سەرەکی » ئاراستە » فه‌یسبووك‌و داهاتووی‌ ژیانی‌ كه‌سیی‌و تایبه‌ت

فه‌یسبووك‌و داهاتووی‌ ژیانی‌ كه‌سیی‌و تایبه‌ت

جێفری‌ د. ساش*

دیارترین چركه‌ساتی‌ پڕ له‌ گوزارشت، له‌ قسه‌كانی‌ مارك زۆكه‌ربێرگ-دا ئه‌وه‌ بوو، كاتێك ریچارد دێربن كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پیران‌و سه‌ر به‌ ویلایه‌تی‌ ئێلینۆی‌-یه‌ پرسیاری‌ لێ كرد، داخۆ پێی‌ خۆشه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا نامه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا گۆڕیونه‌ته‌وه‌ ببنه‌ هاوبه‌شی‌ له‌ لیستی‌ ناوه‌كانی‌ ئه‌و هۆتێله‌ی‌ لێی‌ دابه‌زیوه‌‌و هه‌موویان ناو‌و زانیارییه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌‌و هۆتێله‌یان هه‌بێت؟ له‌ وه‌ڵامدا وتی‌، پێی‌ خۆش نییه‌ ئه‌و زانیارییانه‌ بداته‌ خه‌ڵك. پاشان ریچارد دێربن پێی‌ وت: پێم وایه‌ ئه‌مه‌ ئه‌سڵی‌ مه‌سه‌له‌كه‌یه‌، مه‌سه‌له‌ی‌ مافی‌ كه‌سیی‌و تایبه‌تمه‌ندیی.
كریس هیوز كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی‌ كۆمپانیای‌ فه‌یسبووك، له‌م دواییانه‌دا رایگه‌یاند، پێداچوونه‌وه‌‌و وردبنییه‌كی‌ گشتی‌ به‌ فه‌یسبووكدا له‌مێژ بوو پێویست بوو بكرێت. ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كرد، پێم سه‌یره‌ پێشتر وه‌ڵامی‌ زۆرێك له‌و پرسیارانه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه‌، له‌ كاتێكدا پسپۆڕانی‌ بواری‌ ته‌كنۆلۆژیای‌ زانیاری‌ به‌ تایبه‌تیش له‌ ئه‌وروپا به‌رده‌وام هۆشدارییان ده‌دا له‌ باره‌ی‌ ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی‌ فه‌یسبووك چه‌ند ساڵه‌ ده‌یكات، یان هه‌ر ماڵپه‌ڕێكی‌ تری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هاوشێوه‌ی‌. ئه‌و كات گوێ به‌ هۆشدارییه‌كانیان نه‌درا، به‌ڵام ئێستا بۆچوونه‌كانیان گرنگی‌ په‌یدا كردووه‌.
وته‌كانی‌ مارك زۆكه‌ربێرگ-ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ جێبه‌جێكاری‌ كۆمپانیای‌ فه‌یسبووك له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی‌ پیرانی‌ ئه‌مریكادا به‌س نه‌بوو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ متمانه‌ی‌ خه‌ڵك به‌ كۆمپانیاكه‌، ئه‌و كۆمپانیایه‌ی‌ ده‌ركه‌وت بازرگانی‌ به‌ زانیارییه‌ كه‌سییه‌كانی‌ به‌كاربه‌رانییه‌وه‌ ده‌كات، دیارترین چركه‌ساتی‌ پڕ له‌ گوزارشت، له‌ قه‌سكانی‌ مارك زۆكه‌ربێرگ-دا ئه‌وه‌ بوو، كاتێك ریچارد دێربن كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پیران‌و سه‌ر به‌ ویلایه‌تی‌ ئێلینۆی‌-یه‌ پرسیاری‌ ئه‌وه‌ی‌ لێ كرد، داخۆ پێی‌ خۆشه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا نامه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا گۆڕیونه‌ته‌وه‌ ببنه‌ هاوبه‌شی‌ له‌ لیستی‌ ناوه‌كانی‌ ئه‌و هۆتێله‌ی‌ لێی‌ دابه‌زیوه‌‌و هه‌موویان ناو‌و زانیارییه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌‌و هۆتێله‌یان هه‌بێت، كه‌ ئه‌وه‌ش هه‌مان شێوازی‌ ئه‌و زانیارییانه‌یه‌ كه‌ فه‌یسبووك به‌كاری‌ هێناوه‌؟ له‌ وه‌ڵامدا وتی‌، پێی‌ خۆش نییه‌ ئه‌و زانیارییانه‌ بداته‌ خه‌ڵك. پاشان ریچارد دێربن پێی‌ وت: پێم وایه‌ ئه‌مه‌ ئه‌سڵی‌ مه‌سه‌له‌كه‌یه‌، مه‌سه‌له‌ی‌ مافی‌ كه‌سیی‌و تایبه‌تمه‌ندیی.
ره‌خنه‌گرانی‌ فه‌یسبووك چه‌ند ساڵه‌ له‌ هه‌وڵی‌ روون كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و خاڵه‌دان. ستیڤانۆ كوینتاریلی‌ پسپۆڕی‌ بواری‌ ته‌كنۆلۆژیای‌ زانیاری‌‌و یه‌كێك له‌ دیارترین به‌رگریكاران له‌ مافی‌ پاراستنی‌ زانیاری‌ كه‌سیی‌و تایبه‌ت له‌ ئینته‌رنێتدا، كه‌ تا ئه‌م دواییانه‌ش ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ ئیتالیا بوو، به‌ كاوه‌خۆ‌و پشوودرێژانه‌ كاری‌ ده‌كرد‌و پێشبینی‌ ئه‌وه‌شی‌ ده‌كرد فه‌یسبووك زانیارییه‌ كه‌سییه‌كان له‌ بازاڕدا به‌كار بهێنێت‌و كڕین‌و فرۆشیان پێوه‌ بكات. ئه‌و پسپۆڕه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر به‌رگری‌ سه‌رسه‌ختانه‌ی‌ له‌وه‌ ده‌كرد، كه‌ ده‌بێ هه‌ریه‌ك له‌ ئێمه‌ كۆنترۆڵی‌ زیانیارییه‌كانی‌ ژیانمان له‌ ئینته‌رنێدا له‌ده‌ست خۆماندا بێت، به‌رگری‌ له‌وه‌ش ده‌كرد كه‌ ده‌بێ ژیانی‌ كه‌سییمان له‌ ئینته‌رنێتدا توانای‌ گواستنه‌وه‌ی‌ هه‌بێت، له‌ ماڵپه‌ڕێكه‌وه‌ بۆ ماڵپه‌ڕێكی‌ دیكه‌، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر بڕیارمان دا له‌ فه‌یسبووكدا نه‌مێنین، ده‌بێ بتوانین بچینه‌ ماڵپه‌ڕێكه‌ی‌ دیكه‌ی‌ ركابه‌رییه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی‌ ناو فه‌یسبووكمان بپچڕێ‌و ده‌بێ په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌ فه‌یسبووكدا ده‌مێننه‌وه‌‌و ئه‌وانه‌ش له‌ ماڵپه‌ڕه‌كانی‌ دیكه‌دان بمێنێت.
ستیڤانۆ كوینتاریلی‌ پێی‌ وایه‌ خراپ به‌كارهێنانی‌ ئه‌و داتایانه‌ی‌ كامبریج ئانالیتیكا له‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ده‌ستی‌ كه‌وتوون، ده‌ره‌نجامی‌ حه‌تمیی كرده‌وه‌ی‌ نابه‌رپرسانه‌یه‌. ئێستاش كۆمپانیای‌ فه‌یسبووك دانی‌ به‌وه‌دا ناوه‌كه‌ كۆمپانیای‌ كامبریج ئانالیتیكا تاكه‌ كۆمپانیا‌و لایه‌ن نییه‌ كه‌ زانیارییه‌ كه‌سییه‌كانی‌ به‌كاربه‌رانی‌ فه‌یسبووكی‌ به‌كارهێنابێت.
له‌ په‌یوه‌ندییه‌كدا قسه‌مان له‌گه‌ڵ ستیڤانۆ كوینتاریلی‌ كرد‌و پێی‌ وتین: یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا رێوشوێنی‌ تایبه‌ت به‌ رێكخستنی‌ گشتی‌‌و پاراستنی‌ زانیارییه‌ كه‌سییه‌كان گرتۆته‌به‌ر، بڕیاره‌ له‌ 25ی‌ مانگی‌ ئایاره‌وه‌ ده‌ست بكرێت به‌ جێبه‌جێ كردنی‌، هه‌ڵبه‌ت دوای‌ شه‌ش ساڵ كاركردن‌و ئاماده‌كاریی‌و گفتوگۆ له‌ باره‌یانه‌وه‌، ئه‌گه‌ری‌ هه‌یه‌ ئه‌م رێوشوێنانه‌ له‌ هه‌ندێك رووه‌وه‌ سوودی‌ هه‌بێت.
به‌ پێی‌ ئه‌و رێوشوێنه‌ تازانه‌ كه‌ تایبه‌تن به‌ رێكخستن‌و پاراستنی‌ زانیارییه‌ كه‌سییه‌كان، له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێك رێكخراو‌و كۆمپانیا، به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی‌ پابه‌ند نابن پێیه‌وه‌ غه‌رامه‌ی‌ زۆر قورس بده‌ن، كه‌ هه‌ندێك جار رێژه‌كه‌ی‌ ده‌گاته‌ 4%ی‌ داهاته‌كه‌یان. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و رێوشوێنانه‌ پێشتر هه‌بوونایه‌‌و جێبه‌جێ بكرانایه‌، ئه‌و فه‌یسبووك ناچار ده‌بوو ماوه‌یه‌كی‌ زۆر پێش هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ ئه‌مریكا ده‌سه‌ڵاتداران ئاگادار بكاته‌وه‌ له‌ هه‌ر دزه‌ كردنێكی‌ زانیارییه‌ كه‌سییه‌كان، واته‌ هه‌ر كه‌ فه‌یسبووك خۆی‌ زانی‌ بابه‌تێكی‌ وا هه‌یه‌، ده‌بێ ئاشكرای‌ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و جۆره‌ غه‌رامه‌یه‌ نه‌دات.
ئه‌و پسپۆڕه‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌، كه‌ كێبڕكێیه‌كی‌ كارا‌و چالاك ئامرازێكی‌ به‌هێزه‌ بۆ زیاد كردنی‌ فره‌كه‌ناڵیی زیندوو له‌گه‌ڵ پاراستنی‌ پانتایی دیجیتاڵ. لێره‌دا پێویسته‌ رێوشوێنی‌ رێكخستن‌و پاراستنی‌ زانیاریی كه‌سیی پێویسته‌ یارمه‌تی‌ بدرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ چه‌مكی‌ توانای‌ گواستنه‌وه‌ی‌ دۆسێ كه‌سییه‌كانی‌ له‌خۆ گرتووه‌، ئه‌و توانایه‌ش وا ده‌كات به‌كاربه‌ر سه‌رپشك بێت له‌ گواستنه‌وه‌ی‌ دۆسێ‌و زانیارییه‌كانی‌ خۆی‌ له‌ یه‌كێك سایته‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه‌ بۆ یه‌كێكی‌ تر، ته‌واو وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ كه‌ خۆمان كاتێك ژماره‌ی‌ مۆبایله‌كه‌مان له‌ هاندێكه‌وه‌ ده‌گوازینه‌وه‌ بۆ هاندێكی‌ دیكه‌.
ستیڤانۆ كوینتاریلی‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ ئه‌و جۆره‌ له‌ سه‌رپشكبوون‌و خاوه‌ندارێتییه‌ی‌ زانیارییه‌ كه‌سییه‌كان به‌س نییه‌، به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌و سایته‌ خزمه‌تگوزارییه‌ی‌ بۆی‌ ده‌گوازرێینه‌وه‌، په‌یوه‌ندی‌ به‌وی‌ پێشووه‌ هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانین به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیمان به‌ هاوڕێكانمان له‌ سایته‌كه‌ی‌ پێشوو هه‌بێت، ئه‌م جۆره‌ په‌یوه‌ندییه‌ش ئێستا له‌ توانادا هه‌یه‌ جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی‌ ته‌كنۆلۆژیای‌ (IPFS)‌و (Solid)ه‌وه‌، كه‌ تیم پێرنه‌رز لی‌ داهێنه‌ری‌ تۆڕی‌ جاڵجاڵۆكه‌یی كاری‌ له‌سه‌ر كردووه‌‌و پێشی‌ خستووه‌.
جگه‌ له‌و پسپۆڕه‌، ساره‌ سپیكه‌رمان مامۆستای‌ ئابووری‌‌و كارگێڕی‌ كار له‌ زانكۆی‌ ڤیه‌ننا‌و سه‌رۆكی‌ په‌یمانگای‌ سیستمی‌ زانیاری‌ كارگێڕی‌ له‌ هه‌مان زانكۆ، به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ بواری‌ پاراستنی‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ له‌ ئینته‌رنێتدا پێشه‌نگه‌. ئه‌م پسپۆڕه‌ش زۆر له‌ مێژه‌ هۆشداری‌ داوه‌ له‌ باره‌ی‌ ئه‌گه‌ری‌ ئه‌م پێشێلكارییانه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌.
ساره‌، كه‌ پێی‌ وایه‌ ده‌سه‌ڵاتێكی‌ جیهانی‌ هه‌یه‌ له‌ پشت بازرگانی‌ كردن به‌ ناسنامه‌ی‌ ناو ئینته‌رنێت‌و به‌كاری‌ ده‌هێنێت بۆ ریكلامی‌ ئاراسته‌ كراو، یان بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی‌ سیاسی‌، یاخود بۆ چاودێری‌ كردنی‌ گشتی‌‌و تایبه‌تیش، یان بۆ هه‌ر كارێكی‌ نابه‌جێ‌و نادروست، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، پێویسته‌ رێوشوێنی‌ توند بگیرێته‌به‌ر بۆ مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ بازاڕی‌ كڕین‌و فرۆشی‌ زانیارییه‌ كه‌سییه‌كان.
ساره‌ سپیكه‌رمان پێی‌ راگه‌یاندین، له‌و كاته‌وه‌ی‌ له‌ یانه‌ی‌ ئابووری‌ جیهان له‌ ساڵی‌ 2011دا سه‌باره‌ت به‌ زانیاری‌ كه‌سیی گفتوگۆ كرا‌و به‌ یه‌كه‌یه‌ك یان جۆرێكی‌ نوێی‌ دارایی ئه‌ژمار كرا، بازاڕی‌ زانیاریی كه‌سیی بره‌وی‌ په‌یدا كرد، ئه‌ویش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی‌ كه‌ ره‌نگه‌ رۆژێك ببێته‌ كاڵایه‌كی‌ وه‌ك نه‌وت له‌ ئابووری‌ دیجیتاڵیدا‌و له‌ سیاسه‌تیشدا. له‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌مه‌دا ئێستا زیاتر له‌ هه‌زار كۆمپانیا به‌شداری‌ له‌ نرخی‌ زانیاری‌ دیجیتاڵیدا ده‌كه‌ن كه‌ له‌ زانیارییه‌ كه‌سییه‌كانی‌ ناو ئینته‌رنێته‌وه‌ به‌ده‌ست دێن، ناوه‌رۆكه‌كه‌شی‌ له‌ ماوه‌ی‌ 36 چركه‌دا له‌ دوای‌ داخڵ بوونی‌ به‌كاربه‌ره‌وه‌ بۆ ئینته‌رنێت، یان بۆ مۆبایله‌كه‌ی‌ ده‌گات به‌ ده‌ستیان.
كۆمپانیاكانی‌ فه‌یسبووك‌و گوگڵ‌و ئه‌پڵ‌و ئه‌مازۆن تاكه‌ كۆمپانیا نین كه‌ زانیاری‌ كه‌سیی دروێنه‌ ده‌كه‌ن‌و به‌كاری‌ ده‌هێنن بۆ مه‌به‌ستێك كه‌ مرۆڤ ده‌توانێ گومانی‌ لێ بكات، به‌ڵك‌و پێگه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ زانیاری‌ كه‌سی‌، وه‌ك ئه‌وانه‌ی‌ كۆمپانیای‌ ئه‌كسیۆم، یان ئۆراكڵ بلوكاری‌ هه‌یانه‌ هه‌زاران زانیاری‌ كه‌سیی‌و تایبه‌ت به‌ ناسینه‌وه‌ی‌ كه‌سه‌كان‌و زانیاری‌ تایبه‌ت به‌ باری‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تییان لایه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ سه‌دان ملیۆن به‌كاربه‌ر.
سپیكه‌رمان پێی‌ وایه‌، پێویسته‌ بازاڕی‌ زانیاری‌ كه‌سیی به‌ ورده‌كارییه‌كانی‌ به‌كارهێنانییه‌وه‌، به‌م شێوه‌یه‌ی‌ ئێستای‌ ده‌بێ قه‌ده‌غه‌ بكرێت، له‌ هه‌مان كاتیشدا بوونی‌ رێوشوێنی‌ توند بۆ پاراستنی‌ زانیارییه‌ كه‌سییه‌كان به‌ هانده‌رێكی‌ باش ده‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ كۆمپانیاكان له‌ سه‌رانسه‌ری‌ جیهاندا به‌ شێوازی‌ به‌كارهێنان‌و به‌شداری‌ پێ كردنی‌ زانیارییه‌ كه‌سییه‌كاندا بچنه‌وه‌. ئه‌و پسپۆڕه‌ تێبینی‌ ئه‌وه‌شی‌ كردووه‌، كه‌ ژینگه‌یه‌كی‌ باشی‌ خزمه‌تگوزاری‌، له‌وانه‌ی‌ كه‌ رێز له‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ كه‌سه‌كان ده‌گرن له‌ ئینته‌رنێتدا خه‌ریكه‌ سه‌ر هه‌ڵده‌دات. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیش كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكارانی‌ ده‌رچووی‌ زانكۆی‌ ڤیه‌ننا ئه‌نجامیان داوه‌، هه‌وڵی‌ داوه‌ شێوازی‌ مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ زانیارییه‌ كه‌سییه‌كاندا، كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیا گه‌وره‌كانی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌، وه‌ك گوگڵ‌و فه‌یسبووك، یان ئه‌پڵه‌وه‌ ده‌كرێت، پێوانه‌ بكات‌و پاشان به‌راوردی‌ بكات به‌و كۆمپانیایانه‌ی‌ رێز له‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ ده‌گرن. به‌ وته‌ی‌ سپیكه‌رمان لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ده‌رفه‌ت بۆ هه‌موان ده‌ڕه‌خسێنێت كه‌ ده‌ستبه‌جێ خزمه‌تگوزارییه‌كان ته‌حویل بكه‌ن.
ئه‌و فشاره‌ زۆر‌و گه‌وره‌یه‌ی‌ كۆمپانیای‌ فه‌یسبووك هه‌یه‌تی‌ وای‌ كردووه‌، كه‌ تا بیرۆكه‌كانی‌ كوینتاریلی‌‌و سپیكه‌رمان‌و چالاكوانانی‌ تری‌ ئه‌و بواره‌ تا ئێستاش كاری‌ پێ نه‌كرێت، به‌ڵام ئابڕوچوونه‌كه‌ی‌ ئه‌م دواییه‌، چاوی‌ خه‌ڵكی‌ كرده‌وه‌‌و هۆشیاری‌ كردنه‌وه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌ترسییه‌ی‌ ره‌فتاری‌ فه‌یسبووك‌و ئه‌و جۆره‌ كۆمپانیایانه‌ دروستیان كردووه‌ بۆ سه‌ر خۆ دزینه‌وه‌‌و كه‌مته‌رخه‌می‌ به‌رامبه‌ر به‌ خودی‌ دیموكراسی‌. یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا پێشڕه‌وی‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی‌ كرد‌و كاردانه‌وه‌ی‌ هه‌بوو، به‌هۆی‌ رێوشوێنی‌ تازه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ پاراستنی‌ تایبه‌تمه‌ندی‌‌و زانیاری‌ كه‌سییه‌وه‌، هه‌روه‌ها كاردانه‌وه‌كه‌شی‌ سه‌پاندنی‌ باجی‌ گه‌وره‌تر بوو به‌سه‌ر فه‌یسبووك‌و سایته‌كانی‌ تردا كه‌ زانیارییه‌ كه‌سییه‌كانی‌ سه‌ر ئینته‌رنێت ده‌فرۆشنه‌وه‌، به‌ڵام بابه‌ته‌كه‌ پێویستی‌ به‌ ماندوبوونی‌ زیاتر‌و هه‌وڵی‌ زیاتره‌. له‌ راستیشدا كوینتاریلی‌‌و سپیكه‌رمان‌و هاوكارانیان له‌وانه‌ی‌ به‌رگری‌ له‌ ئاكاری‌ ئینته‌رنێت ده‌كه‌ن رێڕه‌وێكێ‌ ده‌خه‌نه‌ پێشمان سه‌باره‌ت به‌ ئینته‌رنێت، كه‌ روونتر‌و بێخه‌وشتر‌و دیموكراسی‌ تره‌‌و تیایدا رێز له‌ مافی‌ كه‌سیی‌و تایبه‌تمه‌ندی‌ ده‌گیرێت.
*مامۆستای‌ گه‌شه‌ی‌ به‌رده‌وام‌و مامۆستای‌ سیاسه‌ت‌و كارگێڕی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ زانكۆی‌ كۆڵۆمبیا، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ كۆڵۆمبیای تایبه‌ت به‌ گه‌شه‌ی‌ به‌رده‌وام‌و تۆڕی‌ چاره‌سه‌ری‌ گه‌شه‌ی‌ به‌رده‌وامی‌ سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌، چه‌ندان كتێبیشی‌ هه‌یه‌ له‌وانه‌، كۆتایی هه‌ژاریی، سامانی‌ هاوبه‌ش، سه‌رده‌می‌ گه‌شه‌ی‌ به‌رده‌وام‌و به‌م دواییانه‌ش ئابووری‌ نوێی‌ ئه‌مریكا.

پرۆجێكت سه‌ندیكه‌یت

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

خانمێكی خۆبه‌خش ده‌بێته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری كلتووری له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌

خاتوو (هێرۆ) ی ته‌مه‌نی (28) ساڵه‌، له‌ (2013) خولیای ده‌ست ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort