سەرەکی » ئاراستە » پێكهێنانی حكومەتێكی نیشتمانی كە سەرجەم لایەنەكانی عیراق بگرێتەخۆی

كۆسرەت رەسوڵ لە پیرۆزبایی سەرکردە عیراقییەکاندا:

پێكهێنانی حكومەتێكی نیشتمانی كە سەرجەم لایەنەكانی عیراق بگرێتەخۆی

*برای ئازیز/ بەڕێز دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران
سڵاوێكی برایانە
ئەمە پیرۆزباییەكی تایبەتە بەبۆنەی ئەو سەركەوتنەی لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی ئەم دواییەدا بەدەستتان هێنا، هیوادارین ئەم سەركەوتنە ببێتە دەروازەی خێر بۆ هەموو عیراقییەكان‌و ببێتە هاندەرێك بۆ بەدەستهێنانی سەركەوتنی زیاتر لەڕووی بونیادنانەوە‌و گەشەكردن، دوای ئەو سەركەوتنە گەورەیەی لە تێشكشكاندنی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، بە هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە‌و براكانیان لە هێزە چەكدارەكانی عیراق بەدیهات.
ئێمە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چاوەڕێی هاوكاریی هاوبەشی زیاتر دەكەین، لەپێناوی خزمەتكردنی عیراق‌و پێكەوە كاركردن بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی نیشتمانیی كە سەرجەم لایەنەكانی عیراق بگرێتەخۆی بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن‌و حكومەتێكی پابەند بە دەستووری هەمیشەیی عیراق، لە پێناوی هەنگاونان بەرە‌و كەناری ئارامی.
دووبارە سڵاو، جارێكی دیكە تەئكید دەكەینەوە لە یەكڕیزیمان لەگەڵ هەموو خێرخوازە عیراقییەكان، لەپێناوی سەربڵندی‌و تۆكمەكردنی رایەڵی برایەتی‌و خۆشەویستی لە نێوان سەرجەم پێكهاتە عیراقییەكاندا.
لەگەڵ ئەوپەڕی رێزماندا
براتان
كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
سلێمانی
17/5/2018

*برای ئازیز/ بەڕێز سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر
السلام علیكم ورحمە اللە وبركاتە
جوانترین پیرۆزیاییتان ئاراستە دەكەین بەبۆنەی ئەو سەركەوتنە گەورەیەتان كە لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی ئەم دواییەدا بەدەستتان هێنا، كە بەهۆی هەوڵەكانی سەماحەتتانەوە بوو لەپێناوی رزگاركردنی عیراق لە گەندەڵی‌و گەندەڵكاران، ئەو سەركەوتنە سەركەوتنی هەموو عیراقییەكان بوو لەپێناوی دادپەروەری كۆمەڵایەتی لە عیراقی نوێ، دوای رووخاندنی رژێمی دیكتاتۆری‌و تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش.
ئێمە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەوڵەكانتان بەرز دەنرخێنین‌و جەخت لە پێویستیی هەماهەنگی‌و هاوكاری دەكەینەوە، لەپێناوی پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز‌و یەكگرتوو كە نوێنەری سەرجەم رەنگەكانی گەلی عیراق بێت‌و پابەندی دەستووری هەمیشەیی عیراق بێت، بۆ پاراستنی عیراق‌و گەلەكەی‌و هەنگاونان بەرەو كەناری ئارامی.
برای ئازیز، سڵاوە برایانەكەمان قبوڵ بكە، لەگەڵ راستگۆیانەترین ئومێد بۆ سەركەوتنتان.
براتان
كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
سلێمانی
17/5/2018
*برای ئازیز/ بەڕێز نوری مالكی جێگری سەرۆك كۆمار
سڵاوێكی گەرم
بەناوی خۆم‌و سەرجەم ئەندامانی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەین، بەبۆنەی ئەو سەركەوتنەی لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی ئەم دواییەدا بەدەستانهێنا.
بەوبۆنەیەوە تەئكید لە ئارەزووی راستگۆیانەمان دەكەینەوە بۆ پێكەوە كار‌و هەماهەنگی، لەپێناوی پێكهێنانی حكومەتی نیشتمانیی رەشید كە هەوڵەكانی چڕبكاتەوە بەرەو بونیاد‌و گەشەكردن‌و پابەندبوون بە دەستووری هەمیشەیی عیراق، لەپێناوی ئەو گۆڕانكارییەی عیراقییەكان بە سەرجەم رەنگەكانیەوە داوای دەكەن، بەتایبەتی بەدیهێنانی گەشەكردن‌و چەسپاندنی ئاسایش‌و بنەماكانی دیموكراتی لە عیراقی نوێدا.
لەگەڵ راستگۆیانەترین ئومێد بۆ سەركەوتنتان
براتان
كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
سلێمانی
17/5/2018

*برای ئازیز/ بەڕێز سەید هادی ئەلعامری
سڵاوێكی گەرم
پیرۆزباییەكی تایبەت بەبۆنەی ئەو سەركەوتنە گەورەیەی لیستەكەتان لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكی ئەمدواییەدا بەدەستیهێنا، ئەو سەركەوتنەی رۆڵی بەرچاوتانی تۆكمەكرد لە رووبەڕووبوونەوە‌و تێكشكاندنی رێكخراوی تیرۆریستی داعش.
ئێمە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تەئكید لە پەرۆشیمان دەكەینەوە بۆ هاوكاریی‌و هەماهەنگی لەگەڵتان لە ساڵانی دوور‌ودرێژی تێكۆشان لە دژی دیكتاتۆری، لەپێناوی پێكهێنانی حكومەتێكی رەشید كە لە سەرجەم رەنگەكانی گەلی عیراق پێكبێت‌و بۆ پاراستنی عیراق‌و عیراقییەكان پابەندی دەستووری هەمیشەیی عیراق بێت.
دووبارە سڵاو لەگەڵ ئومێدی سەركەوتن بۆتان.
براتان
كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
سلێمانی
17/5/2018

*برای ئازیز/بەڕێز دكتۆر ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆك كۆمار
بەناوی خۆم‌و هەڤاڵانم لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان جوانترین پیرۆزباییت ئاڕاستە دەكەم، بەبۆنەی سەركەوتنتان لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی ئەم دواییەدا، ئومێدەوارین ئەم سەركەوتنە ببێتە مایەی خێر‌و بێر بۆ گەلی عیراقی سەربەرز.
ئێمە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هاوكات لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی هەموو هەوڵە خەمخۆرانەكانتان بەرەو بونیادنانی دیموكراتی‌و بەدیهێنانی گۆڕانی پۆزەتیڤی دروستكەر لە عیراق، پەرۆشیی خۆمانتان لە هاوكاریی بەردار‌و جددی بۆ تەئكید دەكەینەوە، لەپێناوی خزمەتكردنی عیراق‌و بەشداریكردن لە حكومەتی نیشتمانیی رەشید كە خزمەتی گەلی عیراق‌و پابەندبوون بە دەستوور بكات‌و ئامانجەكانی بەدیبهێنێت لە پتەوكردنی پرەنسیپەكانی دیموكراتی، كە بەدرێژایی بەرەنگاربوونەوەمان لەگەڵ دیكتاتۆریدا، لەپێناویدا خەباتمان كردووە.
دووبارە سڵاو‌و دەستی برایەتیتان بۆ درێژ دەكەین، بۆ كاری هاوبەش لەپێناوی خزمەتی عیراق‌و عیراقییەكان.
براتان
كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
سلێمانی
17/5/2018

*برای ئازیزم/ بەڕێز ئوسامە نوجەیفی جێگری سەرۆك كۆمار
سڵاوێكی گەرم‌و پیرۆزباییتان لێدەكەین بۆ سەرلەنوێ بەدەستهێنانەوەی متمانەی دەنگدەرانتان لەپێناوی رۆڵەكانی گەلی عیراق، كە شانبەشانتان وەستان لەپێناوی بەردەوامبوون لەو بەرنامەیەی بەدەستهێنانی زیاتری دیموكراتی‌و گەشەكردنیان بۆ دەستەبەر دەكات.
ئێمە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تەئكید لە پەرۆشیمان دەكەینەوە لەڕێی حكومەتێكی نیشتمانیی كە نوێنەرایەتیی هەموو رەنگەكانی گەلی عیراق بكات‌و هەوڵەكانی بەرەو بونیادنان‌و گەشە‌و پابەندبوون بەدەستووری هەمیشەیی عیراق. ئێمە لەمكاتەدا جەخت لە راستگۆیانەترین ئومێد دەكەینەوە لەپێناوی هاوكاریی بەردار‌و بونیادنانەوە‌و هەماهەنگیی لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی عیراق بۆ ئەو گۆڕانكارییەی عیراقییەكان بە سەرجەم چین‌و توێژەكانیەوە دەیانەوێت، بەتایبەتی بەدیهێنانی گەشەكردن‌و پتەوكردنی بنەماكانی دیموكراتی لە عیراقی نوێ.
ئەوپەڕی رێز‌و سوپاسمان لێ قبوڵ بكەن.
براتان
كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
سلێمانی
17/5/2018

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

خانمێكی خۆبه‌خش ده‌بێته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری كلتووری له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌

خاتوو (هێرۆ) ی ته‌مه‌نی (28) ساڵه‌، له‌ (2013) خولیای ده‌ست ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort