سەرەکی » چاوپێکه‌وتن » مۆزه‌خانه‌ی که‌لتوری هه‌ڵه‌بجه پڕۆژەیەکی تاکە کەسییە

مۆزه‌خانه‌ی که‌لتوری هه‌ڵه‌بجه پڕۆژەیەکی تاکە کەسییە

دیدار: کەنار قاسم

هێرۆ ساڵح خانمێکی ده‌ست ڕه‌نگینی شاری هه‌له‌بجه‌یه‌ خاوه‌نی چه‌ند پێشانگایه‌که‌و 5 ساڵ له‌مه‌وپێش خه‌ریک فه‌ررش چینین و تابلۆ دروستکردن بووه‌. ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی که‌لتوری هه‌ڵه‌بجه‌یه‌، که‌ له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆی خۆبه‌خشانه‌ کارده‌کات.له‌م دیمانه‌یه‌دا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی كوردستانی نوێ-ی هه‌فته‌ ده‌داته‌وه‌ و له‌ كار و پرۆژه‌كانی ده‌دوێ.
چۆن بیرۆکه‌ی کردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌که‌ سه‌ری هه‌ڵدا؟
هه‌ڵه‌بجه‌ش وه‌کو هه‌موو شارێکی دیکه‌ی کوردستان خاوه‌نی که‌لتورو شوناس و مێژوویه‌کی جوانه‌. ئێمه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید مۆزه‌خانه‌مان نه‌بوو. دوای ئه‌وه‌ی پێشانگایه‌کی که‌لتوریم کرده‌وه‌و ده‌ستخۆشیم لێکرا هاونیشتمانیان کاره‌که‌یان به‌لاوه‌ جوان بوو بیرۆکه‌ی ئه‌وه‌م بۆهات هه‌له‌بجه‌ش ده‌بێت موزه‌خانه‌یه‌ک هه‌بێت تا که‌له‌پور و ئاسه‌واره‌که‌ی له‌ناونه‌چێت. ئه‌و 30 ساڵ تێپه‌ڕی به‌سه‌ر کیماباران و ئه‌نفال و نه‌هامه‌تییه‌کان و جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه‌،کاتێک گه‌شتیاران سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌یان ده‌کرد ته‌نها خه‌م و ئازاریان ده‌بینی، ته‌نها مۆنۆمێنته‌که‌یان ده‌بینی، هیچ جوانیه‌ک له‌ هه‌ڵه‌بجه‌‌دا نه‌مابوو. ئه‌وه‌تا ئێستا مۆزه‌خانه‌که‌ ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی زۆر جوانی هه‌یه‌ خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ شانازی پێوه‌ده‌کات، خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ گه‌شبینن ئێستا و جارێکی دیکه‌ جوانیه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌مان نیشاندانه‌وه ئێستا له‌ هه‌ر شوێنێکه‌وه‌ خه‌ڵک دێ سه‌ره‌تا پرسیاری ماڵه‌ که‌لتوریه‌که‌ ده‌که‌ن پاشان ده‌چن بۆ مۆنۆمێنته‌که‌ .


مۆزه‌خانه‌ی که‌لتوری هه‌ڵه‌بجه‌ چۆن دامه‌زرا؟‌
مۆزه‌خانه‌که‌ حکومی نیه‌و له‌رێگه‌ی چاودێری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری هه‌ولێره‌وه‌ مۆڵه‌تمان وه‌رگرت و دواتر له‌ محافه‌زه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ پشتگیری کراین و ده‌ستمان کرد به‌ ئیشه‌که‌. توانیمان که‌لوپه‌له‌کان کۆبکه‌ینه‌وه‌ به‌تایبه‌ت که‌له‌پور. ئه‌م کارانه‌ش خۆبه‌خشیه و سه‌ره‌تا من و مامۆستایه‌ک ده‌ستمان پێکرد. . ئێستا مۆزه‌خانه‌که‌مان بنیات ناوه‌ و له‌ 12 ی 3 ه‌وه‌ مۆزه‌خانه‌که‌ به‌ رووی هاوڵاتیاندا کراوه‌ته‌وه‌.

مۆزه‌خانه‌که‌ له‌ چی پێکهاتوه‌ ؟
زیاتر شتومه‌کی کۆن و که‌له‌پور له‌ مۆزه‌خانه‌که‌دا هه‌یه‌ ، هه‌وڵمانداوه‌ ئاسه‌واری کۆن کۆبکه‌ینه‌وه‌داوامان له‌ خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ کراد شتومه‌کی کۆنمان بۆ بهێنن. بێگومان که‌لتورو شوناسی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ مه‌ترسیدا بوو که‌س نه‌بوو کۆی بکاته‌وه‌ و هه‌ر که‌سێک هه‌رچیه‌کی هه‌بوو له‌ ماڵه‌که‌ی خۆیدا دانابوو بیری له‌وه‌ نه‌کردبۆوه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌مانه‌ له‌ناوبچن. خۆشبه‌ختانه‌ توانیمان ئه‌م مه‌ترسیه‌ که‌م بکه‌ینه‌وه‌و هه‌ندێک که‌له‌پور ئێستا له‌ مۆزه‌خانه‌که‌دا پارێزراون. سه‌ره‌تا ئێمه‌ بینایه‌کمان به‌ کرێ گرت و کرێکه‌ی له‌سه‌ر خۆمان بوو، به‌ڵام کاره‌که‌‌ له‌ ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی رۆشنبیریدا بوو.توانیمان له‌ماوه‌ی 25 ڕۆژدا مۆزه‌خانه‌که‌ بکه‌ینه‌وه‌ . له‌به‌رئه‌وه‌ی شتومه‌کی کۆن ئه‌وه‌نه‌ زۆر نه‌بوو و خه‌ڵکیش هاوکارنه‌بوون متمانه‌یان نه‌بوو له‌سه‌ره‌تاوه‌ . من شاربه‌شار دێهات به‌ دێهات ده‌گه‌ڕام تا که‌مترین شت بخه‌ینه‌ ناو مۆزه‌خانه‌که‌وه‌ و گه‌نجینه‌یه‌ک فه‌راهه‌م بکه‌ین. ئه‌وه‌ی که‌ زۆر گرنگ بوو لامان ماڵه‌که‌ی وه‌سمان پاشابوو که‌ له‌به‌رچاوی گه‌نجو نه‌وه‌ی ئێستا نه‌مابوو . ئێمه‌ ماڵه‌که‌ی وه‌سمان پاشامان له‌گه‌ل مۆزه‌خانه‌که به‌ واجیهه‌یه‌کی بچوک دروستکرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌یادنه‌کرێت.
جالاکیه‌کان چین که‌ له‌ مۆزه‌خانه‌که‌ ئه‌نجام ده‌درێن؟
مۆزه‌خانه‌که‌ شوێنێکه‌ بۆ دیبه‌ت ‌جگه‌ له‌ خزمه‌ت وه‌کو مۆزه‌خانه‌ چه‌ندین چالاکی تیا ئه‌نجام ده‌درێت و فێستیڤاڵی تیا ده‌کرێت. خول بۆ گه‌نجان ده‌که‌ینه‌وه‌ به‌مه‌ش مۆزه‌خانه‌که‌ باشتر خزمه‌ت ده‌کات و ده‌ناسرێت. بڕیاره‌ بۆ ڕه‌مه‌زانیش شه‌وانی گه‌نجانمان هه‌بێت تا یارییه‌ کۆنه‌کانیان بیربخه‌ینه‌وه‌و جوانیه‌کانیان بۆ بگه‌ڕینیه‌وه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شەڕی ناوخۆ مەگەر بەسەر جەستەی مندا رووبدات

لە كۆتایی مانگی رابردوودا، بەشی ئینگلیزیی كەناڵی «ئەلجەزیرە» چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ...