سەرەکی » دۆسێ » سێیەمین جەنگی جیهان رۆبۆتەكان دەیكەن

ئیسرائیل پشتیان پێدەبەستێت

سێیەمین جەنگی جیهان رۆبۆتەكان دەیكەن

راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان باس لەوە دەكەن، لە دەیان ساڵی داهاتوودا، لە جەنگ و ململانێ‌ سەربازییەكان، رۆبۆتەكان جێگەی مرۆڤ دەگرنەوە و رۆڵی كاریگەر لە بەرەكانی شەڕدا دەبینن.
هەر بەپێی ئەو راپۆرتانە، ئیسرائیل لەدوای ئەمریكاوە بایەخێكی گەورە بەو بوارە دەدات و بەنیازە ژمارەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی بەرێژەیەكی زۆر زیاد بكات، پێشبینیش دەكرێت لەدوای 10 یان 15 ساڵی تر، رۆبۆتەكانی سێ‌ یەكی كۆی گشتی كەرەستە جەنگییەكانی ئیسرائیل پێكبهێنن.
پسپۆڕ و شارەزایانی بواری سەربازی، باس لەو «شۆڕش»ە راستەقینەیە دەكەن كە لە زانستی رۆبۆتەكاندا رویداوە و لە مەودایەكی نزیكدا رێگە بۆ هاتنەكایەی كودەتایەك بەسەر چەمكی جەنگ، یان چەمكی كوشتن و كاولكاریدا، دەهێنێت.
پرسیارەكە لێرەدا ئەوەیە: ئەو جەنگاوەرە نوێیانە كێن، توانا لە رادەبەدەرەكانییان چین، ئەو ئامێر و تەكنەلۆژیایانە چۆنن كە لە جەنگی رۆبۆتەكاندا بەكاردەهێنرێن، ئەو وڵاتانە كامانەن كە بەشداریی لە بەرنامەی «بەرۆبۆتكردن»دا دەكەن لە بوارە مەدەنی و سەربازییەكان؟.

رۆبۆتی چەكدار
سەبارەت بەو پەرەسەندنانە و بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان، ئیسرائیل تەئكید لەسەر بەرنامەیەكی پڕچەككردن دەكاتەوە كە پشت بە «رۆبۆتی چەكدار» (رۆبۆتی بكوژ) و تەنانەت (رۆبۆتی خۆكوژ) دەبەستێت.
مەسەلەكە لێرەدا تەنیا لە جێبەجێكردنی ئەركە جەنگییەكاندا خۆی نابینێتەوە كە لەڕێی (فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان)ەوە ئەنجام دەدران، بەڵكو لە ئامادەكردنی سوپایەكی تەواوەتی رۆبۆتەكاندایە، لە سەربازەكان و فڕۆكەوانەكان و موشەكەكان، و بگرە تا دەگاتە پرۆگرامی كاولكاریی هەمەلایەنە لە گۆڕەپانەكانی شەڕ.
راپۆرتە سنوردارەكان، باس لە «مایكرۆ رۆبۆتەكان» (جەنگاوەرە كێش سوكەكان) دەكەن كە بیست ساڵا لەمەوبەر دەست بە دروستكردنیان كرا، و لە ساڵی 2035 دا لەبری هێزە شەڕكەرەكان لە شەڕەكاندا بەكاردەهێنرێن.
لەگەڵا ئەوەشدا لە روانگەی داهێنانە نوێیەكان، دەكرێت ساڵا لەدوای ساڵا، گۆڕانكاریی و دەستكاریی لەو پلانەدا بكرێت.
بەڵگەش لەسەر ئەوە، زیادبوونی ژمارەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانە كە لە ولایەتە یەكگرتووەكان تا ساڵی 2000، تەنیا پەنجا فڕۆكەی جۆری (درون) هەبوون، بەڵام لە ساڵی 2010، ژمارەی ئەو جۆرە فڕۆكەیە بۆ حەوت هەزار فڕۆكە زیادی كرد.
فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان بۆ چەند ساڵێك دەچێت، ئەو پرۆسانە ئەنجام دەدەن كە بە «پرۆسە گڵاوەكان»، یان مەترسیدارەكان دەناسرێن، ئەو پرۆسانەش لە چەند ناوچەیەكدا زیادیان كردووە.

