سەرەکی » وتار » ڕه‌سوڵ بۆسكێنی » له‌پێناوی ده‌رفه‌تێك بۆ بردنه‌وه‌

له‌پێناوی ده‌رفه‌تێك بۆ بردنه‌وه‌

شكستی ڕیفراندۆمی‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ دوای 25- 9- 2017 ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌سته‌مه‌ وا زوو قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه‌، سه‌ره‌ڕای ناكۆكی لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌ت پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر ڕیفراندۆم و ڕووداوه‌كانی ڕۆژانی دواتر زیانی زۆرمان به‌ركه‌وت، زۆربه‌ی خه‌ڵك و لایه‌نه‌كان ده‌یانزانی ڕیفراندۆم‌ هه‌ڵه‌یه‌كه‌ و ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام له‌ترسی به‌خائین ناوزه‌دكردن یان ترسی به‌خائین دانانی له‌لایه‌ن پارتی هیچ كه‌س و لایه‌نێك زاتی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد بڵێت ئه‌وه‌ كاری نه‌كرده‌یه‌ و نابێ بكرێت، كاتێ ڕیفراندۆمیشمان به‌ده‌ست هێنا زۆر شتمان له‌ده‌ستدا، سه‌ره‌ڕای له‌ده‌ستچوونی‌ به‌شێكی فراوانی جوگرافیایی و شكاندنی شكۆی‌ نشتیمانی‌، هێشتا‌ به‌رپرسیارێتی‌ و دۆخه‌كه‌ به‌لاڕێدا ‌ده‌برێت،
دوای ئه‌وه‌ی به‌به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌ی نه‌یاره‌كان هه‌وڵی لاوازكردن و ناسه‌قا‌مگیری دۆخی هه‌رێم درا، ئێستا بۆ بردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ ڕیفراندۆم دۆڕاندومانه‌ به‌هۆی هاتنه ‌پێشه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌رفه‌تێك هاتۆته‌ پێشه‌وه‌، ئه‌ركی ‌هه‌مووانه‌‌ بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ و له‌یه‌ك نزیك بوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێم، هه‌ڵبژاردن ده‌رفه‌تێكه‌ بۆ هه‌ستانه‌وه‌ و بردنه‌وه‌ و چاره‌سه‌ری ئه‌و شكسته‌ی به‌هۆی ڕێفراندۆم گیرۆده‌ی بووین، ئه‌گه‌رچی لایه‌نه‌كان ڕێڕه‌وی خۆیان و مه‌به‌ستی داهاتوویان له‌ هه‌ڵبژاردن ئاشكرا كردووه‌، به‌ڵام هێشتا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌داكۆكی كردن و یه‌ك ده‌نگی بتوانن مزگێنی خۆش و داهاتوویه‌كی گه‌شتر به‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بده‌ن، ناكرێت پێكهاته‌كانی تری عێراق به‌دوای هاوپه‌یمانی یه‌كتر و یه‌كگرتنی تۆكمه‌دا ده‌گه‌ڕێن بۆ بردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ك ڕۆژانه‌ ده‌یبینین، كه‌چی كورد بیر له‌وه‌ نه‌كاته‌وه‌ برایانه‌ پێكه‌وه‌ دانیشن و هه‌ڵه‌كان له‌بیر بكه‌ن، یان لانی كه‌م له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی چاو له‌ هه‌ڵه‌كان بپۆشن و ده‌ست بده‌نه‌ ده‌ستی یه‌ك و پشتی یه‌كتر بگرن له‌پێناوی سه‌رخستن و بردنه‌وه‌ی گره‌وی هه‌ڵبژاردن، بێگومان ئەمە ناكاتە سڕینەوەی جیاوازییەكانی یەكتر، بەڵكو ده‌رفه‌تی رزگاركردنی كوردستانە لەم دۆخه‌ی گرفتاری بووه‌ له‌مه‌ترسی بچوككردنەوەی پێوانه‌ و هه‌یكه‌لی هه‌رێمی كوردستان لەلایەن نەیارەكانییەوه‌.
بێگومان هه‌ستانه‌وه‌ی هه‌ر هێز و ده‌سه‌ڵات و حزب و لایه‌نێك دوای شكست له‌ پرۆسه‌ی سیاسیدا، ده‌بێ په‌ند له‌ شكستی ڕابردووی وه‌ربگرێ و ڕاستگۆیانه‌ بێته‌ مه‌یدان هه‌وڵی شێلگیرانه‌ بدات بۆ داڕشتنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی تازه‌ی كار بۆ سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان پێویسته‌ ئه‌مه‌ بكاته‌ بنه‌مای وێستگه‌ی هه‌ستانه‌وه‌ و خستنه‌گه‌ڕی كاروانی داهاتووی له‌پێناوی سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردن، دیاره‌ ئه‌مه‌ش به‌م لاوازی و په‌رته‌وازه‌ییه‌ی لایه‌نه كوردستانیه‌‌كان ئه‌نجام نادرێت، مادام به‌به‌رنامه‌ هه‌وڵی لاوازكردن و ناسه‌قا‌مگیری دۆخی هه‌رێم دراوه‌ و ڕێگای پێشكه‌وتن و ئارامی لێ ده‌گیرێت كاری دروست و ڕێگای ڕاست ئه‌وه‌یه‌ لایه‌نه‌كانی‌ كوردستان له‌پێناوی سه‌ركه‌وتندا هه‌ڵه‌كانی ڕابردوویان له‌بیر بكه‌ن و هاوپه‌مانێتی و كۆده‌نگیه‌كی كوردستانی بۆ سه‌رده‌مێكی نوێی دوای شكستی ڕیفراندۆم پێك بهێنن و چاو له‌ جیاوازییه‌كانیان بپۆشن تا سه‌ركه‌وتن و تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه‌ مسۆگه‌ر بكرێت، ئه‌گینا ئه‌مجاره‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ داربڕێنراوه‌كان هه‌ڵبژاردن بۆ كورد چاره‌نووسساز ده‌بێت، ئه‌گه‌ر كورد ئه‌م ناوچانه‌ به‌ده‌نگدان له‌ده‌ست بدات بێگومان زیانی گه‌وره‌ به‌ر كورد ده‌كه‌وێت‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شه‌هید مسته‌فا خـۆشناو له‌ ببیره‌وه‌ری مه‌لا عه‌بدوڵای بێتواته‌دا

ڕۆژی 19ی حوزه‌یرانی 1947، ڕۆژێكی گرنگ و بایه‌خداره‌ له‌مێژووی خه‌باتی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort