سەرەکی » کەلتوور » (مومتاز حەیدەری) خەرمانێك بەرهەمی بڵاوكراوە‌و رووبارێك دەستخۆشی لێكردن

(مومتاز حەیدەری) خەرمانێك بەرهەمی بڵاوكراوە‌و رووبارێك دەستخۆشی لێكردن

دۆستی بەڕێز‌و چرای یەكریزی‌و تەبایی، مامۆستا مومتاز حەیدەری، رێبواری ماندوونەناسی بواری ئەدەب‌و زانست‌و توێژینەوە‌و یادەوەری‌و هونەر‌و كەلەپوور‌و دەقە گزنگەكان…درودێكی بێ پایان.
سەرەتا بەندە لە رێی نووسینەكانتەوە، جەنابتم ناسیوە‌و لەئەنجامدا بوویتە میوانێكی هەرە خۆشەویستی دیوانی دڵم..بۆ هەڵدانەوەی ئەم لاپەڕەیە پێویستە بوترێت: هەموومان دەزانین قەڵەم جۆری زۆرە، هەیە تیژە‌و بوێرە، هەیە كولە‌و بێخێرە، هەیە تەمەن درێژە‌و هەیە تەمەن كورتە..هەیە دەربارە‌و هەیە سەربەخۆیە..هەیە ئاشنای دڕك‌و داڵە‌و هەیە شەیدا‌و زمانی گوڵ‌و گوڵزارە..تاد..بەلای منەوە تۆ لە قەڵەمە بەبڕشت‌و رەسەنەكانی، سەربەخۆیی خۆتت پاراستوە. لەناوەندی رووناكبیرییەوە سەرت دەرهێناوە. نە وای بۆچوون‌و تێزی زمان پاراویت دەنگ‌و زەنگی وشەكانت، هوزار ئاسا سرود‌و گۆرانی بۆ ئاشتی‌و ئازادی‌و مرۆڤایەتی دەڵێن. دڕكی سەرە رێ پاكۆ دەدەن‌و تریفەی هەستی گەرم‌و نەمامی ئاوات لە خاكی هەناوی تاكی كورددا دەنێژن. كەسێك راشكاوانە لەبەرەنامەی ژیانیدا بە گورج‌وگوڵی‌و هەڵوێستی نیشتمان پەروەرانەوە گۆشكرابێت، ئەڵبەتە لە كارو؟؟؟نی بەردەوامی تێكۆشان‌و خستنەرووی راستییەكان دەبینرێت‌و لەو رەوتەدا بەموو لێی لانادات. بەرهەمەكانت..ئامادەكارییەكانت بە تەرازووی ئەمانەت دەستپیاكی كێشراون پێوانە كراون. یەكبەیەك جێگەی خۆیان گرتوە. چەندە خۆش‌و پەسەندە قەڵەم لەجێگەی خۆیدا دلێرانە پرشنگ بداتەوە. كەسێتیەكان‌و كێشەكان‌و بوارە سەرنج راكێشەكان بەهەگبەیەك زانیاریی دێرین‌و نوێ بەسەر بكاتەوە. كینە‌و دڵەراوكێ‌و ناكۆكی بشێلێ بە مەبەستی سەرهەڵدانەنەوە بنەبڕكردنیان. ئەم تەمەن بردنە سەرە، لەئاسۆی ئەو ئاستانەوە شكۆی نەمری بەرجەستە دەكات.
(حەیدەری نامەكەت) بریتییە لە شەپۆلێكی هەناسەی گەرم‌و خۆش..بۆ ئەو دەروونە بەجۆشانەی خولیای خۆشەویستی گەل‌و نیشتمانیان لا گرنگە‌و بەدوایدا وێڵن. تەمەن چەند خۆشە لەگەڵ دەوڵەمەندی كتێبخانە‌و كۆكردنەوەی دیكۆمێنت‌و بەیان‌و بەڵگەنامە‌و وێنە‌و نامەی سەنگین‌و نووسراوە تۆز لێ نیشتووەكان‌و ئاوڕدانەوە لە خەمخۆرانی كوردایەتی‌و مرۆڤایەتی‌و هێڵی بەرژەوەندیی گشتیدا بەخت بكرێت. دیارە راستەوخۆ ‌و ناڕاستەوخۆ شكۆفەی ئەم بیركردنەوانە بەباڵای هەموو كەسێكدا نابڕێت‌و بگرە شایستە نییە، چونكە یەكسەر پیشینە دێتە زمان..ئەرك‌و ماندووبوون‌و هەورازە رێ‌و گەرمی‌و ساردی ژیان دێنە زمان‌و پشتگیری دەكەن.
مامۆستای گەورە: پێموایە هەرچی جوانییەكان هەیە ریز دەبەستن بۆ پێشوازی خۆت‌و بەرهەمی گشتگیری پڕ لە سەلیقە‌و وردەكاری راژەكانت. ئەوەی تۆیەك ئەركی لەگەڵ دا دەكێشێت كاری دەستەیە نووسەری خاوەن ئەزموونە، نەك تاكەكە؟؟؟؟..كەچی بەهیمەت‌و ورەی بەرزەوە، بەباوەڕێكی بەتینەوە چاكی ئامانجت لێهەڵماڵیوە بەتەنیا خۆت پێی هەڵساویت. ئەم ماندووبوون‌و لەخۆبوردنە باشترین سەرمایەیە‌و جێگەی شانازی یە بۆ وشەی پیرۆزی كوردی. دڵنیابە ئەو ملوانكە ‌وشانە بەشێوەی پەلكە زێڕینە ئابلوقەیان داویت‌و تەمەن درێژی‌و تەندروستی‌و داهاتووی روون‌و گەشت لەناخەوە بۆ دەخوازن. هەر سەركەوتوو سەرفراز بیت.

ئەحمەد حسێن
سەرنووسەری گۆڤاری سلێمانی

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

کامەران بەدرخان (١٨٩٥-١٩٧٨)

ئا: ساڵح بێچار کامەران بەدرخان لە ٢١ی ئابی ١٨٩٥ لەشاری ...