرگانی‌ لەمەرزی پەروێزخانەوە دەستپێكردۆتەوە، بەڕێوەبەری‌ مەرزەكەش رایدەگەیەنێت، «ئێمە چاوڕوانی‌ كۆمپانیاو بازرگانەكانین لەو سنورەوە دەست بەبازرگانیكردن بكەن»، دەشڵێت:»بۆ یەكەمجارە ترانزێتی‌ بازرگانی‌ لەو مەرزە ئەنجامدەدرێت». نازم دەباغ نوێنەری‌ حكومەتی‌ هەرێم لەتاران بەماڵپەڕی تۆری هەواڵی سلێمانی راگەیاند، «لەدوێنێ شەممەوە ترانزێتی‌ بازرگانی‌ لەمەرزی‌ پەروێزخانەوە تەواوبوە، ئەوەی‌ ماوەتەوە دەكەوێتە ئەستۆی‌ بازرگان‌و كۆمپانیاكان بۆ هاوردەكردنی‌ ئەو كەلوپەلانەی‌ ...

زیاتر »

جووتیاران بە کەمپاین دروێنەی نۆك دەكەن

لە سنووری قەزای سەیدسادق، جووتیاران دەستیان كردووە بە دروێنەكردنی بەرهەمی نۆك بە دەڕاسە، كە پێشتر تەنها بە دەست دەسكەنەی نۆكیان دەكردو بەرهەمەكانیان كۆدەكردەوە. بەشێوەی دەست كۆدەكرایەوە ئەمساڵ لەڕێگەی دەڕاسەیەكی تایبەتەوە كە گۆڕانكاری لە بێژنگەكانیدا كراوە، جووتیارانی گوندی ناوگردان‌و بێڕەشكە لە سنووری قەزای سەیدسادق دەستیان بە دروێنەكردنی بەرهەمی نۆك كردووە، ئەمەش بە وتەی خۆیان ئاسانكارییەكی زۆری بۆ كردوون. خەسرەو محەمەد، یەكێك ...

زیاتر »

عیراق دەتوانێت دیجلە لە وشكبوون بپارێزێت؟

سەرنشینانی پاسە بچوكەكەی خاڵە سەڵاح لە كاتی تێپەڕینیدا بەسەر پردی سەنەك (پردی رەشید) لەناوەڕاستی بەغدای پایتەخت، بەیەكجار پێكەوە ئاوڕدەدەنەوە بۆ دڵنیابوون لەئاستی ئاوی رووباری دیجلە. یەكێك لەسەرنشینان دەڵێت:«بەڕاستی ئاستەكەی زۆر نزمە».. یەكێكی تر وەڵام دەداتەوە:«شتێكی پێشبینیكراوە، چونكە دەیانەوێت رووبارەكە وشك بكەن‌و ژیان لەعیراق لەناوببەن». خاڵە سەڵاح یان سەڵاح جبوری (47 ساڵ) لەسەرەتای هەموو وەرزێكی گەرما‌و لەگەڵ دەستپێكی بەناوبانگترین مانگە گەرمەكان ...

زیاتر »

كار بۆ دابەزاندنی نرخی ئامێری پەخشی كەناڵە ناوخۆییەكان دەكرێت

كۆبوونەوەیەك لەنێوان سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن‌و چاپ لەوەزارەتی رۆشنبیری لەسەر پەخشی كەناڵە ناوخۆییەكان ئەنجامدراو سەرۆكی ئەنجومەنیش بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتیان چەند داوایەكی ئاراستەی وەزارەتی رۆشنبیری كرد. دوای كۆبوونەوەكە، ئازاد حەمەئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەنجومەنی پارێزگاكە بە بەشداری لیژنەی رۆشنبیری ئەنجومەن كۆبوونەوەیەكمان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن‌و چاپ لەوەزارەتی رۆشنبیری ئەنجامدا، كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە پەخشی ...

زیاتر »