بەرنامەی بە رۆبۆتكردن
بەرنامەی «بەرۆبۆتكردن» یان مامەڵەپێوەكردن و هەڵسوڕاندنی ئامێر و كەرەستە جەنگییەكان لە دوورەوە، لەئێستادا و لە زیاتر لە چل وڵاتدا پەرەی پێدەدرێت.
راپۆرتەكان باس لەوە دەكەن، بازاڕی فڕۆكە و هێلیكۆپتەرە بێ‌ سەرنشینەكان، لەماوەی دە ساڵی داهاتوودا دەگاتە پەنجاو پێنج ملیار دۆلار.
ولایەتە یەكگرتووەكان یەكەم وڵات بوو كە پشتی بە ئامێری رۆبۆتە جەنگییەكان بەست.
سوپای ئەمریكا لەئێستادا نزیكەی نۆزدە هەزار یەكەی میكانیكی و ئۆتۆماتیكی هەیە كە لە دوورەوە مامەڵەیان پێوەدەكرێت.
لەماوەی سی ساڵی داهاتوودا، چوار هێندەی ئێستا ژمارەی هێلیكۆپتەر و فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان لە هێزی ئاسمانی ئەمریكادا زیاد دەكات، پنتاگۆنیش لەچەند ساڵی داهاتوودا كڕینی ئەو جۆرە ئامێرانەی لە كڕینی فڕۆكە ئاسایییەكان، زیاتر دەبێت.
لە شەڕ و هەندێك پرۆسەی تایبەتدا، ئەمریكاییەكان بەشێوەیەكی كاریگەر هێلیكۆپتەر و فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان بەكاردەهێنن.
بەپێی پلانەكانی هێزی ئاسمانی ئەمریكا بێت، لەچەند ساڵی داهاتوودا بڕێكی زۆر ئامێر و كارەستەی جەنگی هەمەجۆر كە لە دوورەوە مامەڵەیان پێوەدەكرێت، بەكاردەهێنرێن و لەڕووی قەبارەشەوە، هەمەجۆر و جیاوازدەبن كە بچوكترینیان هێندەی مێشە هەنگێك دەبێت.
ئیسرائیلیش بە نیازە بە هەمان شێوە ژمارەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان و رۆبۆتە شەڕكەرەكانی زیاد بكات.
دوای 10 یان 15 ساڵی تر، رۆبۆتەكان سێ‌ یەكی كۆی گشتی كەرەستە جەنگییەكانی ئیسرائیل پێكدەهێنن.
زۆرێك لە پسپۆڕ و شارەزایانی بواری كەرەستە جەنگییەكان و پیشەسازیی جەنگی، وایدەبینن كە دوا رۆژ و ئایندە بۆ رۆبۆتەكانە.
تادێت ئەو رۆبۆتانە زیاتر ئاڵۆز دەبن و كەمتر پشت بەوە دەبەستن كە لەلایەن مرۆڤەوە مامەڵەیان پێوەبكرێت، بەشێوەیەكی پلەبەندیش هەموو ئەو فڕۆكە و تانك و كەشتییە جەنگیانە وەلادەنێن و رایاندەماڵن كە پشت بە تیمە مرۆییەكان دەبەستن.
بەڵام ئەوانەی گومانیان لە ئایندەی رۆبۆتەكان هەیە، پێیانوایە رۆبۆتەكان ناتوانن جێگەی مرۆڤ بگرنەوە، ئەوەی ئێستاش سەبارەت بە رۆبۆتی شەڕكەر دەگوترێت، هەڵمەتی میدیاكانە، چونكە بە گوتەی ئەوان، ئەو رۆبۆتانە زۆرێك كەموكوڕی و كێشەی ناقۆڵایان هەیە.

رۆبۆتە شەڕكەرەكان
بەكارهێنانی رۆبۆتەكان لە شەڕ و ئەركە تایبتەكاندا، وەك تاقیكردنەوەكان سەلماندویانە، تائێستاش لایەنی خراپی زۆرە، چونكە زۆربەی قوربانیانی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان،خەڵكی مەدەنیین.
بەپێی هەڵسەنگاندنی پسپۆڕ و شارەزایان، قوربانیانی بۆردومانەكانی ئەو جۆرە فڕۆكانە لە ساڵی 2004 نزیكەی 2330 كەس بوون كە لەنێوانیاندا 880 كەسیان مەدەنی بوون و 178 منداڵیان تێدا بوو، ئەو جۆرە فڕۆكانە بەشێوەیەكی رۆژانە بونەتە سەرچاوەی تۆقاندن بۆ دانیشتوانی ئەو وڵاتانەی كە ولایەتە یەكگرتووەكان دەیەوێت وانەی «دیموكراتیان» دابدات وەك ئەفغانستان و پاكستان.
فلادیمێر ئیسایڤ شرۆڤەكاری سیاسی و سەربازی دەڵێت: «ئەو تەكنیكەی لەو بۆردومانانەدا بەكاردەهێنرێت، جیاوازی لەنێوان مەدەنی و سەربازییەكاندا ناكات، مەترسی رانەگەیەنراوی ئەو جۆرە فڕۆكانەش ئەوەیە كە رەنگە لە ئایندەدا لەگەڵا بۆمب و تەقەمەنییەكاندا، مەوادە كیمیاوییەكان و ئەوانی دیكە هەڵبگرن.
دەكرێت بگوترێت، سوپای ئەمریكا و (سوپای فەنسا و ئیسرائیل بەشێوەیەكی تایبەت) هەوڵدەدەن، بۆ جەنگەكانی ئایندە ئەو جەنگاوەرانە زیاد بكەن كە توانایەكی لەڕادەبەدەرییان هەیە، ئەو جەنگاوەرانە نە دەخەون نە بریندار دەبن، هێلیكۆپتەرە بێ‌ فڕۆكەوانەكان و مرۆڤە دەستكردەكان، نمونەیەكی سەرەتایین.

توانایەكی لەڕادەبەدەر
شارەزایان، فڕۆكە سیخوڕییە زەبەلاحەكانی ئەمڕۆ بە دەركەوتنی تانك و فڕۆكە جەنگییەكان دەشوبهێنن لە جەنگی یەكەمی جیهان.
سوپای ئەمریكا لەئێستا و لەسەر ئەو تەكنیكانە، هێندەی مەشق بەو فڕۆكانە دەكات، هێندە مەشق لەسەر تەقاندنی قازیفە و فڕۆكە جەنگییە ئاساییەكان ناكات.
رۆناڵد ئاركن، توێژەر لە زانستی رۆبۆتەكان لە پەیمانگای جۆرجیا بۆ زانستە تەكنەلۆژییەكان، پێیوایە نەبوونی سۆز و عاتیفە لای رۆبۆتەكان، بەخاڵی لاواز دانانرێت، بەڵكو خاڵێكی بەهێزی ئەو ئامێرانەیە.
لەڕێی پرۆگرامكردنیانەوە دەكرێت كردەوەكانیان لەگەڵا رێككەوتننامەكانی جنێفدا بگونجێت، ئەو بڕوای وایە دەكرێت رۆبۆتێك دروست بكرێت، لە گۆڕەپانی شەڕدا تواناكانی زۆر لە مرۆڤ زیاتر بێت.
رۆناڵد ئاركن خەون بە رۆبۆتێكەوە دەبینێت كە توانایەكی سەربازی لە رادەبەدەری هەبێت و تواناكانی زۆر لە توانای مرۆڤ زیاتر بن، لە هەمان كاتدا هەڵگری رەوشت و ئاكاری سوارچاكێكی خانەدانیش بێت، ئەو فەرمانە سەربازیانە رەتبكاتەوە كە لەگەڵا یاساكانی جەنگ و بنەماكانی رێككەوتننامەی جنێفدا یەكانگیرنابن.
هانس یورگ كیرۆڤسكی زانای بواری كۆمپیوتەر، لەدژی ئاركن دەوەستێت و دەڵێت: «كەس بەتەواوەتی نازانێت، چۆن دەكرێت رۆپۆتەكان لەسەر بنەما ئاكارییەكان پرۆگرام بكرێن، ئاكار مەسەلەیەكی حیسابی نییە».

كار بۆ پەرەپێدانیان دەكرێت
هەندێك رۆبۆت كە دروستكراون، دەتوانن بەدواداچوون بۆ پێكهاتەكانی زەوی بكەن، و رێگە و رێڕەوی باشتر هەڵببژێرن، بگرە هەندێكیان توانای گەیاندنی كۆمەكی سەربازی وەك چەك و تەقەمەنی و پاككردنەوەی زەوی لە مینەكانیان هەیە و دەتوانن كاری پاسەوانی بكەن ، تائێستاش كارەكان بەردەوامن بۆ پەرەپێدانی ئەو رۆبۆتانە، تا بتوانن هەستی بەركەوتن و بۆنكردن و گوێگرتن و چێژكردنیان ببێت و بەشێوەیەكی باشتر و خێراتر كار و ئەركەكانیان بەئەنجام بگەیەنن.
ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا خواستی وایە پەرە بە رۆبۆتێك بدات كە لە بەرەكانی پێشەوەی جەنگ، شەڕ بكات، و بتوانێت بەسەر بەربەستەكاندا سەربكەوێت، و لە ئاودا مەلە بكات، و چاودێری رۆبۆتە سەربازییەكانی تر بكات.
ئەمریكا رۆبۆتێكی سەربازی وەهای دروستكردووە كە لە شێوەی تۆپدایە و لەسەر زەوی هەڵبەز و دابەز دەكات و پاشان دەتوانێت لەسەر سێ‌ پێی تلیسكۆبی رابوەستێت، و لە كونێكەوە كە بۆ دروست كراوە، سەری دەربهێنێت، و چاودێری شوێنەكە بكات بۆ دۆزینەوەی هێزەكانی دوژمن، و هەست بە گەرمایی جوڵە بكات و لەرێی ئەو چەكانەی كە تێیدایە، بەشێوەیەكی خێرا دەستپێشخەریی لە تەقەكردندا بكات.
هەروەها رۆبۆتێكی تری دروست كردووە كە لەگەڵا سروشتدا دەگونجێت، و بۆ تەقاندنەوەی میینە دەریاییەكان، دەچێتە نێو قوڵایی ئۆقیانوسەكانەوە.
هەروەها زانایان لەئێستادا لە هەوڵی پەرەپێدانی سەربازێكدان كە لەشێوەی رۆبۆتێكی زۆر بچوكدایە و توانای خلیسكان و رێكردن و فڕینی بەسەر كێڵگە مینڕێژكراوەكاندا هەیە و دەتوانێت بە ئاسانی سیخوڕی بەسەر دوژمنەوە بكات و مینەكان رابماڵێت و چەكە كیمیاییەكان ئاشكرا بكات.
هەروەها ئەمریكا رۆبۆتێكی میكرۆهەوایی بە قەبارەی مێشێك بەرهەمهێناوە كە لەلایەن پنتاگۆنەوە، بڕی 60 ملیۆن دۆلار بۆ پەرەپێدانی تەرخان كراوە.
ئەو مێشە دەتوانێت بەهۆی كامێراكانییەوە، چاودێری هێزەكانی دوژمن بكات و لەڕێی ژەهر خستنە نێو ملیان، سەربازەكان راوبكات و بیانكوژێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ناكۆكی لە نێوان حەكیم و خەزعەلیدا دروست دەبێت

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، چارەسەری ناكۆكییەكانی ئەم دواییەی نێوان ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort