كه‌شتی نوح – پەڕە 13 – knwe.org
سەرەکی » زانست » كه‌شتی نوح (پەڕە 13)

كه‌شتی نوح

توێژینه‌وه‌یه‌ك، ڤیتامین (B6) كاریگه‌ریی له‌سه‌ر خه‌و هه‌یه‌

زۆربه‌ی كه‌سه‌كان كاتێك له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن بیریان نامێنێت چ خه‌وێكیان بینیوه‌، به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستوه‌، ڤیتامین (B6) ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ بیرهاتنه‌وه‌ خه‌وه‌كان . ژماره‌یه‌ك لزانایانی زانكۆی(ئه‌دیلاید) له‌ ئوستورالیا گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ڕاستییه‌ی كه‌ ڤیتامین(B6)ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ بیرهاتنه‌وه‌ی خه‌وه‌كان‌و یارمه‌تیده‌ریش بێت بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر خه‌وی ناخۆش و هه‌ندێك نه‌خۆشیی ده‌رونیشدا. ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ له‌گۆڤاری (Perceptual and Motor Skills) (توانا ره‌فتاریی و ...

زیاتر »

سوودێكی‌ گرنگی‌ په‌ڵپینه‌

به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی «organicfacts» دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ سووده‌كانی خواردنی په‌ڵپینه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت، توێژینه‌وه‌ نوێكان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ كه‌ ڕووه‌كی په‌ڵپینه‌ زۆر به‌سووده‌ بۆ جه‌سته‌، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ ڕووه‌كه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆری له‌ ئۆمێگا سێی تێدایه‌، هه‌روه‌ها ڕێژه‌یه‌كی زۆری له‌ ماده‌ی ئاسن و كالیسیۆم تێدایه‌، كه‌ به‌سووده‌ بۆ ته‌ندروستی ئێسك و ددانه‌كان و ڕێگری ...

زیاتر »

نهێنی ئه‌و دانیشتووانه‌ی له‌ مێژوودا ونن

توێژه‌ره‌وان له‌ناوچه‌یه‌كی شوێنه‌واریی له‌سكۆتله‌ندا گه‌نجینه‌یه‌كیان ئاشكرا كردوه‌ كه‌ چه‌ندین پارچه‌ی شوێنه‌واریی تێدایه‌ و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هۆزی (بیكتس) كه‌ 1600 ساڵ پێش ئێستا ژیاون. له‌چوارچێوه‌ی یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی كنه‌ و پشكنیندا له‌ سكۆتله‌ندا، زانایانی شوێنه‌وارناسی زانكۆی (Aberdeen) به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر گۆردون نۆبیڵی سه‌رۆكی زانكۆكه‌، پرۆسه‌ی كنه‌ و پشكنین له‌ شوێنی ئه‌و قه‌ڵایه‌ ده‌ستی پێكرد كه‌ هۆزی (بیكتس)ه‌كانی تێدا ژیاوه‌ . ئه‌و قه‌ڵایه‌ش ...

زیاتر »

هه‌ساره‌یه‌كی شاردراوه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی خۆردا هه‌یه‌

زاناكان ده‌ڵێن»ئه‌و خولگه‌ سه‌یره‌ی شێوه‌كانی ناونراون( ته‌نه‌ جیاكان) و له‌ لێواری ڕێگه‌ی كاكێشاندایه‌، به‌هۆی هه‌ساره‌ی نۆیه‌مه‌وه‌یه‌. ماوه‌ی شه‌ش ساڵی ته‌واو زاناكان له‌ مشتومڕدا بوون بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ ده‌ره‌نجامێك سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ بلۆتۆ هه‌ساره‌ی نۆیه‌مه‌ یان نا، به‌ شێوه‌یه‌ك زۆر له‌ ناوه‌نده‌كانی زانستیی گه‌ردونیی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ڕه‌نگه‌ جیهانێكی ئاشكرا نه‌كراو له‌ لێواری ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌له‌ی خۆردا هه‌بێت . هه‌روه‌ها ...

زیاتر »

ناوچه‌یه‌كی نامۆ له‌ نزیك به‌رمۆدا دۆزرایه‌وه‌

ڕێكخراوێكی به‌ریتانیی پسپۆڕ له‌بواری كاری دۆزینه‌وه‌ له‌ ئۆقیانوسه‌كان ناوچه‌یه‌كی نه‌زانراوی له‌ نزیك سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا ئاشكرا كردووه‌ كه‌ به‌ ده‌یان جۆر زینده‌وه‌ری ده‌ریایی تێدایه‌ كه‌ تا ئێستا نه‌بینراون. ئه‌و ڕێكخراوه‌ كه‌ به‌ (Nekton) ناسراوه‌ به‌ هاوكاری زانایانی بواری ده‌ریاناسیی له‌زانكۆی ئۆكسفۆرد له‌ ناوچه‌ی شه‌به‌نگی نه‌زانراو و له‌ قوڵایی هه‌زار پێ له‌ ژێر ڕووی ئۆقیانوسه‌وه‌ و له‌ده‌وری به‌رمۆدا ئه‌و زینده‌وه‌رانه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌. به‌ ...

زیاتر »

هه‌لێك بۆ بوونی ژیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر

بۆ یه‌كه‌مینجار زانایان گازی هیلیۆم له‌به‌رگه‌ هه‌وای چه‌ند هه‌ساره‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆردا ده‌دۆزنه‌وه‌. تیمێكی نێوده‌وڵه‌تیی له‌زانكۆی ئیكسته‌ر، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد كه‌ گازیی هیلیۆم له‌ به‌رگه‌هه‌وای هه‌سای‌ره‌ی د.ه‌ره‌كیی (WASP-107b)دا هه‌یه‌ كه‌ نزیكه‌ی 200 ساڵیی تیشكیی له‌ زه‌وییه‌وه‌ دووره‌ و ده‌كه‌وێته‌ كۆمه‌ڵه‌ ئه‌ستێره‌ی فه‌ریكه‌وه‌. ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ش له‌ ڕێگه‌ی ته‌لسكۆبی هابله‌وه‌ بووه‌ و ته‌لسكۆبه‌كه‌ توانیوییه‌تی زۆر و زه‌وه‌ندیی هیلیۆم له‌ به‌رگه‌هه‌وای سه‌ره‌وه‌ی ...

زیاتر »

به‌ ته‌نها به‌ساڵاچوان تووشی خه‌ڵه‌فان نابن

هه‌رچه‌نده‌ به‌ساڵاچوان هه‌میشه‌ له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی خه‌ڵه‌فاندان، به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌یسه‌لمێنێت كه‌ ئه‌و مه‌ترسییه‌ هه‌ره‌شه‌ له‌كه‌سانی كه‌م ته‌مه‌نیش ده‌كات. توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی پزیشك و زانایانی كۆلیژی پزیشكیی زانكۆی (بۆستن) له‌ئه‌مریكا ده‌ریخستووه‌ ،جگه‌ له‌ كه‌سانی به‌ساڵاچوو كه‌سانێكیش كه‌ له‌ ته‌مه‌نی مامناوه‌ندییدان به‌ هۆی ململانێیه‌كانی ژیانه‌وه‌ تووشی خه‌ڵه‌فان ده‌بن. ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ بێوه‌ژنه‌كان و ئه‌وانه‌ی كه‌م خه‌ون و ئه‌وانه‌ی له‌ ته‌مه‌نی ...

زیاتر »

له‌ ناوچه‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاستدا هۆكارێك بۆ ئاشتی‌ دوو هۆكار بۆ جه‌نگ

نه‌وزادی‌ موهه‌ندیس به‌شی چوارەم •هه‌ندێك ئامار ده‌رباره‌ی‌ پشكی‌ ئاوی‌ هاوڵاتیان له‌ناوچه‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاستدا •له‌ساڵی‌ 1996دا پشكی‌ ئاوی‌ تاكی‌ عه‌ره‌بی‌ بریتی‌ بوه‌ له‌ 1027 مه‌ترسێجا،ئه‌مه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ 30% هاوڵاتیانی‌ عه‌ره‌بی‌ ئاوی‌ پاكیان بۆ خواردنه‌وه‌ ده‌ستناكه‌وێت ،له‌كاتێكدا پشكی‌ تاك له‌ جیهاندا له‌نێوان 7180-7500 مه‌ترسێجادایه‌ له‌ ساڵێكدا. •پشكی‌ هاوڵاتیانی‌ كیشوه‌ری‌ ئه‌فریقیا،پێنج ئه‌وه‌نده‌ی‌ پشكی‌ هاوڵاتیانی‌ عه‌ره‌به‌ كه‌ ڕێژه‌ی‌ 15% یه‌ و به‌ لیتریش ...

زیاتر »

له‌كۆنه‌وه‌ تا ئێستا هۆكاریك بۆچاره‌سه‌ر

كه‌شتی نوح- تانیا ئاواره‌ كه‌ڵه‌شاخ كرداری ده‌رهێنانی خوێنه‌ له‌ڕێگه‌ی چه‌ند شێوه‌ كوپێكه‌وه‌ له‌چه‌ند شوێنێكی دیاری كراوی جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌پێی شاره‌زایان دووجۆره‌ جۆری یه‌كه‌م كه‌ڵه‌شاخی وشك كه‌ ته‌نها كاسه‌ی خوێنه‌كه‌ له‌سه‌ر شوێنێكی پشت داده‌نرێت و ته‌نیا هه‌وای ناو كاسه‌كه‌ هه‌ڵده‌مژرێت و هیچ شوێنێكی پشت بریندار ناكرێت، به‌ڵام كه‌ڵه‌شاخی ته‌ڕ كوپی خوێن وه‌رگره‌كه‌ له‌سه‌ر شوێنێكی پشت داده‌نرێت و هه‌وای ناو كوپه‌كه‌ هه‌ڵده‌مژرێت ...

زیاتر »

هه‌سارۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو له‌ سیستمی خۆره‌كه‌ماندایه‌

زانایانی گه‌ردونناسیی هه‌سارۆكه‌یه‌كی نامۆیان ئاشكرا كردووه‌ له‌ سیستمی خۆره‌كه‌مان كه‌ مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تاكانی دروستبوونی ئه‌م سیستمه‌. ئه‌و هه‌سارۆكه‌یه‌ كه‌ ناوی (EW95)ی لێنراوه‌ ئێستا له‌ ناوچه‌ی پشتێنه‌ی كویپه‌ر و له‌ ده‌ره‌وه‌ی خولگه‌ی نیپتۆندایه‌ و نزیكه‌ی 4 ملیار كیلۆمه‌تر له‌ زه‌وییه‌وه‌ دووره‌. زاناكان له‌و بڕوایه‌دان ئه‌و ته‌نه‌ كه‌ درێژییه‌كه‌ی 300 كیلۆمه‌تره‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كاربۆن، ڕه‌نگه‌ له‌ پشتێنه‌ی هه‌سارۆكه‌كان له‌ نێوان مه‌ریخ ...

زیاتر »