سەرەکی » دۆسێ » وردەكاریی خاپوركردنی دامەزراوە ئەتۆمییەكەی سوریا

ئیسرائیل دان بە رووداوەكەدا دەنێت

وردەكاریی خاپوركردنی دامەزراوە ئەتۆمییەكەی سوریا

ئیسرائیل دان بە خاپوركردنی پێگەیەكدا دەنێت لە ساڵی 2007 لە سوریا كە گومان دەكرا كانە ئەتۆمییەكانی ئەو وڵاتە بێت لە نزیك دیمەشقی پایتەخت.
گەلە پرسیارێكی زۆر لەبارەی كات و فاكتەرەكانی پشت ئەو رووداوەوە دەكرا، بە تایبەت دوای چەند رۆژێك لە لێدوانەكانی سەرۆكی پێشووی مۆساد كە وردەكاریی نوێی لەبارەی خاپوركردنی كانە ئەتۆمییەكانی عیراق لە ساڵی 1981وە ئاشكرا كردبوو.
سوریا رەتیكردبۆوە سەرقاڵی دروستكردنی بۆمبی ئەتۆمی بێت لەو شوێنەدا كە دەكەوێتە نزیك دیمەشق و پێی دەگوترێت «كوبەر».

ئیسرائیل دان بە هێرشەكەیدا دەنێت
لەم ماوەیەی دواییدا، ئیسرائیل چەند وێنەیەكی ئەو بۆردومانەی بڵاوكردەوە كە دەڵێت لە ساڵی 2007دا لە سوریا ئەنجامیداوە.
ئیسرائیل دەڵێت، فڕۆكەكانی لەڕێی ئەو بۆردومانەوە توانیویانە دامەزراوە ئەتۆمییە نێهنییەكەی سوریا خاپوربكەن.
لەبەرانبەردا سوریا رەتیكردبۆوە لەو پێگەی نزیك دیمەشق كە بە «كوبەر» ناودەبرێت، سەرقاڵی دروستكردنی بۆمبی ئەتۆمی بوبێت، بەڵام ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاندبوو» ئەگەری زۆر هەبووە، ئەو شوێنە پێگەیەكی ئەتۆمی بوبێت».

هێرشە هاوشێوەكانی تری ئیسرائیل
ئەوە یەكەم جار نییە فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل هێرشی لەو جۆرە ئەنجام بدەن، بەڵكو بژاردەیەك لە فڕۆكەوانەكانی ئیسرائیل بە فڕۆكەكانیان لە ساڵی 1981دا هێرشیان كردە سەر كانە ئەتۆمییەكانی عیراق لە خوارووی بەغدا كە ئیسرائیل پێوابوو تێیدا سەدام حسێن سەرۆكی پێشووی عیراق، هەوڵیدابوو بۆمبی ئەتۆمی دروست بكات.
دەستواژەی هۆشدارییەكان ئاماژە بە ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی نوێی هاوشێوە دەكەن لەلایەن ئیسرائیلەوە، بە تایبەت لەئێستادا كە خواستە ئەتۆمییەكانی ئێران وەك هەڕەشەیەك لەلایەن وڵاتەكەوە بۆسەر بوونی قەوارەكەی لە ناوچەكەدا دادەنرێت، هەرچەندە تاران بەردەوام جەخت لەسەر ئاشتیخوازیی بەرنامە ئەتۆمییەكەی دەكاتەوە.
لێرەوە دەكرێت، پێشبینی بكرێت كە ئیسرائیل ئامادەی ئەنجامدانی هێرشی ترە، بەڵام كە تاوەكو ئێستا هێرشی لەو شێوەیەی ئەنجامنەداوە، پێناچێت چالاكییە ئەتۆمییەكانی تاران مایەی هەڕەشەبن بۆسەر تەلئەبیب.

هەواڵگریی ئیسرائیل لەنێوان سەركەوتن و شكستخوارندا
رۆژنامەیەكی ئیسرائیلی باس لەوە دەكات كە سەركردە سیاسی و ئەمنییەكانی ئیسرائیل، لەپاش ئۆپەراسیۆنی خاپوركردنی كانە ئەتۆمییەكانی سوریا لە دێرئەلزور زۆر خۆشحاڵ بوون، بەوپێیەی بەشێوەیەكی خێرا ئەو مقۆمۆقۆیانەی دوورخستنەوە كە باسیان شكستخواردنی هەواڵگری ئیسرائیلی دەكرد لەو رووەوە.
رۆژنامەی (هائارتس)ی ئیسرائیلی باس لەو پرسیارانە دەكات كە لەو بارەیەوە دەكران، لەوانە»چۆن پرۆژەی كانە ئەتۆمییە نهێنییەكەی بەشار ئەسەد لەبەرچاوی هەواڵگری ئیسرائیلی ون بوو، لەكاتێكدا بەردەوام ئەوان شانازییان بەوەوە دەكرد كە ئاگاداریی هەموو جموجۆڵێكن لەنێو خاكی سوریا، بە تایبەت ئەو جموجۆڵانەی پەیوەندییان بە ئامادەكارییە سەربازییەكانی سوریاوە هەبوو».
وەك رۆژنامەكە ئاماژەی پێكردبوو، دواكەوتنی دۆزینەوەی كانە ئەتۆمییەكانی سوریا بەر لە ساڵێك لە كارپێكردنی، «بە شكستخواردنێكی زەبەلاحی هەواڵگری دەوڵەتی ئیسرائیل دادەنرێت. ئەوەش بە زەبەلاحترین شكست لەپاش شكستی جەنگی رۆژی لێخۆشبونەوە ئەژمار دەكرێت».
بە گوتەی بەرپرسێكی باڵای ئیسرائیل»جێبەجێكردنی هێرشەكەی سەر سوریا باش بوو، بەڵام بەشێكە لە كۆی گشتی، حكومەت بڕیاریدا و جێبەجێی كرد، بەڵام ئەوەی مەترسیداربوو لەو كارەدا ئەوە بوو كە دۆزینەوەی كانە ئەتۆمییەكە تەواو بە رێكەوت بوو، ئەمەش خۆی لەخۆیدا ئابڕووچوونە. دروستكردنی ئەو كانە ئەتۆمییە بە یارمەتی پسپۆڕەكانی كۆریای باكوور بووە و بەبێ‌ ئاگاداریی ئیسرائیل و لە بن لوتی تەلئەبیبدا كاریی تێدا كراوە، ئەو كانە لەكاتی خاپوركرنیدا نیمچە ئامادەبووە بۆ بەگەڕخستن».
بەرپرسەكەی ئیسرائیل دەڵێت»كانەكە تەنیا بناغە نەبوو،گەر مۆساد نەبوایە كە لەڕێی دەستخستنی زانیارییە هەواڵگرییەكانی كە ڤییەنناوە دەستەبەری كردبوون سەبارەت بەوەی دامەزراوەكەی دێرئەلزور كانی ئەتۆمییە و پرۆژەكەش لە تەواوبوندایە، بەشێوەیەكی هەڵەداوان نەدەكەوتینە خۆمان و لە سفرەوە بازمان نەدەدا بۆ سەد».
ئەو بەرپرسە باڵایەی ئیسرائیل دەڵێت» شكستەكە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو تیۆرە هەڵەیەی كە ئیسرائیل و وڵاتانی خۆرئاوا پشتیان پێدەبەست كە گوایە ناكرێت وڵاتە عەرەبییەكان لەسەر خاكی خۆیان و بەر لە مەشقپێكردنی تیمی شارەزایان لەلایەن وڵاتانی ترەوە، بەوشێوەیە ئامادەی بەگەڕخستنی پرۆژەیەكی لەوشێوەیەبن».
هەروەها دەڵێت»پرۆژەی بنیاتنانی كانێكی ئەتۆمی سەربازی لەوشێوەیە بەبێ‌ مەشقپێكردنی تیمی كادرە خۆجێییەكان، كارێكی بێ‌ پێشینەیە لە مێژووی پەرەپێدانی چەكی ئەتۆمی، چونكە كۆرییەكان بۆخۆیان هەموو كارەكانیان لەئەستۆگرتبوو. ئەوەش شێتییە. نەماندەزانی ژمارەی ئەوانەی كارییان لەو كانەدا دەكرد زۆر كەمبوون. هیچ پسپۆڕێكی تەكنیكی سوری نەبوو كە شارەزای بەگەڕخستنی ئەو جۆرە كانە بێت».
بەرپرسەكە وەك رۆژنامەی (هائارتس) ئاماژەی پێدەكات، پێشبینی كردبوو، پسپۆڕەكانی كۆریای باكوور بەنیازبووبن هەر بۆخۆیان ئەو كانە لە دێرئەلزور بخەنەگەڕ، «سودی ئەو كانەش هەر تەنیا بۆ كۆرییەكان دەبوو. چونكە كۆریای باكوور وڵاتێكی بەئامانجكراوە لەلایەن خۆرئاواوە. هەموو سەرنجەكان لەسەر ئەو وڵاتە بوون. لێرەدا پێویستە بپرسین، دەبێت كانی ئەتۆمی لەو شێوەیە لە شوێنی تری جیهاندا هەبێت و لەیەلایەن پسپۆڕەكانی كۆریای باكوورەوە بەڕێوەببرێن؟ دەبێت مەترسی تری لەو جۆرە هەبێت و هەڕەشە لەسەر ولایەتە یەكگرتووەكان و وڵاتانی باشووری خۆرئاوای ئاسیا دروست بكات؟».
سوپای ئیسرائیل لە 21ی ئاداری 2018 لە بەیاننامەیەكی رەسمیدا رایگەیاندبوو، لە هێرشێكی ئاسمانی فڕۆكە جەنگییەكانی لە ساڵی 2007، توانراوە كانە ئەتۆمییەكانی سوریا خاپوربكرێن كە لەدوایین قۆناغی تەواوكاریدا بوون.
سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەكەیدا رونیكردبۆوە،» ئەو هێرشە ئاسمانییە كە بووە مایەی خاپوركردنی كانە ئەتۆمییەكانی سوریا، دوای تەواوكاریی چاودێرییەكی سەربازیی بوو كە نەدەبوو هیچ بەرپرسێكی ئیسرائیلی بەر لە ئۆپەراسیۆنەكە قسەی لەبارەوە بكات».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بڕیارە نوێکەی بۆتەفلیقە کۆتایی بە خۆپیشاندانەکانی جەزائیر دەهێنێت

خۆپیشاندان لە جەزائیر دوای ئەوە دەستیپێکرد کە عەبدولعەزیز بۆتەفلیقەی سەرۆکی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort