سەرەکی » ئاراستە » سوپای‌ ئه‌لیكترۆنی‌ بەرەیەکی تری جەنگی هەڵبژاردن لە عیراق دەکاتەوە

سوپای‌ ئه‌لیكترۆنی‌ بەرەیەکی تری جەنگی هەڵبژاردن لە عیراق دەکاتەوە

ئه‌حمه‌د ئه‌لده‌باغ

له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی‌ عیراقدا چه‌كێكی‌ نوێ تاقی‌ كرایه‌وه‌، سه‌رباری‌ ئامرازه‌ باوه‌كانی‌ پڕوپاگه‌نده‌‌و ریكلامی‌ ئاسایی پشتی‌ پێ ده‌به‌سترا، وه‌ك پۆسته‌ر‌و بروشور‌و ریكلامی‌ ته‌له‌ڤزیۆنی‌، كاندیده‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ 2018 په‌نایان بردووه‌ بۆ ئامرازه‌كانی‌ په‌یوه‌ندی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، به‌ تایبه‌تیش پێگه‌‌و ماڵپه‌ڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ وه‌ك فه‌یسبووك، كه‌ بۆته‌ رووگه‌ی‌ كاندیده‌كان‌و سیاسییه‌كان‌و له‌ رێگه‌یه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن لایه‌نگرانیان زیاد بكه‌ن‌و ده‌نگ كۆ بكه‌نه‌وه‌، له‌و هه‌ڵمه‌ت‌و هه‌وڵه‌ فراوانه‌شدا سوپایه‌كی‌ ئه‌له‌كترۆنی‌ به‌كار ده‌هێنن، سوپایه‌ك كه‌ چه‌كێكی‌ نوێی‌ پێیه‌‌و شه‌لم كوێرم ناپارێزم به‌ هه‌موو لایه‌كدا مووشه‌ك ده‌هاوێ.

سوپای‌ ئه‌له‌كترۆنی‌ چییه‌‌و چۆن به‌ڕێوه‌ ده‌برێت؟
ده‌سته‌واژه‌ی‌ سوپای‌ ئه‌له‌كتۆرنی‌ به‌وه‌ روون ده‌كه‌مه‌وه‌‌و پێناسه‌ی‌ ده‌كه‌م، كه‌ كۆمه‌ڵه‌‌و گروپی‌ مه‌شق پێكراو به‌ پێی‌ به‌رنامه‌‌و ئه‌جێندای‌ تایبه‌ت‌و پێشوه‌خت ئاماده‌كراو كار ده‌كه‌ن بۆ تێكشكاندنی‌ پێگه‌ی‌ ركابه‌ره‌كانیان‌و بره‌ودان به‌ بیروبۆچوون‌و تێڕوانینێكی‌ دیاریكراو له‌ رێگه‌ی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌، هه‌ره‌وه‌ها بۆ ده‌مكوت كردن‌و ناشیرین كردن‌و شێواندنی‌ ناوو ناوبانگی‌ ئه‌وانی‌ دی‌، شانبه‌شانی‌ بره‌ودان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگۆ‌و درۆ‌وده‌له‌سه‌‌و قسه‌ی‌ هه‌ڵبه‌سترا‌و‌و نانه‌وه‌ی‌ پشێویی‌و ئاژاوه‌‌و بێ سه‌روبه‌ره‌یی.
حه‌سان ئه‌لدلێمی‌ له‌ سه‌نته‌ری‌ راسد بۆ بره‌ودان‌و به‌ڕێوه‌بردنی‌ ماڵپه‌ڕه‌كانی‌ فه‌یسبووك به‌ ساسه‌ پۆستی‌ راگه‌یاند، دیارده‌ی‌ سوپای‌ ئه‌له‌كرۆنی‌ له‌م ساڵانه‌ی‌ دواییدا له‌ عیراق بره‌وی‌ زۆری‌ په‌یدا كردووه‌، له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا دواكاری‌ له‌سه‌ر ئه‌و جۆره‌ سوپایه‌ زیادی‌ كردووه‌. سه‌باره‌ت به‌ چۆنێتی‌ دامه‌زران‌و دروست كردنی‌ سوپای‌ ئه‌له‌كترۆنی‌ حه‌سان ئه‌لدلێمی‌ ده‌ڵێ: دروست كردنی‌ سوپای‌ ئه‌له‌كترۆنی‌ زۆر ئاسانه‌، چونكه‌ ئه‌وانه‌ی‌ دروستی‌ ده‌كه‌ن ته‌نها پێویستییان به‌ ستافێكی‌ ته‌كنیكی‌ كه‌مێك مه‌شق پێكراو هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند ئامێرێكی‌ كۆمپیوته‌ر‌و هێڵێكی‌ ئینته‌رنێت‌و ئاو بێنه‌‌و ده‌ست بشۆ.
هه‌نگاوی‌ دواتر، واته‌ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی‌ سوپاكه‌ دامه‌زرا، ئیتر ئه‌مانه‌ سه‌ره‌تا په‌یجێكی‌ تایبه‌ت به‌ كاندیده‌كه‌، یان كه‌سه‌ سیاسییه‌كه‌، یان هه‌ر كه‌سێك بێت دروست ده‌كه‌ن، پاشان ریكلام‌و پرۆسه‌ی‌ پرۆمۆشن، واته‌ بره‌ودان بۆ ئه‌و په‌یجه‌ ده‌كرێت، ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی‌ چه‌ند كارتێكه‌وه‌ كه‌ نرخی‌ هه‌ریه‌كه‌یان 25 دۆلاره‌، ئه‌و كارته‌ش به‌شی‌ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ریكلامی‌ په‌یجه‌كه‌ له‌ فه‌یسبووكدا بڵاو بێته‌وه‌‌و هه‌زاران جار جاڕی‌ بۆ بدرێ‌و ریكلامی‌ بۆ بكرێت، هه‌موو جارێكیش كه‌ كاركردی‌ كارته‌كه‌ ته‌واو بوو ده‌توانرێ نوێ بكرێته‌وه‌. حه‌سان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، دروست كردنی‌ ئه‌و سوپایه‌ له‌ رێگه‌ی‌ رێكه‌وتن‌و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ بره‌ودان‌و كاری‌ سوپای‌ ئه‌له‌كترۆنی‌، له‌ رێگه‌ی‌ كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌وانه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ كاندیده‌كه‌ یان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كه‌ رایسپاردووه‌ ئه‌و كاره‌ جێبه‌جێ بكات.

ناكۆكی‌ هه‌یه‌ له‌ نێوان كاری‌ رۆژنامه‌وان‌و به‌ڕێوه‌بردنی‌ سوپای‌ ئه‌له‌كترۆنیدا؟
دیارده‌ی‌ سوپای‌ ئه‌له‌كترۆنی‌ ته‌نها به‌ دروست كردنی‌ ئه‌كاونت‌و په‌یجه‌وه‌ ناوه‌ستێ، به‌ڵكو له‌وه‌ش تێده‌په‌ڕێت‌و كاندید‌و سیاسییه‌كان رۆژنامه‌وان به‌كرێ ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی‌ شه‌وو رۆژ كار بۆ ریكلام كردن‌و بره‌ودان بۆ ئه‌و په‌یج‌و ئه‌كاونتانه‌ بكه‌ن. به‌كر ئه‌لعوبێدی‌ رۆژنامه‌وان له‌ به‌غداوه‌، كه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك كاری‌ بره‌ودان‌و ریكلامی‌ بۆ یه‌كێك له‌ كاندیده‌كان كردووه‌، به‌ ساسه‌ پۆستی‌ راگه‌یاند، جه‌نگه‌ جه‌نگی‌ هه‌ڵبژاردنه‌، ململانێیه‌ له‌ نێوان ناوچه‌‌و بازنه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردندا، له‌و جه‌نگه‌دا كاندید په‌نا ده‌باته‌ به‌ر هه‌موو ئامرازێكی‌ راگه‌یاندن بۆ ئه‌وه‌ی‌ وێنه‌ی‌ خۆی‌ جوانتر پیشان بدات‌و وێنه‌ی‌ ركابه‌ره‌كانی‌ ناشیرین بكات‌و بیان شێوێنێت، مه‌رجیش نییه‌ ئه‌و كارو كرده‌وانه‌ شه‌رعی‌ یان ناشه‌رعی‌ بن، له‌م قۆناغه‌ی‌ ئێستادا ئه‌م جۆره‌ ریكلام‌و بره‌ودانانه‌ پێویستییه‌كی‌ راگه‌یاندنه‌‌و بۆته‌ ئامراز‌و هۆكاری‌ كاریگه‌ر بۆ دروست كردنی‌ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر رای‌ گشتی‌.
به‌كر ئه‌لعوبێدی‌ له‌ وه‌ڵامی‌ پرسیارێكی‌ ساسه‌ پۆستدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ داخۆ ئه‌و كاره‌ په‌یماننامه‌ی‌ شه‌ره‌فی‌ رۆژنامه‌وانی‌ پێشێل ده‌كات یان نا، وتی‌: پێم وایه‌ خاڵێكی‌ به‌هێزه‌ له‌ قازانجی‌ راگه‌یاندنكار، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر تیمه‌ رۆژنامه‌وانییه‌ ئه‌له‌كترۆنییه‌كه‌ به‌ باشی‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان به‌ڕێوه‌ ببه‌ن. سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری‌ سه‌ركه‌وتنی‌ كاندیده‌كانیش له‌ رێگه‌ی‌ ئه‌م جۆره‌ هه‌ڵمه‌ته‌‌و كاری‌ سوپای‌ ئه‌له‌كترۆنییه‌وه‌ ئه‌لعوبێدی‌ وتی‌: سه‌ركه‌وتن‌و سه‌رنه‌كه‌وتن له‌ رێگه‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ سوپای‌ ئه‌له‌كترۆنی‌و تیمه‌كانی‌ كارپێكردنی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ ناپێورێ، به‌ڵكو سوپای‌ ئه‌له‌كترۆنی ته‌واوكه‌ری‌ مه‌كینه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ راگه‌یاندنه‌ كه‌ كار ده‌كات بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی‌ هێرشی‌ لایه‌نه‌كانی‌ دیكه‌‌و به‌رگری‌ له‌و كاندیده‌ی‌ كاری‌ بۆ ده‌كات، یان هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر كاندێكی‌ تر كه‌ ركابه‌ری‌ كاندیده‌كه‌ی‌ خۆیه‌تی‌.
لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان په‌ره‌یه‌كی‌ زۆر ده‌ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌ستی‌ ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ سایته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ بۆ به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن. ئه‌یوب ئه‌لجبوری‌ رۆژنامه‌نووسه‌‌و كاری‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردن ده‌كات بۆ یه‌كێك له‌ حزبه‌ ئیسلامییه‌ شیعه‌كان، كه‌ ئاماده‌ نه‌بوو ناوی‌ حزبه‌كه‌ بدركێنێت، ئه‌و به‌ ساسه‌ پۆستی‌ راگه‌یاند، مانگی‌ هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرێت له‌ به‌رامبه‌ر كاركردنی‌ له‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا له‌ رێگه‌ی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ بۆ ئه‌و حزبه‌. ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌و ناچێته‌ باره‌گای‌ حزبه‌كه‌ بۆ كاركردن له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا، به‌ڵكو هه‌ر له‌ ماڵه‌كه‌ی‌ خۆیدا كاره‌كانی‌ جێبه‌جێ ده‌كات، له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسانی‌ تردا كه‌ هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا پێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ن، هه‌ماهه‌نگی‌ ده‌كات‌و هه‌موو رۆژێك پێكه‌وه‌ ئامانجه‌كان‌و پلانی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌و رۆژه‌دا چی‌ بڵاو بكرێته‌وه‌ له‌ په‌یجی‌ حزبه‌كه‌ ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن. سه‌باره‌ت به‌ سروشتی‌ كاره‌كه‌ی‌‌و داخۆ بڕوای‌ به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌یكات یان نا، یان كاره‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ئاكاری‌ پیشه‌یی‌و بابه‌تیبوونی‌ رۆژنامه‌وانیدا ده‌گونجێ یان نا ئه‌لجبوری‌ وتی‌: پێش هه‌موو شتێك ئه‌وه‌ كاره‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ هیچ كێشه‌یه‌كی‌ یاساییشی‌ لێ ناكه‌وێته‌وه‌، كه‌واته‌ ئاساییه‌ به‌لامه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ر لایه‌نێكی‌ سیاسی‌ كار بكه‌م، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باوه‌ڕێشم پێیان نه‌بێت.

هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ عیراق
غه‌زوان جاسم-ی‌ رۆژنامه‌نووس ده‌ڵێ: دیارده‌ی‌ سوپای‌ ئه‌له‌كترۆنی‌ له‌دایكبووی‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نییه‌، له‌ چه‌ند ساڵی‌ رابردوودا گروپ‌و كه‌سانێك هه‌بوون، كه‌ له‌ خۆشه‌ویستییان بۆ حزبێك یان لایه‌نێكی‌ سیاسی‌ خۆیان كاندید ده‌كرد بۆ به‌رگری‌ كردن له‌ بیرو بۆچوونه‌كانی‌ ئه‌و حزب‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌. ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ده‌كرێ بڵێین ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ كۆتایی خولی‌ دووه‌می‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ پێشووی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران كه‌ نوری‌ مالكی‌ بوو به‌ ره‌سمی‌ سه‌ری‌ هه‌ڵداوه‌، ساڵی‌ 2014 ئه‌و كاته‌ی‌ سه‌ره‌تاكانی‌ ئه‌م سوپا ئه‌له‌كترۆنییه‌ چه‌كه‌ره‌ی كرد، ئه‌ویش له‌ ململانێی‌ نێوان سوپا ئه‌له‌كترۆنییه‌كه‌ی‌ مالكی‌‌و ركابه‌ره‌ زۆر‌و زه‌وه‌نده‌كانیدا، سه‌ره‌تای‌ كاری‌ ئه‌م سوپایه‌ له‌ لێدان‌و خستنی‌ بڕیار‌و سیاسه‌ته‌كانی‌ به‌رامبه‌ره‌وه‌ ده‌ستی‌ پێكرد، به‌ڵام ئه‌و كات هه‌وڵی‌ ده‌دا لانی‌ كه‌میی‌ ژیریی‌و لۆژیكی‌‌و ململانێی‌ سروشتی‌ بپارێزێت.

سوپای‌ ئه‌له‌كترۆنی‌ كاریگه‌ریی هه‌یه‌ له‌سه‌ر رای‌ شه‌قامی‌ عیراقی‌؟
وه‌لید ئه‌لزوبێدی‌ رۆژنامه‌نووس‌و پسپۆڕی‌ ئامرازه‌كانی‌ راگه‌یاندنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، واته‌ سۆشیال میدیا سه‌باره‌ت به‌ دیارده‌ی‌ سوپای‌ ئه‌له‌كترۆنی‌‌و ئه‌كاونته‌ وه‌همییه‌كان، كه‌ له‌ خزمه‌تی‌ ئه‌كاونتی‌ كاندیده‌كاندا به‌كار دێن، به‌ سایتی‌ ساسه‌ پۆستی‌ راگه‌یاند، ئه‌م فڕوفێڵه‌ له‌كه‌س شاراوه‌ نییه‌، هه‌ر به‌كاربه‌رێكی‌ ساده‌ش ده‌توانێ ئاشكرای‌ بكات، باشتر وابوو ئه‌و كاندید‌و نوێنه‌رانه‌ی‌ خۆیان به‌م كاره‌وه‌ خه‌ریك كردووه‌، به‌رنامه‌ی‌ سیاسی‌ راسته‌قینه‌ی‌ خۆیان بخه‌نه‌ روو، به‌رنامه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ئه‌وتۆ كه‌ توانای‌ جێبه‌جێ كردنی‌ هه‌بێت، له‌گه‌ڵ پلانێكی‌ كاری‌ تۆكمه‌، كه‌ توانای‌ راكێشان‌و به‌ده‌ستهێنانی‌ ده‌نگی‌ ده‌نگده‌رانی‌ هه‌بێت، نه‌ك په‌نا به‌رنه‌ ئه‌م شێوازه‌ ساویلكانه‌یه‌. ئه‌لزوبێدی‌ له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ ئه‌ركی‌ سوپای‌ ئه‌له‌كترۆنی‌ له‌ هه‌ڵبه‌ستنی‌ درۆ‌و ئابڕوچوون بۆ ركابه‌ری‌ كاندیده‌كه‌ زیاتر نییه‌‌و زۆربه‌ری‌ جاریش زۆری‌ پێ ناچێ په‌تی‌ درۆیان ده‌پسێ.
سه‌باره‌ت په‌نابردن‌و به‌كارهێنانی‌ فه‌یسبووك، له‌ ناو هه‌موو پێگه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ تری‌ وه‌ك تویته‌ر‌و گوگڵ پڵه‌س، وه‌لید ئه‌لزوبێدی‌ ده‌ڵێ: خه‌ڵكی‌ عیراق به‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م فه‌یسبووك به‌كار ده‌هێنن، نه‌ك ئه‌و پێگه‌و سایتانه‌ی‌ تر، به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ وڵاتانی‌ تری‌ كه‌نداوه‌وه‌ كه‌ زیاتر تویته‌ر به‌كار ده‌هێنن. ئه‌لزوبێدی‌ ئه‌وه‌شی‌ روون كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌و گه‌نجانه‌ی‌ ته‌مه‌نیان له‌ 20 تێناپه‌ڕێت‌و هه‌ندێكیشیان كه‌متر، ئه‌وان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی‌ دواییدا ده‌ستیان كردووه‌ به‌ كارهێنانی‌ تویته‌ر، به‌ڵام كاریگه‌ریی زۆریان نییه‌‌و هه‌ندێكیشیان هێشتا مافی‌ ده‌نگدانی‌ نییه‌ به‌هۆی‌ ته‌مه‌نه‌وه‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ كه‌ سیاسییه‌كان زیاتر په‌نا بۆ فه‌یسبووك ده‌به‌ن نه‌ك سایته‌كانی‌ تر.

كاندید‌و نوێنه‌ره‌كان هێرشی‌ ئه‌له‌كترۆنییان ده‌كرێته‌ سه‌ر
ژماره‌یه‌ك له‌ نوێنه‌ر‌و كاندیده‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن داد‌و بێدادیانه‌ له‌ هێرشی‌ سوپای‌ ئه‌له‌كترۆنی‌. فه‌ره‌ح ئه‌لسه‌راج په‌رله‌مانتار‌و له‌ هه‌مان كاتدا كاندیدی‌ هه‌ڵبژاردن، له‌ لێدوانێكدا بۆ ساسه‌ پۆست وتی‌: هێرشی‌ ئه‌له‌كترۆنی‌ له‌لایه‌ن سیاسییه‌كانه‌وه‌یه‌، ئه‌و هێرشانه‌ تایبه‌ته‌ به‌ كاندیده‌ ركابه‌ره‌كان. ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد، له‌ په‌یجه‌كه‌ی‌ خۆمه‌وه‌ له‌ فه‌یسبووكدا زیاتر له‌ 900 ئه‌كاونتی‌ وه‌هیمیمان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر په‌یجه‌كه‌ی‌ ئێمه‌و هه‌وڵی‌ شێواندن‌و تێكدانی‌ ده‌ده‌ن. سه‌باره‌ت به‌ شێواز‌و چۆنێتی‌ هێرشه‌كانیش فه‌ره‌ح ده‌ڵێ: چه‌ند رێگه‌یه‌كیان هه‌یه‌ بۆ هێرش كردن، یه‌كێك له‌ رێگه‌كان ئه‌وه‌یه‌، هه‌ر كاتێك بابه‌تێكی‌ نوێ له‌ په‌یجه‌كه‌مدا بڵاو ده‌كه‌وه‌، له‌ سه‌عات یازده‌‌و نیو تا یه‌ك‌و نیوی‌ دوای‌ نیوه‌شه‌ودا ئه‌كاونته‌ وه‌همییه‌كان هێرشێكی‌ زۆر ده‌كه‌ن‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌یجه‌كه‌ په‌ك بخه‌ن، یان بابه‌ته‌كه‌ بسڕنه‌وه‌‌و له‌ كاری‌ بخه‌ن یان تێكی‌ بده‌ن، واته‌ ماوه‌ی‌ دوو سه‌عات سه‌رقاڵی‌ ئه‌وه‌ ده‌بن، رێگه‌یه‌كی‌ تر ئه‌وه‌یه‌ بابه‌ته‌كه‌م ریپۆرت ده‌كه‌ن، یان له‌ په‌یجێكی‌ تردا بڵاوی‌ ده‌كه‌نه‌وه‌‌و هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ری‌‌و دژی‌ من ده‌وه‌ستنه‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ر كردن‌و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و هێرشانه‌ش فه‌ره‌ح ئه‌لسه‌راج رایگه‌یاند، زۆر جار ئه‌و ئه‌كاونته‌ وه‌همیانه‌ بلۆك ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ش هه‌ندێك جار كێشه‌ی‌ لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌، چونكه‌ بلۆك كردنی‌ ئه‌و ئه‌كاونتانه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ لاوازبوون‌و سستبوونی‌ په‌یجه‌كه‌ی‌ خۆشمان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ رێگه‌ی‌ كارتیشه‌وه‌ پشتیوانی‌ لێ بكه‌ین هه‌ر لاواز ده‌بێت‌و ئه‌كتیڤی‌ داده‌به‌زێت، زۆر جاریش تیمی‌ راگه‌یاندن هه‌وڵ ده‌دات بڵاو كراوه‌كان بشارێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بلۆك كردنیان كار نه‌كاته‌ سه‌ر كارایی په‌یجه‌كه‌.

سه‌نته‌ری‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كان له‌ كۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردن
سه‌باره‌ت به‌ چۆنێتی‌‌و چییه‌تی‌ ئه‌كاونته‌ وه‌همییه‌كان فه‌ره‌ح ده‌ڵێ: سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌كاونتانه‌، كه‌ ده‌چیته‌ ناو پرۆفایله‌كانیانه‌وه‌ ده‌بینیت له‌ چه‌ند مانگێكه‌ دروست كراون، ئه‌وپه‌ڕی‌ له‌ مانگی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ رابردووه‌وه‌ ده‌ستبه‌كار بووه‌، ناوه‌ۆركی‌ ئه‌كاونته‌كه‌ وێنه‌یه‌ك یان دوان زیاتری‌ تێدا نییه‌‌و هیچ زانیارییه‌كیشی‌ له‌خۆ نه‌گرتووه‌ كه‌ ئاماژه‌ بێت بۆ ئه‌كاونتێكی‌ راست‌و دروست بكات.
سیاسییه‌كی‌ تر به‌ هه‌مان شێوه‌ رووبه‌ڕووی‌ هێرشی‌ سوپای‌ ئه‌له‌كترۆنی‌ بۆته‌وه‌، ئه‌ویش حسێن ئه‌لتائی‌-یه‌، ئه‌م سیاسییه‌ له‌ گروپێكی‌ تایبه‌ت به‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردندا كار بۆ خالد ئه‌لعوبێدی‌ كاندیدی‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا ده‌كات، كه‌ سه‌ر به‌ كوتله‌كه‌ی‌ حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادییه‌، حسێن ده‌ڵێ: دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ گه‌وره‌ترین لیست له‌سه‌ر ئاستی‌ نه‌ینه‌وا شكستی‌ هێنا، هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ خالد ئه‌لعوبێدی‌ وه‌زیری‌ به‌رگری‌ پێشووی‌ عیراق چه‌ندان جار له‌سه‌ر یه‌ك رووبه‌ڕووی‌ هێرشی‌ سوپا ئه‌له‌كترۆنییه‌كان بۆوه‌، هێرشه‌كانیش ئه‌و لایه‌نانه‌ كردوویانه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێ له‌ كاندیده‌كانی‌ لیسته‌كه‌مان بده‌ن، چونكه‌ نه‌یانده‌زانی‌ كه‌ لیستی‌ ئه‌لعوبێدی‌ زۆرترین جه‌ماوه‌ری‌ هه‌یه‌. ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد، كه‌ له‌گه‌ڵ بڵاو كردنه‌وه‌ی‌ هه‌ر بابه‌تێكدا له‌ په‌یجه‌كه‌یان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك ئه‌كاونتی‌ وه‌همییه‌وه‌ هێرشی‌ ئه‌له‌كترۆنی‌ زۆریان ده‌كرێته‌ سه‌ر.

تۆ بڵێی‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ سۆشیال میدیاوه‌ گاریگه‌ر بێت؟
د. عه‌لی‌ به‌شار مامۆستای‌ رامیاری‌‌و په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ زانكۆی‌ به‌یان به‌ ساسه‌ پۆستی‌ راگه‌یاند، سوپای‌ ئه‌له‌كترۆنی‌ كه‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردن به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت‌و كوتله‌ جیاجیاكان هه‌یانه‌‌و به‌كاری‌ ده‌هێنن، به‌ڵگه‌یه‌كی‌ روون‌و ئاشكرایه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌م جاره‌ به‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی‌ سۆشیال میدیایه‌‌و هه‌ڵبژاردنی‌ پۆسته‌ر‌و ریكلامه‌ باوه‌كان نییه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ سوپای‌ ئه‌له‌كترۆنی‌ له‌م قۆناغه‌دا زۆر كاریگه‌ره‌.

ئه‌و پسپۆڕه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ سه‌رجه‌م كاندید‌و سیاسییه‌كان دركیان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌م ئامرازه‌، واته‌ سۆشیال میدیا زۆرترین گرنگیی هه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ كه‌ په‌نایان بردۆته‌ به‌ر سوپای‌ ئه‌له‌كترۆنی‌، هه‌ندێك له‌ كاندیده‌كان پشتیان به‌ كۆمپانیای‌ تایبه‌ته‌كانی‌ ئه‌و بواره‌ به‌ستووه‌، به‌ڵام هه‌ندێكی‌ تریان زیاتر پشتیان به‌ رۆژنامه‌نووسان‌و كه‌سانێك به‌ستووه‌ كه‌ كار بۆ كوته‌له‌یه‌كی‌ دیاریكراو ده‌كه‌ن. به‌شار جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ قۆناغی‌ ئێستا جه‌نگی‌ ئه‌له‌كترۆنییه‌ له‌ نێوان كوتله‌ سیاسییه‌كاندا، له‌ هه‌مان كاتیشدا جه‌نگی‌ نێوان كاندیده‌كانه‌.
ئه‌و پسپۆڕه‌ هۆكاری‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌م خولی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ی‌ ئه‌م جاره‌، كه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا ته‌كنۆلۆژیای‌ نوێ هه‌رزانه‌‌و هه‌روه‌ها ریكلامه‌كانی‌ ناو فه‌یسبووكیش هه‌رزانتره‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ریكلامه‌ باوه‌كان، جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌وانه‌ی‌ سوپا ئه‌له‌كترۆنییه‌كه‌ پێكده‌هێنن‌و كاری‌ تێدا ده‌كه‌ن، ده‌توانن به‌ نهێنی‌‌و شاراوه‌یی كار بكه‌ن‌و دۆزینه‌وه‌یان ئاسان نییه‌، به‌و شێوه‌یه‌ش به‌ كه‌ماڵی‌ ئیسراحه‌ت كار ده‌كه‌ن، سه‌رباری‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ش سوپای‌ ئه‌له‌كترۆنی‌ زیاتر ده‌نگده‌ره‌ گه‌نجه‌كان ده‌كاته‌ ئامانج، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ لای‌ هه‌موان ئاشكرایه‌ كه‌ زۆرینه‌ی‌ گه‌نجانی‌ عیراق فه‌یسبووك به‌كار ده‌هێنن، تا راده‌ی‌ ئالوده‌بوونیش به‌كاری‌ ده‌هێنن، چونكه‌ سه‌رده‌مه‌كه‌ سه‌رده‌می‌ وێنه‌‌و ڤیدیۆی‌ كورته‌.
سه‌باره‌ت به‌ هێز‌و توانای‌ سوپای‌ ئه‌له‌كترۆنی‌‌و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ته‌رازووی‌ هێز له‌ مه‌یدانی‌ كێبڕكێ‌و ململانێی‌ هه‌ڵبژاردندا، عه‌لی‌ به‌شار ده‌ڵێ: ئه‌م سوپا ئه‌له‌كترۆنییه‌، به‌ تایبه‌ت به‌هێزه‌كانیان توانای‌ سه‌ركه‌وتنی‌ هه‌یه‌، كاریگه‌رییه‌كه‌شی‌ له‌ ئێستاوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌‌و به‌ لێدان‌و خستنی‌ هه‌ندێك له‌ كاندیده‌كاندا دیاره‌، هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌وانه‌ش ده‌بێت كه‌ پاره‌یه‌كی‌ زۆریان هه‌یه‌، بۆ ئه‌وانه‌ش كه‌ ده‌توانن كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ده‌نگده‌ر دروست بكه‌ن له‌ رێگه‌ی‌ جوانكردن‌و جوان نمایش كردنی‌ وێنه‌‌و پرۆفایلی‌ كاندیده‌كانه‌وه‌، رێگای‌ تریش هه‌یه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن.
جه‌ریر محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ نون بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ستراتیژی‌ بۆچوونێكی‌ تری‌ هه‌یه‌ له‌ باره‌ی‌ ئه‌م بابه‌ته‌وه‌‌و ده‌ڵێ: هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ راسته‌قینه‌ له‌ سۆشیال میدیاوه‌ نه‌كرا، یان دواكه‌وت، سه‌ره‌تا ته‌نها شه‌ڕی‌ لێدان‌و خستنی‌ ركابه‌ره‌كان بوو، ئه‌م شێوازه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردن سه‌ر له‌ ده‌نگده‌ر ده‌شێوێنێت، چونكه‌ زڕاندنی‌ ناوی‌ هه‌موو كاندیده‌كان‌و ناشیرین كردنیان زیان به‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت‌و ده‌نگده‌ر له‌ به‌شداری‌ كردن له‌ پرسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن دوور ده‌خاته‌وه‌.
جه‌ریر له‌ باره‌ی‌ به‌شداری‌ كردنی‌ هه‌ندێك له‌ رۆژنامه‌نووسانه‌وه‌ له‌ سوپای‌ ئه‌له‌كترۆنیدا رایگه‌یاند، كارلێك‌و به‌شداری‌ كردنی‌ كه‌سانی‌ پسپۆڕ‌و به‌توانا‌و لێهاتوو له‌ رۆژنامه‌نووسان‌و ئه‌كادیمییه‌كان له‌ ئاراسته‌ كردنی‌ كۆمه‌ڵگه‌دا، ده‌كرێ ره‌وتێكی‌ مه‌عریفی‌ پێچه‌وانه‌‌و دژ به‌و لێدان‌و پاشقول گرتنه‌ بێنێته‌ ئاراوه‌، به‌ تایبه‌تیش ئه‌و كرده‌وانه‌ی‌ داب‌و نه‌ریت‌و ئه‌ده‌ب‌و ئاكاری‌ جوان تێده‌په‌ڕێنن‌و ده‌چنه‌ خانه‌ی‌ جنێودان‌و سوكایه‌تی‌ پێكردن‌و قسه‌ی‌ پڕوپووچه‌وه‌.
له‌ باره‌ی‌ راده‌‌و ئاستی‌ كاریگه‌ری‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ سۆشیال میدیاوه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌‌و تا چه‌ند خه‌ڵكی‌ باه‌وڕیان پێ ده‌كات یان نا، جه‌ریر محه‌مه‌د ده‌ڵێ: ده‌بێ دان به‌وه‌دا بنێین هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی‌ كه‌سانی‌ گه‌نده‌ڵ‌و به‌رپرسانی‌ گه‌نده‌ڵ، ئه‌وانه‌ش كه‌ هه‌ر رۆژه‌‌و به‌ ره‌نگێك ده‌ركه‌ون له‌ گۆڕه‌پانی‌ سیاسیدا‌و دۆسێی‌ ئابڕوچوونیان هه‌یه‌، وای‌ كردووه‌ زه‌ین‌و ئاوه‌زی‌ جه‌ماوه‌ر ئاماده‌ بێت بۆ باوه‌ڕ كردن به‌ هه‌ر بابه‌تێكی‌ خراپ‌و گه‌نده‌ڵ له‌ باره‌ی‌ هه‌ر كاندیدێكه‌وه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و كاندیده‌ بێتاوان‌و پاك‌و بێگه‌ردیش بێت.

ساسه‌ پۆست

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

خانمێكی خۆبه‌خش ده‌بێته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری كلتووری له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌

خاتوو (هێرۆ) ی ته‌مه‌نی (28) ساڵه‌، له‌ (2013) خولیای ده‌ست ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort