مسته‌فا ساڵح كه‌ریم‌ – knwe.org
سەرەکی » وتار » مسته‌فا ساڵح كه‌ریم‌

مسته‌فا ساڵح كه‌ریم‌

كۆنگرەی سێیەمین و سەفەری پاریس

(95) * كاتی خۆی كە لە نیسانی 2006 دا سێیەمین میهرەجانی بەدرخانمان بەڕێزەوە بەڕێ‌ كرد، دكتۆر كەمال فوئادی ڕۆح سووكی مەجلیس خۆش هەزار ڕەحمەتی لێ‌ بێ‌ بەو سیفەتەی سەرپەرشتیی میهرەجانەكەی دەكرد، بە كاك حەمید ئەبوبەكری وت: وا ئێمە سێ‌ فیستڤاڵی جوان و ڕێك وپێكمان سەركەوتوانە لە سلێمانی و لە دهۆك و لە هەولێر ڕێك خست، پێم وایە ئیتر پێویست ناكات ...

زیاتر »

كۆنگرە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا

(94) * دەربارەی كۆبوونەوەكەی هەولێر كاك فەرهاد عەونی بە دڵتەنگییەوە لە لاپەڕە 626/ی بیرەوەریەكانیا نوسیویەتی: ((كۆبوونەوەكە بە ناكامی تەواو بوو، هەركەسە بۆ شوێنی خۆی گەڕایەوە)). دوای ڕێكەوتنمان لەسەر دواخستنی كۆنگرە، لە لاپەڕە 627 دا ڕۆژی 22/2 نوسیویەتی: ((لە یەزدانی گەورە دەپاڕێمەوە كە كوردستان سەلامەت بكات و هەموو لایەكمان دەرك بەوە بكەین كە كورد دوژمنی زۆرە)). * ئیدی لەو ڕۆژە بەدواوە ...

زیاتر »

ڕۆژانی پێش وادەی كۆنگرە

(93) هەفتەی پێشوو پاڵپشت بە بیروەریەكانی خۆم نوسیبووم ڕۆژی 16/2/2011 لەبەر ئەو بارودۆخەی پێش وەخت دەزانرا كە مانگرتن و خۆپشاندان دەبێ‌، بەحوكمی كارەكەم لە ڕاگەیاندن نەچووم بۆ ئەو كۆبوونەوەیەی كە لەو ڕۆژەدا لە هەولێر كراو كاك فەرهاد عەونی ئاماژەی بۆ كردوە. * ڕۆژی پێنج شەممە 17/شوباتی 2011 نوسیومە: ((ئەمڕۆ وەك چاوەڕوان دەكرا خۆپشاندان لە سلێمانی كرا، بەڵام بەداخەوە ئاقارەكەی گۆڕرا ...

زیاتر »

پێش كۆنگرەی سێ‌ چی ڕووی دا؟

(92) * وا بەنیاز بووین بەهەمان گوڕو تینی هەردوو كۆنگرەی پێشوومان لە مانگی دێسەمبەری ساڵی 2010 كۆنگرەی سێیەم ببەستین، بەڵام لەبەر تەواو نەكردنی ڕاپۆرتی گشتی و دارایی، كە ئەوەی دوەمیان پەیوەندیی بە پەیڕەوی بووجەوە هەبوو نەتوانرا لەكاتی خۆیدا كۆنگرە ببەسترێ‌، لەبەرئەوە ئەنجومەن بڕیاری دا بخرێتە ڕۆژانی 22 ـــ 24/ی شوباتی 2011 ، ئامادەكاریی باشی بۆ كرا، نوێنەران هەڵبژێرران، ڕاپۆرت بەتێرو ...

زیاتر »

بەرەو كۆنگرەی سێیەمی ڕۆژنامەنووسان

(91) وا بەتەما بووم لەم ئەڵقەیەدا باسی ئامادەكاریی بۆ بەستنی كۆنگرەی سێیەمی ڕۆژنامەنووسانی كوردستانتان بۆ بنووسم، بەڵام لەبەرئەوەی هاوڕێم كاك فەرهاد عەونی لە یاداشتەكانیدا بەوردی ئەو باسە دەگێڕێتەوە، وام بەباش زانی لێرەدا نوسینەكەی ئەوتان بیربخەمەوە كە لە لاپەڕە 624و 625 /ی {ڕۆژگارم وا تێپەڕیی ـــ بەرگی دوەم}دا نوسیویەتی ((ئەنجومەنی سەندیكا لە 29/7/2010 بڕیاری دا لە 22ـــ 24 / شوباتی 2011 ...

زیاتر »

كاروانی سەندیكاو ڕەنج و تەقەللای بەسوودیان

(90) ساڵانی نێوان ئەو سێ‌ كۆنگرەیەی لە 2003 و لە 2007 و لە 2011 گیرا بۆ ڕۆژنامەنووسان بەپیت بوو، ئەنجومەنی سەندیكاو لقەكانی و نوسینگەكانی و لیژنە سەرەكیەكانی بەردەوام لە چالاكی جۆراوجۆردا بوون، سەرەڕای بەشداری كردنی دەركەوتوو لەگشت چالاكیەكانی I.F.J لە هەولێرو بەغداو عەممان و قاهیرەو ئەنكەرەو برۆكسل، هەروەها دەورێكی باڵایان لە كۆنگرە نێو دەوڵەتیەكانا لە ئەسیناو لە مۆسكۆو لە گادیزی ...

زیاتر »

خه‌رمان به‌ره‌كه‌ت له‌ كاروانه‌ چل و سێ‌ ساڵیه‌كه‌ی‌ ی‌.ن.ك

سه‌ره‌تای‌ دامه‌زراندنی‌ (ی‌.ن.ك) به‌ته‌نیا بریتی‌ نیه‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌ چوار قۆڵیه‌ی‌ له‌ 22/5/1975 له‌كافێی‌ توڵه‌یته‌ڵه‌ له‌ناوچه‌ی‌ ئه‌بو ڕومانه‌ له‌شام كرا كه‌ تێیدا به‌ڕێزان مام جه‌لال و د.فوئاد مه‌عسوم و عادل موراد و عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی‌ ڕوونووسی‌ به‌یاننامه‌ی‌ دامه‌زراندنیان ئاماده‌ كردو پاشان سه‌رۆكی‌ خۆشه‌ویست مام جه‌لال بردی‌ بۆ ئه‌وروپا، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌ به‌رلین كه‌ ژماره‌یه‌ك تێكۆشه‌ر تێیدا به‌شدار بوون، ئه‌م هه‌ڤاڵانه‌ش د.كه‌مال فوئادو ...

زیاتر »

ئەو ڕووداوە مێژووییەی جەژنەكەمانی كرد بە دوو جەژن

(89) ڕۆژی 22/4/2006 لەكاتێكدا ڕۆژنامەنووسانی كوردستان و ڕووناكبیران لە هۆڵی مەڵبەندی ڕۆشنبیریی ـــ زانكۆی سەلاحەدین لە هەوڵیر ـــ ئاهەنگیان دەگێڕا بەبۆنەی جەژنی ڕۆژنامەنووسیی كوردیەوە لە چوارچێوەی سێیەم فیستڤاڵی بەدرخانا. لە چوارەمین كۆڕدا پاش نیوەڕۆی 22/4 لەكاتێكدا بەڕێوەبەری كۆڕێكی گرنگ بووم بەناونیشانی {زامن كردنی مافی كۆمەڵایەتی و پیشەیی بۆ ڕۆژنامەنووسان}، لەناكاو كاكە حەمە عومەری وێنەگری كوردستانی نوێ‌ و الاتحاد هاتە سەر ...

زیاتر »

بەرنامەكانی سێیەمین فیستڤاڵی بەدرخان

(88) لە ئەڵقەكانی پێشوودا باسی هەردوو دانیشتنەكەی سێیەم فیستڤاڵمان كرد كە لە 21/4/2006 لە هەولێر بەڕێوەچوو، كە تێیدا گوێمان لە وتاری سەركردەكان و بەرپرسەكان و نوێنەرانی دەزگا ڕۆژنامەوانیەكان و شیعری شاعیران گرت، جگە لە چەندین پێشانگای هونەریی هونەرمەندە دەست ڕەنگینەكانمان، ڕۆژی دوەم و سێیەم لە چوار كۆڕدا گەلێك باس و لێكۆڵینەوەی بەپێز پێشكەش كران لەوانە: ــــــ لە دانیشتنی سێیەمدا: گفتوگۆیەكی ...

زیاتر »

كه‌مال شاڵی‌ له‌ دوو توێی‌ (هه‌ستنامه‌ی‌ زیندان)دا

* ئه‌م وتاره‌م ده‌بێته‌ چواره‌مین ئه‌ڵقه‌ی‌ زنجیره‌یه‌ك له‌ شوێن پێ‌ هه‌ڵگرتنی‌ خاتوو ئه‌میره‌ محه‌مه‌د له‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ كتێبه‌ ته‌لیسماویه‌كه‌یدا ده‌رباره‌ی‌ زیندانیه‌ سیاسیه‌كان و به‌سه‌رهاته‌ تراژیدیه‌كانیان. * له‌به‌ر هه‌ندێ‌ هۆكاری‌ تایبه‌تی‌ ئه‌ڵقه‌ی‌ ئه‌مڕۆ ده‌ورو خولی‌ كاك كه‌مال شاڵی‌ ئه‌دا، ئه‌گه‌ر ته‌ندروستیی‌ ژاكاوی‌ خۆم و كاری‌ ڕۆژانه‌م ده‌رفه‌تم بده‌ن، هه‌ر جاره‌ی‌ ــــ ناو به‌ناو ــــ یه‌كێ‌ له‌ ناونیشانه‌كانی‌ ئه‌م كتێبه‌ ده‌خه‌مه‌ به‌ر زه‌ڕه‌بینی‌ ...

زیاتر »