سەرەکی » دۆسێ » موجاهیدینی خەڵقی ئێران رۆڵی لە سەركوتكردنی راپەڕینی 1991دا

موجاهیدینی خەڵقی ئێران رۆڵی لە سەركوتكردنی راپەڕینی 1991دا

مۆفەق میراودەلی
2-2
لەناوچوونی بەرهەمەكانی «محەمەد پەژار» لە هێرشی موجاهیدینی خەڵق
لە ڕۆژی هێرشی ڕژێمی بە عس بەهاوكاری نۆكەرانی (موجاهیدینی)خەڵق بۆ سەر شاری كەلار، شاعیری لاو «محەمەد پەژار» شەهید دەبێت، لەگەڵ شەهیدبوونی زیانێكی گەورە بە بەرهەمە ئەدەبییەكان دەگات، بەجۆرێ‌ شیعرە دەستنووسەكانی قۆناغی یەكەمی لەسەرەتای شیعر نووسین تاوەكو (1969) دەفەوتێت، لەگەڵ قۆناغی سێیەمی شیعرەكانی ساڵی (1980)تاوەكو ڕاپەڕین، ئەو دوو قۆناغە شیعرەی لەناودەچن، بەهۆی شەهیدبوونی لەو ڕۆژەدا، جگە لەوەی چەند پارچە شیعرێكی لە باخەڵی پڕ لە خوێن گەوزاویدا دەمێنێتەوە، لەگەڵ شیعرەكانی قۆناغی دووەمدا، دوای ئەو كارەساتە جەرگ بڕە، كۆڕەو بەسەر خەڵكی كوردستاندا دێت، ئەوەش هۆكارێكی دیكەی زیاتر ونبوونی بەرهەمەكانی محەمەد پەژارە(1)یە، لەگەڵ ئەوەشدا نووسەران تاڕادەیەك هەوڵی پاراستنی بەرهەمەكانی «پەژار»یان داوە، تا ئێستا دوو كتێب بەناوەكانی (پەژارەی شیعر گوڵ)و (دیوانی شەهید محەمەد پەژار 1954-1991)لەبارەوە نوسراوە، ژیان و بواری ڕووناكبیری پەژار لەخۆدەگرێت، دەشێ‌ لەئایندە لێكۆڵینەوەی زیاتری لەبارەوە بكرێت.
ئازادكردنی شاری كفری
شاری كفری مێژوویەكی دێرینی هەیە، لەسەرەتای پەیدابوونی شۆڕشی كورد قوربانی داوە، دوای هەرەس و سەرلەنوێ‌ دامەزراوەی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان (مەبەست: ی.ن.ك)ە، زۆر ڕۆڵەی قارەمان و نەبەردی خستۆتە قوتابخانەی كوردایەتی، لەڕاپەڕینە مەزنەكەی بەهاری (1991)دا خەڵكی ئەم شارە جوامێرانە ڕووبەڕووی سەرانی ڕژێم بوونەوە، بەشێوەیەكی سەرسوڕهێنەرانە شارەكە دەكەوێتە ژێر ڕكێفی جەماوەرو هێزی پێشمەرگەی كوردستان(2)، نزیكی جوگرافیای شاری كفری لە بەغدا ئەو زانیاریە پشتڕاست دەكاتەوە، بەڵام پێویستە بوترێت فەرماندەكانی پێشمەرگە ئاماژە بۆ بەرنامەی پێشوەختی ڕاپەڕینی كفری دەكەن، بەتایبەت پێشمەرگە پارتیزانەكانی (یەكێتی نیشتمانی كوردستان)بەهاوكاری ڕێكخستنە نهێنییەكان دێنە ناو شاری كفری، پاشان نەخشەی ئازادكردنی شار دادەڕێژن.
هەروەكو فەرماندەی سەربازی عوسمانی حاجی مەحمود بەشداربوو ڕزگاركردنی كفری و دوز لەكتێبەكەیدا نووسیویەتی: شەوی (8-9/3/1991)شەهید حەمەڕەش چووە ناوشاری كفری، بەمەبەستی بینین و ڕێككەوتن لەگەڵ ڕێكخستنەكان بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی ڕاپەڕینی كفری، شەوی دواتر (9-10/3/1991) عوسمانی حاجی مەحمود بە لێپسراویەتی هێزێكی پێشمەرگەی (25)كەسی دێنە ناو شاری كفری، لەگەڵ شانە چەكدارەكان لە قەسابخانەی خوار كفری یەكتر دەگرنەوە، پاشان دەچنە ماڵی (سەلام محەمەد ڕەحیم)تا سەعات چوار دەمێننەوە، بۆ ڕزگاركردنی شارو هێرش كردنە سەر دام و دەزگاكان، بڕیاردەدەن سەرەتا منەزەمەو دائیرەی ئەمن دەست پێ‌ بكەن، شەهید حەمەڕەش و عەلی سورو بەشێك لە پێشمەرگەكان بۆ دائیرەی ئەمن دیاری دەكرێن، عوسمانی حاجی حەحمودو ئەوانی دیكە بۆ منەزەمە دادەنرێن، سەعات (4:20)خوولەك دوای پەلامارو بەرگریەكی كەم كفری ئازاد دەكرێت، لەماوەیەكی كەم دا جەماوەرو پێشمەرگە تێكەڵاوی یەكتردەبن (3)، ئەمەش بە ڕووداوێكی گرنگی مێژووی دادەنرێت، بۆ یەكمجار لەماوەی حوكمی شۆڤێنی بەعس، دانیشتوانی كفری ئازادی بەدەستبهێنن.
لەبارەی پلانی سەربازی ئازادكردنی كفری دەوترێت، پێشمەرگە پارتیزانەكان لە قۆڵی گەڕەكی (ئازادی)دەچنە ناوشاری كفری، سەرەتا بۆ ماڵی سەلامە سوور دەچن، ئەو پێشمەرگانە بریتی بوون لە(عوسمانی حاجی مەحمود، شەهید حەمەڕەش، شەهید ئەحمەدی حاجی ڕەشید، شەهید مام سابیر، عەلی سوور، جەلال، شكور قەرەبڵاخی، عەلی هۆمەربای، مەلا سەعید خەباتە سوور، مەحمود..هتد)، بەرنامەی ئازادكردنی شار دادەنرێت، وەكو لە سەرەو باسكرا لەماوەی نیو كاتژمێر شار ئازاد دەكرێت، بێ‌ ئەوەی هیچ پێشمەرگەیەك شەهید بێت(4)، شایانی باسە ڕزگاركردنی شاری كفری، پانتایی جوگرافیای ڕاپەڕین فراوانتردەكات، بەگشتی فشاری زیاتر لەسەر ڕژێمی بەعس دروست دەكات، ئەو فشارانەی ڕژێم دواتر دەركەوێت، بەتایبەتی لەماوەی هێرشە قورس و بەردەوامەكانی بۆ سەر شاری دووز.
ڕژێمی بەعس دوای ئازادكردنی شارەكە دەكەوێتە هێرش و بۆردومانكردن، لەڕۆژی (13/3)تا (5/4) ڕژێم بە پاڵپشتی هێزەكانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران، دەست بەهێرشی چڕو فراوان دەكات، بە هەموو جۆرە چەكێكی قورس و سووك و دەبابەو راجیمەو تۆپ و دۆشكا بەردەوام دەبێت، تا شەوی كشانەوە لە كفری لە (5-6/4/1991)هێزی پێشمەرگەو جەماوەر لەبەرگریدا دەبن، بە بێ‌ ئەوەی بتوانن یەك بست لە خاكی كفری داگیربكەن، نزیكەی یەك مانگی دەخایەنێت
(5)، دوا بەدوای ئەوە كفری وەكو شارەكانی دیكەی هەرێم داگیردەكرێتەوە، بەڵام پاش كشانەوەی ڕژێم لە زۆربەی شارەكان هەرێمی كوردستان، واتا ساڵی (1991)ەوە تا ئێستا شارەكە لەلایەن كوردەوە بەڕێوەدەبرێت.
لە ڕاپەڕیندا دواتر ئازادكردنی شارو دوبارە هەوڵی ڕژێمی بەعس، شانبەشانی هێزەكانی ڕێكخراوی موجاهیدینی خەڵقی ئێران، ژمارەیەك پێشمەرگەو جەماوەر شەهیدبوون، بەتایبەت لەبەرواری (13/3/1991)، ئەوەی تائێستا دەربارەی ژمارەی شەهیدەكان زانراوە ئەمانەن (سەروەت ئەحمەد رەحیم حەسەن، سابیر نەجم سابیر، هەڵكەوت ئەحمەد غیدان خەڵكی باوە مەحمود، حسێن رەحیم حەسەن، نەجیب حسێن حەسەن، هەڵكەوت جەبار حوسێن(6)، ئەمە جگە لە عەلی حەسەن لوتفی(7) لە بەرواری (14/3)شەهیدبووە.
ئاڕاستەی جووڵەی سەربازی موجاهیدینی خەڵق لە ڕاپەڕین دا
جوگرافیاو بنكەو بارەگا سەربازییەكانی موجاهیدینی خەڵق لە سنووری (جەلەولا، كفری، نەوجول، دوز، عوزێم)، هەر لەسەرەتاوە كاریگەری و مەترسی لەسەر ڕاپەڕین دروست كرد، لەبەرئەوەی پشتیوان و هاوكاری سەربازی ڕژێمی بەعس بوون، ئەمەش نیشانەی هاوهەڵوێستی موجاهیدو ڕژیمی بەعسی نیشاندا، هەروەكو دواتر بەتەواوی هەڵوێستی دوژمنكارانەیان دەركەوت.
هێزەكانی (موجاهیدینی خەڵق)، هەر لەوساتە وەختەوە لە(جەلەولا، كوڵەجۆ)وە دزەیان كرد، بەدرێژایی ڕێگاكەیان چەندان خەڵكی سڤیل و پێشمەرگەیان شەهیدكرد، بە درێژایی ڕێگاكەیان (8)، تەنانەت مەحمود سەنگاوی لەبیرەوەریەكانی دا دەڵێت: لە شەڕی كوڵەجۆدا ڕۆژی (18/3/1991)هێزەكانی موجاهیدینی خەڵق ویستیان دزەمان بۆ بكەن و پشتمان لێبگرن، بەڵام ئێمە ئاگامان لە نەخشەكەیان بوو، هێرشمان بۆ كردن و ناقیلەیەكی تایە زنجیر كە دۆشكایەكی (23ملم)ی لەسەربوو گیرا، بورهان قای لە گرتنەكەیدا دەوری باڵای هەبوو، رۆژی دواتر ئۆتۆمبێلێكی موجاهیدین ڕێگەی هەڵەكردو هاتە ناومانەوە، كەوتە دەست لەشكری بەدرو هەردوو سەرنشینەكەی كوژران، دوبارە مەحمود سەنگاوی لە بیرەوەرییەكانی دەنووسێت» ڕۆژی (25/3/1991)هێزێكی زۆری موجاهیدینی خەڵق، لەچەند قۆڵێكی جیاوە بەمەبەستی دوورخستەوەی مەترسی هێزی پێشمەرگە لەسەر جەلەولا هێرشیان كرد، لەجەلەولاوە بۆ كەلار، لەخانەقینەوە بەرەو مرواری، لەقەرەتەپەوە بەرەو بان ئاسیاو لەوێوە بەرەو كەلار(9)، لێرەدا دەبینرێ‌ هێزەكانی موجاهیدینی خەڵق پانتاییەكی فراوانی شەڕ دژی هێزی پێشمەرگەو جەماوەر لەئەستۆدەگرن، شانبەشانی هێزە داپڵۆسێنەركانی بەعس بەرگری لە ڕژێم دەكەن، لەچەند ناوچەیەكی جیاجیاوە هێرش بۆ سەر پێشمەرگەو جەماوەری ڕاپەڕی و دێنن.
سەنگاوی ئاماژە بەوەش دەكات موجاهیدینی خەڵق پێشتر لە قۆڵی كفرییەوە پەلاماریاندا بەڵام تێكشكان، شەڕ بەسەختی دەستی پێكرد، هێزەكانمان ئابڵوقەدران، تاكو دەهات ناوچەكەمان لەسەرمان تەنگەبەرتر دەبۆوە، دوا بەدوای ئەوە كاتژمێر(5:10)ی سەر لەبەیانی توانیمان لە (500م)سەروو دێی ئیسڵاحەوە خۆمان بگەیەنینە ناو باخەكانی شێخ یاوەرەوە، هەندێك لە هێزەكانی دوژمن دوور بكەوینەوە، لەوێ‌ كۆبونەوەیەكم بەهێزەكەكرد، ئێمە بۆ شەڕی بەرگری هاتووین، مەرج نییە شەڕ هەموو كاتێك سەركەوتن بێت، هەندێ‌ جاریش تووشی گیروگرفت دەبین و تەنگمان پێ‌ هەدەچنرێ‌ و دەكەوینە تەنگانەوە، دەبێ‌ خۆڕاگربین و وورە بەرزبین(10)، ئەمەش شەڕێكی دیكەی موجاهیدینی خەڵقە، بەتایبەت لەگەڵ هێزەكانی (ی.ن.ك).
ئازادكردنی دووزخورماتوو
بەرگریەكی خوێناوی
قەزای دووز دەكەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری كەركوك بەدووری (88كم)لەسەر رێگای گشتی بەغدا – سلێمانی، ڕووبەری ئەم قەزایە بەپێی سەرژمێری ساڵی (1957) بریتی یە لە (6991كم2)، گەورەترین قەزای پارێزگای كەركوكە(11)، ڕژێمی بەعس پرۆسەی دابڕینی دوز لە كوردستان جێبەبەجێ دەكات، لەبەرئەوە بەئامانجی بچووكردنەوەی پارێزگای كەركوك، قەزای دوزخورماتوو دادەبڕێت و دەیخاتە سەر سەڵاحەددین.
ڕاپەڕینی ساڵی (1991) دوزخورماتووی گرتەوە، بە پلانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هاوكاری و پشتیوانی جەماوەرو شانە چەكدارەكان، شاری دوز ئازاد دەكرێت، ئەویش دوای ئازادكردنی شاری كفری، شەوی (10-11/3/1991)بەسەرپەرشتی عوسمانی حاجی مەحمودو شەهید حەمەڕەش، دەستەیەك پێشمەرگە ئاگاداردەكەنەوە بە ئامانجی ڕزگاركردنی دوز، ئەوانە بریتی بوون لە (7)پێشمەرگەی پارتیزان ئەوانیش (شەهید حەمە ئاخە، شەهید مەجید دووزی، شەهید نارد مەجید، ملازم عەباس، سەلام كۆیی و سەباح شێخە حەمیدی)لەگەڵ چەند كەسێكی تردا لەگەلی هەنجیرە بۆ دەنگوباسی شار یەك دەگرن، پاشان سەعات (1)ی پاشنیوەڕۆ دادەبەزنە ناوشار، بەهاوكاری جەماوەرو ڕێكخستن و شانە چەكدارەكان، سەعات (6)ی ئێوارە شار ئازاد دەكەن، پاش (6)ڕۆژ لە ئازادبوونی شاری دوز، دواتر یەكەم شەڕی پێشمەرگە لەگەڵ (مجاهیدینی خەڵق) هەڵدەگیرسێت (12)، دوای ئەوەی شاری دوزخوماتوو لە پاش نیوەڕۆی (10/3/1991) ئازاد دەكرێت، لەلایەن پێشمەرگە پارتیزانەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بەهاوكاری شانەی چەكدارو جەماوەری ڕاپەڕی و(13)، هاوكات هێزی موجاهیدینی خەڵقی ئێران لەگەڵ هێزەكانی ڕژێمدا بۆ سەركەوتكردنی ڕاپەڕین دێن، ژنانیش بەجۆش و خرۆشەوە بەشداری دەكەن، یەكێك لەو ژنانەی كە بەحەماسەوە پێشوازی ڕاپەڕین دەكات، خوشكە مهاباد دایكی شەهید كامەران دەبێت، خوشكە مەهاباد بە شیعر پێشوازی لەپێشمەرگەو جەماوەر دەكات(14)، تەنها ئەو سەرچاوەیە ڕۆڵی ژنان لەڕاپەڕینی دوز نیشان دەدات، ئەمە لەكاتێكدا لەزۆربەی شارو شارۆچكەكانی كوردستان، تا ئێستا باسی ڕۆڵی ژنان نەكراوە.
بەڵگە نەویستە هەڵكەوتەی ستراتیجی دوزخورماتوو بەنسبەت ڕژێم بایەخی تایبەتی هەیە، چونكە كەوتۆتە سەر ڕێگای كەركوك – تكریت – بەغدا، دەبینین كاتێك شاری دوز ئازا دەكرێت، پەیوەندی هاتوچۆی نێوان كەركوك و بەغدا لەو ڕێگایەوە نەماوە، مەترسیەكی گەورەی لەسەر دوژمن دروست كرد، چونكە لەدوزەوە دەتوانرا بۆ حەمرین و تكریت بڕۆن(15)، دواتر باسی دەكەین كە لە ئەنجامی هێرش و بۆردومانی چڕی موجاهیدینی خەڵق و ڕژێمی بەعس، ژمارەیەكی زۆر پێشمەرگەو خەڵكی ڕاپەڕی و شەهید دەبێت، بەجۆرێ‌ شەهیدانی دووز لەڕاپەڕیندا، زۆر لەشەهیدانی شارەكانی كوردستان زیاترن.
موجاهیدینی خەڵقی ئێران كۆسپێكی گەورەی ڕاپەڕین
هەر لەسەرەتاوە هێزی موجاهیدینی خەڵق دەبنە كۆسپێكی گەورەی ڕاپەڕین، لە چەند شارو شارۆچكەیەكی كوردستان بەتایبەت لە ڕزگاركردنی شاری دوز، بە پێی قسەی فەرماندەی سەربازی هێزی پێشمەرگە عوسمانی حاجی مەحمود، ناوبراو بەشدارو شایەتحاڵی ڕزگاركردنی دوزو شەڕی موجاهیدینە، بەم شێوەیە باسی ئەو ڕۆژە دەكات، كاتێك ڕۆژی (10/3/1991)نزیكەی (35)پێشمەرگە بە بناری زنجیرە گەچەكەی نێوان كفری و دووزدا بەرەو دوز دەڕۆن، تووشی هێزێكی موجاهیدینی خەڵقی ئێران دەبن، بەڵام شەڕ دروست نابێت، (10/3)پێش دەست پێكردنی ڕاپەڕین بەكاتێكی كەم، هێزێكی موجاهیدینی خەڵق بریتی بوون لە (20-25)دەبابەو سەیارە لەنەوجولەوە بۆ سڵێمان بەگ تێ‌ دەپەڕن، بەشێكی هێزەكە دەڕوات و بەشێكی دیكە لەسەروی شار لەسەر جاددەی دوز – كەركوك دەمێننەوە(16)، دەبینین بڵاوبونەوەی هێزی موجاهیدینی لەناوچەكە، جێگیربوونی لە دەوری شاری دوزو سڵێمان بەگ، هێزێكی گەورەی پڕ چەك و تەقەمەنی پێشكەوتوو، زیاتر كێشە بۆ هێزی پێشمەرگەو جەماوەری ڕاپەڕیو دروست دەكات.
بەتایبەتی هەروەكو عوسمانی حاجی مەحمود باسی دەكات: موجاهدین هەموو بەرنامەیەكیان لێ‌ شێواندین، لای ڕۆژهەڵاتی شاری دوز موجاهیدینی لێ‌ بوو كە 15-20 كم لەشارەوە دوورە، دواتریش دەبابەكانی موجاهیدین لە (10/3)بوون بەدوو بەش، بەشێك لەسەر ڕێگای سلێمان بەگ، بەشەكەی تر لەسەر ڕێگای كەركوك، شەو 10-11/3 ئەو بەشەی لای سلێمان بەگ گەڕانەوە نزیك شاری دووز، ئنجا دوای ئەوەی سەعات 6ی سەرلەبەیانی 11/3 هێزێ بەسەر پەرشتی شەهید حەمە ئاخەو شەهید مەجید دوزی بۆ قاتعی خوار شار دەنێردرێن، تا لەوێ‌ سەنگەر بگرن، لەوكاتەدا لەلایەن هێزەكەی موجاهیدن تەقەیان لێ‌ دەكرێ‌ و شەڕ دادەمەزرێت، شەهید حەمەڕەش و عوسمانی حاجی مەحمود بۆلای شەڕە دەچن، دوای چەند جار هێرش دوژمن دەشكێت، دوو دەبابەو سەیارەیەكی پیكاب كە دۆشكەی لەسەرە پەك دەخرێت، بەهۆی سەیارەكەوە دەزانرێت موجاهیدینی خەڵقن(17)، كەواتە ئەوە یەكەمین شەڕی موجاهیدین و هێزی پێشمەرگەیە لە دوز.
گفتوگۆی موجاهیدو پێشمەرگە لە دوزخورماتوو
موجاهیدینی خەڵق هەوڵ دەدەن لەڕێگەی گفتوگۆ بگەڕێنەوە بۆ بارەگای سەرەكیان لە عوزێم، بۆ ئەو مەبەستە لەلایەن عوسمانی حاجی مەحمود پێشمەرگەیەك بۆ لای هێزەكانی موجاهیدین دەنێردرێت، بەناوی موشیر عەلی شەریف، ناوبراو دەڵێ‌: لەسەر داوای عوسمانی حاجی مەحمود چەند جارێك چووم بۆ لای هێزەكانی موجاهیدین، تا بە ئاشتی بەناو شاری دوزدا تێپەڕن، تا دواجار داوای بینینی عوسمان حاجی مەحمودیان كرد، لەگەڵیدا چووم و گفتوگۆیان لەبارەی ڕۆیشتنی ئەوان كرد(18)، بەڵام بەردەوامی شەڕ لە بەشەكانی دیكەی دوز، بۆردومان و هێرشی سەختی ڕژێم، جۆش و خرۆشی جەماوەر چەند جار ئاستەنگ بۆ ڕۆیشتنی هێزەكانی موجاهیدین دروست دەكات.
جارێكی تر عوسمانی حاجی مەحمودو مەلا سەعدی دەچنەوە لایان بۆ گفتوگۆ، موجاهیدین دەڵێن: تا سێ‌ سەعاتی تر شارمان بۆ چۆڵ بكەن و بڕۆن، چونكە دڵنیانین لێتان و شەڕمان دەكەن، ئەوانیش دەڵێن: ئەگەر چۆڵی نەكەین؟، لەوەڵامدا دەڵێن: هێرشتان بۆ دەكەین و شارتان بەسەردا دەڕوخێنین بەدەبابە، ئەمجارەش گفتوگۆ ئەنجامی نابێت، بۆ جاری سێیەم لەڕێگەی ناردنی شوفێرێ‌ هەوڵی بینینی هێزی پێشمەرگە دەدەن، هاوڵاتییەك دەنێرن بڕیاردەدەن سەعات چواری پاش نیوەڕۆ بەشاردا تێپەڕن، ئاگاداری جەماوەرو پێشمەرگە دەكرێت، هیچ كەسێ‌ تەقە لە موجاهیدین نەكات، لەو كاتەدا دوژمن هێرش دەكات، بەڵام هێزەكەی موجاهیدین هیچ جۆرە جموجۆڵێ‌ ناكات (19)، ئەمجارەش هەر لەشوێنی خۆیاندا دەمێننەوە.
جارێكی دیكە ڕۆژی (12/3)ی سەرلەبەیانی موجاهیدین كە لەسەر جاددەی كەركوك دەبن، هەواڵ دەنێرن بەیانی سەعات یانزە تێدەپەڕن، ، سەعات یانزە عوسمانی حاجی مەحمود دەچێتە لایان، ڕێكدەكەون بەسەیارە پێش موجاهیدین دەكەون و دەڕۆن و لەشار دەردەچن، بەڵام دوای تێپەڕبوون هێزەكەی موجاهیدین بە ئەوانەی لە نەوجولەیشەوە بۆ سلێمان بەگ ڕۆیشتوون، لەگەڵ هێزو بنكەكانی (عوزێم)خەتێكی بەرگری دروست دەكەن، لەنێوان تكریت و دوز لای دێ‌ ی (یەنگیچە)وە تا كفری و جەلەولاو خانەقین، بەشكێكیشیان لەگەڵ هێزەكانی دوژمن یەك دەگرنەوە، لەهێرشەكاندا بۆسەر دوز بەشداری دەكەن(20).
داستانی (9)ڕۆژەی بەرگری لە شاری دوز بەخوێنی (250)كەس لە پێشمەرگەو جەماوەری ڕاپەڕی و تۆمار دەكرێت، بەجۆرێ‌ (20)پێشمەرگەی كۆن و مەسئول شەهید دەبن، هەموویان پێشمەرگەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بوون، تەنها لە ڕۆژی (17/3)مەفرەزەیەكی حیزبی سۆشیالیست بەشداری دەكەن(21). پاش بەرگریەكی خوێناوی نەهاتی هێزی پشتیوانی بۆ دوز، بەرواری (19/3)هێزی پێشمەرگە دەكشێتەوە.
بەشێك لە شەهیدانی دوزخورماتوو
لە ڕزگاركردنی شاری دوز پاشان بەرگری (9)ڕۆژەی هێرشی بەردەوامی ڕژێم، ژمارەیەك پێشمەرگەی كۆن و فەرماندەو هاوڵاتی شەهید دەبن، هەندێ‌ لەو شەهیدانە بریتین لە (شەهید فەرماندە حەمە ڕەش، شەهیدان: سوڵتان حەمید، صاڵح محەمەد حسین، نادر مەجید جوانمێر، ئەحمەد زەرداوی، شكور قەڵایی، ئازاد ڕەشید، رەمزی حسین، كەمال سابیر قازی، كەریم خەلیل(22)، حەمە ئاخە، مەجید (23)، صفر محەمەد حسین، عبدالكریم قاسم ڕەشید، حەیدەر عەلی عەزیز، تارق خالد جەبار، عەلی محەمەد سەعید، سەعید محەمەد سەعید(24)، ئەگەر چی ژمارەی شەهیدو بریندارانی ڕزگاركردن و بەرگری دوز زیاترە، بەگوێرەی قسەی شایەتحاڵەكان سەروی (300)شەهیدە.
شەڕی مەفرەقی سلێمان بەگ لەگەڵ موجاهیدینی خەڵق
سەرلەبەیانی (11/3)هێزێكی موجاهیدینی خەڵق لە (عوزێم)ەوە دێنە مەفرەقی ڕێگای سڵێمان بەگ – كفری و دەمێننەوە، كاتێ هێزێكی جەماوەرو پێشمەرگە لە كفری بەرەو دوز دێن، دەكەونە كەمینی دەبابەكانی موجاهیدینی خەڵق، زیاتر لە (40)كەس شەهید دەبێت(25)، دیارە دوای ئازادكردنی شاری كفری ڕۆژی (11/3/1991) چەند هێزێكی جیاجیا، بەرەو شاری دوز بەهانای شاری دوز دەچن، لە مەفرەقی سڵێمان بەگ دەكەونە ناو هێزێكی موجاهیدینی خەڵق، بەشێكی بە سەیارەیەكی كۆستەر نزیكەی (22)پێشمەرگە دەبێت، بەسەرپەرشتی شوكر دوانزە ئیمامی و سەڵاحەددین محەمەد، كاتژمێر دوای (8:30) لەلایەن موجاهیدینی خەڵق هێرشیان بۆ دەكرێت، بە زیاتر لە (50)دەبابەو هێزی پیادە، پاش بەرگریەكی كاتژمێری بەشی زۆری شەهید دەكرێن، بەشێكی دیكەش لەلایەن هێزەكانی موجاهیدینی خەڵق دیل دەكرێن(26)، پاش ماوەیەك زیندانی كردن، دواتر لەلایەن موجاهیدینی خەڵق ئازاد دەكرێن.
هێزێكی دیكە لەلایەن سەلام شوشەو ئازادەسوور بەشداری شەڕی سڵێمان بەگ دەكەن، زیاتر لە (46)كەش شەهید دەبێت، تەنانەت «شەهید شوكرو حاجی مەحمودو منداڵێك» كە لە كاتی شەڕەكەدا، لە تەكسی دادەبەزێت، لەلایەن موجاهیدین خەڵق بەدەبابە پان دەكرێنەوە(27)، ئەمەش كۆمەڵكوژیەكی گەورەی كوردە لەلایەن موجاهیدینی خەڵق دژی جەماوەری ڕاپەڕیو ئەنجام دراوە.
بەپێی گێڕانەوەی بەشداربوویەكی دیكەی شەڕی مەفرەقی سلێمان بەگ، بەهۆی نابەرابەری هێزی موجاهیدین و پێشمەرگەو جەماوەر، دوانزە پێشمەرگە لەلایەن موجاهیدینی خەڵق دیل دەكرێن، ئەوانیش (ئیبراهیم حەمە نایلۆن، عەبدوڵا حەمە نایلۆن، محەمەد جەبار، لوقمان ئەسعەد فارس، شەلال حەسەن فتح الله، ئیدریس قادر شاكر، سالار حەمەخان، داود سەركەلی، محەمەد ناوێك، خۆشم)سیانزە دیل هەبوو، لەو (35)كەسە تەنها (13)كەس ڕزگاری دەبێت، ئەوانی دیكە هەمووی شەهیدو دیل دەكرێن(28)، بۆماوەیەكی زۆر لە زیندانەكانی موجاهیدین زیندانی دەكرێن، پێ‌ دەچێت تا ئێستا ژمارەی دروست، لەبارەی (شەهید، بریندار، دیل)ەكان ئاماژەی پێ‌ نەدرابێت، بەڵام بەشێكی ئەوانە بەشێوەی جیاجیا باس كراون.

شەهیدانی مەفرەقی سڵێمان بەگ (11/3/1991)
لەشەڕی مەفرەقی سڵێمان بەگ موجاهیدینی خەڵق كۆمەڵكوژیەكی گەورە ئەنجام دەدەن، ژمارەیەك پێشمەرگەو هاوڵاتی زۆر دڕندانە شەهید دەكەن، تا ئێستا ئەوەی زانراوە، شەهیدانی مەفرەقی سڵێمان بەگ ئەمانەن، محەمەد ئەحمەد محەمەد عەلی، عەزیز ئەحمەد محەمەد عەلی، صەڵاحەددین ئەحمەد محەمەد، عەلی عەبدوڵا صدیق جۆڵا، بەكر صدیق حسین(29)، سەمەد ڕەحیم حەسەن خەلیل ، عومەر بێكەس، عەلی مەحمود، بورهان عەلی ڕۆستەم ناسراو بە( بورهان عەلە خەجە)، شكور ڕەشید نەجم قەواڵی، شەلال ڕەشید نەجم قەواڵی، حاجی مەحمود (باوكی كاك عوسمان)، عومەر حاجی مەحمود (برای كاك عوسمان)، محەمەد شكور، ئەحمەد محەمەد ناسراوە بە(ئەحەی حەمەی ئولفەت)(30)، سالار حەمید ڕەوف، ئومێد عومەر ساڵح، دارا ڕەشید عەبدولقادر، حەكیم عەزیز سالح، محەمەد ڕەشید قەمبەز، عەلی حەسەن لەفتە، جەلیل خەلیل ئیبراهیم، حەمید فەتاح محەمەد، عوسمان حەمە غەریب، عومەر محەمەد ئەمین، لوقمان عەبدولڕەحمان، فەرهاد ڕەحمان ڕەحیم، تەحسین سەعید عەبدوڵا، تەلعەت شەوكەت مەجید، محەمەد نامیق تەیب، ڕێبوار ئەحمەد محەمەد، مەجید عەزیز عەبدوڵا، عومەر ئەحمەد سێمان، شەریف فایق محێدین، عەزیز ئەبوشوارب، ئەحمەد محەمەد قادر(31)، زانیاری لەبارەی شەهیدانی سڵێمان بەگ، بە زیاتر لە (40)شەهید ئاماژەیان پێدراوە، ئاماری شەهیدەكان لەسێ‌ لایەنەوە كۆكراونەتەوە، یەكەمیان: مەیدانی بەشێوەی مەیدانی لە شایەتحاڵ و كەسوكاریان، دووەمیان: بەشێوەی تیۆری لەكتێب و سەرچاوەكاندا.
ڕۆڵی خراپی موجاهیدینی خەڵق لە ڕزگاركردنی كەركوك 1991
پارێزگای كەركوك لەخاكێكی پان و بەرین و بەبڕشتی نێوان دیالەو زێی بچووكە، بەشی باكووری ڕۆژهەڵاتی عێراقە، لەنێوان لیواكانی هەولێرو سلێمانی، بەغداو دیالەو موسڵ، لەباكورەوە هاوسنووری هەولێرو بەشێكی سلێمانی یە، لە ڕۆژهەڵاتەوە سلێمانی و بەشێك لە دیالە، لە باشوورییەوە دیالەو ڕۆژئاوای بەغداو بەشێك لە موسڵ (32)، لە ڕووی جیۆپۆلەتیك بایەخی زۆری هەیە، هاوسنووری پێنج پارێزگای عێراق، كورد لە كۆنەوە لەسەر دۆزی كەركوك لە كێشمەكێش دایە، زیاتر لە (35)ساڵ حوكمڕانی بەعس، سیاسەتی (ڕاگواستن، بەعەرەب كردن و..هتد)ی تێدا پیادە كردووە، لە ڕاپەڕینی (21/3/1991) بۆ یەكمجار بۆماوەیەكی كەم شاری كەركوك ئازادكرا.
بەڵام ڕۆڵی تێكدەرانەو خراپی موجاهیدنی خەڵقی ئێرانی لەوكاتەدا، هاوكاریكردنیان لەگەڵ هێزە شكست خواردووەكانی ڕژێمدا، نەخشەی تەواوی ئابلۆقەی شاری كەركوكی لەباشوورەوە تێكدا، زەمینەی خۆشكرد بۆ ئەوەی ڕژێم هێزی تازە نەفەسی خۆی، بۆ دووبارە دەست بەسەرگرتنی كەركوكدا ڕەوانەی ناوچەكە بكات، هەر ئەوەیش یەكێك بوو لە هۆكارە گرنگەكانی هاتنەوەی رژێمی بەعس بۆ كەركوك(33)، چونكە حكومەتی عێراق پاش كۆكردنەوەی هێزێكی زۆری سەربازی و بەیارمەتی (موجاهیدینی خەڵقی ئێران)هێرشی كردە سەر دەڤەرەكانی (سلێمان بەگ، پاراپارە، قەڵات)لە ئەنجامی ئەم هێرشەی كە لە دیالەوە هاتبوون، شەڕێكی قورس لەنێوان هێزی پێشمەرگەو سەربازەكانی عێراق لە گەرمیان ڕویدا، ئەمەش كاری كردە سەر ئەوەی نەتوانرێ‌ لە قۆڵی سێیەمەوە هێرش بۆ ئازادكردنی كەركوك بكرێت، بەڵام لە دوو قۆڵەكەی ترەوەئەنجام درا(34)، دەبینین لێرەدا پشتیوانی و هاوكاری موجاهیدینی خەڵق، دەبێتە كۆسپی بەردەم جێبەجێكردنی نەخشەی ڕاپەڕین، لە سنووری گەرمیان بەرەو كەركوك، كاریگەری نەرێنی خراپ دروست دەكات، لەسەر پلانی ڕزگاركردنی شاری كەركوك، ئەم هەڵوێستەی موجاهیدین فاكتەری سەرەكی دوبارە داگیكردنەوەی كەركوك دەژمێردرێت.

هێرش و پەلاماری موجاهیدین بۆ داگیركردنەوەی كەركوك
هەروەكو دكتۆر نوری تاڵەبانی زیاتر باس لە ڕۆڵی موجاهیدین لە سەركەوتكردنی ڕاپەڕینی كەركوك دەكات، كە چۆن چۆنی لەلایەن ڕژێم و موجاهیدین جارێكی دیكە شارەكە داگیردەكرێتەوە، نوری تاڵەبانی لەو باوەڕەدایە كەركوك بایەخی زۆری بۆ ڕژێم هەیە، لەمپەرێكی ئەمنیە بۆ ناوچەكانی تكریت و بەغدا، ڕژێم پەرەی زۆری بە ئامادەیی سەربازیی خۆیدا، لەگەڵ گروپی موجاهیدینی خەڵقی ئێران هەماهەنگی كرد، ئەم گروپە وەك جاش هەڵسوكەوتی كرد، زۆر دڕندانە بەرگری لە ڕژێم كرد، چەند مەفرەزەیەكی ئەم گروپە چەكدارە بە جلی پێشمەرگەوە دزەیان كردە ناو شاری كەركوك، بۆ ماوەی سێ‌ ڕۆژی یەك لە دوای یەك لە 27ی ئازاری 1991 ەوە شارەكە بەچەندین جۆر لە چەكی قورس بەسەختی بۆردومان كرا، لەئاكامدا دانیشتوانی كەركوك ناچاربوون بەجێی بهێڵن(35)، تاوانێكی دیكەی ڕژێمی بەعس شەهیدكردنی دۆستێكی میللەتی كوردە، دەوترێت ڕۆژی (29/3/1991)لەكاتی پەلاماری هێزەكانی سوپای عێراق و موجاهیدینی خەڵقی ئێران بۆ تێكشكاندنی دەسەكەوتەكانی ڕاپەڕین و گرتنەوە شاری كەركوك، لە خۆرهەڵاتی شاری كەركوك هێزەكانی ڕژێمی بەعس ڕۆژنامەنووسی ئەڵمانی «گادگروس»شەهید دەكەن، ناوبراو ڕۆژنامەنووس و فۆتۆگرافەری ئەڵمانی بۆخۆی لە یاداشتەكانیدا نوسیویەتی، بەكامێراكەم بەشداری خۆشی و زەماوەندی سەركەوتنی كوردەكانم كرد(36)، گادگروس لە ساڵی (1964)لە ڕۆمانیا لە دایك بووەو دایكی ئەڵمانیەو تاقانەیە، لەلایەن ڕژێمەوە گوللەباران كراوە، هەرچەندە دایكی هەوڵیداوە سۆراغی بكات، بەڵام تا ئێستا روفاتی پیرۆزی بزرە(37)، شەهیدبوونی زیانێكی دیكەی بە ناساندنی دۆزی كورد گەیاندووە، چونكە لەكاتی خۆیدا دەیتوانی لەڕێگای كاری ڕۆژنامەوانی و وێنەگرتن، زیاتر كۆڕەو و شكستی ڕاپەڕین نیشانی جیهانی دەرەوە بدات.
هەرهەمان ڕۆژ دوای داگیركردنەوەی كەركوك لەلایەن سوپای عێراق و هێزەكانی موجاهیدینی خەڵق، تیپێك پێشمەرگەی دەڤەری سلێمانی هەفتەی پێشووتر بەشداری ڕاپەڕین و رزگاركردنی كەركوك یان كرد، لەكاتی كشانەوە لە هەردەكانی گوندی چیمەن لە ڕۆژهەڵاتی كەركوك، بەر بەهێزی ڕژێمی بەعس دەگرن، (53)پێشمەرگەی (ی.ن.ك) بە بۆردومانی پۆلە هەلیكۆپتەرێك شەهید دەبن، هەر لە چیمەن بەخاك سپێردراون(38)، جارێكی دیكە شاری كەركوك كەوتەوە دەست ڕژێمی بەعس، زیانێكی زۆری گیانی و ماددی بە خەڵكی كەركوك گەیاند، تا ساڵی (2003) لەژێر فەرمانڕەوایی بەعس مایەوە، دواتر لە پرۆسەی ئازادی عێراق ئازادكرا، ئێستا بەشی زۆری دام و دەزگاكانی كەركوك، لەلایەن كورد بەڕێوەدەبرێن.

سەرچاوەكان

كتێبەكان:
1- ئەحمەد باوەڕ، دیوانی شەهید محەمەد پەژار 1954-1991، چاپی دووەم، چاپخانەی كارۆ، 2014.
2- بەهمەن سەعیدی، 5 ساڵ لەگەڵ عەبدوڵڵای موهتەدی (سكرتێری كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران)، 2010.
3- بەهمەن سەعیدی، سێ‌ ساڵ لەگەڵ ئیبراهیم عەلیزادە سكرتێری كۆمەڵە (دیدارێكی تایبەت بە مێژووی سی ساڵەی كۆمەڵەو كوردستانی ئێران و بزووتنەوەی چەپ)، بەرگی دووەم، چاپی سێیەم، ئینتیشاراتی ناوەندی كۆمەڵە، كوردستان، 2012.
4- پشكۆ حەمە تاهیر عەبدولڕەحمان ئاغجەلەری، چاپی یەكەم، كتێبی ڕووناكبیری، ژمارە 43، سلێمانی، 2004.
5- جەلیل گادانی، پەنجا ساڵ خەبات (كورتە مێژوویەكی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران)، بەرگی یەكەم، چاپی دووەم، دەزگای توێژینەوەو بڵاوكردنەوەی موكریانی، زنجیرە 270، چاپخانەی خانی، دهۆك، 2008.
6- جەمال شێخ نووری، وێرانكاری و تاوانەكانی بەعس لە بیرەوەرییەكانمدا، چاپی یەكەم، چاپخانەی ڕوون، سلێمانی، 2005.
7- جێرمیا گۆلكا، لیدیا هەنسڵ، ئیلیزابێس وێڵك، جودیس لارسن، موجاهیدینی خەڵق لەعێراق گرێكوێرەی سیاسەت، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: لەیلا حەمید، چاپی یەكەم، چاپخانەی ئاراس، هەولێر، 2011.
8- رزگار حاجی حەمید، كەلار (مێژوویەكی دێرین و جوگرافیای شارێكی زیندوو)1970-2012، چاپی یەكەم، چاپخانەی یاد، 2015.
9- سەركۆ محەمەد ڕۆستەم، پەژاری شیعر گوڵ، چاپی یەكەم، چاپخانەو ئۆفسێتی ئاسا، تشرینی یەكەمی 2001.
10- سوارە حەسەن باجەلان، مێژووی كەلار، چاپی یەكەم، چاپخانەی چوارچرا، سلێمانی، 2011.
11- مەلا شاخی، ڕاپەڕین و رزگاری كەركوك، چاپی دووەم، چاپخانەی شەهید ئازاد هەورامی، لەبڵاوكراوەكانی گۆڤاری شەهید، ژمارە 42، كەركوك، 2012.
12- شەریف عەلی (هەژاری)، موجاهیدینی خەلق و هەڵوێستی بەرانبەر بەنەتەوەی كورد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان (1964-1994)، چاپی یەكەم، چاپخانەی سیمان، سلێمانی، 2008.
13- شەریف وەرزێر، راپەرین و سەروەریی (باسێك لەڕاپەڕینی جەماوەریی ئازاری 1991 و رۆڵی بزاڤی ئیسلامیی كوردستان)، چاپی یەكەم، چاپخانەی شڤان، لە بڵاوكراوەكانی رۆژنامەی كۆمەڵ، سلێمانی، 2010.
14- عەبدولرەزاق مەزرنگ، راپەڕین و بەهاری ئازادی، چاپخانەی رەنج، سلێمانی، 2004.
15- عوسمانی حاجی مەحمود، كڵپەی ڕاپەڕین لە كوانووی شاری دووزدا، مارتی 1993.
16- مامۆستا عوسمان كانی پانكەیی، سەروەریەكانی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لە رۆژگارە سەختەكانی گەلی كورددا، چاپی چوارەم، سلێمانی، 2013.
17- محەمەد شاكەلی، گەرمیان رابردووی نزیك و ئایندە (لێكۆڵینەوەیەكی مێژوویی جوگرافیی سیاسییە)، پێداچوونەوەی دلێر میرزا، چاپخانەی كارۆ، 2003.
18- مەحمود سەنگاوی، بیرەوەرییەكانی سەنگاوی، چاپخانەی تیشك، سلێمانی، 2004.
19- دكتۆر نوری تاڵەبانی، سیاسەتی گۆڕینی روخساری نەتەوەیی ناوچەی كەركوك، دەزگای چاپ و پەخشی حەمدی، لە بڵاوكراوەكانی ئەكادیمیای هۆشیاری و پێگەیاندنی كادیران، ژمارەی زنجیرە 17، سلێمانی، 2011.
20- هەورامان كەمال میرزا عەبدوڵڵاو تاریق رەئوف محەمەد، ناوچەكانی ململانێ لە نێوان كوردو حكومەتەكانی عێراقدا، دەزگای چاپ و پەخشی حەمدی، سلێمانی، بڵاوكراوەكانی مەكتەبی بیروهۆشیاری (ی.م.ك)، زنجیرە 271، 2008.
21- هەیاس كاردۆ، ئەزموونی خەبات (ئاوڕێك لەژیان و خەباتی عەبدوڵڵا حەسەن زادە)، چاپی یەكەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، 2011.
22- یودیت نیورینك، شەهیدانی وێل، وەرگێڕانی: لیژنەیەك لەدەزگای ئاراس، چاپی دووەم، لەچاپكراوەكانی دەزگای ئاراس، هەولێر، 2010.
23- دكتر عزت اللە نوژی، تاریخ احزاب سیاسی در ایران، چاپ دوم، انتشارات نوید شیراز، 1387. (فارسی)

دووەم: گۆڤارو ڕۆژنامە
گۆڤارو ڕۆژنامەكان
1- ئاری عوسمان خەیات، گوڤاری هەشتاو هەشت، ژ3، زستانی 2005.
2- ڕێبین ڕەسوڵ، گادگروس، گۆڤاری سەرهەڵدان، ژ16، سالی 1996، ل30-31.
3- د.نوری تاڵەبانی، سیاسەتی گۆڕینی ڕوخساری نەتەوەیی ی ناوچەی كەركوك، گۆڤاری سەنتەری لێكۆڵینەوەی ستراتیجی، ژ64، شوباتی 2011.
4- فاتیح سەلام، كوردستانی نوێ‌، ژمارە 2399، دوو شەممە (12/3/2001)،

دیدارو چاوپێكەوتن:
1- ڕێبوار بەكر حەمید (شایەتحاڵ)، سلێمانی، سێشەممە (31/5/2016).
2- سەمەد فەرەج لوتفی ئۆمەر بلی (ئامۆزای شەهید)، ناحیەی سەرقەڵا، گوندی ئۆمەربل، (1/6/2016).
3- محەمەد ئەمین میرزا غەفوور، كەلار(باوكی شەهیدو شایەتحاڵ)، (1/6/2016).
4- موشیر عەلی شەریف، (بەشداربووی شەڕەكە – دیلی دەستی موجاهیدینی خەڵقی ئێران) سلێمانی، مۆزەخانەی سلێمانی، (2/6/2016).
4- كامەران محەمە جەهەر (كامەرانی شەهیدان – دووز)، بەرواری (16/6/2016).
5- سالار حەمەخان محەمەد عەلی، شاری كفری، ناوچەی پیشەسازی، (1/6/2016).
6- داود سەركەلی، (بەشداربوو – دیلی دەستی موجاهیدینی خەڵق)، كەلاری كۆن، (1/6/2016).
7- محەمەد حەسەن عەلی، ناسراو بە (حەمەسوور)، بەشداربوو – دیلی دەستی موجاهیدینی خەڵق)، سلێمانی، (31/5/2016).
8- محەمەد صدیق جۆڵا (كەسوكاری شەهیدەكان)، كفری، گەڕەكی ئیمام محەمەد، (1/6/2016).
9- مەلیحە ئەحمەد محەمەد عەلی(كەسوكاری شەهیدەكان)، كفری، گەڕەكی ئیمام محەمەد، (1/6/2016).
10- ڕێبوار بەكر حەمید (شایەتحاڵ)، سلێمانی، (31/5/2016).

1- سەركۆ محەمەد ڕۆستەم، سەرچاوەی پێشوو، ل29.
2- ئاری عوسمان خەیات، گوڤاری هەشتاو هەشت، ژ3، زستانی 2005، ل142.
3- عوسمانی حاجی مەحمود، كڵپەی ڕاپەڕین لە كوانووی شاری دووزدا، مارتی 1993، ل13-14.
4- فاتیح سەلام، كوردستانی نوێ‌، ژمارە 2399، دوو شەممە (12/3/2001)، ل5.
5- مەلا شاخی، ڕاپەڕین و رزگاری كەركوك، چاپی دووەم، چاپخانەی شەهید ئازاد هەورامی، لەبڵاوكراوەكانی گۆڤاری شەهید، ژمارە 42، كەركوك، 2012، ل97.
6- دیداری ڕێبوار بەكر حەمید (شایەتحاڵ)، سلێمانی، سێشەممە (31/5/2016).
7- دیداری سەمەد فەرەج لوتفی ئۆمەر بلی (ئامۆزای شەهید)، ناحیەی سەرقەڵا، گوندی ئۆمەربل، (1/6/2016).
8- رزگار حاجی حەمید، سەرچاوەی پێشوو، ل99.
9- مەحمود سەنگاوی، سەرچاوەی پێشوو، ل524-525.
10- مەحمود سەنگاوی، هەمان سەرچاوە، ل525.
11- هەورامان كەمال میرزا عەبدوڵڵاو تاریق رەئوف محەمەد، ناوچەكانی ململانێ لە نێوان كوردو حكومەتەكانی عێراقدا، دەزگای چاپ و پەخشی حەمدی، سلێمانی، بڵاوكراوەكانی مەكتەبی بیروهۆشیاری (ی.م.ك)، زنجیرە 271، 2008، ل79.
12- فاتیح سەلام، هەمان سەرچاوە، ل5.
13- عەبدولرەزاق مەزرنگ، هەمان سەرچاوە، ل128-129.
14- مامۆستا عوسمان كانی پانكەیی، سەروەریەكانی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لە رۆژگارە سەختەكانی گەلی كورددا، چاپی چوارەم، سلێمانی، 2013، ل522.
15- عوسمانی حاجی مەحمود، سەرچاوەی پێشوو، ل16.
16- عوسمانی حاجی مەحمود، سەرچاوەی پێشوو، ل15-16.
17- عوسمانی حاجی مەحمود، هەمان سەرچاوە، ل16-18.
18- دیداری: موشیر عەلی شەریف، (بەشداربووی شەڕەكە – دیلی دەستی موجاهیدینی خەڵقی ئێران) سلێمانی، مۆزەخانەی سلێمانی، (2/6/2016).
19- عوسمانی حاجی مەحمود، هەمان سەرچاوە، ل20-21-22.
20- عوسمانی حاجی مەحمود، سەرچاوەی پێشوو، ل25-27.
21- عوسمانی حاجی مەحمود، هەمان سەرچاوە، ل37-39.
22- مەلا شاخی، سەرچاوەی پێشوو، ل97.
23- عوسمانی حاجی مەحمود، سەرچاوەی پێشوو، ل39.
24- دیداری: كامەران محەمە جەهەر (كامەرانی شەهیدان – دووز)، بەرواری (16/6/2016).
25- عوسمانی حاجی مەحمود، سەرچاوەی پێشوو، ل24.
26- دیداری: سالار حەمەخان محەمەد عەلی، شاری كفری، ناوچەی پیشەسازی، (1/6/2016).
27- دیداری داود سەركەلی، (بەشداربوو – دیلی دەستی موجاهیدینی خەڵق)، كەلاری كۆن، (1/6/2016).
28- دیداری: محەمەد حەسەن عەلی، ناسراو بە (حەمەسوور)، بەشداربوو – دیلی دەستی موجاهیدینی خەڵق)، سلێمانی، (31/5/2016).
29- دیداری محەمەد صدیق جۆڵا (كەسوكاری شەهیدەكان)، كفری، گەڕەكی ئیمام محەمەد، (1/6/2016)، مەلیحە ئەحمەد محەمەد عەلی(كەسوكاری شەهیدەكان)، كفری، گەڕەكی ئیمام محەمەد، (1/6/2016).
30- دیداری ڕێبوار بەكر حەمید (شایەتحاڵ)، سلێمانی، (31/5/2016).
31- ئەحمەد باوەڕ، هەمان سەرچاوە، ل40-41.
32- هەورامان كەمال میرزا عەبدوڵڵاو تاریق رەئوف محەمەد، هەمان سەرچاوە، ل70.
33- محەمەد شاكەلی، گەرمیان رابردووی نزیك و ئایندە (لێكۆڵینەوەیەكی مێژوویی جوگرافیی سیاسییە)، سەرچاوەی پێشوو، ل105.
34- پشكۆ حەمە تاهیر عەبدولڕەحمان ئاغجەلەری، چاپی یەكەم، كتێبی ڕووناكبیری، ژمارە 43، سلێمانی، 2004، ل78.
35- دكتۆر نوری تاڵەبانی، سیاسەتی گۆڕینی روخساری نەتەوەیی ناوچەی كەركوك، دەزگای چاپ و پەخشی حەمدی، لە بڵاوكراوەكانی ئەكادیمیای هۆشیاری و پێگەیاندنی كادیران، ژمارەی زنجیرە 17، سلێمانی، 2011، ل43-44، هەروەها بڕوانە: د.نوری تاڵەبانی، سیاسەتی گۆڕینی ڕوخساری نەتەوەیی ی ناوچەی كەركوك، گۆڤاری سەنتەری لێكۆڵینەوەی ستراتیجی، ژ64، شوباتی 2011، ل80-81.
36- مەلا شاخی، سەرچاوەی پێشوو، ل206.
37- ڕێبین ڕەسوڵ، گادگروس، گۆڤاری سەرهەڵدان، ژ16، سالی 1996، ل30-31.
38- مەلا شاخی، سەرچاوەی پێشوو، 2012، ل207.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ناكۆكی لە نێوان حەكیم و خەزعەلیدا دروست دەبێت

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، چارەسەری ناكۆكییەكانی ئەم دواییەی نێوان ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort