سەرەکی » ئاراستە » سێ‌ كۆستی رۆژنامەنووسان لە یەك ساڵدا

سێ‌ كۆستی رۆژنامەنووسان لە یەك ساڵدا

لەماوەی یەك ساڵدا رۆژنامەنووسانی كوردو میدیای كوردی، بەتایبەتیش لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان، سێ‌ كۆستی گەورەی كەوت و پڕكردنەوەی شوێنی ئەو سێ‌ كەڵەپیاوە زۆر ستەم و مەحاڵە.
(مام جەلال) وەك نوسەرو رۆژنامەنووسێكی بلیمەت وەك جێگری جەواهیری مەزن لە ساڵی (1959)وە سەرقاڵی نووسین و كاری میدیایی بوەو پارێزەری سەرسەختی رۆژنامەنووسان بوە، مام جەلال كەسێك بوو هەمیشە پشت و پەناو دڵسۆزی رۆژنامەنووسان بوو، بە چەندین بابەتی رۆژنامەنوانی بە زمانەكانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و فارسی دەنووسی، هەردەم لە شاخ و لە هەر كوێ‌ ئەو هەبووبێت گوڕو تین بوە بۆ رۆژنامەنووسان..
(نەوشیروان مستەفا) رۆژنامەنووس و هاوكات نووسەرێكی بە ئەمەك و بە ئەزموونی نوسینەوەی مێژووی رۆژنامەنووسی كوردی بۆ هەر چوار پارچەی كوردستان، خاوەنی چەندین كتێب و وتاری ناوازە و بە دیققەت و گرنگ، مێژوی رۆژنامەنووسی كورد لە سەردەستی كاك نەوشیروان و هەڤاڵەكانیدا نوسراوەتەوە.
(عادل موراد) نوسەر و رۆژنامەنووس و زمانزانێكی بێ‌ وێنە كە میدیایی كوردی لە شاخ و لە ناوەوەو لە هەندەران و تاراوگە، رۆڵی گەورەو لێهاتووی بینیوە..
سەردەمانێك لە میدیای عەرەبیدا كاری كردوە پاشان بەرپرسی مەكتەبی ڕاگەیاندنی (ی.ن.ك) بوەو هاوكات سەرنووسەری هەفتەنامەی (الاتحاد) بوە كە لەو رۆژەدا باشترین رۆژنامە بوو لە سەرانسەری عیراقدا…
ئەم سێ‌ قەڵەمە لە ماوەی یەك ساڵدا بەجێیان هێشتین..
سێ‌ ناوی دیار و سێ‌ گەورە بیرو سێ كەڵەپیاوو سێ‌ رۆژنامەنووسی بلیمەت و هەڵكەوتوو..
ئێمە لە لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان بە ناوی سەرجەم رۆژنامەنووسانی سنوری لقەكەمان و سەرجەم رۆژنامەنووسانی كوردستانەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی میدیای كوردی و دڵسۆزانی بواری میدیا دەكەین كە سیاسەتمەدارو نووسەرو رۆژنامەنووس (عادل موراد) ئەندامی كارای لقمان لە رۆژی هەینی (18/5/2018) بەجێی هێشتین و بۆ دواجار ماڵئاوایی لێكردین..
زۆر بە داخەوە بۆ قەڵەمەكەی كاك عادل
زۆر زوو خۆی گەیاندە هەڤالەكانی و كاروانی هەردوو قەڵەمەكەی تری سلێمانی
سەد حەیف كە لە ماوەی یەك ساڵدا هەرسێكیان بەجێیان هێشتین
كۆستی گەورەی رۆژنامەنووسانی كوردستان كەوت
انالله وانا الیه راجعون

كاروان انور
سكرتێری لقی سلێمانی
سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان
https://www.facebook.com/sulaymaniy.sandika/

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

خانمێكی خۆبه‌خش ده‌بێته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری كلتووری له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌

خاتوو (هێرۆ) ی ته‌مه‌نی (28) ساڵه‌، له‌ (2013) خولیای ده‌ست ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort