ساڵی پار ئه‌گه‌ر له‌بیرتان بێت به‌شه عهرهبییەكهی گۆڤاری چریكه‌ی كوردستان چاپكرا، دوو ژماره له‌كۆی ئه‌و ژمارانه پێم وایه لقی سلێمانی چاپیان كرد مابۆوه شه‌ره‌فی چاپكردنی ئه‌و ژماره‌یه‌ش به‌ر كوردستانی نوێ كه‌وت.
ئەم گۆڤارە مامۆستای نەمر ئیبراهیم ئەحمەد لە تاراوگەو بە هەوڵی تاکەکەسی دەیچوواندووەو لەوێش رۆژنامەنووس و نووسەر هاوکارمان نەوزاد عەلی ئەحمەد کۆیکردوونەتەوە.
بەو بۆنەیەشەوە رۆژی سێشەممەی رابردوو رێکەوتی 29/5/2018 ساڵۆنی کوردستانی نوێ بەئامادەبوونی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدو بەشێک لە بنەماڵەی مامۆستا ئیبراهیم چاپی بەرگی سێیەم خرایەڕوو و لەلایەن کۆڕگێڕەوە وردەکاریی چۆنێتی کۆکردنەوەو بەچاپگەیاندنی بابەتە سەرەکییەکان وەک گۆڤار لە تاراوگە لەلاتن مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدو کۆکردنەوەو ساغکردنەوەو بەچاپگەیاندنیشی لە دوو توێی بەرگەکانی پێشوو و ئەم بەرگەش بۆ ئامادەبووان و میوانانی ساڵۆنی کوردستانی نوێ روونکرایەوە.
سەرنووسەر: به‌خیربێن بۆ ساڵۆنی كوردستانی نوێ-وه به‌ناوی ئێوه‌ی به‌ڕێزیشه‌وه به‌خێرهاتنی خوشكی به‌ڕێزمان هێرۆخان و بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د ده‌كه‌ین، ئه‌م بۆنه‌یه بۆ یه‌كێك له به‌ر هه‌مه‌كانی مامۆستا برایم ته‌رخان كراوه، هه‌موو لایه‌كتان به‌خێربێن، سه‌رچاوان، باشترین ده‌ستپێك بۆ ئه‌م بۆنه‌یه‌ش وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ شه‌هیدانی كورد‌و كوردستان و مامۆستا برایم كه به‌شێك له به‌رهه‌مه‌كانی ته‌رخانی تێكۆشانی ئه‌وان كردووه، ته‌رخانی باسكردن له شه‌هاده‌تی ئه‌وان بوو، تا ئێستاش ئه‌و رێچكه‌یه كه رێچكه‌ی شه‌هاده‌ته هه‌ر به‌رده‌وامه‌و به‌خێربێن هه‌موولایه‌ك‌و فه‌رمون ده‌قه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان.
ساڵی پار ئه‌گه‌ر له‌بیرتان بێت به‌شه عهرهبییەكهی گۆڤاری چریكه‌ی كوردستان چاپكرا، دوو ژماره له‌كۆی ئه‌و ژمارانه پێم وایه لقی سلێمانی چاپیان كرد مابۆوه شه‌ره‌فی چاپكردنی ئه‌و ژماره‌یه‌ش به‌ر كوردستانی نوێ كه‌وت، ئه‌م دوو ژماره‌یه به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د چاپكردنه‌كه‌ی به هۆی كۆششی كاك نه‌وزاده‌وه بوو ئه‌م دوو ژماره‌یه ده‌بوو یان له‌رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی یان له‌یادی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د بوایه، به‌ڵام به‌هۆی كه‌مپینی هه‌ڵبژارده‌نه‌كان كه هه‌مومانی مهشغوڵكرد به‌چاكمان زانی لێره‌وه وه‌رزی تازه‌ی كاری ساڵۆنهكهمان ده‌ست پێبكه‌ین به‌م به‌رهه‌مه‌ی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د ده‌ست پێبكه‌ین، بێگومان كاك نه‌وزاد كه بۆ چاپ ئاماده‌ی كردووه ورده‌كاری ئه‌م دوو ژماره‌یه قسه‌تان بۆ ده‌كات، ئێمه ته‌نها ئه‌وه ده‌ڵێین بهچاپكردنی ئه‌م دوو ژماره‌یه له مێژووی رۆژنامه‌وانی مامۆستا برایم، كۆی ئه‌و گۆڤاری گه‌لاوێژ كه ده‌ستپێكی كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌وه، كۆی گۆڤاری چریكه‌ی كوردستان كۆتای چالاكی رۆژنامه‌وانی ئه‌وه له‌چاپ دراوه، له‌و ناوه‌ڕاسته‌دا ته‌جروبه‌ی رۆژنامه‌وانی گه‌وره هه‌یه، كه به‌شێكی زۆری تێكه‌ڵی سیاسهتو ئهدهبو سهقافهیه، به‌ڵام بێگومان وه‌ك ته‌جروبه‌ی رۆژنامه‌وانی ئه‌هێنی لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر بكرێت، هیوادرم ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئه‌و ناوهڕاستهیه له تێكۆشانی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د ئه‌ویش چاپ بكرێ‌و ئه‌و ته‌جروبه‌یه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتووی بواری رۆژنامه‌گه‌ری كوردی بگوزارێته‌وه، ره‌نگه به‌شێك له‌ته‌جروبه‌ی سیاسی به‌شی زۆری له‌ته‌جروبه‌ی فهرههنگیو ئه‌ده‌بی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د باسكرابێو چاپكرابێ، به‌ڵام یه‌كێك له‌و بوارانه‌ی پێویسته به‌تایبه‌ت لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێ ته‌جروبه رۆژانهمهوانیهكهیهتی كه تێكه‌ڵ به‌سیاسه‌ت ئهدهبو فه‌رهه‌نگ بكرێت، ره‌نگه ئه‌دیبه‌كان روناكبیره‌كان ئه‌و وه‌زیفه‌ی خۆیان جێبه‌جێ كردبێ وه ره‌نگه سیاسییه‌كانیش به‌درێژه‌دان به‌ڕێچكه‌ی مامۆستا برایم ئه‌و خزمه‌ته‌یان كردبێ، به‌ڵام له‌بواری رۆژنامهوانیا لێكۆڵینه‌وه له‌ته‌جروبه‌ی مامۆستا برایم ته‌نها ئه‌وه به‌س نییه به‌رهه‌مه‌كانی چاپ بكرێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌جروبه‌و كاری رۆژنامه‌وانی ئه‌و، ئه‌و شیوازه ستایله‌ی ئه‌و كاری كردووه، هیوادارین ئه‌وانه‌ی له‌بواری ئهكادمین ئه‌و ته‌جروبه‌یه ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن،ئه‌وه‌ی به‌ر ئێمه بكه‌وێ له‌چاپكردن جێبه‌جێی بكه‌ین ئه‌وه‌ی به‌رئه‌وان ده‌كه‌وێ له‌لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و تهجروبهگهورهیه له‌سه‌ر مامۆستا برایم له‌بواری رۆژنامه‌وانییه ئه‌ركی خۆیان پێ جێبه‌جێ بكه‌ن، قسه‌ی من وه‌ك كوردستانی نوێ ته‌واو، هیوادارم كاك نه‌وزاد ته‌جروبه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و دوو رۆژنامه‌یه بگێڕێته‌وه فه‌رموو.
نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د:
جارێكی تر به‌خێربێن ئه‌وه دوو جاره له‌بۆنه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه ئاماده ده‌بن، من ده‌مه‌وێ پێشكییهك بخوێنمه‌وه وابزانم له‌گه‌ڵ شاناز خان ساڵی 2001 له‌ستۆكهۆڵم پێشكهشمكرد به‌ڵام ئه‌و پێشكییه هه‌رده‌م زیندووه بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش گوێتان لێبێت.
پێشه‌كی (بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر زوو خۆم له پرسیارێكی كلاسیكی جێگا گومان رزگار بكه‌م، كه بۆچی دیسان ئیبراهیم ئه‌حمه‌د؟ نه‌مری په‌یوه‌ند به خه‌لقكردنی داهێنانه‌وه هه‌یه، ئه‌و پیاوه‌ش له شیعردا هێزێكی تری به رۆمانسیه‌ت دا تا شیعری كوردی هه‌ڵگری ناسنامه‌ی ریالیزمی شۆڕشگێڕبێت، له چیرۆكدا ئه‌وه‌نده به سه‌لیقه زمان و هونه‌ركاری و رووداوی به‌رجه‌سته كردووه ره‌خنه‌گر ناتوانێت بیخاته په‌راوێزی نووسینه‌وه، له‌رۆماندا ترسی كوردی له‌نه‌بوونی رۆمان‌دا شكاند، ژانی گه‌ل تا ئێستاش هێزی خۆی له ده‌ست نه‌داوه، له‌سیاسه‌تدا ژیانی حزبایه‌تی و كوردایه‌تی فراوانتر كرد تا زۆربه‌ی چین و توێژه‌كان له‌حزبدا خاوه‌ن ده‌نگ و بڕیاربن، له‌دنیای رۆژنامه‌نووسی و رۆژنامه‌گه‌ریشدا ئه‌گه‌ر هه‌ر ته‌نیا باس له گۆڤاری «گه‌لاوێژ» بكرێت سه‌روه‌رییه‌كی گه‌وره‌و دیار و ناسراوی مێژووی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردییه، داهێنه‌رانی بواری ژیان و كولتوور مه‌رج نییه خالقی كه‌ره‌سه‌كانی دهوروبهربن و نه‌مری تۆمار بكه‌ن، به‌ڵام برایم ئه‌حمه‌د له‌و قه‌ڵه‌مه به برشتانهیه له لوتكه ده‌ژیت و ناوێكه هیچ كه‌س و حزب و ده‌سه‌ڵاتێك ناتوانێت بچووكی بكاته‌وه و بیسڕێته‌وه، ئه‌م فاكته‌رانه‌ی پێشه‌وه به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ندباره و به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د بكرێن).
مامۆستا برایمی رۆژنامه‌نووس
(برایم ئه‌حمه‌د بۆیه چووه‌ته كۆلیجی یاسا بۆ خوێندن تاوه‌كو بتوانێ دوای ته‌واوكردنی كۆلیج رێگای پێ بدرێ رۆژنامه یان گۆڤارێكی مانگانه به زمانی كوردی ده‌ربكات، وه‌ك ئاشكرایه له‌و سه‌رده‌مانه‌دا هه‌ركه‌سێك پارێزه‌ر نه‌بوایه مافی ئه‌وه‌ی نه‌بوو رۆژنامه یان گۆڤار ده‌ربكات)(3). (من كاتی خۆی بۆیه چوومه كۆلێژی حقوق كه ببم به ژۆرنالیست)(4).
له‌م دوو په‌ره‌گرافه‌دا ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه مامۆستا برایم هه‌ر زوو خولیای بووه‌و هه‌وڵیداوه كه له بواری رۆژنامه‌گه‌ریی دا كار بكات یاخود خۆی رۆژنامه یان گۆڤارێك ده‌ربكات، ئه‌وه‌بوو دوای هه‌وڵێكی بێ‌وچان توانی ساڵی 1939 ره‌زامه‌ندی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر ده‌ركردنی گۆڤارێك وه‌ربگرێت به‌ناوی (گه‌لاوێژ) ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی زیندووه كه ئه‌و پیاوه بۆیه چۆته كۆلیژی یاسا تا بتوانێت (له‌باری یاساییه‌وه مۆڵه‌تی ده‌ركردنی رۆژنامه یاخود گۆڤارێك) وه‌ربگرێت كه وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت دوای دوو ساڵ له‌ته‌واوكردنی كۆلیژی حقوق توانی مۆڵه‌تی ده‌ركردنی گۆڤاری گه‌لاوێژ وه‌ربگرێت، مامۆستا برایم راسته‌وخۆ له‌م رۆژنامه‌و گۆڤارانه‌دا لێپرسراوی نووسین بووه یاخود خاوه‌ن ئیمتیاز بووه.
1- گۆڤاری گه‌لاوێژ له‌نێوان ساڵانی 1939-1949 (116) ژماره‌ی لێده‌رچووه.
2- رۆژنامه‌ی (رزگاری) ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كورد، پاشان پارتی دیموكراتی كوردستان ساڵی 1946 ده‌رچووه‌و مامۆستا برایم له ساڵی 1951 سه‌رپه‌رشتی ده‌رچوونی گرتۆته ئه‌ستۆ تا ساڵی 1956 كه رۆژنامه‌كه وه‌ستاوه، به‌ڵام نازانرێت به‌سه‌ریه‌كه‌وه چه‌ند ژماره‌ی لێده‌رچووه.
3- له‌ساڵی 1953 له كۆنگره‌ی سێی پارتی دیموكراتی كوردستاندا بڕیاردرا كه ناوی ئۆرگانی پارتی له (رزگاری) بۆ (خه‌بات) بگۆڕدرێت.
(پاش ماوه‌یه‌ك ناوی رزگاری بووه ئۆرگانی لقی سلێمانی پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن: یه‌كه‌م ژماره‌ی خه‌بات له‌پاییزی(5) 1955 به‌شێوه كاغه‌زی A4 و به چوار لاپه‌ڕه چاپكراوه‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه.) به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆته جێگای گومان بۆچی (رزگاری) كه له‌نێوان ساڵی 1946-1956 ده‌رچووه چه‌ندان ژماره‌ی له‌به‌رده‌ستدان كه‌چی خه‌بات كه گوایه ساڵی 1955-1959 ده‌رچووه هیچ سۆراغێكی به‌ڵگه‌داری نییه‌و له‌وه ده‌چێت ئه‌و بڕیاره‌ی كۆنگره جێ به‌جێ نه‌كرابێت، چونكه رۆژنامهیێك سۆراغی دیاره به‌ناوی (خه‌باتی كوردستان) نه‌ك (خه‌بات) (له هاوینی 1956دا هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی پارتی: پارتی دیموكراتی كورد- به‌ره‌ی پێشكه‌وتوو به سه‌ركردایه‌تی هه‌مزه عه‌بدوڵڵا و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌ركردایه‌تی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د یه‌كیانگرته‌وه پارتی دیموكراتی یه‌كگرتووی كوردستان-یان پێك هێناو له‌باتی رزگاری خه‌باتی كوردستان-یان كرد به ئۆرگانی ناوه‌ندی)(6) (ئه‌و گۆڤاره به عه‌ره‌بی ده‌رده‌چوو زۆربه‌ی مهقالهكانی مامۆستا برایم و مام جه‌لال ده‌یان نووسی)(7). بۆ زانیاری زیاتر له‌كاتی ئینشقاقهكهدا له ساڵی ١٩٥٣ تا ١٩٥٦ ئۆرگانی ره‌سمی هه‌ردوو پارته‌كه ناوی « رزگاری» بوو.
4- رۆژنامه‌ی خه‌بات (4/4/1959) تا (28/3/1961) (462) ژماره‌ی به ئاشكرا و به ره‌سمی له به‌غدا لێده‌رچووه. زۆر جار داوامكردووه كه چاپ بكرێته‌وه به حه‌جمی خۆی له‌سێ به‌رگدا چاپ بكرێ.
5- رۆژنامه‌ی (كوردستان) ساڵی 1961 پێنج ژماره‌ی به ئاشكرا و به ره‌سمی له به‌غدا لێده‌رچووه.
6- تا دوو لهتبوونهكهی پارتی له ساڵی 1964دا (خه‌بات) له ساڵی 1962-1964، یازده ژماره‌ی لێده‌رچووه‌و ئه‌و یازده ژماره‌یه به نهێنی ده‌رچووه‌و زیاتر مامۆستا برایم سه‌رپه‌رشتی كردووه. چاپمكرد مام جه‌لال زۆر گرنگی پێده‌دا له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ی خۆی داینابوو هه‌ر كه‌سێك ده‌چووه لایه باسی بۆ ده‌كرد مام جه‌لال زۆر شانازی پێوه‌ده‌كرد، براده‌رینه ساڵی 1964 ئینشیقاق نه‌كراوه گه‌راكه‌ی ساڵی 1962 بووه پێم خۆشه جوان بیخوێنه‌وه،
7- رۆژنامه‌ی (خه‌بات)ی پارتی دیموكراتی كوردستان، باڵی مه‌كته‌بی سیاسی له ده‌رچوون به‌رده‌وام بووه‌و تا رۆژی تێكهڵاوبوونهوهكهی پارتی له‌ساڵی 1970دا یازده ژماره‌ی لێده‌رچووه، مامۆستا برایم سه‌رپه‌رشتی كردووه‌و نووسینی تێدا بڵاوكردۆته‌وه.
8- له‌نێوان ساڵانی (1979-1985)دا له له‌نده‌ن پایته‌ختی به‌ریتانیا گۆڤاری (چریكه‌ی كوردستان)ی به زمانی كوردی ده‌ركردووه‌و پاشكۆیهكیشی بۆ گۆڤاره‌كه به‌ناوی (صرخه كردستان) به زمانی عه‌ره‌بی ده‌ركردووه. ئه‌و پاشكۆ عه‌ره‌بییه بریتییه له‌پێنج ژماره، پار له دوو به‌رگدا به هاوكاری رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ چاپم كردۆته‌وه.
گۆڤاری «چریكه‌ی كوردستان» دوابه‌رهه‌می رۆژنامه‌گه‌ریی مامۆستا برایم
سه‌باره‌ت به‌م گۆڤاره گه‌لاوێژ خانی هاوسه‌ری مامۆستا برایم به‌مجۆره بۆ رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ دواوه (له ده‌ربه‌ده‌ری و ئاواره‌یی له له‌نده‌ن دهرئهكرا، به ده‌ستی خۆی تایپی ئه‌كرد و فۆتۆكۆپی ئه‌كرد و رێكی ئه‌خست، ته‌نیا بۆ به‌رگ تێگرتن ئه‌ینارده بازاڕ، هه‌موو ئه‌م كارانه هه‌ر خۆی ئه‌یكرد، چونكی پاره‌ی نه‌بوو له چاپخانه‌كان بۆی چاپ بكه‌ن).(8)
چریكه‌ی كوردستان، گۆڤارێكی رۆشنبیریی گشتی بووه، یه‌كه‌مین ژماره (1)ی له تهمووز- ئابی ساڵی 1979 ده‌رچووه، ئه‌گه‌ر چی شوێنی ده‌رچوون و ناوی لێپرسراوو سه‌رنووسه‌ری گۆڤاره‌كه له دووتۆیێ گۆڤاره‌كه باسنه‌كراوه، به‌ڵام دوای به‌دواداچوون و زانیاری كۆكردنه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، چریكه‌ی كوردستان له شاری له‌نده‌ن پایته‌ختی به‌ریتانیا ده‌رچووه، لێپرسراوو سه‌رنووسه‌ر و راپه‌ڕێنه‌ری كاروباره‌كانی چاپخانه‌ی به‌ته‌نیا مامۆستا برایم بووه.
ئه‌م به‌رگه…
ساڵی ٢٠١١ یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد- لقی سلێمانی، له دووتوێی دوو به‌رگدا، حه‌وت ژماره له گۆڤاری «چریكه‌ی كوردستان»ی چاپكرد، له پێشه‌كیدا نووسیویانه ئه‌م گۆڤاره حه‌وت ژماره‌ی لێ چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها بۆ پاشكۆی گۆڤاره‌كه « صرخه كوردستان» نووسیویانه دوو ژماره‌ی لێده‌رچووه، ساڵی پار ده‌ركه‌وت ئه‌و پاشكۆیه پێنج ژماره‌ی لێده‌رچووه نه‌ك دوو ژماره، چونكه رۆژنامه‌كه‌مان له یادی كۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هه‌ر پێنج ژماره‌كه‌ی له دوو به‌رگدا چاپ كردووه، رۆژی ٨/٤/٢٠١٧ له مه‌راسیمێكدا كتێبه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه. ئه‌مڕۆش به چاپكردنه‌وه‌ی جمكهژمارهی ٨-٩ له گۆڤاری «چریكه‌ی كوردستان» ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و گۆڤاره حه‌وت ژماره‌ی نیه، به‌ڵكو ٩ ژماره‌ی لێ چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ناوه‌ڕۆكی ئه‌م جمكهژمارهیهش وه‌ك ژماره‌كانی تر ده‌وڵه‌مه‌نده به بابه‌تی مێژوو، زمانه‌وانی، رۆشنبیری، ئه‌ده‌ب و رۆژنامه‌گه‌ریی. وه‌ك له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی پێدراوه، گۆڤاری چریكه‌ی كوردستان ده‌كرێت به درێژكراوه‌ی گۆڤاری گه‌لاوێژ دابندرێت كه مامۆستا برایم له نێوان ساڵی ١٩٣٩-١٩٤٩ به هاوكاری عه‌لائه‌دین سه‌جادی ده‌ریكردووه.
كار‌و به‌رهه‌می داهاتوو
– ئاماده‌كردنی پێنج ژماره‌كه‌ی رۆژنامه‌ی كوردستان به هاوكاری د. هیمداد حوسێن
– چاپكردنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه چونكه ته‌نیا له چله‌كه‌یدا دابه‌شكراو دانه‌ی نه‌ماوه و ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له خوێنه‌ر بینیویه‌تی» مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و رۆژنامه‌ی خه‌بات» له‌م كتیبه‌دا سه‌لمێنراوه كه مامۆستا برایم هه‌ڵیداوه وه‌ك رهچهشكێنێك خه‌بات بكات به‌رۆژانه و نۆ رۆژ رۆژانه ده‌ریكردووه.
هیوادارم دههرگایهكی خێر بكرێته‌وه و به‌مزووانه ئه‌م دوو كتێبه‌ش چاپ بكرێن. هیوادارین بتوانین له ساڵانی داهاتوودا سه‌نته‌رێكی رۆشنبیری گه‌وره به‌ناوی سه‌نته‌ری رۆشنبیری برایم ئه‌حمه‌د بكرێته‌وه‌و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی پسپۆر كاری تیادا بكات. مامۆستا برایم كۆمه‌ڵی وتاری هه‌یه سه‌روتاری جوان هیوادارم چاپ بكرێ‌و جارێكی تر به‌خێربێن.
دكتۆر محمد سابیر:
له‌نزیكه‌وه ئاگادارم من ئه‌وسا له سوید بووم به‌شێكی زۆری كاره‌كانی مامۆستا برایم، به‌داخه‌وه ئه‌و هاوكاریانه‌ی نوسه‌ران بۆ مامۆستا زۆر كه‌مبوو وه‌ك كاك نه‌وزاد باسی كرد ئه‌گینا زۆربه‌ی وتاره‌كانی گۆڤاری چریكه‌ی كوردستان مامۆستا برایم خۆی نوسیویهتیو تایپی كردووه، تایپێكی هه‌بوو جیهازێكی فۆتۆش له‌ماڵه‌كه‌یدا هه‌بوو به‌و شێوه‌یه گۆڤاری چریكه‌ی ده‌ركردووه، من له‌نزیكه‌وه ئاگادارم زۆره‌بی وتاره‌كان خۆی نوسیویه‌تی ناوه‌كان جیاوازن ئه‌وه شتێكی تره زۆر سوپاستان ده‌كه‌م.
ستران عه‌بدوڵڵا:
یه‌كه‌م كۆڕی وه‌رزه‌كه‌مان ته‌واو بوو هه‌موولایه‌كتان به‌خێربێن ئینشڵڵا بۆ ساڵۆنی داهاتوو دووباره هه‌موو لایه‌كتان به‌خێربێن.