ترەمپ و کیم جۆنگ ئاون کۆبوونەوە – knwe.org
سەرەکی » مانشێت » ترەمپ و کیم جۆنگ ئاون کۆبوونەوە

لووتکەیەکی مێژوویی

ترەمپ و کیم جۆنگ ئاون کۆبوونەوە

رۆژی سێ شەمممە 12.6 لە سەنگاپورە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و کیم جۆنگ ئاون سەرۆکی کۆریای باکوور کۆبوونەوە. لە پاش کۆبوونەوەکەش هەردوولا پەیماننامەیەکی هاوبەشیان مۆرکرد، هەرچەندە هیچ زانییارییەک لە بارەی ناوەڕۆکی ئەو پەیماننامەیەوە نەدرا بە میدیاکاران. لێ زۆرێک لە میدیا و چاودێرانی سیاسیش ، ئەم کۆبوبوونەوەیە بە مێژوویی وەسف دەکەن. کیم جۆنگ ئاون بە کۆبوونەوەکە خۆشحاڵە و، ترەمپیش بە مێژووییی وەسفیکرد.

کۆبوونەوەیەکی مێژوویی
بۆیەکەمجار لە مێژووی ئەمریکا و کۆریای باکوور ، دوو سەرۆکی وڵات کۆببنەوە. لەوەتەی کۆریای باکوور دامەزراوە، هەمیشە خاوەنی پەیامێکی توندڕەوبووە بەرامبەر بە ئەمریکا، لەبەرئەوە ئەم کۆبونەوەیە بە مێژویویی وەسفکرا. هەرچەندە ماوەی گشتی کۆبوونەوەکە تەنها 40 دەقیقەی خایاند، سەرەتا هەردوو سەرۆک بە تەنها کۆبوونەوە پاشانیش تیمی هەردوو وڵات بەشداربوون.، لەکۆتایشدا پەیماننامەیەکی هاوبەشیان مۆرکرد.

ترەمپ گەشبین بوو
لە پاش کۆبوونەوەکە دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند: دەتوانم بڵێم کۆبوونەوەکەمان گرنگ و سەروکەوتووبو. وتیشی: ئەم کۆبوونەوەیە زۆر گرنگە و جیهان دەبێت چاوەڕاونی گۆڕانکاری گەورە بکەن. راشیگەیاند: ئەو زۆر خۆشحاڵە بە ناسینی کیم جۆنگ ئاون و هیوادارە جارێکی تر کۆببنەوە.

کیم جۆنگ ئاون خۆشحاڵە
لەلای خۆشیەوە کیم جۆنگ ئاون سەرۆکی کۆریای باکوور بە میدیاکانی رایگەیاند: داواکارم لەگەڵ ئەمریکا مێژوو لە بیربکەین و لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبددەینەوە. راشیگەیاند: دەتوانم بڵێم کۆبوونەوەکەمان زۆر گرنگ و مێژوویی بوو، لە ماوەی داهاتووشدا گۆڕانکاری گەورە روو دەدات.

ئامانجی هەردوولا
دیارە هەریەک لە ئەمریکا و کۆریای باکوور کۆمەڵێک ئامانجی سیاسیی و ستراتیژی گرنگیان لەم کۆبوونەوەیە هەیە. ئامانجی سەرەکی ئەمریکا لەم کۆبوونەوەیە ، داماڵینی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆریای باکوورە کە ماوەی چەندین ساڵە بۆتە مایەی نیگەرانیی و نائارامی بۆ ناوچەکە و جیهانیش. هەربۆیە ئەمریکا دەیەوێت کە کۆریای باکوور، رێگە بدات بە رێکخراوی داماڵێنی چەکی ئەتۆمی، سەرپەرشتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بکات، کە ئەمەش ماوەی چەندین ساڵە کۆریای باکوور رازی نابێت.

خۆی لەخۆیدا سەرکەوتنێکی گەورەیە
گەرچی کۆریای باکوور کە ماوەی زیاتر لە پەنچا ساڵە گەمارۆدراوەو پەراوێزخراو گۆشەگیرە، بە تایبەتی لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی پێشوودا، گەمارۆیەکی گەورەی ئابووریی و سیاسیی لەسەرە، لەبەرئەوە زۆرێک لە چاودیرانی سیاسی پێیان وایە، ئەم کۆبوونەوەیە خۆی لەخۆیدا سەرۆکەتنێکی گەورەیە بۆ کۆریای باکوور و سەرۆکەکەی، چونکە لە پاش ئەم کۆبوونەوەیە، کۆریای باکوور حسابی دەوڵەتە گەورەکانی جیهانی بۆدەکرێت.

چاوی لە باشكردنی ئابووری وڵات
لەلایەکی ترەوە بەهۆی ئەو گەمارۆ ئابوووییەوە کە ماوەی چەندین ساڵە لەسەریەتی، رەوشی ئابووریی و ژیانی خەڵکی لە کۆریای باکوور زۆر خراپە، کیم جۆنگ ئاونیش لە پاش کۆبوونەوەکە رایگەیاند: ئامانجی سەرەکیمان ، باشكردنی رەوشی ئابووری وڵاتەکەمانە و کەمکردنەوە و لابردنی گەمارۆ ئابوورییەکان و راکێشانی سەرمایەگوزاری بیانییە.

جیهان گەشبینە
هەرچەندە زانیاری ورد لە بارەی پەیماننامە هاوبەشەکەی هەردوو سەرۆک ئاشكرا نەکرا، لێ جیهان گەشبینە و پێشوازی لەم کۆبوونەویە کرد و وەکو هیوایەکی گەورە بۆ ئاشی لە نیمچە دوورگەی کۆریا و جیهانی دادەنێن.

سەرچاوە: ئاژانسەکان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لە هەموو ئاستەكاندا تاوتوێی دۆخی عیراق دەكرێت

لە هەموو ئاستەكاندا تاوتوێی دۆخی عیراق دەكرێت بۆ چارەسەری پرسی ...